خانکێ
خانکێ
Xanké | |
---|---|
بە عەرەبی: خانکی بە ئینگلیزی: Khanke | |
ئاڵای خانکێ ئاڵا | |
![]() شارەدێی خانکێ | |
پۆتانەکان: 36°46′48″N 42°46′57″E / 36.77996°N 42.78246°Eپۆتانەکان: 36°46′48″N 42°46′57″E / 36.77996°N 42.78246°E | |
وڵات | ![]() |
ھەرێمی فێدراڵ | ![]() |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
قەزا | قەزای سێمێل |
ناحیە | ناحیەی خانکێ |
بوون بە شارەدێ | ٢٠٢٢ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦ میلی چوارگۆشە) |
• ئاو | ١٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٠ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٣٧٠ مەتر (١٬٢١٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٤) | |
• سەرجەم | ٢٥٠٠٠[٢] |
سەرناوی دانیشتوو | خانکێ |
زمان و ئایین | |
• زمان | ولاتي(کوردیی.هويرياني |کرمانجی]]) و [[زمانی سوریانی. شنكالياني /رشكاني|]] |
• ئایین | ئێزیدی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٣] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
سيميل پوست | 42003 |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
خانکێ یان خانک یەکێکە لە شارەدێیەکانی كوردستان لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. خانکێ ناوەندی ناحیەی خانکێیە.[٤][٥][٦][٧][٨]
شارەدێی خانکێ لە شارۆچکەی سێمێل (١٣)کم دوورە، وە دووری لە شاری دھۆک (٢٠) کیلۆ مەتر دەبێت.[٩]
ناو
[دەستکاری]- وشەی خانک بە واتای خانوو یان ماڵ دێت.[١٠]
- وشەی خانکێ لە زمانی کوردیدا بە واتای (خان)ی بچووک دێت.[١١]
جوگرافیا
[دەستکاری]شارەدێی خانکێ ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە گوندی مەم شڤان.
- لە باشوورەوە گوندی خێراڤا.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی ڕبێبی.
- لە ڕۆژاواوە گوندی کەموونا.[١٢]
مێژوو
[دەستکاری]- لە ساڵی ١٩٨٥ کۆمەڵگەی خانکێ لە چەند گوندێک پێکدەھات، لەگەڵ بەنداوی مووسڵ گەورەکرا و چەند گوندێکی ژێر ئاو کەوتن، دانیشتووانی ئەو گوندانە ھاتنە ناو کۆمەڵگەی خانکێ. ھەروەھا ساڵی ١٩٨٨ کە ئەنفالی گوند و ناوچەکان دەستیپێکرد، خەڵکێکی زیاتر ڕوویان تێکرد و بوو بە کۆمەڵگەیەکی گەورە تا دوا جار بریاردرا بە ھێنانەکایەی ناحیەی خانکێ لە بەرواری (١٥ ئەیلوول ٢٠٢٢). خانکێ بووە شارەدێ و بووە ناوەندی.[١٣][١٤]
- دوای کۆچی بەکۆمەڵی ئێزیدییەکان لە دەڤەری شنگال لە ساڵی ٢٠١٤، کەمپێکی ئاوارەکان بۆ ئێزیدییەکان لە خانکێ دانرا. کەمپی پەنابەران لە خێمە پێکدێت کە لەنێو ئەوانی تردا لەلایەن کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دابینکراوە. زۆرێک لە ئێزیدییەکان پەنایان بۆ ئەم ئۆردوگایە بردووە، کە تا ئێستاش لەوێ دەژین. لە ئێستادا زیاتر لە ٨٠ ھەزار ئاوارەی ئێزیدی شەنگال لە خانکێ نیشتەجێن.[١٥][١٦]
شینوارەکان
[دەستکاری]زاخیکۆ" شارەکی کۆنی میتانییەکان و دەکەوێتە گوندی "کەمۆنە" لەسەر لێواری ڕۆژھەڵاتی ڕووباری "دیجلە" لە شارەدێی "خانکێ سەر بە شارۆچکەی "سێمێل. کە بۆ ٣ ھەزار و ٨٠٠ ساڵ پێش دەگەڕێتەوە و دەوترێت بۆ سەردەمی "میتانییەکان" دەگەڕێتەوە کە لە ساڵەکانی ١٤٠٠ تا ١٨٠٠ی پێش زایین ئەم شارەیان بە دەستەوە بووە، کە پاش ھاتنی ئاشوورییەکان، شارەکە سووتێندراوە و لەنێو چووە. لە لێکۆڵینەوەکانی تیمێکی کوردی- ئاڵمانیدا، ١٠٠ نووسراوەی بزمارییان دۆزیوەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی "میتانەکان" و لە ڕێگەی ئەو کەتیبانەوە زانیویانە پاش کونترۆڵکردنی ئەو ناوچانە بە دەست ئاشوورییەکان، شاری "زاخیکۆ"، دەسووتێنن کە شارەکە دواتر بووەتە ژیر خۆڵەوە و ون بووە و بووەتە بەشێک لە بەنداوی مووسڵ.[١٧][١٨][١٩]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ناوەندی زانیارییە مرۆییە ھاوبەشەکان. «نەخشەی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ IOM. «رووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان 2017» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «خانکێ» (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ڤەژین. «فەرھەنگی ڤەژین» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ وشەدان. «فەرھەنگی وشەدان» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ openstreetmap. «خانکێ» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «دھۆک.. خانکێ دەکرێت بە ناحییە». qallam.net (بە کوردی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «ب فەرمانا سەرۆکێ حکومەتا ھەرێمێ، کۆمەلگەھا خانکێ بوو ناحییە». رۆژناما بنگەھێ لالش. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ https://www.uno-fluechtlingshilfe.de/informieren/aktuelles
- ^ https://www.daserste.de/information/politik-weltgeschehen/weltspiegel/sendung/ndr/2014/irak-120.html
- ^ «شوێنەواری شارێکی ٤ ھەزار ساڵە لە دھۆک دۆزرایەوە». KurdistanMedia (بە کوردی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو ]
- ^ شکری رشید ماموستایی میژوویێ بەحسا شوونوارێ ل خانکێ ھاتیە دیتن دکت (بە ئینگلیزی)، لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە
- ^ شکری رشید ماموستایی میژوویێ بەحسا شوونوارێ ل خانکێ ھاتیە دیتن دکت (بە ئینگلیزی)، لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە