بارزان
بارزان | |
|---|---|
| بە عەرەبی: بارزان بە ئینگلیزی: Barzan | |
دیمەنی یادگای مەلا مستەفا لە شارەدێی بارزان | |
![]() شارەدێی بارزان | |
| پۆتانەکان: 36°55′39″N 44°02′43″E / 36.92742°N 44.04523°Eپۆتانەکان: 36°55′39″N 44°02′43″E / 36.92742°N 44.04523°E | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | (باشووری کوردستان)[٢] |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| قەزا | مێرگەسۆر |
| ناحیە | بارزان |
| دەسەڵات | |
| • بەڕێوەبەر | بەشیر حەمید |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ٢٫٢٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٨٨ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٧١١ مەتر (٢٬٣٣٣ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٤) | |
| • سەرجەم | ١٢٥٧ کەس[٣] |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (کورمانجی) |
| • ئایین | ئیسلام (سوننە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٠٠ (ناوچەی کاتی) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
بارزان یەکێکە لە شارەدێیەکانی قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. گۆڕەتوو ناوەندی ناحیەی بارزانە[٤][٥][٦] ئەم شارەدێیە ١٤٣کم لە شاری ھەولێر و ٤٥کم لە ناوەندی شارۆچکەی مێرگەسۆر دوورە.
ناو
[دەستکاری]بارزان یاخود بەرزان ناوی ھۆزێکە و ناوچەیەکە لە باشووری کوردستان، سەبارەت بە ناوی بارزان بیرو بۆچوونی جیاواز ھەیە.
- ھەندێک دەڵێن (بارزان) ئەگەر پیتی (ان) ھێمای کۆکرنەوەبێت وشەی (بارز) بەواتای دلێر، دلاوەر، چالاک، جەنگاوەر دێت، بەڵام وشەی (بەرزان) ئەگەر پیتی (ان) ھێمای کۆکرنەوە بێت و وشەی (بەرز) لە زمانەوانی ئاڤێستای فارسی پەھڵەوی و کوردی بە واتای بڵند و بەرز دێت.
- ھەندێکی تریش دەلێن ناوی(بارزان)لە وشەی (بەرز)ەوە ھاتووە، لەبەر ئەوەی ئەو گوندە رێکەوتی درووستکردنەکەی لە شوێنێکی بەرز و بڵندەوە بووە پێیان وتووە(بەرزان).
- بۆچوونی تر ھەیە دەڵێن ئەم ناوە لە ناوی ھۆزی (برازی)ەوە ھاتووە (خێلی برازی یەکێکە لەخێلەکانی دەڤەری بۆتان لە باکووری کوردستان) یان ناوی باپیرە گەورەکەیانە، واتاکەشی (ماف ھەڵگر) یان (ماف زانە)ە، یاخۆد لە(بارسان)ەوە ھاتووە، دەروێشەکان (پیاو چاک - پیاوی خودا)، یان(برازان) واتە (برایانی پاکی). بۆچوونی تر ھەیە دەڵێن ناوچەی بەرزان واتە (ناوچەی کۆچ).
- مێژوونۆسی عێراقی عەباس ئەلعەزاوی دەڵێ: ئەسلی (بارزان) گوندی (باریزانە)، (باریزانی شەرەفنامە) لەو زانیاریانەی کە شەرەفنامە دەیان خاتەڕوو ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە وشەی (بازیران) یان (باریزان) لە بنچینەدا وشەی (بارزان)ی ئێستایە، وا دەردەکەوێ کە گوندی(بارزان) زۆر کۆنە و ناوەکەی لە (لەفزە) کۆنەکەی وەرگیراوە ئەو گوندەش جاران گوندێکی ناوداربوو لە سەدەی شازدەمی زاینیدا.
- رای تر ھەن بارزان دەبەنەوە سەر(پارسان) و دەلێن واتە(عابدان) و (زاھیدان) لە سەر ئەو ئیعتیبارەی کە ئەم شێخانە زاھید و خواناس بوون، ئەمە جگە لەوەی کە ئەمە نەدەبووا (پارسان) بوایە، بەڵکو دەبووا (پارسیان) بووایە و ئەویش بارزانیان بووایە، واتە تاکی وشەکە بارزانیان بووایە، ئەو کاتە کۆیەکەی دەبوو بە (بارزانیان یان) وەیان (بارزانیان کان). ئەمەش دیارە شتێکی ھەلەیە و لەرووی رێزمانییەوە درووست نییە. سەبارەت بە ناولێنانی ئەم دەڤەرە ئێمەش وای بۆ دەچین بەھۆی ھەڵکەوت و پێگەی جیۆگرافی ئەم ناوچەیە کە شوێنکی بەرزبووە ئەم ناوەی لێنراوە کە وشەی (بەرز) ھێمای کۆکردنەوەی (ان) بۆ زیاد کرابێت لە بەرزەوە کرابێتە بەرزان ( بارزان).
- بۆچوونێکی تر ھةیة دەڵێت: بارزان واتا (بەری زێ) واتا ئەوبەری زێ یان ئەوبەری ڕووبار.[٧]
جوگرافیا
[دەستکاری]شارەدێی بارزان ھاوسنوورە لەگەڵ؛
مێژوو
[دەستکاری]ئەو گوندە پێشتر بەشێک بووە لە خاکی ھۆزی زێباری و لە بادینان، لە ژێر ناوی بازراندا جێگیر بووە. لە سەدەی نۆزدەھەمدا ئەو گوندە بووە شوێنی نیشتەجێبوونی شێخێکی نەقشبەندی و شوێنکەوتووانی، کە ئێستا بە ئێڵی بارزانی ناسراون.[٩]
لە ساڵی ١٩١٤ بارزان شوێنی ڕاپەڕینێکی کورد بوو بە پاڵپشتی ڕووسیا بە سەرۆکایەتی عەبدولسەلام بارزانی دژی دەوڵەتی عوسمانی کە ھاوکات لەگەڵ ڕاپەڕینی بدلیس ڕوویدا.[١٠]
لە ساڵی ١٩١٨ بە سەرکردایەتی ئاغا پەتڕۆس، خۆبەخشە ئاشوورییەکان ھێرشیان کردە سەر بارزان، و گوندەکەیان سووتاند و تاڵانیان کرد.[١١]
ھۆزەکە بە ناو لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانییەوە ئۆتۆنۆم بوو تا ساڵی ١٩١٥، کاتێک عوسمانییەکان ھێرشیان کردە سەر گوندەکە و شێخی ناوچەکەیان ھەڵواسی. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ئەو گوندە ململانێی لەگەڵ عەشیرەتی بێرادۆستی دراوسێی ھەبوو، ئەمەش پێویستی بە دەستێوەردانی دەسەڵاتدارانی عێراق ھەبوو.
لە ساڵی ١٩٤٣ مستەفا بارزانی سەرۆکی سەرکردەی ناوخۆ ڕاپەڕی و بەخێرایی پشتیوانی لە دژی عێراق کۆکردەوە؛ ئەمەش گەشە دەکات بۆ ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٤٣ی بارزانی.[١٢]
دانیشتوان
[دەستکاری]- دانیشتوانی ئەم شارەدێیە بە پێی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی (١٩٥٧)دا، (-)کەس بووە.[١٣]
- دانیشتوانی ئەم شارەدێیە بە پێی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی (١٩٧٧)دا، (-)کەس بووە.[١٤]
- دانیشتوانی ئەم شارەدێیە بە پێی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق (٢٠٢٤)، پێکھاتووە لە ٢٤٨ خێزان و ١٢٥٧ کەس، کە ٦٠٠ نێر و ٦٥٧ مێ.[١٥]
کەش
[دەستکاری]بارزان کەش و ھەوایەکی گەرمی ھاوینەی دەریای ناوەڕاست (Csa)ی ھەیە لەگەڵ ھاوینەکانی گەرم و وشک و زستانی فێنک و باراناوی. یەکێکە لە باراناویترین شارەکانی عێراق. شەوانی زستان بە تێکڕا لە خوار بەستنەوە زۆربەی کاتەکان، ئەمەش بەستەڵەک لە شارەکەدا دابین دەکات. ناوبەناو بەفر ڕوودەدات.
| زانیاریی کەشوھەوا بۆ «بارزان» | |||||||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| مانگی زایینی | ١ | ٢ | ٣ | ٤ | ٥ | ٦ | ٧ | ٨ | ٩ | ١٠ | ١١ | ١٢ | ساڵ |
| نێونجی بەرزترین پلە | ٩٫٠ (٤٨) |
١٠٫٥ (٥١) |
١٤٫٧ (٥٨) |
٢٠٫٦ (٦٩) |
٢٧٫٨ (٨٢) |
٣٤٫٥ (٩٤) |
٣٨٫٧ (١٠٢) |
٣٨٫٨ (١٠٢) |
٣٤٫٨ (٩٥) |
٢٧٫٤ (٨١) |
١٧٫٩ (٦٤) |
١٠٫٩ (٥٢) |
٢٣٫٨ (٧٤٫٨) |
| نێونجی ڕۆژانە | ٤٫٣ (٤٠) |
٥٫٥ (٤٢) |
٩٫٤ (٤٩) |
١٤٫٨ (٥٩) |
٢١٫١ (٧٠) |
٢٦٫٩ (٨٠) |
٣٠٫٩ (٨٨) |
٣٠٫٨ (٨٧) |
٢٦٫٦ (٨٠) |
٢٠٫٠ (٦٨) |
١٢٫٣ (٥٤) |
٦٫٣ (٤٣) |
١٧٫٤١ (٦٣٫٣) |
| نێونجی کەمترین پلە | −٠٫٣ (٣١) |
−٠٫٦ (٣١) |
٤٫٢ (٤٠) |
٩٫٠ (٤٨) |
١٤٫٤ (٥٨) |
١٩٫٤ (٦٧) |
٢٣٫٢ (٧٤) |
٢٢٫٨ (٧٣) |
١٨٫٤ (٦٥) |
١٢٫٧ (٥٥) |
٦٫٧ (٤٤) |
١٫٧ (٣٥) |
١٠٫٩٧ (٥١٫٨) |
| نێونجی باران بارین میلیمەتر | ١٥١ (٥٫٩٤) |
١٧٢ (٦٫٧٧) |
١٥٠ (٥٫٩١) |
١١٤ (٤٫٤٩) |
٣٧ (١٫٤٦) |
١ (٠٫٠٤) |
٠ (٠) |
٠ (٠) |
١ (٠٫٠٤) |
١٩ (٠٫٧٥) |
٨٨ (٣٫٤٦) |
١٠٦ (٤٫١٧) |
٨٣٩ (٣٣٫٠٣) |
| سەرچاوە: Climate-Data[١٦] | |||||||||||||
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ئاڵای ھەرێمی کوردستان». KRG. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF). KRG. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ وەزارەتی پلاندانانی عێراق. «سەرژمێریی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤دا» (بە عەرەبی). لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://www.hawlergov.org/app/node/393
- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
- ↑ زانیارینامەی سەرھێڵی کورد پیدیا
- ↑ https://davarybarzan.blogfa.com/page/barzanmeans
- ↑ openstreetmap. «بێستانەی گەورە» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://referenceworks.brill.com/eieo
- ↑ https://books.google.iq/books?id=c2tZDwAAQBAJ&redir_esc=y
- ↑ https://books.google.iq/books?id=11wdAQAAMAAJ&redir_esc=y
- ↑ https://web.archive.org/web/20131029191132/http://etd.lib.fsu.edu/theses/available/etd-11142005-144616/unrestricted/003Manuscript.pdf
- ↑ د.عبدوڵا غەفوور. «سەرژمێری گوندەکانی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٥٧» (PDF) (بە کوردی). لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ د.عبدوڵا غەفوور. «سەرژمێری گوندەکانی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٧٧» (PDF) (بە کوردی). لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ وەزارەتی پلاندانانی عێراق. «سەرژمێریی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤دا» (بە عەرەبی). لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://en.climate-data.org/asia/iraq/erbil/barzan-950577/
