شارستانی چایپارە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شارستانی چایپارە
Chaypareh County
شھرستان چایپارە - چایپارە بؤلگەسی
جێگەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
بوون بە شارستان٤ی نیسانی ٢٠٠٩
دەسەڵات
 • سەرۆکی شارستانسەعید شکورزادە
ڕووبەر
 • شارستان٩٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٨٤ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 • شارستان٤٧٬٢٩٢
 • شاری
٢٦٬٧٦٧
 • لادێیی
٢٠٬٥٢٥
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کرمانجیئازەری
 • ئایینئیسلام(شیعە و سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەفەرمانداری چایپارھ

شارستانی چایپارە یان شارستانی چاڤشار، (بە فارسی شھرستان چایپارە، بە ئینگلیزی Chaypareh County، بە ئازەری چایپارە بۆلگەسی) یەکێکە لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئێران.[١] لە باکوورەوە شارستانی پۆلدەشت، شارستانی شەوت و شارستانی چاڵدێران، لە باشوورەوە شارستانی خۆی، لە ڕۆژھەڵاتەوە (شارستانی مەرەند)، (شارستانی جوڵفا) و شارستانی پۆلدەشت، لە ڕۆژاواوە شارستانی خۆی. شارۆچکەی قەرەزیائەددین(چاڤشار) ناوەندی ئەم شارستانەیە.[٢]

جوگرافیا[دەستکاری]

شارستانی چایپارە بە ڕووبەری نزیکەی ٩٩٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی شارستانی خۆی و یەکێکە لە شارستانەکانی باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا. وە بەپێی دابەشکردنی کارگێڕی، شارستانی چایپارە دوو ناوچەی ھەیە بە ناوی ناوچەی ناوەندی شارستانی چایپارە و ناوچەی حاجیلار و دوو گوندەواری بە ناوی گوندەواری چورۆس و گوندەواری باستەم.

ناوچەی حاجیلار کە ڕووبەرەکەی نزیکەی ٣١٣ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ٢٦ گوندی ھەیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی ٩١٩٨ کەسە، گوندەواری باستەم و چۆرسی ھەیە. لە ناوچەی ناوەند ٥٠ گوند ھەیە کە ٣٩٣٬٢١٨ کیلۆمەتر چوارگۆشەیان ھەیە. ناوەندی ناوچەی حاجیلار گوندێکە بە ناوی حاجیلار کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ١٥٠٠ کەسە.[٣]

تۆپۆگرافی[دەستکاری]

تۆپۆگرافیای شارستانەکە فراوان و شاخاوی و دامێنی گردەکانە، زەوییە کشتوکاڵییەکانیش بە گڵ و خۆڵ و لم داپۆشراوە کە ڕووبەرەکەی ٢٠ ھەزار و ٤٠٠ ھێکتارە لە شاستانەکەدا. لەو ژمارەیەش ٨ ھەزار و ٣٠٠ ھێکتار ئاودێری دەکرێت و ١٢ ھەزار و ١٠٠ ھێکتاریش دێمییە. لەگەڵ تەواوبوونی بەنداوی ئاغ چای، نزیکەی چوار ھەزار و ٥٠٠ ھێکتار لە دەشتی قەرە زیادین دەگۆڕێت بۆ ئاو، ئەوەی دیکەش ناوچە گوندنشینەکانن، کە لە ئێستادا ئاوی دەرھێنراویان ھەزار و ٨٠٠ لیترە لە چرکەیەکدا لە سەرچاوەکانی سەر ڕووی زەوی. لە سەرچاوە ژێرزەمینییەکانەوە، ٢٢٠٠ لیترە لە چرکەیەکدا(بە گشتی ٤٠٠٠ لیتر لە چرکەیەکدا) و بەرھەمە سەرەکییەکانی بریتین لە دانەوێڵە، چەوەندەری شەکر، وێنجە، گوڵەبەڕۆژە، کولەکە، گوێز، و فاسۆلیا، ھەروەھا تووتن کە یەکێکە لە سەرەکیترین دە ناوچەی چاندن لە ڕووی چاندنی تووتنەوە لە ئێراندا.[٤]

کەشوھەوا[دەستکاری]

کەش و ھەوای ئەم شارستانە لە چوار وەرزدا مامناوەندە بۆ ھەر جۆرە کشتوکاڵێک و ئاژەڵدارییەک کە توانای شارستانەکەی ھەبێت. بڕی ئاوی سەرزەوی کە لە ڕووباری ئاغ چایەوە دەچێتە ناو شارستانی چایپارە بە تێکڕا ساڵانە ٢١٢ ملیۆن مەتر سێجایە، لەو ژمارەیەش ١٢ ملیۆن مەتر سێجا لەلایەن جووتیارانەوە بەدرێژایی ساڵ لە چەم و بەنداوەکاندا بەکاردەھێنرێت و ئەوەی دیکەش نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن مەتر سێجایە بەناودا تێدەپەڕێت ئەو شوێنەی کە بەکارنەھێنراوە؛ وە جگە لەوەش لە کاتی لافاودا نزیکەی ١٠ کەناڵی (خەنگە-تاجخاتون - یاتیم ئاغلی - عەلیئاباد - سولوکلو - سەلتە - ھەمزیان - دۆح ئاغلی - دۆڵی حەراملۆ - ئیلانلی دۆزی) لە خوار بەنداوەکەوە و لە سەرووی بەنداوەکەوە و بە ئاراستەی جیاوازی شارەکە و یەدەگی پشت بەنداوی ئاغ چای دەگۆڕدرێت.

شوێنی گەشتیاری[دەستکاری]

  • قەڵای بوستام
  • مزگەوتی سووری چۆرس
  • ماھموچی خانگاە
  • چێنلی بێڵ عەلەمشاھی دەکەوێتە سەفەر داغی
  • ئاوی خوێی شوریک

گوندەکان[دەستکاری]

گوندەکانی شارستانی چاڤشار لە ٧٧ گوند پێکھاتووە:

گوندە کوردەکان[دەستکاری]

لە ٢٢ گوند پێکھاتووە.

گوندە ئازەرییەکان[دەستکاری]

لە ٤٦ گوند پێکھاتووە:[٥]

گوندە تێکەڵە نشینەکان (کورد و ئازەرییەکان)[دەستکاری]

لە ٩ گوند پێکھاتووە:

سەرچاوەکان[دەستکاری]