گوێڕ
گوێڕ | |
|---|---|
| بە عەرەبی: کویر بە ئینگلیزی: Guer | |
نەخشەی قەزای مەخموور و ناحیەکانی و ناحیەکانی دەورووبەری | |
![]() شارەدێی گوێر | |
| پۆتانەکان: 36°02′45″N 43°29′45″E / 36.04593°N 43.49596°Eپۆتانەکان: 36°02′45″N 43°29′45″E / 36.04593°N 43.49596°E | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| قەزا | مەخموور |
| ناحیە | ناحیەی گوێڕ |
| بوون بە شارەدێ | ١٩٢٧ |
| دەسەڵات | |
| • بەڕێوبەر | مەسعود نوری |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ٠٫٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٢ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٢١٨ مەتر (٧١٥ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٣) | |
| • سەرجەم | ٩٥٠٠[٢] |
| سەرناوی دانیشتوو | گوێری |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی(سۆرانی) و عەرەبی |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٣] بەرز · ٢٦مین |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
گوێر یەکێکە لە شارەدێیەکانی قەزای مەخموور لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.[٤][٥][٦] مەلا قەرە ناوەندی ناحیەی گوێڕە.
شارەدێی گوێڕ بەدووریی ٤٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژاوای شاری ھەولێر، بەدووریی ٥٧ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری شارۆچکەی مەخموور.[٧]
ناو
[دەستکاری]سەبارەت بە ڕەگ و ڕیشەی ناوی گوێڕ، چەندین بۆچوونی زمانەوانی و مێژوویی ھەن کە سروشتی جوگرافی و مێژووی ناوچەکە ڕوون دەکەنەوە:
- لێکدانەوەی زمانەوانی (گوێ + ڕووبار): ئەمە بەھێزترین و لۆژیکیترین بۆچوونە لە ڕووی زمانەوانییەوە. شارەدێی گوێڕ ڕاستەوخۆ کەوتووەتە سەر ڕووباری زێی گەورە (الزاب الأکبر). لە زمانی کوردیدا: گوێ: کاتێک بۆ شوێن بەکاردێت، بە واتای لێوار، قەراغ یان کەنار دێت (وەک چۆن دەگوترێت گوێی ئاو یان گوێی چەم). ڕ: کورتکراوە یان گۆڕدراوی وشەی ڕووبارە. واتای گشتی: "گوێڕ" لە بنەڕەتدا لە (گوێی ڕووبار) یان (کەناری زێ)ەوە ھاتووە، کە وەسفێکی تەواو وردی پێگەی جوگرافیی شارۆچکەکەیە.
- لێکدانەوەی فۆلکلۆری (مانای "کوێر"): بۆچوونێکی تر ھەیە کە زیاتر لایەنی فۆلکلۆری ھەیە و دەڵێت ناوەکە لە وشەی (کوێر)ی زمانی کوردییەوە ھاتووە، بەھۆی گۆڕانی پیتی "ک" بۆ "گ" (کە دیاردەیەکی باوە لە زمانی کوردیدا). ئەم بۆچوونە دوو گێڕانەوەی ھەیە:
- وشکبوونی سەرچاوەی ئاو: دەگوترێت لە کۆندا کانی یان سەرچاوەیەکی ئاو لەوێ ھەبووە کە دواتر وشکی کردووە (یان کوێر بووەوە)، بۆیە گوتراوە "کانییە کوێرەکە" و پاشان بووە بە گوێڕ.
- تەمومژ و تۆزاوی بوون: بەھۆی ئەوەی ناوچەکە دەشتاییەکی بەربڵاوە و لە وەرزی گەرمادا تۆز و با، و لە زستاندا تەمومژێکی خەست ڕووی تێدەکات کە دیمەنی پێشەوە لێڵ دەکات، بە شێوەیەکی دەستەواژەیی پێی گوتراوە شوێنێکی "کوێر" (واتە کەمبینین) و دواتر بووە بە گوێڕ.
- ڕەگی زمانەوانی کۆن (سەردەمی ئاشووری و بابلی): ناحیەی گوێڕ و دەشتی مەخموور بە گشتی ناوچەیەکی یەکجار دێرینن و پڕن لە گردی شوێنەواری. ھەندێک لە توێژەران پێیان وایە کە ناوی "گوێڕ" ڕەنگە ڕەگێکی کۆنی مێژوویی ھەبێت کە پەیوەستە بە ناوی کۆنی زێی گەورە یان شێوازی گۆکردنی ناوچەکە لە دەقە بزماری و ئاشوورییە کۆنەکاندا، کە دواتر لەسەر زمانی کوردی وەک "گوێڕ" جێگیر بووە.
جوگرافی
[دەستکاری]ناحیەی گوێڕ لە رووی جوگرافییەوە دەکەویتە ناوەڕاستی ھەرسێ شاری پارێزگای ھەولێر، پارێزگای مووسڵ و، قەزای مەخموور. ئەم ناحەیەیە دەکەویتە باشووری ڕۆژاوای شاری ھەولێر و نزیکەی ٤٠ کم لێیەوە دوورە. شاری مووسڵ دەکەوێتە باکوری ڕۆژاوای گوێڕ و نزیکەی ٤٥ کم لێیەوە دوورە. قەزای مەخمووریش دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای ناحیەی گوێڕەوە. زێی گەورە سنووری پارێزگای ھەولێر و پارێزگای مووسڵ لێک جیا دەکاتەوە، ناوچەیەکی دەشتایی پان و بەرینی هەیە .
چۆنیەتیی دروستبوونی ناحیەی گوێڕ
[دەستکاری]گوێر لەبەر ئەوەی زێی گەورە بە ڕوویدا تێپەڕ دەبێت و دەکەوێتە سەر زێی گەورە چەند ساڵێک بەر لە سالی ١٩٠٠ ناوی لێ نراوە (قویر) لەسەر دەقی عوسمانییەکان و لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی کشتوکاڵی و دەشتێکی زوری ھەیە وردە وردە خەڵک ڕووی لەم ناوچەیە کردووە و بەخێرایی گەورە بووە تاکوو سالی ١٩٢٧ بووەتە ناحیە و تا ئەمڕۆش ھەر وەکوو خۆی ماوتەوە.
ئیداری
[دەستکاری]گوێڕ ھەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە سەر بە پارێزگای ھەولێر بوو، بەڵام لەبەر بارودۆخی تایبەت و کێشەی سیاسی لە ساڵی ١٩٨٨ بە بڕیارێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی حیزبی بەعس خرایە سەر پارێزگای مووسڵ و تاکو ئیستا لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای ناوبراوە، بەڵام ھەرێمی کوردستان زۆر لە فەرمانگەکانی سەر بە پارێزگای ھەولێر لەم ناحیەیە کردووەتەوە، بەڵام ناحیەکە هێشتا یەکێکە لە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق.
پێکھاتە و نەتەوە
[دەستکاری]گوێڕ لەڕووی پێکھاتەوە لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێک دێت:
کە بریتین لە (کورد و عەرەب) دەتوانین بڵێین ریژەی کورد و عەرەب لەم ناوچەیە وەکو یەکن لە یەک نزیکن (٥٠٪ کورد و ٥٠٪ عەرەب ). ھەروەھا شاروچکەی گویر ٥١ گوند لە خۆگرتووە.
دانیشتوان
[دەستکاری]سەنتەری شاروچکەی گوێڕ نزیکەی ٩٥٠٠ کەس دەبن و ژمارەی دانیشتووانی گوندەکانیش نزیکەی ٣٤٥٠٠ کەس دەبن واتە سەنتەری شاروچکەی و گوندەکان پیکەوە نزیکەی ٤٤٠٠٠ کەسن ئەوانە بە فیعلی نیشتەجی ی سنوورەکەن . بەلام تیکرای ئەو کەسانەی کە ماددەی ١٤٠ یان کردووە و پسوولەی خوراکیان گوازراوەتەوە گوێڕ و گوندەکان زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس دەبن.
سەرچاوە
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ https://www.hawlergov.org/app/node/393
- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
- ↑ زانیارینامەی سەرھێڵی کورد پیدیا
- ↑ https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=18419&Jor=4
