ئاسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئاسیا
Asia
ئاسیا
ڕووبەر ٤٤,٥٧٩,٠٠٠ کم٢ (١٧,٢١٢,٠٠٠ میل) [١]
دانیشتوان ٤,١٦٤,٢٥٢,٠٠٠ (یەکەم) [٢]
چڕی دانیشتوان ٨٧/کم٢
وڵاتەکان ٤٨
زمانەکان زمانەکانی ئاسیا
کاتی ناوچەیی UTC+2 بۆ UTC+12

ئاسیا گەورەترین و چڕترین کیشوەری جیھانە. ئەم وشکانییە ٨،٦٪ی گشت ڕووبەری زەوینی (یان ٢٩،٩٪ی گشت ڕووبەری وشکانی) داپۆشیوە، و ٦٠ لە سەدی ئاپۆرەی مرۆیی پێکدێنێت. ئاسیا لە نیوەگۆکانی ڕۆژھەڵات و باکووردا ھەڵکەوتووە.

سیفەتە گشتیەکانی کیشوەری ئاسیا[دەستکاری]

١- کیشوەری ئاسیا لە گشت کیشوەرەکانی تر گەورەترە ھەمووشی دەکەوێتە بەشی باکووری ھێڵی یەکسانیەوە، بەڵام دوورگەکانی باشوور وەک (بورلینوم – سلیبس – سۆمەترە) ھێڵی یەکسانی بە ناوەڕاستیان دا تێپەڕ دەکات، ژمارەیەکی زۆریش لە دوورگەکانی وەکو (جاوە، تیموور، فلۆراس) دەکەونە باشووری ھێڵی یەکسانەوە.

٢- لە ھەموو لایەکەوە دەگات بە ناوچەکانی جیھان لە ڕێگای ئۆقیانووس و دەیاکانەوە جگە لە لای ڕۆژئاوای نەبێت کە بە ڕێگای چیاکانی ئۆراڵ بە ئەوروپا دەگات کە زۆربەی جوگرافیاناسان بە بەربەستی سروشتی دانانێن.

٣- لە کیشوەری ئاسیا دا جیاوازیەکی زۆر گەورە ھەیە لە چڕی دانیشتووان دا کە چڕی دانیشتووانی لە ھەموو ناوچەکانی تری زەوی زیاترە، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی دۆڵی ڕووبارەکان دا وە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی و ئەو ناوچانەی کە ئاوێکی زۆرو خاکێکی بەپیتیان ھەیە.

٤- بە کیشوەری ئاسیا دەڵێن کیشوەری پێچەوانەکان لە ڕووی بارودۆخی سروشتی و ئادەمی یەوە. بەرزترین لوتکە چیای جیھان لەسەر زنجیرە چیاکانی ھیمالایەیە کە لوتکەی (ئەڤەرێست)ە وە تەخترین ناوچەی کیشوەرەکەش وەک چاڵاییەکانی ئوردن. لە بارەی ئاووھەواشەوە ساردترین ناوچەکانی جیھان کەوتۆتە باکووری کیشوەرەکە لەگەڵ دەرکەوتنی ناوچەیەکی گەرم و باراناوی بە درێژایی چوار وەرزی ساڵ وەکو ناوچەکانی ھێڵی یەکسانی، ھەروەھا لە ڕووی ڕووەکی سروشتیەوە لە دارستانە چڕوپڕەکان بۆ ناوچەی وشک و بێ ڕووەک.

٥- لە کیشوەری ئاسیا دا جیاوازیەکی زۆری شارستانیەتی مرۆڤایەتی بەدی دەکرێت. زیاتر لە ھەموو کیشوەرەکانی تری جیھان ئەمەش چ لە بواری کۆمەڵایەتی و ئایینی و زمانەوانی بێت یان لە بارەی سروشتی دا وەکو خاک یان لە بارەی بەرزو نزمی ڕووی ھەواوە بێت. لە باشووری ڕۆژئاوای دا نەتەوەکانی وەکو (کورد، عەرەب، تورک، فارس) بەربڵاون لەگەڵ کەمایەتیەکانی تری وەکو (ئەرمەن، ئەزەری) ھەروەھا لە ھیندستان و پاکستان دا کۆمەڵە مرۆڤێکی تری جیاواز لە ڕووی ڕوخسارەوە وەکو (بەنجانی، سیخ، بەنفالی، مەغۆلی) هه‌ن و له‌ ڕۆژھەڵاتی ئاسیا دا بڵاون، ھەروەھا لە ڕووی ئایینشەوە جیاوازیەکی بەچاو ھەیە وەکو (ئایینی پیرۆزی ئیسلام) کە لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژئاوای کیشوەرەکە نیشتە‌جێن، کە (٢٠%) ژمارەی دانیشتوانی ئاسیا پێک دەھێنن ھەروەھا لە پاکستان و ئیندۆنیزیا. وە ئایینی مووسیەکان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کیشوەرەکە بڵاوە، ھەر یەک لە (بۆرما، تایلەند، ژاپۆن، کۆریای باکوور و كۆریای باشوور) ھەروەھا ئایینی مسیحییه‌ت لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای باشووری کیشوەرەکە بڵاون.

ڕوالەتەکانی بەرزونزمی[دەستکاری]

ڕووی زەوی کیشوەری ئاسیا ڕوڵەتێکی جیاواز و جۆراوجۆری لێ دەردەکەوێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بە فراوانی ڕووبەرەکەی لەلایەک وە مێژووی جیلۆجی کۆن لەلایەکی ترەوە، گرێی چیای بنچینەیی لێ دەردەکەوێت، چەند زنجیرە چیایەکی لێ جیادەبێتەوە، ھەرچەندە ئەو گەروانەی دەکەونە نێوان ئەم چیایانەوە لەگەڵ ئەوەی فراوانیان لە چەند کیلۆمەترێک تێناپەڕێت بەڵام لەگەڵ شاخەکان دا بوونەتە ھۆی دابڕانی دەشتەکانی ناوەوە لەیەکتر، وە بەرزاییەکانی جۆراوجۆرن وەکو زنجیرە چیایە چەماوەییەکان و کێوو پارچە تاوێری کۆن وەکو نیمچە دوورگەی عەرەبی و بانی (دکن) و پارچەکانی تر لە سیبریا (باکووری ئاسیا).


زنجیرە چیاکان[دەستکاری]

چەند زنجیرە چیایەکی چەماوە کیشوەری ئاسیا لە گرێی چیاکان جیادەکەنەوەو بانەچەماوەییەکان چەماوەی نوێ دەکەنە نێوان خۆیانەوە، گرێی ئەرمینيا لە ڕۆژھەڵاتی تورکیا وە زنجیرە چیای (بۆنتسی) لێ جیادەبێتەوە بەرەو ڕۆژئاوا درێژ دەبێتەوە بە درێژایی دەریای ڕەش لە باکووری تورکیا، وە زنجیرە چیاکانی (گورۆس) بە درێژایی کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست درێژ دەبنەوە لە باشووری تورکیا چیاکانی عێراق و شامی لێ جیا دەبنەوە.

بانی ئەنادۆڵ کە دەکەوێتە نێوان ھەردوو زنجیرەکەوە، زنجیرەی چیاکانی (یۆرزش) لێی جیادەبێتەوە بەرەو ڕۆژھەڵات، ھەروەھا چیاکانی (ھیندکۆش) لە گرێی ئەرمینا جیادەبێتەوە.

وە زنجیرە چیاکانی (قەوقاز) لە باکوری ھاوتەریبێتی، بەڵام زنجیرە چیاکانی (زاگرۆس، کوردستان) لە ڕۆژئاواو لە باشوور دادرێژدەبنەوە و بانی ئێران دەکەوێتە نێوانیان وە ئەم زنجیرە چیایانە بە گشتی لە باکووری ڕۆژئاوای و باشووری دا بەیەک دەگەن.

گرێی (بامیر) زۆر جار پێی دەگوترێت (ێقف العالم) کە بەرزاییەکەی (١٢،٠٠٠ پێیە) لە ڕۆژھەڵاتی گرێکە (١٤) زنجیرە چیای سەرەکی لێ جیادەبێتەوە وەکو (ھیمالایە، کراکۆرم، کۆنلی، تاین، ...ھتد) لە باکوورەوە درێژ دەبێتەوە و سنووری دەرەوەی بانی )تبت(ی بەناوبانگ پێک دەهێنێت.

لە ڕۆژھەڵاتی بانی (تبت) گرێی چیای سێیەم دەردەکەوێت لەو شوێنەوە کە چیاکانی (ھیمالایە و کۆنلن) لێ نزیک دەبێتەوە، وە چەند بەشێک لە چیاکانی (ھیمالایە) بەرەو باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا درێژ دەبێتەوە لە دوورگەکانی ھیندی ڕۆژھەڵات دا دەبینرێت وە بەشێکی تری بەرەو ڕۆژھەڵات درێژ دەبنەوە و بەشێکی تری لە باشووری ێین دەبینرێت، وە بەرەو باکووری ڕۆژھەڵات درێژ دەبنەوە.

زانیاری کیشوەری ئاسیا[دەستکاری]

  • ژمارەی دەوڵەتەکان: ٤٧ دەوڵەت بە فەڕمی ناسێنراون، لەگەڵ ٤ دەسەڵاتی نیمچەسەربەخۆدا.
  • ڕووبەر: نزیکەی ٤٤،٠٠٠،٠٠٠ کم²
  • درێژدبێتەوە لە بازنەی پانی ١٠ باشوور ٨١ باکوور یان لەسەر نزیکەی ٩١ بازنەی پانیدا
  • ژمارەی دانیشتوان: ٤ ملیار (٤،١٥٠،٠٠٠،٠٠٠) کەس
  • بەرزترین لوتکە: لوتکەی ئەڤەرێست (نیپال، تبت) ٨٨٤٨م.
  • درێژترین ڕووبار: یانج کیانج ٥٤٧٠م لە چین.
  • گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: رووسیا
  • گەورەترین شار: تۆکیۆ (١٧ ملیۆن کەس)
  • گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵیەکان: برنج، گەنم، زەیتون، پاقلە، قامیشی شەکر، گوێزی ھیندی، چا، خورما، ترشەمەنییەکان، لۆکە، لاستیک، تەختە.
  • سەروەتە کانزایی وشکانییەکان: نه‌وت، ئاڵتون، یۆکسیت، خەڵوزی مسین، قوڕقوشم، ئەلەمنیۆم، ئاسن، مەنگەنیز.

بەشەکانی ئاسیا[دەستکاری]

به‌شه‌كانی ئاسیا به‌ پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

ئاسیا لە شەش بەش پێکدێت:

  1. ئاسیای باکوور (شین)
  2. ناوەڕاستی ئاسیا (پەمەیی)
  3. ئاسیای خۆرئاوا (سەوز)
  4. ئاسیای خۆرهەڵات (زەرد)
  5. ئاسیای باشوور (سوور)
  6. خۆرهەڵاتی باشووری ئاسیا (پڕتەقاڵی)

(بڕوانه‌ وێنه‌كه‌)


وڵاتان و ڕێژەی دانیشتووان[دەستکاری]


ناوی وڵات و ئاڵا ڕووبەر
(کم²)
دانیشتووان
(ھەتا ١ جولای ٢٠٠٨)
چڕیی دانیشتووان
(لە ھەر کم² دا)
پایتەخت
ناوه‌ڕاستی ئاسیا:
 کازاخستان ٢,٧٢٤,٩٢٧ ١٥,٦٦٦,٥٣٣ ٥.٧ ئاستانا
 قرغیزستان ١٩٨,٥٠٠ ٥,٣٥٦,٨٦٩ ٢٤.٣ بیشکێک
 تاجیکستان ١٤٣,١٠٠ ٧,٢١١,٨٨٤ ٤٧.٠ دووشەنبە
 تورکمانستان ٤٨٨,١٠٠ ٥,١٧٩,٥٧٣ ٩.٦ عەشقاباد
 ئوزبەکستان ٤٤٧,٤٠٠ ٢٨,٢٦٨,٤٤١ ٥٧.١ تاشکەنت
ڕۆژھەڵاتی ئاسیا:
 کۆماری گەلی چین[٣] ٩,٦٤٠,٨٢١ ١,٣٢٢,٠٤٤,٦٠٥ ١٣٤.٠ پێکەن
 ھۆنگ کۆنگ ١,٠٩٢ ٧,٠٠٨,٣٠٠ ٦,٤١٧.٩
 ماکاو[٤] ٢٥ ٤٦٠,٨٢٣ ١٨,٤٧٣.٣
 ژاپۆن ٣٧٧,٨٣٥ ١٢٧,٢٨٨,٦٢٨ ٣٣٦.١ تۆکیۆ
 کۆریای باکوور ١٢٠,٥٤٠ ٢٣,٤٧٩,٠٩٥ ١٨٤.٤ پیۆنگیانگ
 کۆریای باشوور ٩٨,٤٨٠ ٤٩,٢٣٢,٨٤٤ ٤٩٠.٧ سۆل
 مەنگۆلیا ١,٥٦٥,٠٠٠ ٢,٩٩٦,٠٨٢ ١.٧ Ulaan Baatar
 کۆماری چین ٣٥,٩٨٠ ٢٢,٩٢٠,٩٤٦ ٦٢٦.٧ تایپێ
باکووری ئاسیا:
 ڕووسیا[٥] ١٧,٠٧٥,٤٠٠ ١٤٢,٢٠٠,٠٠٠ ٢٦.٨ مۆسکۆ
باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا:[٦]
 بروونای ٥,٧٧٠ ٣٨١,٣٧١ ٦٦.١ بەندەر سێری بێگاوان
 میانمار ٦٧٦,٥٧٨ ٤٧,٧٥٨,٢٢٤ ٧٠.٣ نایپیداو
 کەمبۆدیا ١٨١,٠٣٥ ١٣,٣٨٨,٩١٠ ٧٤ پنۆم پێن
 تیمۆری ڕۆژھەڵات ١٥,٠٠٧ ١,١٠٨,٧٧٧ ٧٣.٨ دیلی
 ئیندۆنیزیا ١,٩١٩,٤٤٠ ٢٣٠,٥١٢,٠٠٠ ١٢٠.١ جاکارتا
 لاوس ٢٣٦,٨٠٠ ٦,٦٧٧,٥٣٤ ٢٨.٢ ڤیێنتیان
 مالیزیا ٣٢٩,٨٤٧ ٢٧,٧٨٠,٠٠٠ ٨٤.٢ کوالالومپور
 فلیپین ٣٠٠,٠٠٠ ٩٢,٦٨١,٤٥٣ ٣٠٨.٩ مانیلا
 سینگاپور ٧٠٤ ٤,٦٠٨,١٦٧ ٦,٥٤٥.٧ سینگاپور
 تایلەند ٥١٤,٠٠٠ ٦٥,٤٩٣,٢٩٨ ١٢٧.٤ بانکۆک
 ڤیەتنام ٣٣١,٦٩٠ ٨٦,١١٦,٥٥٩ ٢٥٩.٦ ھانۆی
باشووری ئاسیا:
 ئەفغانستان ٦٤٧,٥٠٠ ٣٢,٧٣٨,٧٧٥ ٤٢.٩ کابول
 بەنگلادیش ١٤٧,٥٧٠ ١٥٣,٥٤٦,٩٠١ ١٠٤٠.٥ داکا
 بووتان ٣٨,٣٩٤ ٦٨٢,٣٢١ ١٧.٨ تیمفوو
 ھیندستان ٣,٢٨٧,٢٦٣ ١,١٤٧,٩٩٥,٢٢٦ ٣٤٩.٢ نیوودلھی
 مالدیڤ ٣٠٠ ٣٧٩,١٧٤ ١,٢٦٣.٣ مالێ
 نیپال ١٤٧,١٨١ ٢٩,٥١٩,١١٤ ٢٠٠.٥ کاتماندوو
 پاکستان ٨٠٣,٩٤٠ ١٦٧,٧٦٢,٠٤٩ ٢٠٨.٧ ئیسلاماباد
 سریلانکا ٦٥,٦١٠ ٢١,١٢٨,٧٧٣ ٣٢٢.٠ Sri Jayawardenapura-Kotte
باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا:
 ئەرمەنستان یەریڤان
 ئازەربایجان ٨٦,٦٦٠ ٨,٨٤٥,١٢٧ ١٠٢.٧٣٦ باکوو
 بەحرەین ٦٦٥ ٧١٨,٣٠٦ ٩٨٧.١ مەنامە
 قوبرس ٩,٢٥٠ ٧٩٢,٦٠٤ ٨٣.٩ نیکۆسیا
 گورجستان ٦٤.٠٦ تبلیس
 عێراق ٤٣٧,٠٧٢ ٢٨,٢٢١,١٨١ ٥٤.٩ بەغدا
 ئێران ١,٦٤٨,١٩٥ ٧٠,٤٧٢,٨٤٦ ٤٢.٨ تاران
 ئیسرائیل ٢٠,٧٧٠ ٧,١١٢,٣٥٩ ٢٩٠.٣ ئورشەلیم
 ئوردن ٩٢,٣٠٠ ٦,١٩٨,٦٧٧ ٥٧.٥ عەممان
 کووەیت ١٧,٨٢٠ ٢,٥٩٦,٥٦١ ١١٨.٥ شاری کووەیت
 لوبنان ١٠,٤٥٢ ٣,٩٧١,٩٤١ ٣٥٣.٦ بەیرووت
 عومان ٢١٢,٤٦٠ ٣,٣١١,٦٤٠ ١٢.٨ مەسقەت
 فەلەستین ٦,٢٥٧ ٤,٢٧٧,٠٠٠ ٦٨٣.٥ ڕامەڵڵا
 قەتەر ١١,٤٣٧ ٩٢٨,٦٣٥ ٦٩.٤ دەوحە
 عەرەبستانی سەعوودی ١,٩٦٠,٥٨٢ ٢٣,٥١٣,٣٣٠ ١٢.٠ ڕیاز
 سووریا ١٨٥,١٨٠ ١٩,٧٤٧,٥٨٦ ٩٢.٦ دیمەشق
 تورکیا[٧] ئەنکەرە
 میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ٨٢,٨٨٠ ٤,٦٢١,٣٩٩ ٢٩.٥ ئەبووزەبی
 یەمەن ٥٢٧,٩٧٠ ٢٣,٠١٣,٣٧٦ ٣٥.٤ سەنعا
سەرجەم ٤٣,٨١٠,٥٨٢ ٤,١٦٢,٩٦٦,٠٨٦ ٨٩.٠٧
بیرەوەر: بەشیک لە میسر، لە ڕوژھەڵاتی ئاسیاوە ھەڵکەوتووە.

پەراوێز[دەستکاری]

  1. National Geographic Family Reference Atlas of the World/page 264
  2. "Continents of the World". The List. Worldatlas.com. Archived from the original on 22 July 2011. Retrieved 25 July 2011.
  3.   The Sovereign state "People's Republic of China" is commonly known as simply "China", which is subsumed by the China. Figures given are for mainland China only, and do not include Hong Kong, Macau and Taiwan.
  4.   Macau is a Special Administrative Region (SAR) of the People's Republic of China.
  5.   Russia is considered a transcontinental country in Eastern Europe and Northern Asia; population and area figures are for the entire state.
  6. Excludes Christmas Island and Cocos (Keeling) Islands (States and territories of Australia in the Indian Ocean southwest of Indonesia).
  7.   Turkey is generally considered a transcontinental country in Western Asia and Southern Europe; population and area figures are for Asian portion only, excluding all of Istanbul Province.

سەرچاوە[دەستکاری]