ئیدارەی گەرمیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوچەی گەرمیان

ئیدارەی گەرمیان پارێزگایەکی نافەرمی و دانپێدانەنراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێکیێناوە، لە سێ قەزا و یانزە ناحیە پێکهاتووە شاری کەلار ناوەندی کارگێڕییەتی. ئێستا ژمارەی دانیشتوانی ئیدارەی گەرمیان "کەلار، کفری خانەقین بە نزیکەی ٥۰۰ هەزار کەس دەخەمڵێنرێت ، هەروەها بەشێکی دام و دەزگاکانی شارۆچکەی دەربەندیخان سەر بە ئیدارەی گەرمیانە کە ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس دەبێت.

مێژوو[دەستکاری]

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر لەسەرەتای نەوەدەکانەوە بەڵێنی بە پارێزگاکردنی شاری کەلار ی داوە، بەڵام ئەوکات بەھۆی ئەوەی کەرکووک لەبندەستی حکومەتی عێراق بوو پرۆژەیەکی لەو جۆرە ئیمکانی جێبەجێکردنی نەبوو، چونکە زۆرکەس پێیانوابوو لەحاڵەتی کردنی گەرمیان (قەزا دابڕاوە ڕزگاکراوەکانی گەرمیان) بەپارێزگا، واتە کورد دەستی لە کەرکووک شۆردووە. بۆیە ئەوکات پارێزگای کەرکووک پێکھێنرا لە قەزاکانی کەلار، کفری، چەمچەماڵ‌ و دەربەندیخان کە ئەمەی دواییان ھەرگیز سەر بە پارێزگای کەرکووک نەبووە، بەڵام ئەوکات بەھۆی نەبوونی بینا بۆ فەرمانگەکانی پارێزگا لە کەلار، دەربەندیخان دیاریکرا بۆ ناوەندی پارێزگای کەرکووک.

دروستبوون[دەستکاری]

دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانیەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر ناوچەی گەرمیان کە کەلار مەرکەزەکەیەتی، تووشی بۆشاییەکی ئیداری ھات بەھۆی ھەڵوەشانەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان. چارەنووسی ئەو قەزایانەی لەچوارچێوەی پرۆسەی تەعریبدا لە کەرکووک دابڕێنران (کەلار، کفری، چەمچەماڵ ‌و دووزخورماتوو) بەستراوە بە مادەی ١٤٠ ی دەستووری عێراقەوە، کە تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان لەنێوان حکومەتی عێراق و ھەرێمدا. جێبەجێنەکردنی مادەی ١٤٠ ی نەگەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان یان قەزا دابڕاوەکان بۆ سەر کەرکووک، ئیدارەی ناوچەی گەرمیانی بەھەڵپەسێراوی ھێشتەوە. لەژێر فشاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەگەرمیان، لە ساڵی٢٠٠٨ دا ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناچار بوو بڕیارێک دەربکات کە گەرمیان وەکو پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەشێوەیەکی کاتی بۆ راییکردنی کاروباری ئیداری خەڵکی ناوچەکەو دەسەڵاتی پارێزگاریش ببخەشێتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.

قەزاکان[دەستکاری]

لە ئێستادا تەنها لە هەر سێ قەزای کەلار، کفری ، خانەقین پێکهاتووە،

ناحیەکانی قەزاکانی پارێزگای گەرمیان[دەستکاری]

ژمارە ناوی قەزا ناحیەکان
١ کەلار ناوەندی کەلار، رزگاری، پێباز، شێخ تەویل
٢ کفری ناوەندی کفری، ئاوە سپی، سەرقەڵا، نەوجۆل، کۆکس
۳ خانەقین مەیدان، ، قۆرەتوو

سەرچاوەکان[دەستکاری]