حەویجە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەویجە
بە عەرەبی: الحویجة
بە ئینگلیزی: Hawija
[[File:||200px]]
[[File:||200px]]
Map
شارۆچکەی حەویجە
حەویجە is located in ھەرێمی کوردستان
حەویجە
حەویجە
حەویجە is located in عێراق
حەویجە
حەویجە
جێگە لە عێراقدا
حەویجە is located in ئاسیا
حەویجە
حەویجە
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 35°19′33″N 43°46′22″E / 35.32592°N 43.77267°E / 35.32592; 43.77267پۆتانەکان: 35°19′33″N 43°46′22″E / 35.32592°N 43.77267°E / 35.32592; 43.77267
وڵات عێراق
ھەرێم کوردستان[١]
باشووری کوردستان
(ناوچە جێناکۆکەکان)[٢]
پارێزگاپارێزگای کەرکووک
قەزاقەزای حەویجە
بوون بە شارۆچکە١٩٦١
دەسەڵات
 • قایمقامسەبهان جبوری
ڕووبەر
 • سەرجەم١٨٫٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٫٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٩٤ مەتر (٦٣٦ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم(١٣٠،٣٨٦)[٣]
زمان و ئایین
 • زمانعەرەبی
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[٤]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

حەویجە شارۆچکەیەکە و دەکەوێتە ڕۆژاوای شاری کەرکووک بە دووری (٥٧کم)، ژمارەی دانیشتووانی ١٣٠ ھەزار کەسە. ئەم شارۆچکەیە ناوەندی قەزای حەویجە و ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجەیە. دەکەوێتە دەشتی حەویجەوە.

ناو[دەستکاری]

ناوی حەویجە لەو دەوەنە سەوزەوە وەرگیراوە کە لەمبەر و ئەوبەری زێ و رووبارەکاندا دەڕوێت گوڵێکی وەک تۆپی زەرد بەرھەم دێنێت. کوردەکانی دەڤەرەکە بە (عەوینجە) واتا (شویت) ناوی دەبەن، لە ئەنجامی بەکارھێنانی لەلایەن چەندان بنەماڵەی ھۆزی دزەییەوە و ئاڵوگۆڕی پیتی (ع) بە (ح) و بە پێچەوانەشەوە وشەی (عەویجە) دەبێتە (حەویجە)، ئیتر لەناو خەڵکی ناوچەکەدا بە عەرەب و کوردەوە بڵاو دەبێتەوە.[٥]

جوگرافیا[دەستکاری]

مێژوو[دەستکاری]

لە ناوەڕاستی ساڵی سییەکانی سەدەی رابردوو (بەکر سدقی)، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەوکاتەی عێراق بوو، داوای لە بنەماڵەکانی (شێخ مەحموودی حەفید و سەید ئەحمەدی خانەقا و سەید محەمەدی جەباری و کاکەزیادی کۆیە و ئاغاکانی ھۆزی شێخ بزێنی و لە پاشان ئەفەندیییەکانی ھەولێر) و چەندان ھۆزی تری کورد کرد، بچن دەشتی حەویجە و قەراج ئاوەدان بکەنەوە. نوێنەرانی ئەو ھۆز و بنەماڵانە کە چوون بۆ تەماشاکردنی ناوچەکە، بینییان ھیچ ئاوی لێ نییە، پاشگەز بوونەوە و گوتیان: ئێمە لەسەر ئەم کانی و ئاوە سازگارەی خۆمان نابزوێین و ناچین، ئەو چۆڵەوانییەی حەویجە نەک مرۆڤ! بەڵکو مارومۆریش لە تینوودا دەخنکێن. "پاشان سەعید قەزاز گوتی من ئاوتان بۆ دابین دەکەم، سەرۆک ھۆز و ئاغا و پیاوە ماقووڵە کوردەکانیش گوتیان: کەی ئاوی بۆ دابین کرا ئێمە ئاوەدانی دەکەینەوە. ئەوەبوو لە ساڵی ١٩٣٦ یاسین ھاشمی، ئەوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو، عەرەبێکی شۆڤێنی توندڕەو بوو، گوتی من حەویجە ئاوەدان دەکەمەوە، کۆمەڵێ ئەندازیار و پسپۆڕی بواری ئاودێری لە عێراق و وڵاتە عەرەبییەکانەوە بەسەرپەرشتی ئەندازیارێکی میسری بەناوی (عەبدولوەھاب) ھێنا، ھەموو گیراوەکانی گرتووخانەکانی عێراقیشی کۆ کردەوە لەناو تەلبەندێکی گەورەدا لە دەشتی حەویجە بەرەڵای کردن و فەرمانی دا جۆگەلە کۆنەکانی پڕۆژە ئاودێرییەکەی عەباسییەکان پاک بکەنەوە کە درێژییەکەی ٥٥ کیلۆمەترە. لە زێی بچووکەوە ئاوی ھێنا.

"لە پاش تەواوبوونی پڕۆژەکە لە ساڵی ١٩٣٩ یاسین ھاشمی نزیکەی ١٠ ھەزار عەرەبی لە ھۆزی (عوبێد) ئەوکات سەرۆک ھۆزەکەیان ناوی (عاسی ئەلعەلی) بوو، لە شاری بەعقووبە و دەوروبەریەوە بە ١٠٠ بار وشتر ھێنا بۆ ئەو شوێنەی کە دواتر ناوی لێ نرا حەویجە، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی گوایە دوژمنایەتییان ھەیە لەگەڵ ھۆزی عەرەبی ئال عزە (عەزاوییەکان) و نزیکەی پێنج ھەزار عەرەبی کۆچەری لە ھۆزی (جبوور) ھێنا بۆ دەم زێیەکەی نزیک شارەدێی عەباسی".

لە ساڵی ١٩٥٩ لە سەردەمی حوکمڕانی عەبدولکەریم قاسم سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی عێراق، لەلایەن کۆمپانیای بەڵێندەرە عەرەبەکان (مقاولین ئەلعەرەب) و کۆمپانیای (عوسمان ئەحمەد عوسمان)، جارێکی تر پەرە بە پڕۆژەی ئاودێری حەویجە درا و فراوانیان کرد، ئاویان لە زێی بچووکەوە لە شارۆکەی دووبزەوە بۆ پڕۆژەی ئاودێری حەویجەوە راکێشا. ساڵی ١٩٦٢ بەسەرکەوتوویی کۆتا بە پڕۆژەکە ھات.

لە سەرەتادا کە عەرەبەکان ھاتن بۆ حەویجە، ھیچیان لەبارەی کشتوکاڵەوە نەدەزانی تەنیا خوێیان دەفرۆشت و گەنمەشامی (زوڕات)یان بەرھەم دەھێنا، بۆیە تا ئەمڕۆش کەرکووکییەکان بە عەرەبی حەویجە دەڵێن: عارەبە زوڕات.

پڕۆژە کۆنەکەی حەویجە لە ساڵی ١٩٣٩ تەواو بووە، ئاوی بۆ ١٥٠ ھەزار دۆنم زەوی دابین دەکرد، لە سەردەمی حکومڕانی رژێمی بەعس بەشێوەیەکی گشتی زیاتر پەرە بە پڕۆژەی ئاودێری کەرکووک درا و فراوان کرایەوە تا گەیشتە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین و پارێزگای دیالە، ئینجا درایە دەم پڕۆژەی ئاودێری حەویجە، ئێستە درێژییەکەی ١٢٥ کیلۆمەترە، رووبەری یەک ملیۆن مەترە و بەشی ئاودێری ٥٠٠ ھەزار دۆنم زەوی دەکات.

جگە لە حەویجە کەناڵەکانی ئاودێری دەگاتە کۆتای سنوورەکانی (دووزخورماتوو، عەباسی، زاب، ڕیاز، تازەخورماتوو، داقووق و دووبز). ئەمەش بوو بەھۆی پێشکەوتنی ناوچەکە لە بواری کشتوکاڵ و ئاودێری و ئاژەڵدارییەوە و بووەتە ھاندەر و فاکتەرێکی سەرەکی بۆ ھاتنی عەرەبی زیاتر بۆ ناوچەکە.[٦]

جەنگی عێراق (٢٠٠٣-٢٠١١)[دەستکاری]

لە کاتی شەڕی عێراقدا، ھێزەکانی ئەمریکا و عێراق چەندین ھێرشی کوشندەیان لە ناوچەکەدا لەلایەن یاخیبووانی سوننەوە تووش بوو. قەزای حەویجە سەردەمانێک بە یەکێک لە مەترسیدارترین ناوچەکانی سەرتاسەری عێراق دادەنرا و سەربازانی ئەمەریکا و فەیلەقی ڕۆژنامەوانی بیانی لە بەغدا ناوی حەویجەیان بە "ئەنباری باکوور" ناودەبرد، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو پارێزگا توندوتیژەی لە ڕۆژئاوای عێراق ھەڵکەوتبوو.[٧]

دوای کشانەوەی ئەمریکا[دەستکاری]

بەپێی سەرچاوە کراوەکان لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٣، حەویجە بووە جێگەی سەرنجی ناڕەزایەتی توندوتیژانەی دژە حکومەت و تاکتیکی دەستێوەردانی حکومەتی کوشندە کە لانیکەم ٢٧ خۆپیشاندەری سوننەی بە تەقە کوژراون، ئەمەش دابەشبوونی سیاسی و جەمسەرگیری تائیفی لەناو عێراقدا توندتر کردووە.[٨][٩][١٠] دواتر ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان ٥٣ کەس بووە، لە کاتێکدا توندوتیژییە پەیوەندیدارەکان تا ٢٧ی نیسان ٢١٥ کەسی کوشتووە. ئەم سەرکوتکردنە بووە ھۆی ئەوەی کەسایەتییە خێڵەکییە سوننەکان لە شارۆچکەکە و لە سەرانسەری باکووری عێراقدا قسەکانیان لە دژی حکومەتەکەی مالیکی ڕەقتر بکەنەوە. شەڕی چەکداری لە سەرانسەری شارە زۆرینە سوننەییەکانی عێراق لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا سەریھەڵدا لەنێویاندا لە ڕەمادی، فەلووجە و مووسڵ. لە ئوردنەوە، کەسایەتی ئاینی کاریگەر (شێخ عەبدولمەلیک ئەلسەعدی) وتی، "بەرگری لە خۆ بووەتە ئەرکێکی ڕەوا و یاسایی". ھەندێک لە ھۆزەکانی سوننە کۆبوونەوە، جیھادیان لە دژی بەغدا ڕاگەیاند.[١١][١٢]

لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا لەلایەن ھێزە تایبەتەکانی کورد و ئەمریکاوە ھەڵیانکوتایە سەر بەندیخانەیەک کە داعش بەڕێوەی دەبرد، دوای ئەوەی نزیکەی ٧٠ زیندانی ئازادکران، ئەمریکا ئەو شوێنەی بۆردومانکرد.[١٣]

لە سەردەمی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، دانیشتووانی حەویجە تووشی کەمیی پێداویستییە گرنگەکان بوون، لەوانە خۆراک و ئاو و دەرمان. زۆرێک لە دانیشتوانی شارۆچکەکە ئاوارەبوون. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەزەندە دەکات کە لە مانگی ئابی ٢٠١٦دا، ١٨ ھەزار کەس لە حەویجە ھەڵاتوون؛ دەڵێن ھەفتانە نزیکەی ٤٠٠-٤٥٠ خێزان لە حەویجەوە دەگەنە بازگەکانی پێشمەرگە. نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندە دەکات کە ھەفتانە نزیکەی ٣٠٠ کەس دەگاتە کەمپی پەنابەرانی دیبەگە (یەکێکە لە کەمپە گەورەکانی عێراق). ڕاپۆرتە پشتڕاستنەکراوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەو ھاووڵاتییە مەدەنیانە لەسێدارە دەدات کە لە ھەوڵی ھەڵھاتندا گیراون، ھەروەھا مین دەچێنێت بۆ ئەوەی دانیشتووان لە شوێنی خۆیان بمێننەوە.[١٤]

حەویجە ھاوشانی مووسڵ، شوێنێکە کە ئەندامانی داعش زۆرجار لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ تێیدا ئەنجام دەدەن. بۆ نموونە لە ٦ی ئابی ٢٠١٦دا دەگوترا لانیکەم ١٠٠ کەسیان لە سێدارە داوە.[١٥][١٦]

حەویجەی داگیرکراو لەلایەن داعشەوە لە تەمموزی ٢٠١٦ لە کاتی شەڕی مووسڵ دابڕاوە لە باقی خاکی داعش، کاتێک شەرقات لەلایەن سەربازانی عێراقەوە گیرا. حەویجە دوایین ناوچەی داعش بوو لە ناوەڕاستی عێراق.[١٧]

لە ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٧، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە دەسەڵاتی داعش، ھێرشێکی بۆ وەرگرتنەوەی شارەکە ڕاگەیاند. شارەکە تا ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە دەستی داعش ڕزگارکرا.[١٨]

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢، (خەدیجە ئەحمەد مورشید) ناسراو بە "ئوم ڕەیان"، وەک موختاری گەڕەکی ئەلحورییە لە حەویجە ھەڵبژێردرا، بەمەش دەبێتە یەکەم ژن کە تۆمارکراوە کە پۆستی موختار لە پارێزگای کەرکووک بەدەستبھێنێت.[١٩][٢٠]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئاڵای ھەرێمی کوردستان. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2023-08-09.
  2. ^ دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2023-08-09.
  3. ^ https://www.iasj.net/iasj/download/40c3959215ff1eab
  4. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  5. ^ https://wishe.net/dreja.aspx?Jmare=50056&Jor=15
  6. ^ https://wishe.net/dreja.aspx?Jmare=50056&Jor=15
  7. ^ https://www.thenationalnews.com/world/battle-to-remove-isil-from-hawija-could-unlock-further-sectarian-tensions-1.626394
  8. ^ https://www.bbc.com/news/world-middle-east-22261422
  9. ^ https://www.latimes.com/world/middleeast/la-xpm-2013-apr-23-la-fg-iraq-protests-20130424-story.html
  10. ^ https://www.economist.com/middle-east-and-africa/2013/04/27/polls-and-protests
  11. ^ https://www.epic-usa.org/forgotten-hawija/
  12. ^ https://www.nytimes.com/2013/04/24/world/middleeast/clashes-at-sunni-protest-site-in-iraq.html
  13. ^ https://edition.cnn.com/2015/10/25/middleeast/iraq-us-kurds-hostage-raid/index.html
  14. ^ https://reliefweb.int/report/iraq/iraqi-government-still-silent-hawija-humanitarian-crisis-enar
  15. ^ http://www.iraqinews.com/iraq-war/isis-kills-85-civilians-in-hawija/
  16. ^ http://www.iraqinews.com/iraq-war/isis-executes-12-civilians-holds-over-3000-hostage/
  17. ^ https://www.economist.com/briefing/2017/09/16/almost-everybody-is-against-a-kurdish-referendum
  18. ^ https://isis.liveuamap.com/en/2017/4-october-hours-after-entering-the-city-popular-mobilization
  19. ^ https://www.youtube.com/watch?v=Q8wp3tg5sqI&themeRefresh=1
  20. ^ https://theglobalcoalition.org/en/first-woman-mukhtar-in-kirkuk/


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]