قەزای دەربەندیخان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەزای دەربەندیخان
بە عەرەبی: قضاء دربندیخان
بە ئینگلیزی: Darbandikhan District
نەخشەی قەزای دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانیدا.jpg
نەخشەی قەزای دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانیدا
(ڕەنگی سوور)
قەزای دەربەندیخان
پۆتانەکان: 35°11′10″N 45°38′01″E / 35.18624°N 45.63371°E / 35.18624; 45.63371پۆتانەکان: 35°11′10″N 45°38′01″E / 35.18624°N 45.63371°E / 35.18624; 45.63371
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
مەڵبەنددەربەندیخان
ژمارەی ناحیەکان٢
بوون بە قەزا١٩٧١
دەسەڵات
 • قایمقامسڵێمان محەممەد سەعید
ڕووبەر
 • سەرجەم٥٦٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢١٩ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٥١٠ مەتر (١٬٦٧٠ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٥٣٥ مەتر (٥٬٠٣٦ پێ)
نزمترین بەرزایی
٣١٦ مەتر (١٬٠٣٧ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣٢٩٤٥
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

قەزای دەربەندیخان یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی دەربەندیخانە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ٥٢٩٤٥ نەفەر.[٣]

قەزای دەربەندیخان لە دوو ناحیە پێکھاتووە:[٤]

ناو[دەستکاری]

قەزای دەربەندیخان ناوەکەی لە ناوەندەکەیەوە وەرگرتووە کە ئەویش شارۆچکەی دەربەندیخانە. سەبارەت بە ناوی دەربەندیخان دوو بۆ چوون ھەیە:-

  • بنەرەتی ووشەی (خان)یەکەمیان:- لەسەردەمی عوسمانیەکاندا پیاوێکی دەوڵەمەند و بەدەسەڵات ھەبووە (محمد خان، احمد خان) باج و سەرانەی لە خەڵک سەندوەو لەو دەربەندەدا کە کاروانچیەکان گوزەریان پیادا کردووە، ئەم پیاوە (خان)ێکی ھەبووە وەک (دیوەخان) یا (ئوتێل) بە گوزارشی ئەمرۆ بۆ حەوانەوەی کاروانچیەکان ئەم خانە چەند ژوورێکی گەورە و فراوانی تێدا بووە بە قسڵ دروست کراوە .
  • دووەم:- (خان) لەکوردەواریدا بەو شوێنە دەووترێت کە وڵاخ و ئاژەڵی تێدا دەبەسرێتەوە و لە گەوڕ گەورەترە، لە گوێ چەمی سیرواندا ئەم (خان) ە ھەبووە و بۆ کاروانیەکانی ئێڵی جاف کە ووڵاخەکانیان تێدا بەستوەتەوە و خۆشیان لە شوێنە باشەکانی دا پشوویان داوە .
  • سەبارەت بەناوی (دەربەند) ئەو تەنگەبەرەی دەکەوێتە نێوان دوو چیا پێی دەووترێت دەربەند، لەنێوان زنجیرە چیای بەرانان و زمناکۆدا رووباری سیروان گوزەری کردووە و گەرمیان و کوێستانیان کردووە، بە نێوان ئەو دوو چیایە وتراوە دەربەند و لە نزیکیشەوە (خان)ێک ھەبووە، ئیتر ناو نراوە، ئەو دەربەندەی خانەکەی تێدایە و پاشان ناسراوە بە دەربەندیخان.[٥]

جوگرافیا[دەستکاری]

  • لە باکورەوە زنجیرە چیای بەرانان کە لە دەربەندیخاندا بەناوی گوندەکاندا دەناسرێ لەوانە کەژی (قاشتی ، سەلیم پیرک ، ناوتاق ، فەقێ جنە) ناو دەبرێت. لەرۆژھەڵاتەوە چیای (زمناکۆ) کە (١٢٤٧ پێ) بەرزە و پاشان شاخەکانی خۆشک، بەمۆ، داڵەھۆ و رووباری سیروانە. لەرۆژئاوای چەمی دێوانە و گوندی کانی سارد و چیاکانی (گوڵان و زەردە) و لە باشوورەوە کەندەڵانێکی گەورە کە پردێکی لەسەر دروست کراوە و ناسراوە بە پردی (دێوانە) و نزیک تێکرژانی ئاوی چەمی دێوانە بە رووباری سیروان، پاشان گوندەکانی (بانیخێڵان ، بساکان ، پونگڵە) دەوریان داوە.

مێژوو[دەستکاری]

  • ھەر لە کۆنەوە ئەم ھاتوچۆیە بەم ناوچەیەدا بوونی ھەبووە، کە ھەروەکو میجەرسۆن باسی دەکات لە دەوروبەری ساڵانی ١٩٠٥ (ڕێگەی ئەم ناوچەیە بەکاردەھێنرا بۆ ھاتوچۆ و ھێنانی کەلوپەل لە خانەقینەوە بۆ شارەزوور، ھەورامان، پێنجوێن لەگەڵ بەغدا و سلێمانی). وەک سۆن دەڵێت : لە کۆندا ئەم ناوچەیە ڕێگایەکی زۆر کورت بڕ بووە لە ھەڵەبجەوە بۆ ڕووباری سیروان لە (چەمی دەربەند) لەسەر کەنارەکەیان دەربەند پشوو دەدرێت ، ڕێگەکە بەردەڵانە بەلام سەخت نیە. ھەروەک دیارە لە راپۆرتەکەی مێجەرسۆندا ھاتوە و ئەوە روون دەکاتەوە کە ئەم ناوچەیە زیاتر لە سەدەیەکە رێگای ھاتوچۆ بووە و ھەروەھا لە دەوروبەری شارەکە زەوی بە پیتو لەبار ھەیە بۆ پیشەی باخداری و سەوزەو میوە کە جوتیارانو خەڵکی ناوچەکە کردویانە بە پێشەی داھاتی ڕۆژانەیان.
  • پێش ئەوەی دەربەندیخان ببێتە ناحیە و قەزا. ناوچەیەکی بەرفراوانی ئەم دەڤەرە کە زیاتر لە (٥٥) گوند دەگرێتەوە وە پێ ی ووتراوە (وارماوا)، وارماوا لە گوندی کانی میلی زەڕایەنەوە دەست پێ دەکات و گوندەکانی (شەمە، وێلەکەی سەروو، ئەحمەدبڕنە، وازۆڵ، میرەدێ، چنارە، بیرکێ و لەبەشی ئەم دیوی تونیلەکە و خۆرئاواوە دێوانە، زەلەڕەش، سۆفی وەن، فەقێ جنە، چەمەرگە و پاشان لەباشوورەوە دارەدۆین. پونگڵە، بانی خێڵان.. ھتد) لە خۆ دەگرێت سەرەتا ئەم ناحیە (چەمەرگە) بووە و پاشان گوازرایەوە چنارە و پاشان ھێنرایە دەربەندیخان ئەو بەرێوەبەری ناحیانە ناویان ماوە و لە گوندی چەمەرگە دەست بەکاتربوون بریتین لە (پاشا شێت. حسین بەگ. عارفە فەنی. شەوکەت بەگ).

سەردەمی عوسمانی[دەستکاری]

لە سەردەمی عوسمانیدا ناوی ئەم ناوچەیەی کە لە ئێستادا قەزای دەربەندیخانە، بە وارماوا ناودەبرا.

  • لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)دا؛ سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، ناوی ھەر قەزایەک فرە ناوەند بووە و لەم سەردەمەدا ناحیە نەبووە لە سیتەمی کارگێڕیدا، بۆیە وارماوا لە تەک ئەم ناوانەدا ھاتووە؛ قەزای (گوڵعەنبەر و ھەڵەبجە و وارماوا).
  • لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا؛ قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا. ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان، بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا. گوڵعەنبەر لە جیاتی (گوڵعەنبەر، ھەڵەبجە و وارماوا). ئیتر لەم بەروارە بەدواوە ناوی وارماوا وندەبێت.
نەخشەی لیوای سلێمانی لە ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)

سەردەمی پاشایەتی[دەستکاری]

  • لە نێوان ساڵانی(١٩١٨ - ١٩٣٦)دا؛ لەم بەروارەوە ناوی وارماوا دەردەکەوێتەوە کە ئەویش بە ناوی (ناحیەی وارماوا)یە و گوندی قلیجە ناوەندی بووە، کە ناحیەیەکە سەر بە قەزای ھەڵەبجە بووە.
نەخشەی کارگێڕی لیوای سلێمانی لە ساڵی ١٩٣٦دا

سەردەمی کۆماری[دەستکاری]

  • لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)دا؛ ناوی ناحیەی وارماوا گۆڕدرا بە ناحیەی دەربەندیخان و سەر بە قەزای ھەڵەبجە بوو.
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧)دا؛ ھێنانە کایەی قەزای دەربەندیخان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ناوەندەکەشی لە جێکەوتی بەنداوی دەربەندیخانە، و ناحیەی دەربەندیخانی پێوە بەسترایەوە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤١٩) لە ١١\١٠\١٩٧١دا. واتا لەم بەروارەدا قەزای شارەزووری ئێستا سەر بە قەزای دەربەندیخان بوو.
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا؛ دابڕانی (٣٤) کەرت لە ناحیەی دەربەندیخان و لکاندنیان بە ناوەندی قەزای دەربەندیخان و گۆڕینی ناوی ناحیەی دەربەندیخان بۆ ناحیەی زەڕایەن و گواستنەوەی ناوەندەکەی لە شارۆچکەی دەربەندیخانەوە بۆ گوندی زەڕایەن و مانەوەی (٢٣) کەرت لە سنووری ئەم ناحیەیە بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(٢٧٣٦٨)ی ساڵی ١٩٧٩.[٧]

دوای ڕاپەڕین[دەستکاری]

مێژووی قەزاکە لە نەخشەدا[دەستکاری]

تونێل[دەستکاری]

  • ساڵی ١٩٥٤ بەسەرەتای دامەزراندن و ئاوەدان بوونەوەی شاری دەربەندیخان دادەنرێت ھەر لەو ساڵەدا دەست کراوە بە دروست کردنی تونێلی یەکەم لەگەڵ دروستکردنی بەنداوەکەدا لە لایەن شەریکەیەکی ئەمریکیەوە بەناوی (d.k.c) ئەم تونێلەی خوارەوە تیرەکەی ٩م و درێژیەکەی ٤٠٠ م لەساڵی ١٩٥٩ دەست کراوە بە کۆنکریت کردنی لە شوباتی ١٩٥٩ تەواو بووە٠ لەم تونەیلەدا (٢٢٧٦٢٦ م) خۆڵ و بەرد دەرکراوە و (١١١٥٥) م٣ کۆنکرێت کراوە و (٦١١) تەن شیشی تێدا سەرف کراوە٠
  • سەبارەت بە تونێلی سەرەوەی رێگای دەربەندیخان- سلێمانی لە کۆتایی پەنجاکاندا ئەویش دەست کراوە بە دروست کردنی لە لایەن کۆمپانیایەکی فەرەنسیەوە، ئەم تونێلە درێژیەکەی (٧٢٠م) لە شێوەی نیوە بازنەدایە و تیرەکەی (٩)م مەترە٠ دەوترێت لە دروستکردتی ئەو تونێلانەدا چوار کریکار گیانیان لە دەستداوە شایانی باسە لە و کاتەدا (عەبدولکەریم قاسم) سەرەک کۆمار و(عبدالحلیم الراوی) وەزیری ئاودێری عێراق بووە.

بەنداو[دەستکاری]

  • بەنداوی دەربەندیخان یەکێکە لە پرۆژە ئاودێرییە جوانەکانی ھەرێمی کوردستان کە دیمەنێکی ئەفسوناوی و کەڤاڵێکی نەخشینی دەشتی شارەزوورە، مرۆڤ لە نزیکی ئەم پرۆژەیەدا زیاتر ھەست بە جوانی و رِازاوەیی ھەرێمی کوردستان دەکات، ئەم بەنداوە رِازاوەیە دەکەوێتە باشووری رِۆژھەلاتی شاری سلێمانی و رِۆژھەڵاتی شاری دەربەندیخان و نزیکەی (٥) کم لەم شارەوە دوورە، لەنێوان دوو چیای سەرکەشدا، شاخی زمناکۆ لە بەشی باشووری رِۆژھەڵات و شاخی قاشتی لە باکووری رِۆژئاواوە کە ھەردووکیان دەکەونە زنجیرە شاخی بەرانان.
  • ئەم بەنداوە لە سەرەتای پەنجاکانەوە نەخشەی بۆ دارِێژراوە، لە ساڵی ١٩٥٤ دروستکرا بە دروست کردنی تونیلی ژێرەوە بۆ گۆاستنەوەی ئاوی سیروان، لە ساڵی ١٩٥٦ بە رِەسمی دەستکراوە بە دروستکردنی و پلان و نەخشەکێشانی لەلایەن کۆمپانیای رِاوێژکاری (ھارزا)ی ئەمریکی کە لەلایەن عێراقەوە بە رِاوێژکاری پرِۆژەکە ناسراوە، لە رِۆژی ٢٣-١١-١٩٦١ لە ئاھەنگێکی گەورەدا بەنداوی دەربەندیخان لەلایەن سەرۆکی ئەو کاتەی عێراق (عەبدولکەریم قاسم) کرایەوە.
  • (ڕەفیق چالاک) لە رِۆژنامەی (بڕوا) ژمارە(٦٠) کۆتایی مانگی ١١/١٩٦١ راپۆرتێکی لەسەر ئەو ئاھەنگە بڵاوکردووتەوەو تیدا ھاتووە: «لە رِۆژی ٢٣-١١-١٩٦١ ئاھەنگێکی گەورەکرا لە دەربەندیخان لە ژیر چاودێری سیادەتی سەرۆک وەزیران و سەرکردەی بەرزی سوپا (عەبدولکەریم قاسم). بە فرِۆکەیەکی تایبەتی لە بەغداوە گەیشتە فرِۆکەخانەی شیرکەت و لەپاش کەمێک حەسانەوە بە ئۆتۆمبیل ڕووی کردە جێگای ئاھەنگەکە لە سەر بەستی پرۆژەکە و لەلایەن قوتابیانی کە شافەو سەرباز و میوانە بەرِێزەکان و دانیشتوانی دەربەندیخان و دەورو پشتەکەیەوە پیشوازییەکی گەرمی کراو چەپڵەی بۆلێدرا ھەتا چووە ژێر ئەو چادرەی بۆی تەرخان کرابوو. ئینجا سەلامی جمھوری لێدرا لەلایەن تیپی مۆسیقای فیرقەی سێیەمەوە دوای ئەو سیادەتی مدیری گشتی رِەی وەسیادەتی موتەسەڕیفی سلێمانی وتاریان داو لەلایەن سیادەتی متێرفەوە دیاریەک پێشکەش بەسیادەتیان کرا. دوای ئەمە لەلایەن سیادەتی قازی سلێمانییەوە ووتارێک و دوابەدوای ئەم سیادەتی زەعیم عەبدولکەریم قاسم ووتارێکی زۆر بەنرخی جوانی دەست پێ کرد.
  1. بەشی یەکەم(جزء رکامی) بەشی گەورەی بەربەستەو ئەکەوێتە لای رِۆژھەلاتەوە و درێژیەکەی ٤٤٥م.
  2. بەشی دووەم:- کە کۆنکریتی یە و (٨٥م) درێژە پێی دەوترێت (spill way) واتە کەناڵی زیاداو ئەم کەناڵە بۆ خۆ رِزگارکردنی لەو ئاوە زیادەی دێتە ناو بەربەستەکە لە کاتی لافاودا و سێ دەرگای شەلالاتی لەسەرە ە پێوانەی ١٥ م × ١٥ م و لەکاتی زیادبوونی ئاودا بەربەردەدێنەوە و بەنداوەکە لە زیان دەپارێزێت. بەنداوی دەربەندیخان لە کاتی پرِبوون لە ئاو تا ئاستی دەرگاکان ٤٨٥م بەرزترە لە ئاستی رِووی دەریا (٣ ملیار مەتر سێ جا) ئاو دەگرێت.
  • کۆمەڵێک گوندی رازاوە دەوروبەری ئەم بەنداو و دەریاچەیەیان داوەو بە دیمەنی جوانی ئەم بەربەستە ئاشنا بوون و ژیانیان لە گەڵیدا ئاوێتەیە. گوندەکان بریتین لە : گوندەکانی ناوچەی شەمێران و زمناکۆ لەبەشی رۆژھەڵاتەوە، گوندەکانی ناوچەی شارەزوور لە باکووری رۆژھەڵات، گوندەکانی ژاڵەناو کوێرەک لە باشوورەوە، شاری دەربەندیخان و کۆنە گوندی سەلیم پیرک لە رۆژ ئاواوە.

کارگێڕی[دەستکاری]

قەزایڤدەربەندیخان قەزایەکی پارێزگای سلێمانییە کەوتۆتە باشووریەوە. لەڕووی ئیدارییەوە لە قەزای دەربەندیخان و ناحیەکانی دەربەندیخان (ناوەند) و باوەخۆشێن پێکھاتووە، لەگەڵ ٥١ گوند.

ناحیەی دەربەندیخان(ناوەند)[دەستکاری]

٤١ گوند سەر بە ناحیەی دەربەندیخانە:

ناحیەی باوەخۆشێن[دەستکاری]

١٠ گوند سەر بە ناحیەی باوەخۆشێنە:

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org. Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥. Retrieved ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥. Check date values in: |accessdate=, |archivedate= (help) ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ https://ckb.wikipedia.org/wiki/
  4. ^ http://krso.net/Default.aspx?page=article&id=836&l=3
  5. ^ https://slemani.gov.krd/so/newsDetail.php?newsID=1093&secID=5
  6. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=13/35.1057/45.6887
  7. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  8. ^ ھێمن مەحموود. کورتەیەک لە مێژووی دەربەندیخان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.