قەزای دووبز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەزای دووبز
بە عەرەبی: قضاء الدبس
بە ئینگلیزی: Dibis District
At-Tamin-Arabic.jpg
نەخشەی قەزاکانی پارێزگای کەرکووک
قەزای دووبز
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
(ناوچە جێناکۆکەکان)
مەڵبەندکەرکووک
ژمارەی ناحیەکان٣
بوون بە پارێزگا١٩٥٣
بەرزایی
٣٢٦ مەتر (١٬٠٧٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٩٥٬١٦٦
سەرناوی دانیشتوودووبزی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانیعەرەبی و تورکمانی.
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttps://www.kirkuk.gov.iq/

قەزای دووبز قەزایەکی سەر بە پارێزگای کەرکووکە لە باشووری کوردستان لە عێراق، ناوەندی قەزاکە شارۆچکەی دبسە. نزیکەی ٢٥ کم لە باکووری شارۆچکەی حەویجەیە، لە باکوورەوە قەزای دەشتی ھەولێر و قەزای کۆیە، لە باشوورەوە قەزای حەویجە، لە رۆژھەڵاتەوە قەزای کەرکووک، لە ڕۆژاواوە بە قەزای مەخموورە. قەزای دووبز لە ساڵی ١٩٥٣ وەک گوندێکی بچووک دامەزراوە، دواتر کراوە بە ناحیەیەکی لاوەکی، پاشان فراوانتر بووە و بووە قەزا. [٢]

ڕووبەری قەزای دووبز لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکان و ناوەندی شارۆچکەکەدا سەد ھەزار دۆنمە و ژمارەی دانیشتووانی (٩٥٬١٦٦) و ژمارەی گوندەکانی زیاتر لە ٦٥ گوند تێدەپەڕێنێت.

قەزای دووبز زۆرینەیەکی کوردن لە ناوەند و باکووری قەزای دووبز نیشتەجێیە و زۆرینەی دانیشتوانی قەزاکە لە ھۆزی ساڵەحیین، عەرەبەکان زۆرینەی دانیشتوانی گوندەکانی باشوور پێکدەھێنن، تورکمانەکان کەمینەیەکن لە ناحیەی پردێ. ناحیەی پردێ کورد و تورکمانن. ناحیەی سەرگەڕان زۆرینەی کوردی ھەیە لەگەڵ کەمینەیەکی عەرەب. ناحیەی ناوەندی دووبز زۆرینەی کوردی تێدایە کە کەمایەتی عەرەب و تورکمان و مەسیحی.[٣]

قەزای دووبز خاوەنی وێستگەیەکی کارەبای غازە کە ١٢٠ مێگاوات بەرھەم دەھێنێت و وزە بۆ تۆڕی نیشتمانی دابین دەکات، جگە لە بوونی کێڵگە نەوتییەکان، لەوانە (بای حەسەن، باکوور، باشوور، و سەرلۆ). قەزاکە بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکان دادەنرێت بۆ تێپەڕبوونی ڕووباری زێی بچووک.

ناحیەکان[دەستکاری]

ئەم قەزایە سێ ناحیەی ھەیە: ناحیەی پردێ، ناحیەی سەرگەڕان، ناحیەی ناوەندی دووبز.[٤]

ناحیە دانیشتوان
لە ٢٠٠٨
ناوەندی دووبز ٢٩٬٦٩٦
پردێ ٥٣٬٤٧٢
سەرگەڕان ١١٬٩٩٨
سەرجەم ٩٥٬١٦٦

کەش و ھەوا[دەستکاری]

کەش و ھەوای گەرم و وشکە.[٥] تێکڕای پلەی گەرمی ٢٣ پلەی سەدییە. گەرمترین مانگ مانگی تەمموزە کە پلەی گەرمی ٣٦ پلەی سەدییە، ساردترین مانگ مانگی یەکە کە پلەی گەرمی ٧ پلەی سەدییە. تێکڕای باران بارین لە ساڵێکدا ٤٢٦ ملیمەتر دەبێت. تەڕترین مانگ مانگی نۆڤەمبەرە کە ١٠١ ملیمەتر باران باریوە، وشکترین مانگیش مانگی ئەیلول باران باریوە کە ١ ملیمەتر دەبارێت.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org. Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ https://web.archive.org/web/20191227090621/https://www.geonames.org/94786/kirkuk-district.html
  3. ^ https://web.archive.org/web/20201112020354/https://www.washingtoninstitute.org/uploads/Documents/pubs/PolicyFocus102.pdf
  4. ^ https://www.aa.com.tr/tr/dunya/irakin-kerkuk-kentindeki-patlamalarda-16-kisi-yaralandi-/1659894
  5. ^ https://hess.copernicus.org/articles/11/1633/2007/hess-11-1633-2007.html
  6. ^ http://neo.sci.gsfc.nasa.gov/dataset_index.php ٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.