شارستانی ماکۆ
شارستانی ماکۆ
شھرستان ماکو - Maku şəhristanı | |
---|---|
Mako County | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان [١] |
پارێزگا | ورمێ |
دەسەڵات | |
• قیمقام | حوسێن عەباسی |
ژمارەی دانیشتووان (٨٥،٤٦٦) | |
• سەرجەم | دانیشتوان |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام (شیعە، سوننە) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
وێبگە | فرمانداری ماکو |
شارستانی ماکۆ یان شارستانی مادکۆ، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری ماکۆیە. ئەم شارستانە ھاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ کۆماری تورکیا و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی چاڵدێران و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی پۆلدەشت و شارستانی شەوت و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ کۆماری تورکیا.[٢] لە ساڵی (٢٠٠٨) بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم شارستانە لەرووی کارگێڕییەوە دابەشکراوە بۆ (٢) ناوچە (ناوچەی ناوەندی شارستانی ماکۆ و ناوچەی بازەرگان) و (٤) گوندەوار و (١٣٠) گوند و شارستانی پۆلدەشت و شارستانی شەوتی لێ جیاکرایەوە.[٣][٤]
مێژوو
[دەستکاری]- مێژووی ئەم شارستانە ھەروەک مێژووی گشت شارستانەکانی کەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا کە ببوون بە مەیدانی ململانێی نێوان دەسەڵات دارانی ئێرانی و ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیی و ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی، ئەمەش وەھای لە دەسەڵاتدارانی یەک بە دوایەکی ئێران کرد کەوا لەپاڵ داواکاری جوداخوازی کوردان بیر لە ھێنانی تورک زمانەکان بکەن وەک (ئازەری و ئەفشار و قەرەپاپاغ و ...) بۆ ئەم ناوچانە تاوەکو وەک ھێزێک لەدژی جوڵانەوەی کورد و بەرگری ھێزە عوسمانی و ڕووسەکان بەکاریان بھێنن و ئەمەش وەھای کرد کەوا دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت و نەتەوەیەک دروست بێت لە پەنای نەتەوەی کورددا.
- ئەم ڕووبەرەی لە ئێستادا پێی دەووترێت ماکۆ لە کۆندا بەشێک بووە لە ئورارتوو کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (٣٥٠٠) بەر لەئێستا.
جوگرافیا
[دەستکاری]- بەھۆی ئەوەی ئەم شارستانە دەکەوێتە ناوچەیەکی شارستانی کۆنەوە لەبەرئەوە ئاسەوارێکی زۆری سەرنج ڕاکێشی تیادایە، ھەروەھا ھەبوونی سروشتێکی جوانی ئەم شارستانە لە چەم و کانی و ئەشکەوت و تاڤگە و ئاو و ھەوایەکی گونجاو ئەم ناوچەیەی کردوەتە شوێنێکی گەشتیاری خۆش لەسەر ئاستی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا.
- پێکھاتەی زەوی ئەم شارستانە زۆرینەی چیایە و کەمێک دەشتی بە پیتی ھەیە، ھەردوو چەمی زەنگەمار و قەرەسو سەرچاوەی ئاوەدانی و کشتوکاڵی ئەم شارستانەن، بوونی بەنداوی بارون لەسەر چەمی زەنگەمار لە نزیک گوندی بارون کە سەرچاوەیەکی باشە بۆ گلدانەوەی ئاو وە نزیکەی (١٥ ھێکتار) زەوی کشتوکاڵی ئاودێر دەکات لە دەشتەکانی شارستانی شەوت و شارستانی پۆلدەشت.
شوێنەوار
[دەستکاری]- بورج و نوسینی ساری قەیە لە ماکۆ.
- چەند کڵێسایەکی وێرانی ئەرمەنی لە گوندەکاندا.
- شوێنەواری مێژوویی شاری دامبات.
- کەلاوەکانی گەزلۆ لە دۆڵی مەخەند.
- ڕێڕەوەکانی ژێر زەوی و ئەشکەوتەکانی دەوری چیای ئارارات.
- پردی پێشگۆز لە نزیک ماکۆ.
- کەلاوەکانی سێگۆشە لە دۆڵی قزڵداغی کورد.
- ژووری بەردین لە دەلیک داش.
- کڵێسای زورزور لە گوندی بارون.
- پەرستگای گروپە شەیتانیەکان لە دامێنی چیای قەیە.
- ژووری بەردین (دەخمە) لە گوندی سەنگەر.
- کڵێسای دایکە مریەم لە باکوری ماکۆ.
- بینای کەپری گەورە لە نەخۆشخانەی ماکۆ.
- کۆشکی باخچە جوق (٦کم) لە ڕۆژاوای ماکۆ.
- جوانی گوندەکانی باخچەچوغ و یەعقوبەلی کەندی.
- گردە کۆن لە گوندی کشمیش تەپە.
پێکھاتەی دانیشتوان
[دەستکاری]شارستانی ماکۆ
[دەستکاری]- دانیشتوانی شارستانی ماکۆ (٨٥٤٨٦)کەسن، پێکھاتەی ئەم شارستانە ئاڵۆزەو لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێکدێت کە ئەوانیش کورد و ئازەرین:.[٥][٦]
- کوردەکان لەم شارستانەدا ژمارەیان (٥٦٣٧٦) کەسە کەڕێژەیان دەکاتە ٦٦٪ی دانیشتوانی شارستانی ماکۆ.
- ئازەریەکان لەم شارستانەدا لە ئازەریە بەیاتیەکانن و ژمارەیان (٢٩٠٩٢) کەسە کەڕێژەیان دەکاتە ٣٤٪ی دانیشتوانی شارستانی ماکۆ.[٧][٨][٩]
پێکھاتەی ئاینی
[دەستکاری]- ئایینی ئەم شارستانە زۆرینەی ئیسلامن و لە مەزھەبی سوننە و شیعەن، ھەرچەندە لەم شارستانەدا پێکھاتەی ئاینی و مەزھەبی جیا ھەیە بەڵام شارستانێکی ھێمن و ئاسایشە و ئەم جیاوازیانە نەبووەتە ھۆی جودایی و دووبەرەکی.
شارۆچکەی ماکۆ
[دەستکاری]- ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەی ماکۆ دەکاتە (٤١٨٦٥)کەس:
شارەدێی بازەرگان
[دەستکاری]- ژمارەی دانیشتوانی شارەدێی بازەرگان دەکاتە (٩٠٤٧) کەس:
پێکھاتەی گوندەکان
[دەستکاری]- ژمارەی گوندەکانی ئەم شارستانە (١٣٠) گوندە بەم پێیە دابەش دەبێت:
- گوندە کوردەکان (١٠٢) گوندە.
- گوندە ئازەریەکان (١٩) گوندە.
- گوندە تێکەڵەکان کە ژمارەیان (٩) گوندە.
ئاماری گوندەکان
[دەستکاری]- ژمارەی دانیشتوانی گوندەکانی ئەم شارستانە دەکاتە (٣٤٥٥٤)کەس.
دابەشی کارگێڕی
[دەستکاری]شارستانی ماکۆ دەکەوێتە باکووریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا.
- لە ڕووی کارگێڕیەوە شارستانی ماکۆ (مادکۆ) لە ناوچەی ناوەند و ناوچەی بازەرگان و گوندستانەکانی چایپاساری باشوور و قەڵاشیو و قەرەسو و چایپاساری باکوور و ساری سو پێکھاتووە.
ناوچەی ناوەند (ناحیەی ناوەند)
[دەستکاری]ماکۆ(ناوەند):
گوندستانی چایپاساری باشوور
[دەستکاری]لە ٤٤ گوند پێکھاتووە:
- قەرەتەپە، ماکۆ (ناوەند)
- ئادەخان
- ئۆلەننەر
- ئیلان قەرەی خواروو
- ئیلان قەرەی سەروو
- ئینجەی حاجی محەمەد
- ئینجەی نورەڵا
- بێلەجەک
- تاتار
- تازەکەندئادەخان
- تەرەکمە
- تیکمەکورد
- تیلمەخانی خواروو
- تیلمەخانی سەروو
- جەگەنلوی عەجەم
- جەگەنلوی کورد
- جۆل
- حاسونی بچوک
- حاسونی گەورە
- حەسار، ماکۆ
- حەسوشکی
- حەسولەزگی
- دەوەباتان
- ڕند
- شکەفتێ خەلێ
- شێخەلی جان
- عەبدوڵا کەندی
- عەلیاوای ڕند
- عەلی قەندۆ
- عیساخان
- قزڵداغی عەجەم
- قزڵداغی کورد
- کاروانقڕان
- کارێزی مایل کەندی
- گامیز
- مایل کەندی
- مەحمودئاغول
- مەخەند
- مولیک
- میرزاخەلیل
- میرزادۆڵمەز
- ھەندەوەر
- ھۆرۆ
- یەعقوبەلی کەندی
گوندستانی قەڵاشیو
[دەستکاری]لە ٣١ گوند پێکھاتووە:
- کشمیش تەپە (ناوەند)
- ئاغبوڵاغی چەمەنلو
- بارون
- باشکەند
- باخچەچوغ
- بەراخۆدیک
- بیجان
- تورکان
- تیکمەی عەجەم
- جانەزیز
- چەمەنلو
- دانالوی بچوک
- دانالوی گەورە
- دەرگاقولو
- دەروێش کەندی
- دیبەک
- سەعیداوا
- سەنگەر، ماکۆ
- شاتر
- قەرەبوڵاغ، ماکۆ
- قەرەغاج
- قەڵاجوق، ماکۆ
- قۆری بوڵاغ
- کۆسە، ماکۆ
- گەجوت
- گوڵ مورس
- گۆمێ مارۆ
- محەمەداوا
- محەمەدکەندی
- مستەفاقەڵاسی
- مەھدی بوڵاغ
گوندستانی قەرەسو
[دەستکاری]لە ١٩ گوند پێکھاتووە:
ناوچەی بازەرگان
[دەستکاری]بازەرگان (ناوەند):
گوندستانی چایپاساری باکوور
[دەستکاری]لە ٢٤ گوند پێکھاتووە:
گوندستانی ساری سو
[دەستکاری]لە ١٢ گوند پێکھاتووە:
پێکھاتەی نەتەوەی گوندەکان
[دەستکاری]ژمارەی گوندکانی دەکاتە ١٣٠ گوند:
کوردنشینەکان ١٠٢ گوند.
ئازەرینشینەکان ١٩ گوند.
تێکەڵەی کورد و ئازەری ٩ گوند.[١٠]
پێکھاتووە لە ١٠٢ گوند.
- ئادەخان
- ئاق گوڵ
- ئیخلخان
- ئیلان قەرەی خواروو
- ئیلان قەرەی سەروو
- ئینجەی حاجی محەمەد
- ئینجەی نورەڵا
- بەراخۆدیک
- بیری
- بێلەجەک
- پەنچەرلی
- تاتار
- تازەکەند، ماکۆ
- تازەکەندئادەخان
- تاژدو
- تەختەدوز
- تەرەکمە
- تیکمەکورد
- تیلمەخانی خواروو
- تیلمەخانی سەروو
- جەگەنلوی کورد
- جۆل
- حاجو
- حاجی حەسەن، ماکۆ
- حاسونی بچوک
- حەسار، ماکۆ
- حەسوشکی
- حەسولەزگی
- حەسۆشیری
- خزرقشڵاق
- خەرمان، ماکۆ
- خولخولە
- دارک
- دەروێش کەندی
- دەوەباتان
- دیم قشڵاق
- زەلکەی خواروو
- زەلکەی سەروو
- زورئاوا
- سارنج
- سەعیداوا
- سورک
- شائاوا
- شاتر
- شکەفتێ خەلێ
- شوراق گوڵ
- شورک
- شێخەلی جان
- عەبدوڵا کەندی
- عەجەمی
- عەلوحاجی
- عەلی فەراش
- عەلی قەندۆ
- عەلیاوای ڕند
- عیساخان
- عیساکەندی
- قادرقومو
- قزڵ ھەرقی خواروو
- قزڵ ھەرقی سەروو
- قزڵداغی کورد
- قشڵاق بەھلول
- قشڵاقی دوومان
- قشڵاقی نەعمو
- قەرەبڵاغ، ماکۆ
- قەرەقویون
- قەڵاچوغ، ماکۆ
- قوچالی
- قوری شکاک
- قوش
- قوم قشڵاق
- قۆری بوڵاغ
- کاروانقڕان
- کارێزی خواروو
- کارێزی سەروو
- کارێزی مایل کەندی
- کولیکی تازە
- کولیکی کۆن
- گامیز
- گرک، ماکۆ
- گەدالی
- گوڵ مورس
- گوڵالی
- گۆمێ مارۆ
- مایل کەندی
- محەمەداوا
- مستەفاقەڵاسی
- مەحمودئاغول
- مەخەند
- مەلاحەسەن
- مەڵحەم
- مەھدی بوڵاغ
- موس
- مولیک
- میرزاخەلیل
- میرزادۆڵمەز
- میلان، ماکۆ
- ھۆرۆ
- وەلی کەندی
- یارم قەیەی خواروو
- یارم قەیەی سەروو
- یارم قەیەی ناوەڕاست
- یەعقوبەلی کەندی
پێکھاتووە لە ١٩ گوند.
گوندە تێکەڵەی کورد و ئازەرییەکان
[دەستکاری]پێکھاتووە لە ٩ گوند.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «پایگای ئینتەرنێتی ئاماری ئێران» (بە فارسی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ {{|http://www.amar.org.ir/Default.aspx?tabid=549&agentType=View&PropertyID=1483%7C}}
- ^ {{|IranCensus2006|04}}
- ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارستانی ماکۆ تێدایە. |