ساینقەڵا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ساینقەڵا
Şahindej - شاھین‌دژ - ھەڵۆژین
شارۆچکە
Shahin Dezh
ساینقەڵا is located in ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ساینقەڵا
ساینقەڵا
جێگەی لە کوردستاندا
ساینقەڵا is located in Iran
ساینقەڵا
ساینقەڵا
جێگەی لە ئێراندا
پۆتانەکان: 36°40′45.5″N 46°34′00.5″E / 36.679306°N 46.566806°E / 36.679306; 46.566806پۆتانەکان: 36°40′45.5″N 46°34′00.5″E / 36.679306°N 46.566806°E / 36.679306; 46.566806
وڵات کوردستان[١]
 ئێران
پارێزگائازەربایجانی ڕۆژاوا
شارستانساینقەڵا
ناوچەناوەندی شارستانی ساینقەڵا
دەسەڵات
 • قیمقامڕەسول مونفەرد
ڕووبەر
 • شاری٨٫٤١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٫٢٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی١٬٤٠٦ مەتر (٤٬٦١٣ فووت)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦)
 • شارۆچکە٤٣٬٨٥٢
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی و کەڵھوڕی و کرمانجیئازەری
 • ئایینشیعە دوانزە ئیمامی، سوننە
تەلەفۆن٠٤٤

ساینقەڵا (بە کوردی:ھەڵۆژین)(بەتورکی ئازەربایجانی:Sayınqala)لە شارۆچکەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێرانە. ناوەندی شارستانی ھەڵۆژینە. ئەم شارە لە ٧٢ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژئاوای تیکاوشار، ٦٠ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی نێوئاوان و ٦٣ کیلۆمەتری باکووری بۆکان ھەڵکەوتووە.

ئەم شارە لە نێوان ٣٦ پلە و ٤٠ خولەکی پانایی باکووری و ٤٦ پلە و ٣٤ خولەکی درێژایی ڕۆژھەڵاتییە و بەرزایی لە ئاستی دەریا ١٤٠٦ مەترە. ژمارەی دانیشتووانی بەپێی ئاماری ساڵی١٣٩٠ی ھەتاوی(٢٠١١ی زایینی)، ٤٣٨٥٢ کەس و بریتییە لە ٩٩١٦ بنەماڵە. دانیشووانیشی کورد و تورک پێکھاتووە.[٢].[٣]

ناو[دەستکاری]

ساینقەڵا یان شاھین دژ یان ھەڵۆژین ئەمانە ناوی بەکار ھێنراون بۆ ئەم شارۆچکەیە. پێش ھاتنی ئیسلام لە ھەموو ڕێگاکانی ئاگرپەرستیدا بۆ (ئەتشکدا) کە تەختی سڵێمانی ئێستا دەکات، پاسەوان بۆ ئاگرپەرستەکان دادەنرا و پێش ئەوەی بگەنە شوێنە پیرۆزەکەیان قەڵایان بۆ حەوانەوەی خۆیان دروست دەکرد، ئەم قەڵایانە گەورە و گەورەتر دەبوو تاوایان لێھاتبوو ببوونە شارۆچکەیەک. وە ئێستاش لە باکووری ئەم شارۆچکەیە لەسەر بەرزاییە بەناوبانگەکانی ھێلانەی ھەڵۆکان ھەرماون.

  • شاھین دژ بەواتای قەڵای ھەڵۆکان دێت.
  • ھەڵۆژین مەبەست لەم ووشەیە لەوەوە ھاتووە کە ھەڵۆی تیادا دەژی.
  • ساینقەڵا لە ووشەی (صائین قلعە) وە ھاتووە.

لەم شارۆچکەیەدا لەبەرئەوەی لە نەتەوەی جیاواز پێکھاتووە و دیلەکتی جیاوازی تیادایە و وە لەلایەن دەوڵەتەکان ئێرانەوە حکوم کراوەو حکوم دەکرێت ھەریەکە بەناوێک ناوی دەھێنێت، ئەوەتا بە شاھین دژ ناو دەبرێت کە ھەر ھەڵۆژینە کوردیەکەیە و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و دەست کاری کراوە. ناوی ئەم شارۆچکەیە لەسەردەمی ئیسلامدا صائین قلعة بووە و لەسەردەمی پەھلەویدا کراوە بە صائین دژ و پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران کراوەتەوە بە شاھین دژ. [٤]

میژوو[دەستکاری]

  • بەسەرنجدان و تێڕوانینی ئەوشتانەی لە کۆندا دەرکەوتوون و ئەو پێشکەوتنانەی کە پێوەیان دیارە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مادەکان، تێروانین و وورد بوونەوە لەو شتانەی کە لە کێوە سوورەکانی گوندی عەقرەبلو دەردەکەوێت کە (٩٠٠) پێش ھاتنە دونیای (ئاریەکان)ە. لەکوێستانەکانی باشووری دەریاچەی ورمێ کە ئەمڕۆ بە ساینقەڵا و مەھاباد و شنۆ و نەغەدە و بۆکان ناسراوە و ڕۆخی رووبارەکانی (زەرینە) و (سمینە) دەکات قەومی مانناکان تیایدا ژیاوە بە گەڕان بەناوچەکانی دەریاچەی ورمێ و میاندواو و زەویە فشۆڵەکانی ساینقەڵادا جێ پێی مانناکان دەدۆزینەوە.
  • ساینقەڵا لەسەدەی حەوتەمی پێش زایندا ھەبووە و جەند قەڵایەکی کۆنی ئەو سەردەمە ماون، لەسەردەمی ساسانیەکان ئەم قەڵایانە دروست دەکرد لەسەر ڕێگایان کە دەچوون بۆ پەرستگای (ئەتنشکدا) و لە ساسانیە باڵا دەستەکان بوون و وە شارۆچکەی ساینقەڵاش یەکێکە لەو جێ قەڵایانە.
  • پاش ئەوەی ئەم ناوچەیە بووە بەشێک لە دەووڵەت عەباسی و پاشان کەوتە بەر ھێرشی مەغۆلەکان، وە مەغۆلەکان تیرە جیاوازەکانی ئاسیای ڕۆژھەڵاتیان پێش خۆیان دابوو ئەم ناوچەی ھەوشارە کەوتە بەر شاڵاوی ئەو کۆچبەرانە و ھاتنە ناوچەکە نیشتەجێ بوون، ئازەریەکان یەکێک بوون لەو تیرانە کە لەناوچەکەدا نیشتەجێ بوون و خاکەکەیان داگیرکرد پاشان بە درووست بوونی دەوڵەتی سەلجوقی و دەولەتەکانی فارس و قاجاڕ و پەھلەوی بوونە زیاتر یارمەتی دەری ئەم تیرانە بۆ زیاتر داگیرکردن و نیشتەجەبوون کە لە ڕاستیدا ئەم ناوچەیە ناوچەی کورد نشین بوون ئێستا ئەم تیرانە بوونەت برابەش و لەھەندێ شوێنیش خاوەندارێتی تەواوی شوێنەکە دەکەن و مافی بە کوردبوونەوە نەماوە لەھەندێ شوینیش تێکەڵاوی کوردان بوون بەڵام سیاسەتی حکومەیەک لەدوایەکەکانی ئێران یارمەتی دەری سەرەکی گەشەسەندن و بەرفراوانی ئەم تیرانە بووە، وە لەھەندێ ناوچە کوردان لەناو زمانی ئەم تیرانەدا تواونەتەوە و بوون بە بەشێک لەوان.[٥]


کەل وپەلە مێژوویەکان[دەستکاری]

  • بەپێی ئەو شتوومەکە کۆنانەی کە لەم ناوچەیەدا دۆزراونەتەوە مێژووی ئەم شارۆچکەیە مێژوویەکی دێرینی ھەیە، کۆمەڵێک لەوشتانەی کە بەدەست دروست دەکرێت و مێژوویەکی کۆنیان ھەیە و بۆ سەردەمی مەغۆلەکان دەگەڕێتەوە و بۆ خۆپاراستن لە دووژمن بەکاریان ھێناوە ھەموویان لە گۆزەی گەورە کردووە و لە چاڵێکدا شاردویانەتەوە و وەک تەپۆڵکەیەکیان لێکردووە، لە ساڵی (٢٠٠٩) پشکنینیان بۆ یەکێ لەم تەپۆڵکانە کرد بەناوی (تەپەی قەبان) کە بەرزیەکەی (٢٤م) بوو ئەم کەلوپەلانەیان تیادا دۆزییەوە،
  • لەم ناوچەیە چەند (قاپێکی زێڕین) دۆزراوەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیسلام کە بە خەتی کوفی لەسەریان نووسراوە.
  • لەم شارۆچکەیە کۆنترین بینا بینای گەرماوی (قەبان)ە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجاڕەکان دەکەوێتە شەقامی شەھید موتەھەری کۆڵانی (١٥).[٦]

جوگرافیا[دەستکاری]

ھەڵۆژین لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی مەحمودچغ و لە باشوور لەگەڵ گوندی عەقرەبلو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ھاچەسو لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی مەستاناوا.[٧][٨][٩]

پێکھاتەی دانیشتوانی ھەڵۆژین[دەستکاری]

ئەم شارۆچکەیە لە پێکھاتەی جیاوازی نەتەوایەتی پێک ھاتووە کە ئەویش کورد و ئازەری پێکھاتووە.

پێکھاتەی شارۆچکەی ھەڵۆژین لە ٢٠١٤
پێکھاتە ڕێژەی سەدی
ئازەری
  
١٥٪
کورد
  
٨٥٪

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەڕاوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
  2. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  3. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  4. ^ محمدی، علی، تاریخ تکاب افشار، فصل ھجدھم - وجە تسمیە تکاب و افشار صفحە ۹۳–۹۸
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  6. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  7. ^ http://wikimapia.org/
  8. ^ http://www.krso.net/
  9. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  10. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  11. ^ https://books.google.iq/books?