ئارووناوا
ئارووناوا
ئارۊناوا | |
---|---|
شار | |
پۆتانەکان: 34°06′34″N 46°31′39″E / 34.10944°N 46.52750°Eپۆتانەکان: 34°06′34″N 46°31′39″E / 34.10944°N 46.52750°E | |
وڵات | ![]() |
پارێزگا | کرماشان |
شارستان | ئارووناوا |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٩٠،٥٥٩ |
ئارووناوا یان ھارووناوا یان شاباد (بە کەڵھوڕی: ئارۊناوا، بە فارسی: اسلامآباد غرب، ھەروەھا: ئیسلاماوا، ئیسلاماباد، شاباد) شارێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە ڕۆژاوای پارێزگای کرماشان ھەڵکەوتووە و ناوەندی شارستانی ئارووناوایە. ئارووناوا دووەمین گەورەشاری پارێزگای کرماشانە دوای شاری کرماشان.[١] ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠١٦دا ٩٠،٥٥٩ کەس بووە و بە زمانی کوردی و شێوەزاری کەڵھوڕی قسە دەکەن.
ناو[دەستکاری]
ناوی سەرەکی ئەم شارە بەبنەڕەت ئارووناوا یان ھارووناوا (بە کەڵھوڕی: ئارۊناوا) بووە بەڵام لە ساڵی ١٩٣٥دا (١٣١٤ی ھەتاوی) لە لایەن حکوومەتەوە ناوی شاەآباد یان شابادی لێ نرا و دواتر لە ١٩٧٩دا ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێران ناوی ئیسلامابادی ڕۆژاوایان لێ نا.[٢] ئەمڕۆکە ڕیشسپی و گەورەپیاوان ھەر بە ئارووناوا ناوی لێ دەبەن. لە درێژەی مێژوودا لەلایەن حکوومەتەکانەوە ناوی زۆری لێ نراوە بەڵام خەڵکی خودی شارەکە زۆرجار ئەم ناوانەیان ڕەد کردۆتەوە. ناوی ئیسلامابادی غەرب بەدەستی محەممەد یەزدی لەم شارە نرا.[٣]
زمان[دەستکاری]
زۆربەی جەماوەری شاری ئارووناوا بە شێوەزاری کەڵھوڕی لە زمانی کوردی دەئاخێوێنێت. بەڵام ھەندێک لە خەڵکی شارەکە بە شێوەزارەکانی کوردیی سنجاوی، کوردیی زەنگنەیی و ھەروەھا کوردیی لەکی دەئاخێوێنن.
ئایین[دەستکاری]
زۆربەی جەماوەی شاری ئارووناوا لە کوردە شیعەکان پێک ھاتووە. بەڵام جەماوەرێکی بەرچاویش لە کوردانی یارسان لە ئارووناوادا دەژێن.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |