چوارقوڕنە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چوارقوڕنە
Chwarqurna
دیمەنی شارەدێی چوارقوڕنە
دیمەنی شارەدێی چوارقوڕنە
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای ڕانیە
ناحیەناحیەی چوارقوڕنە
بەرزایی
٥٤٢ مەتر (١٬٧٧٨ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٨٥٬٠٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

مێژووی کۆنی چوارقوڕنە[دەستکاری]

ناوچەی بتوێن «پ. ز» لەژێر قەڵەم ڕەوی گوتیەکان و بە شێک لە شانشینی گوتیام بووە، کە دەگەیشتە عومان و دەریای عەرەبی و بەحرەین، سەردەمێکیش لەژێر دەستی لۆلۆییەکاندا بووە، سەردەمێکیش لەژێر ئاڵای حکوومەتی حەدیابەین و شانشینی میتانی بووە، سەردەمێکیش لەژێر قەڵەم ڕەوی پادشای کوردان ئیدسین دا بووە. ئەو ئیدسینە ھاوینان پایتەختی دەھێنایە قەڵای بێتواتە و زستانانیش دەچووەوە شاری سیمۆرم لە نزیک پردێی ئێستا. پادشا کوڕێکی لە ویلایەتی سەرگەڵو حوکم داربوە، بە ناوی «زیازۆنا» کە باس لە شارێک دەکات لە ڕۆژھەلاتی چوارقورنە و خوارووی ڕۆژاوای کلکەی کۆڵێن بەناوی «کۆڵۆنیۆم» کە ئێستاش لە کارە کشتوکاڵییەکاندا ئاسەواری دەر دەکەوێت. ھەندێکیش پێیان وایە ئەو «کلکەی کۆڵنیۆم» ی ئەوسا بە پێیی تێپەڕبوونی کات لەسەر زمان سوابێت ببوبێتە ئەو «کلکەی کۆڵێن» ی ئێستا. بەدرێژای دامێنی ڕۆژاوای زنجیرۆکە چیای حاجیلان ئاوێکی زۆر ھەبووە گوندەکانی ھەموو بەسەرییەکەوە بوون و ماڵەکانیش بەسەر یەکەوە، گوندی شەھێن و بەیان و قەبرە سپیلکان یان قەبرە وردان ئاسەواریان ھێشتا دیارە، لە باکووری ناحیەی چوارقورنە لە دامێن لوتکەی چیای حاجیلان و لەژێر بەردی پاڵاندا گوندی ئەستریلان ھەیە، ھەندێک بۆچوون ھەیەوپێیان وایە ئەم گوندە مێژووی بۆ پێش زایین دەگەڕێتەوە، کە ئێستاش ئاوەدانە و خزمەتگوزاری لەلایەن حکوومەتی ھەرێم بۆ چووە.

مێژووی نوێی چوارقوڕنە[دەستکاری]

مێژووی دروستبوونی ئەم شارۆچکەیە کە لە ساڵی ١٩٦١وە ناحیەیە، دەگەڕێتەوە بۆ ٢٢ی نیسانی١۹٥٨، بەر لەو ڕێکەوتە چوارقوڕنە گوندێکی چوار ماڵ دەبن ھەریەکەیان لە گۆشەیەکی گردۆڵکەدا خانوویان دروست کردبوو واتە ھەریەکەی لە قوڕنەیەک، قوڕنەش واتە گۆشە دێت، وردە وردە گەشەی کردوە و ماڵی تری لێ گردبوونەوە و پتر بوون، ماڵی اسماعیل ئاغا و جمیل ئاغای غفوری یازدە و لێوژە لەو گوندە نیشتەجێ بوون، دوای دروستبوونی ناحیەی چوارقوڕنە ئاغاکان چونە شوێنی خۆیان و ئەو گوندە نەما و ئێستاش تەنیا شوێنەواری ماوە. ناوی "چوارقوڕنە-چوار-قوڕنە-چوار-گۆشە-چوار-زاویە". لەگەڵ دروستبوونی بەنداوی دووکان لەلایەن ئینگلیزەکان لە ساڵی ١٩٥٧ ھەندێک گوندی دەشتی بیتوێن گوێزرایەوە کە ئاوی بەنداوەکە ژێر خۆیان دەدات، وەکو گوندی میرزا ڕۆستەمی بچووک و تەنگژە و گولەک و قرجە و تۆبەکاران و مەلا ھۆمەر و سوورشەم، گەڕەِکە سەرەکییەکانی چوارقوڕنە لەکاتی دروستبوونیدا ھەربەناوی ئەو گوندانەوە ناونراون کەلێیەوە ھاتوون بۆ چوارقوڕنە. گوندەکانی تریش بۆ قەرەنی ئاغا و سەروچاوە و سەنگەسەر و کەندەکەوە و کانی ماران و بەکرەجۆ و ژاراوە گواستراونەتەوە. بە چواردەوری گەڕکە کۆنەکانی چوارقوڕنەدا وردە وردە خەڵکی تر خانوویان دروست دەکرد، بە جۆرێک خۆشناوێک یا جافێک لە ناوچەکانی خۆشناوەتی یا جافاتی و بەری مەرگە و ناوچەکانی تر بۆ ترێ فرۆشتن دەھاتنە چوارقوڕنە دوای ئەوەی ترێ یەکەیان دەفرۆشت جێ خانوویەکیان گردەدا و کە دەچۆوەو دەھاتەوە خانووەکەی دروست دەکرد، بەو جۆرە شار فراوان بوو وەکو گەرەکی بنزێریان و بۆڵیان و جافان و سەرا و بەرجۆگا. ساڵی ١٩٧٧ لە یەکەم پلانی ڕاگواستندا حکوومەت گوندەکانی بناری قەندیلی ڕاگواستە ڕۆژھەڵاتی چوارقوڕنە لە گەڵ گوندەکانی حاجی ئۆمەران، بەم جۆرە بە پێیی سەر ژمێری ساڵی ١٩٩٠ ڕێژەی دانیشتووانی چوارقوڕنە و ئۆردوگای زۆرەملێیی بناری قەندیل و حاجی ئۆمەران "٣١١٦٨" کەس بووە.

ھەڵکەوتەی جوگرافیای چوارقوڕنە[دەستکاری]

چوارقورنە لە ڕۆژاوای ڕانیە بە (١٠)کم دوور کەوتووەتەوە و لە ناوەڕاستیاندا گردێک ھەیە کە پێیی دەڵێن «دەرو بزمار» کە لە سەردەمی میر بداخ و میر عیسا دا ھەردوو لەشکری بابان و سۆران لە و زنجیرە شاخەدا شەڕێکی خوێناویان ئەنجام داوە، لە دەستە ڕاستییەوە چیایی ماکۆکە لە دەستە چەپییەوە چیای کۆسرەتە، کە ڕووباری زێیی بچووک ئاوەکەی تا نزیک چوارقورنە بە (٤)کم سەرچاوەی گرتووە.

باری ئابووری[دەستکاری]

باری ئابووریی ئەم شارەدێیە زۆر بەھێزە لەبەر ئەوەی نزیکە لە بەنداوی دووکان بۆ ڕاوەماسی و ھەروەھا بۆ بواری کشتوکاڵیش بەکاردێت. چەندین ڕێگای سەرەکی ئەم شارۆچکەیە دەگرنەوە بە تایبەت ڕێگای ڕانیە بۆ ھەولێر و سلێمانی. ناوچەیەکی بە پیتە لە بواری کشتوکاڵی، خاوەنی زەویەکی پان و بەرینە ساڵانە بە ھەزاران تەن دانەوێڵە، گوڵەبەڕۆژە، خەیار، شوتی، تەماتە و ھتد… بۆ پەروەردەکردنی ئاژەڵداری و بەخێو کردنی پەلەوەر بەڕێژەیەکی مام ناوەند و لەبارە.

مێژووی بەرخودانی خەڵکی چوارقورنە[دەستکاری]

بۆ یەکەم جار لە ھەموو عێراقدا یەکەم بڵێسەی ناڕەزای لە دژی بەعس لە چوارقوڕنە بوو سەری ھەڵدا، ئێوارەی ٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩ خەڵک ڕژانە سەر شەقام ڕێگای ڕانیە-سلێمانی دژی نەبوونی کارەبا ڕێپێوانیان ئەنجامدا و ھەر سەیارەیەکی میری گوزەری کردبا تێکیان دەشکاند و تا ٩ی شەوخۆپێشاندان و ڕێپێوان بەردەوام بوو، تا لە پڕتاوێک یەکێک لە ئامرلیواکانی ڕژێم بە پشتیوانی سەدان سەربازی تایبەت بۆ بڵاوەپێکردنی جەماوەر بەناو خەڵکی وەر بوون، بەڵام جەماوەری ڕاپەڕیوو ماوەیان نەدان و بە دروشمی شۆڕشگێڕانە لە خۆپیشاندان بەردەوام بوون دژ بە دەوڵەت، سەرەنجام حکوومەت چەند داواکارییەکی جێ بەجێ کرد لە وانە گەڕانەوەی کارەبا بۆ چوارقوڕنە و جیاکردنەوەی خەتی معسکر لە کارەبای چوارقوڕنە و نقڵ کردنی بەڕێوەبەری کارەبای ڕانیە بۆ شوێنێکی تر. لە ١ی ئایاری ١٩٨٢ چوارقوڕنە بۆ پشتیوانی قەڵادزێ لە دوای ئەو شارە دووەم شوێن بوو دژ بە حکوومەت ڕاپەڕی و تا ٧ی ئایاری ١٩٨٢ ٢٤ برینداری دا و شەھیدێکیشی بەناوی شەھید (مامۆستا محمد ابراھیم علی) یەو ڕاپەڕینە بەخشی، پاشان بەرخودان سەرتاسەری کوردستانی گرتەوە.

فەرمانگە حکومییەکان[دەستکاری]

  1. بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی چوارقوڕنە
  2. سەرۆکایەتی شارەوانی چوارقوڕنە
  3. فەرمانگەی دادنوسی چوارقوڕنە
  4. نووسینگەی گواستنەوەی چوارقوڕنە
  5. فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی چوارقوڕنە
  6. فەرمانگەی ئاوی چوارقوڕنە
  7. فەرمانگەی کارەبای چوارقوڕنە
  8. خانەی چوارقوڕنە بۆ ڕۆشنبیری منداڵان
  9. یاریدەدەرێتی ئاسایشی چوارقوڕنە
  10. فەرمانگەی کشتوکاڵی چوارقوڕنە
  11. ھۆبەی چاککردنەوەی تۆڕەکانی چوارقوڕنە
  12. چاکسازی ھێڵەکانی چوارقوڕنە
  13. ھۆڵی بۆنەکانی چوارقوڕنە
  14. وێستگەی توێژینەوەی کشتوکاڵی گردجان
  15. کتێبخانەی چوارقوڕنە

بنکەکانی پۆلیس[دەستکاری]

  1. بنکەی پۆلیسی بیتوێن
  2. بنکەی پۆلیسی بەرگری شارستانی چوارقوڕنە
  3. بنکەی پۆلیسی ھاتوچۆی چوارقوڕنە
  4. بنکەی پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەی چوارقوڕنە
  5. بنکەی پۆلیسی چوارقوڕنە

نەخۆشخانەکان[دەستکاری]

  1. نەخۆشخانەی گشتی چوارقوڕنە
  2. نەخۆشخانەی شەھید ئەحمەد ئیسماعیل
  3. مەڵبەندی تەندروستی چوارقوڕنە
  4. بنکەی تەندروستی ھیزۆپ
  5. بنکەی تەندروستی قەمتەران
  6. بنکەی تەندروستی قەرەنی ئاغا
  7. نەخۆشخانەی ژیان[٢]

خوێندنگا ئامادەیییەکان[دەستکاری]

  1. خوێندنگای ئامادەیی چوارقوڕنە
  2. خوێندنگای ئامادەیی بیتوێن
  3. خوێندنگای ئامادەیی کۆسار
  4. خوێندنگای ئامادەیی ئاشتی
  5. خوێندنگای ئامادەیی ڕوناکی

قوتابخانە بنەڕەتییەکان[دەستکاری]

  1. قوتابخانەی بنەڕەتی شەھید مامۆستا محمد
  2. قوتابخانەی بنەڕەتی مەڵبەند
  3. قوتابخانەی بنەڕەتی کۆڵێن
  4. قوتابخانەی بنەڕەتی ھێمن
  5. قوتابخانەی بنەڕەتی داریا
  6. قوتابخانەی بنەڕەتی ئارام
  7. قوتابخانەی بنەڕەتی ئالان
  8. قوتابخانەی بنەڕەتی کارۆخ
  9. قوتابخانەی بنەڕەتی کاوە
  10. قوتابخانەی ئاسۆی بنەڕەتی
  11. قوتابخانەی بنەڕەتی ئاڵا
  12. قوتابخانەی بنەڕەتی چوارقوڕنە
  13. قوتابخانەی بنەڕەتی گردجان
  14. قوتابخانەی بنەڕەتی شکۆ
  15. قوتابخانەی بنەڕەتی قەمتەران
  16. قوتابخانەی بنەڕەتی قەسرۆک
  17. قوتابخانەی بنەڕەتی بێستانە
  18. قوتابخانەی بنەڕەتی بڵباس

باخچەی منداڵان[دەستکاری]

  1. باخچەی منداڵانی ناسک
  2. باخچەی منداڵانی ھەڵاڵە
  3. باخچەی منداڵانی شلک
  4. باخچەی منداڵانی کازیوە
  5. باخچەی منداڵانی چۆپی
  6. باخچەی منداڵانی سۆز

پارکەکان[دەستکاری]

  1. باخچەی چەپک
  2. باخچەی کۆبانێ
  3. باخچەی مامۆستایان
  4. باخچەی شەھید جەمال ئەشرەف زادە
  5. باخچەی ئەندازیاران

مزگەوتەکان[دەستکاری]

  1. مزگەوتی گەورەی چوارقوڕنە
  2. مزگەوتی کۆڵێن سیتی
  3. مزگەوتی رمضان شکور
  4. مزگەوتی مەلا سەلیم
  5. مزگەوتی حاجی شەفیقی باقلانێ
  6. مزگەوتی حاجی شێخە
  7. مزگەوتی دوعا
  8. مزگەوتی ڕاپەڕین
  9. مزگەوتی بیلالی حەبەشی
  10. مزگەوتی ڕزگاری
  11. مزگەوتی گولەکیان
  12. مزگەوتی بنزێریان
  13. مزگەوتی تەقوا
  14. مزگەوتی تۆبەکاران
  15. مزگەوتی قھندیل
  16. مزگەوتی عومەری کوڕی خطاب
  17. مزگەوتی امام غەزالی
  18. مزگەوتی ڕوناکی
  19. مزگەوتی صلاحدین
  20. مزگەوتی ڕوناکی
  21. مزگەوتی ذات النطاقین
  22. مزگەوتی ئەبوبکری صدیق
  23. مزگەوتی چۆمان
  24. مزگەوتی کڵاو سووران
  25. مزگەوتی گوندی قەسرۆک
  26. مزگەوتی گوندی ھیزۆپ
  27. مزگەوتی قەمتەران
  28. مزگەوتی دار السلام
  29. مزگەوتی گەورەی قەرەنی ئاغا
  30. مزگەوتی گوندی قەسرۆک
  31. مزگەوتی گوندی بێستانە
  32. مزگەوتی سوننە
  33. مزگەوتی حاجی حەمەدەمینی تۆبەکاران
  34. مزگەوتی قازی محمد
  35. مزگەوتی سید امیر

گوندکانی چوارقوڕنە[دەستکاری]

١٥ گوند سەر بە ناحیەی چوار قوڕنەیە:

  1. گوندی ئەستریلان
  2. گوندی بێستانە
  3. گوندی چنارۆکی بڵباس
  4. گوندی داروقەبر
  5. گوندی سەرخمە
  6. گوندی قەرەنیاغا
  7. گوندی قەسرۆک
  8. گوندی قروجە
  9. گوندی قەمتەران
  10. گوندی کڵاو سووران
  11. گوندی گەلی گوڵان
  12. گوندی گردجان
  13. گوندی گوڵەک
  14. گوندی ھیزۆپی گەورە
  15. گوندی ھیزۆپی گچکە

یاریگاکان[دەستکاری]

  1. یاریگای چوارقوڕنە
  2. یاریگی شەھید غەفور
  3. یاریگای تارتانی کام
  4. یاریگای تارتانی گۆڵ
  5. یاریگای تارتانی چوارقوڕنە

بەنزینخانەکان[دەستکاری]

  1. بەنزینخانەی سەلام
  2. بەنزینخانەی ئەستێرە
  3. بەنزینخانەی کارۆخ
  4. بەنزینخانەی چوارقوڕنە
  5. بەنزینخانەی دەروازە

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
  2. ^ "نەخۆشخانەی ژیان لەبەرنامەیەكی تایبەتی گەلی كوردستان". www.gksat.tv. Retrieved 2021-10-08.