شارستانی میاندواو
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
شارستانی میاندواو
شارستانی نێوئاوان | |
|---|---|
| شھرستان میاندوآب - قوشاچای بۆلگەسی - Miandoab County | |
جێگەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا | |
![]() | |
| وڵات | |
| پارێزگا | پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
| بوون بە شارستان | ١٩٥٨ |
| دەسەڵات | |
| • سەرۆکی شارستان | عەلی پەیام |
| ڕووبەر | |
| • شارستان | ٨٤٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٢٦ میلی چوارگۆشە) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
| • شارستان | ٢٧٣٬٩٤٩ |
| • شاری | ١٤٨٬٠٥٦ |
| • لادێیی | ١٢٥٬٨٩٣ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) و ئازەری |
| • ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) و یارسان |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
| وێبگە | میاندواو |
شارستانی میاندواو یان شارستانی نێوئاوان (بە فارسی: شھرستان میاندوآب، بە ئازەربایجانی: قوشاچای بۆلگەسی)، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری نێوئاوانە. ئەم شارستانە ھاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ شارستانی ملکان و شارستانی چواربورج لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی بۆکان و شارستانی مەھاباد و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی بارووق و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ دەریاچەی ورمێ. ئەم شارستانە لە ساڵی ١٩٥٨ بووە بە شارستان. لە تەمموزی ساڵی ٢٠٢١ بەشی باروق و مەرحەمەت ئاباد لەم شارستانە جیاکرانەوە و بوونە شارستانی سەربەخۆ.[١]
شارەکان
[دەستکاری]مرۆڤناسی
[دەستکاری]لایەنی پێکھاتەی زمانی و ئایینی ئەو شارستانە لە چاو شارستانەکانی دیکە ھێندێک جیاوازی ھەیە. شارستانی میاندواو خاوەن گوندێکی کوردی کورمانج زمان دێی گوزلی و نزیکەی ١٥ گوندێکی گۆران یان ئەھلی حەقە. بەھاییەکانیش ڕێژەیەکی کەمی دانیشتووانی ئەو شارستانە پێک دێنن. لە ساڵی ٢٠٠٦دا بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران، ٢٤٤ ھەزار و ٨٢٥ کەس لەو شارستانەدا دەژین. لەو ژمارەیە تەنیا ١١٪ واتا دەوروبەری ٢٧ ھەزار کەسی بە زمانی کوردی قسە دەکەن و ئەوانی دیکەش بە زمانی ئازەری دەدوێن. لە ٣ شاری میاندواو وەک ناوەندی شارستان، بارووق و چواربورج پێکھاتووە. ١٩٤ دێی ھەیە و ٤١ کوردن و ئەوانی دیکەش ئازەرین.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
