شنگال
سنجار شنگال، شەنگار، شنگار | |
---|---|
| |
| |
پۆتانەکان: ٣٦°١٩′N ٤١°٥٢′E / ٣٦.٣٢°N ٤١.٨٦°Eپۆتانەکان: ٣٦°١٩′N ٤١°٥٢′E / ٣٦.٣٢°N ٤١.٨٦°E | |
وڵات |
![]() |
پارێزگا | موسڵ |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠۱۳) | |
• سەرجەم | ۸۸٫۰۲۳ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی) |
• ئایین | ئێزدی |
شنگال یان شەنگال یان شەنگار یان شنگار (بە عەرەبی: سنجار) شارێکە لە پارێزگای موسڵدا. شەنگال دەکەوێتە ئەوپەڕی خۆرئاوای کوردستانی باشور، ١٢٠ کلم لە شاری مووسڵەوە دوورەو دەکەوێتە خۆرئاوایەوە،
مێژوو[دەستکاری]
مێژووی شەنگال دوور و درێژە و بۆ ھەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە، بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان لە ساڵی ١٠٧٥ زاینیدا ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە ٣٠ ھەزار کەس بوونە و ھەروەھا لە ساڵی ١٣٩٤ زاینیدا ژمارەی خانووەکانی زیاتر لە ٣٥ ھەزار خانوو بووەو کاتێک تەیموری لەنگ داگیری کردووە ھەر ٣٥ ھەزار خانووەکەی رووخاندووە. پاش ئەوەی لە ساڵی ١٥١٦ لە لایەن عوسمانیەکانەوە داگیرکراوە و وەک شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان، شەنگار بۆتە مەیدانی ململانێی نێوان عوسمانیەکان و سەفەویەکان، بۆیە لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا بەتایبەت لە ساڵی ١٩٤٧ دا ٦٠٠ ماڵ بووە کە بەسەر ٦ گەڕەکە سەرەکیەکەیدا دابەشبووە کە بریتی بوون لە سەرا و بورج و کەلاھی و بەرسەھی و بەربەروش . لەو ماوەیەدا، بازاڕێکی گشتی و دوو خان و مزگەوتێکی گەورە و دوو کەنیسە و فەرمانگەیەکی حکومی و شارەوانیەکی تێدا بووە و ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢٥١٣ کەس بووە. لە نێوان ساڵانی ١٩٤٧ _ ١٩٨٠دا، چەند گۆڕانێکی بنەڕەتی بە سەر بونیادی شاری شەنگاردا هاتووە و تەعریب کراوە. یەکەمین ھەنگاوێکیش لەو چوارچێوەیەدا نراوە بریتی بووە لە تەملیککردنی ٢٣٣٥٥ دۆنم زەوی لە ڕۆژهەڵاتی شەنگار بۆ ئەو ھۆزە عەرەبانەی کە لە دەرەوەی قەزاکە و پارێزگای نەینەواوە ھێنرابوون . ھەروەھا لە ڕۆژئاواشیەوە دەسەڵاتدارانی سیاسی دەستیان گرتووە بەسەر زیاتر لە ٦٠ ھەزار دۆنم زەویی کوردە ئێزیدیەکانی ھۆزەکانی قەیران و فەقرادا. لە باکوری شارەکەشەوە کە ناحیەی (سنونێ)ی لێیە لە لایەن ھۆزە عەرەبەکانەوە دەست گیراوە بەسەر دەیان ھەزار دۆنم زەویدا. بەگوێرەی ئاماری ساڵی ١٩٥٧، ژمارەی دانیشتوانی شەنگار بۆتە ٣٢٠٤ کەس و ژمارەی خانووەکانیشی ٧٦٥ خانوو بووە. بەڵام دوای شۆِرشی ١٩٥٨ و ئەو گۆڕانانەی کە بەسەر سیستمی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوریدا ھاتن و گوندنشینەکان روویان لە شارەکان کرد و ئاکامەکان بە ئامارەکەی ساڵی ١٩٦٥ەوە دیارن کە ژمارەی دانیشتوانەکەی بۆ ٤٤٠٢ کەس زیادیکردوە. لە ساڵی ١٩٧٠ پڕۆسەی عەرەباندن (تعریب) لە ناوەندی شاری شەنگاردا سەرەتا بەنھێنی دەستی پێکردووە دواتر، بە تایبەتی دوای نسکۆکەی ١٩٧٥ ئەو پڕۆسەیە زەقتر ئەنجام دەدرا و زۆربەی زۆری گەڕەکەکانی کاول کرا و خەڵکەکەی ناچار کران لە ئۆردوگای زۆرەملێدا نیشتەجێ ببن. لە ساڵی ١٩٧٧دا زیاتر لە نیوەی دانیشتوانەکەی روویان کردە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان و ئەوەشی مایەوە ناچار کران ناسنامەی نەژادی (نەتەوەیی)ی خۆیان بگۆڕن بۆ ئەوەی دەرنەکرێن و موڵک و ماڵیان لێ زەوت نەکرێن. جگە لەمەش. زیاتر لە ١٥٠ گوندی دەوروبەری شارەکە، لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەعسەوە سوتێنران و وێران کران. لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ بۆ ٢٠٠٢ گەڕەکە کۆنەکانی شارەکەش سووتێندران و وێران کران و چەند ناوچە و گەڕکێکی نوێیان دروستکرد بۆ عەرەبەکان و ناسنامەی شارەکەیان گۆڕی. بە هۆی ئەم گۆڕانکاریانەی کە لە چوارچێوەی پڕۆسەی عەرەباندان هاتنە دی، ژمارەی دانیشتوانەکەی روو لە زیادی بکات، بۆ نمونە بە گوێرەی ئاماری ساڵی ١٩٥٧ ژمارەی دانیشتوانی ئەو قەزایە گەیشتە ٨٢٦٠ کەس و لە ساڵی ١٩٩٧ گەیشتۆتە ١٤٦٠٨ کەس و ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٠٢شدا گەیشتۆتە ١١٣١٥٩ کەس. ساڵ بەساڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی شەنگال ئەوە دەردەخات کە حکومەتە نەژادپەرست و عەرەبچیەکانی عێراق بەئارەزووی خۆیان دەستکاریی دیمۆگرافیای ئەو شارەیان کردووە و چۆنیان ویستووە، گۆڕانکارییان تێدا کردوە.