بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قەزای بەردەڕەش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەزای بەردەڕەش
نەخشەی قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دھۆکدا ڕەنگی(قاوەیی تۆخ)
Map
قەزای بەردەڕەش
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای دھۆک
مەڵبەندبەردەڕەش
ڕووبەر
 • سەرجەم١٬٢٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٠٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
٤٧١ مەتر (١٬٥٤٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٥٢٬١٢٤
 • چڕی١١٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتووئاکرێی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجی و سۆرانیعەرەبی، سوریانی
 • ئایینئیسلام (سوننە و شیعەمەسیحی و ئێزیدی
 • ب پ م(٢٠١٧)٠،٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

قەزای بەردەڕەش (بە عەرەبی: قضاء بردةرش، بە ئینگلیزی: Bardarash District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای دھۆک، ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی بەردەڕەشە.[٢][٣][٤][٥][٦]

بەردەڕەش وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی(بەرد + ڕەش):

  • زۆر بۆچوون ھەن لەسەر ناوی بەردەڕەش لەوانەیە لەوەوە ھاتبێت کە خاکەکەی خاکێکی رەشە و زۆر بەپیتە بۆ کشتوکاڵ، یانیش لە شاخی ڕەشەوە ھاتووە کە شوێنێکە دەکەوێتە نزیک بەردەڕەش و کاتی خۆی ئەو شوێنە شوێنی گوند بووە.[٧]
  • بۆچوونێکی دیکە ھەیە دەڵێت کە ناوی بەردەڕەش لە چیای بەردەڕەش ھاتووە کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لەبەر وشکە ساڵی و بێ بارانییەوە خەڵکەکەی لە دەڤەری گەرمیان و شەقڵاوە و ڕەواندز ھاتوونەتە ئەم دەڤەرە و ناوەکەیان لەگەڵ خۆیاندا ھێناوە.[٧]

جوگرافیا

[دەستکاری]

قەزای بەردەڕەش دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەلاتی پارێزگای دھۆک و دەکەوێتە نێوان زێی گەورە لەلای ڕۆژھەڵات و ڕووباری خازر لەلای ڕۆژاوا و سنووری قەزاکە بەم شێوەیە:

مێژوو

[دەستکاری]

لەبەر ئەوەی شوێنی بەردەڕەش شوێنێکی ستراتیژییە و دەکەوێتە نێوان شاری مووسل و قەزای ئاکرێ و ھەردوو پارێزگای دھۆک و ھەولێری پایتەخت پێکەوە دەبەستێتەوە، و ڕووبەری دەڤەرەکە ٣٩٩٬٢٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵییە و ژمارەی دانیشتوانی زیاتربوو لە ١٣٠٬٠٠٠ کەس، و لەبەر تێپەڕبوونی ١١٦ ساڵ بەسەر بە ناحیە بوونی، بڕیاری بە قەزای بوونی بەردەڕەش دەرچوو لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە.[٧] بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کابینەی پێنجەم، ژمارە ١٠ لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەردەڕەش بوو بە قەزا و دوو ناحیەی نوێش ھاتنە دامەزراندن لەگەڵ بەستنەوەی ناحیەی کەلەک بە بەردەڕەش؛ و ئێستاش قەزای بەردەڕەش لەم سێ ناحیە یە پێک دێت:

لە دوای دەرچوونی بڕیاری بە قەزا بوونی بەردەڕەش، لە ڕێورەسمێکدا لە ٨/٤/٢٠٠٧ بڕیارەکە جێبەجێ کرا و مازن محەممەد سەعید وەکو یەکەم قایمەقامی قەزای بەردەڕەش دەستنیشان کرا.

کارگێڕی

[دەستکاری]

ناحیەی ناوەندی قەزای بەردەڕەش

[دەستکاری]
  • زمزمۆک
  • مەم و زین
  • ئامیان
  • ئامیانۆک
  • شیوەرە
  • زەوی ڕەش
  • کانیلان

ناحیەی دارەتوو

[دەستکاری]

دارەتوو یەکێکە لەو ناحیانەی کە لە دوای بە قەزابوونی بەردەڕەش بووەتە ناحیە، و ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە ٢٨٬٨٢٦ کە و لە ٢٩ گوند پێکھاتووە:

  • قادسیە کچکە، قادسی زێباری
  • قادسیە گەورە
  • بارەوان گچکە
  • بارەوان گەورە
  • بەنێنان
  • بیۆک
  • تربە سپی
  • خارووک
  • خرابە یاسین
  • خەندەک
  • دالەڕێ
  • درین بۆت
  • دووگوندان گچکە
  • دووگوندان گەورە
  • دووسەرە
  • زەنگەنان
  • شەمسەخڕ
  • شێخالک
  • کۆراو
  • کەونەباک
  • کێلی
  • گربدەو کەون
  • گربدەو نوێ
  • گردەپان
  • گەلووک
  • گۆمەزەرد
  • گوندی ئەحمەد بەگ
  • مۆریلان
  • ھەنجیرۆک کەون
  • ھەنجیرۆک نوێ

ناحیەی ڕۆڤیا

[دەستکاری]

ڕۆڤیا یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای بەردەرەش و ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە ٢٩ ھەزار کەس و لەم گوندانە پێکھاتووە:

  • یەکمالە
  • کانی ئەسپان گچکە
  • دولیجان گەورە
  • دولیجان ێالح
  • دولیجان کتو
  • دولیجان تارق
  • زیلکە عەبدولعەزیز
  • کانی ئەسپان گەورە
  • قەرەناز
  • گرگە جوو
  • نەزراوە
  • جوجەر گەورە
  • دیناران
  • جوجەر گچکە
  • ئۆمەرسێنان
  • کەندالەسۆر
  • جەنگە
  • گربەویل گەورە
  • پەلاسان
  • شێخانۆک
  • گربەویل گچکە
  • توبزاوە گەورە
  • تۆبزاوە گچکە
  • سێگردک
  • عەلیشانە
  • خرابە یاسین
  • پیربوب
  • ئیسماوە
  • خرابە سەعدوون
  • دۆستەک
  • بامەڕزێ
  • بەردەسۆر
  • حەسەنییە
  • خەمیس گچکە
  • بەردە زیو
  • ئەللاھی
  • پیرچاوش
  • چەمە
  • خرابە واش
  • دەربیستان گەورە
  • گریگا
  • دەربیستان گچکە
  • ھزار جووت

ناحیەی کەلەک

[دەستکاری]

کەلەک لە ساڵی ١٨٨٠ سەر بە دەڤەری شێخان بوو، و لە ساڵی ١٩٣٠ بە قەزای ئاکرێوە بەستراوە تاوەکو ١٩٦٨ کە جارێکی تر بەستراوەتەوە بە قەزای حەمدانییە. کەلەک لە ساڵی ١٩٧٢ بووەتە ناحیە و ٢٨ گوند لەخۆی دەگرێت و سەر بە قەزای حەمدانییە بووە، تاوەکو ١١ی حوزەیرانی ١٩٨٧ ناحیەی کەلەک ھەڵوەشێندرایەوە و لەگەڵ ھەر ٢٨ گوندەکانی بەسترانەوە بە سەنتەری قەزای حەمدانییەوە، لە دوای ڕاپەرینی بەھاری ١٩٩٠، کەلەک لەگەڵ چەند گوندێکی وەکو کەورە سۆر، گەویلان بۆت، کۆمەڵگای بشیریان ئازادکران و لە ساڵی ١٩٩٧ بە بڕیارێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە قەزای ئاکرێ بەسترایەوە. لەدوای بە قەزا بوونی بەردەڕەشیش، کەلەک بە قەزای بەردەڕەش بەسترایەوە. ژمارەی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە زیاترە لە ٣١٬٣٠٥ کەس و لەم گوندانە پێکھاتووە.[٧]

  • کومەڵگای بشیریان
  • شێخەمیر
  • کەورەسۆر
  • بەدەنەی بچووک
  • بەدەنەی گەورە
  • گەویلان بۆتان
  • گەویلان ئازاد
  • ترجلە
  • ئاج قەلا گەورە
  • زەھرە خاتوون
  • گوبەیبا
  • نازمییە
  • مفتییە
  • خازری نوێ
  • ئاچ قەلا بچووک
  • زەنگل
  • بحرە (شیرەکان)
  • گولە بۆر
  • تەل ئەسوەد گچکە (تل اسود)
  • تەل ئەسوەد گەورە
  • تولەبەن
  • گەزەکان
  • جەمە کور
  • قەسرۆک
  • حەسەن شام
  • تورکماس
  • سێودینان
  • مەنگووبە
  • عەلیاوە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  3. ^ ناوەندی زانیارییە مرۆییە ھاوبەشەکان. «نەخشەی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  4. ^ دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  5. ^ IOM. «رووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان 2017» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  6. ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  7. ^ ئ ا ب پ «مێژوویا بەردەرەش» (بە کوردی). ماڵپەڕی پارێزگای دھۆک.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) .
  8. ^ openstreetmap. «قەزای بەردەڕەش» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)