بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قەزای خەبات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەزای خەبات
Map
قەزای خەبات
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
مەڵبەندخەبات
بوون بە قەزا٢٠٠پ
ڕووبەر
 • سەرجەم٦٨٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٦٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
٨٠٤ مەتر (٢٬٦٣٨ پێ)
سەرناوی دانیشتووتلکێفی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠،٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

قەزای خەبات (بە عەرەبی: قضاء خبات، بە ئینگلیزی: Khabat District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێر، ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی خەباتە.[٢] [٣]

رووبەری گشتی قەزای خەبات (٢٧٥١٣٧) دۆنمە و دەکاتە (٦٨٧) کم٢. جیا لە سەنتەری قەزا (٢) ناحیە بەناوەکانی ڕزگاری، کەورگۆسک و (٣) کۆمەڵگە و (٦٤) گوندی ھەیە. لە ساڵی ٢٠١٨دا، ژمارەی تێکرای دانیشتوانی قەزا (١١٧،٥٨٠) کەس و ژمارەی دانیشتوانی سەنتەری قەزا زیاتر لە (٣٠،٠٠٠) کەس بووە. پاش بەقەزاکردنی خەبات دامودەزگای حکوومی لێیە و پێداویستی سەرەکی بۆ ئەو قەزایە دابینکردووە کە سیمای شارستانی بە ناوچەکە بەخشیووە.


جوگرافیا

[دەستکاری]

قەزای خەبات ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:

لە ڕووی فەلەکییەوە

[دەستکاری]

لە ڕووی فەلەکییەوە کەوتووەتە نێوان ھەردوو ھێڵی درێژی (ˉ٣٥: ٤٣˚) و (ˉ٠٧: ٤٤˚) ڕۆژھەلات و بازنەی پانی (ˉ٥٣: ٣٥˚) و (ˉ٣٤: ٣٦˚)ی باکور.

نەخشەی کارگێڕی قەزای خەبات

مێژووی قەزای خەبات

[دەستکاری]

دوابەدوای رێکەوتنامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ ھنجیرۆک وەک سەنتەری ناحیە دەستنیشان کرا ناحیەکە ناوی لێنرا (خەبات). یەکەم بەڕێوەبەری ناحیە بەناوی (شێخ رەئوف فەخرەئەلدین) بووە. لە ھەمان کاتدا کۆمەڵگەی ھەنجیرۆک لە تەنیشت گوندی ھنجیرۆک دروستکراوە کە پێشتر تەنیا گووند بووە. (١٣) کەس ئەرکی بەڕێوەبەردنی ناحیەیان لە ئەستۆ بووە و لە رێکەوتی ١١/١٠/٢٠٠٤ بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارەی (٢٣٧١) کرا بە قەزا. یەکەم قائممەقامی ئەم قەزایە ڕزگار مستەفا محەممەد بووە و پاش بەقەزاکردنی خەبات، ئەو قەزایە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە. لە ڕووی چری دانیشتوان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتییەکان کە چەندین گەڕەک بە ناوەکانی (ھەنجیرۆک، ئاشتیی ١، ئاشتیی ٢، ڕزگاری، کانی مام سنج، کۆمەڵگەی ئیداری، کشتوکاڵ، باستام، سەروەران)

لەڕووی ئابووری

[دەستکاری]

لە سنوورەکەدا چەندین پڕۆژەی ئابووری و پێشەسازی گرنگ ھەن کە لە ئاستی پایتەخت و ھەرێمی کوردستان سوودی لێ وەردەگیرێ وەک پاڵاوتگەی نەوت، پڕۆژەی ئاوی ئیفراز کە ئاو بۆ بەشێکی زۆری ھاووڵاتییانی پارێزگای ھەولێر دابین دەکات، وێستگەی کارەبای ھەڵمی لێیە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا ، کارگەکانی (ئاسن و کۆکەکولاو، ئەمباری نەوت، کارگەی شیرەمەنی. پردی کۆنی خەبات کەوتووەتە سەر زێی گەورە کە خەبات بە ناحیەی کەلەک دەبەستێتەوە و مێژوی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانی. دواتر لە سەردەمی ئینگلیز کۆمپانیا ھیندیەکان نۆژەنیان کردووەتەوە کە لە ڕووی بیناسازییەوە سیمایەکی مێژوویی بە دروستکردنییەوە دیارە.

لەڕووی خوێندن

[دەستکاری]

لە قەزای خەبات لە ساڵی ( ١٩٨١ ) کۆلێژی کشتوکالی لێ کرایەوە تاکو سالی ( ١٩٨٧) دواتر گواسترایەوە بۆ سەنتەری شاری ھەولێر, گرینکەیکی زۆری ھەبوو لە رووی خوێندنی باڵا و کشتوکاڵی و ئابووری بۆ ئەو ناوچەیە وە خەلێکی زۆریش لە کێلگەی کۆلێژ کاریان دەکرد, وە لە لە ساڵی ( ٢٠٠٩ ) پەیمانگەی تەکنیکی خەبات کرایەوە کە سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێرە.

لە ڕووی گەشتیاری

[دەستکاری]

دارستانی خەبات لە ساڵی پەنجایەکان دروستکراوە کە زیاتر لە (٤٠٠) دۆنم زەوی بە دارستانی چر داپۆشیووە و ئێستا وەک ناوچەیەکی گەشتیاری سوودی لێ وەردەگیرێت.

ڕاپەڕینی ئۆردووگای خەبات

[دەستکاری]

ھەرچەندە لە باشووری کوردستان ٥ی ئازاری ١٩٩١ بە ڕۆژی ڕاپەڕین تۆمار کراوە، چونکە لەم ڕۆژەدا بوو دانیشتوانی ڕانیە (قەزا) و دەوروبەری ڕاپەڕین و شارەکەیان ئازاد کرد، بەمەش بوون بە دەروازەی ڕاپەڕین، بەڵام دەکرێت بشڵێین ٤ی ئازاری ١٩٩١ ڕۆژی زەنگی ڕاپەڕین بوو، کە جەماوەر لە ئۆردووگای خەبات ڕاپەڕین و پەلاماری دامودەزگا دزێوەکانی ڕژێمی بەعسیان دایەوە. بەجۆرێک نیوەڕۆی ڕۆژی ٤ی ئازاری ١٩٩١ چەند پۆلیس و چەکدارێکی دەستەی تایبەت (مفرزە خاصە) لە گەڕەکی سەنگەسەرییەکان داوای ناسنامە لە چەند کەسێک دەکەن و یەکێکیان ناسنامەی پێ نابێت و ڕادەکات، دواتر چەکدارەکانی بەعس دوای دەکەون و بەمەش دانیشتوانی ناو ئۆردووگاکە دێنە وەڵام و بەرپەرچی چەکدارەکانی ڕژێم دەدەنەوە و سەرەنجام تەقە دەستپێدەکات و شێوە ڕاپەڕینێکی عەفەویانە لەخۆ دەگرێت، کە دەبێتە ھۆی بریندارکردنی پۆلیسێک بە ناوی (قەیس) و کوژرانی دوو چەکداری ھەرکی کوژران دوو ھاووڵاتی کوردی دانیشتووی ئۆردوگاکە بە ناوەکانی (بەختیار عومەر ھوڕێوەیی و مەحەمەد فاروق گەڵاڵی)، بەڵام ھەر زوو ئەم ڕاپەڕینە کۆنتڕۆڵ کرا و کپ کرایەوە، چونکە نزیک بوو لە چەقی قورسایی و توانایی حکومەتی عێراق لە شاری کەرکوک و موسڵ و ھەولێر.

پێویستە بووترێت ئەم ڕاپەڕینە لە شێوەی ھەڵچوونێکی لە ناکاو ھاتە کایەوە و بێ بەرنامە بوو. ھەرچەندە لە کاتی ڕاپەڕینەکەش چەند کەسانێکی سەر بەڕێکخستنەکانی "شانە چەکدارەکانی بروسک" بەشدارییان تێدا کردبوو، بەڵام بە ھیچ شێوەیەک سازدانی ئەم ڕاپەڕینە و خرۆشاندنی جەماوەر لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕێکخستنەکانی پارتە سیاسییەکانی کوردستاندا نەبوو.[٥][٦]

ناحیەکان و گوندەکان

[دەستکاری]

قەزای خەبات لە چوار ناحیە و ٦٤ گوند پێکھاتووە.[٧] [٨]

قەزا ناحیە ژینگە ناوی گەڕەک/کەرت ناوی گەڕەک /گوند
خەبات ناوەند شارنشین ھەنجیرۆک / ١ گەڕەکی ٢٠٠
ھەنجیرۆک / ٢ گەڕەکی ٢١٠
ئاشتی / ١ گەڕەکی ٢٢٠
ئاشتی / ٢ گەڕەکی ٢٣٠
ئازادی گەڕەکی ٢٤٠
کۆمەڵگای ئیداری گەڕەکی ٢٥٠
کادیران گەڕەکی ٢٦٠
سەروەران گەڕەکی ٢٨٠
رزگاری گەڕەکی ٢٩٠
کشتوکاڵ گەڕەکی ٣٠٠
بەیتەرە گەڕەکی ٣١٠
گوندنشین مەڵا عومەر مەڵا عومەر
چەمە دبس چەمە دبس
باستام
چەمە دبس
گوندک
دارەشەکران شارنشین قەرەقاجین گەڕەکی ٣٠٠
ئازادی گەڕەکی ٣٠١
گوندنشین شیوەلەک شیوەلەک (چۆڵ)
قەپەکیان قەپەکیان
زەرواو زەرواو
کێلەسپی
رەشوان نورۆ رەشوان نورۆ
گردی ماوان گردی ماوان
مام خاڵان مام خاڵان
رەشوان یوسف رەشوان یوسف
خاڵوان خاڵوان
گردی مامک گردی مامک
گۆپاڵ گۆپاڵ
وسومەلیانی وسومەلیانی سەروو
وسومەلیانی خوارو
گەروو دەڵاڵان گەروو دەڵاڵان
مەنداوە مەنداوە
چەمە بەگەز چەمە بەگەز
چرە چرە
توە
بانە
ھەبابان ھەبابان
کودەریان کودەریان
بیرکان
زەرگەزەی زەرگەزەی
چنارۆک
باوە خەڵان باوە خەڵان
کاوانیان کاوانیان
ترپەزەرد ترپەزەرد (چۆڵ)
کەورەسور کەورەسور
رزگاری شارنشین شەھیدان گەڕەکی ٤٠٠
ئاشتی گەڕەکی ٤١٠
گوڵان گەڕەکی ٤٢٠
برایەتی گەڕەکی ٤٣٠
نەورۆز گەڕەکی ٤٤٠
ئازادی گەڕەکی ٤٥٠
راپەرین گەڕەکی ٤٦٠
ھەڤاڵان گەڕەکی ٤٧٠
شۆڕش گەڕەکی ٤٨٠
کۆمەڵگەی سێبیران ئازادی ٢٥٠
رزگاری ٢٦٠
ئاشتی ٢٧٠
گوڵان ٢٨٠
کۆمەڵگەی کانی قرزالە گوڵان ٢٩٠
ڕاپەرین ٣٠٠
گوندنشین سێبیرانی گەورە سێبیرانی بچوک
قەڵاتگە
قەریتاغ قەریتاغی ھەرکی
کانی قرزاڵە کانی قرزاڵە
سیخور
سەردەشت خەبات
جدیدە زاب جدیدە زاب
کۆمەڵگەی جدیدە زاب کۆمەڵگەی جدیدە زاب
ساتۆر ساتۆر
چالوکی گەورە چالوکی گەورە
چالوکی بچوک چالوکی بچوک
تۆبزاوە تۆبزاوە
سەرکەند (چۆڵ)
گردەرەشە زاب گردەرەشە زاب
کەو ڕەبەن کەو ڕەبەن
کەورگۆسک شارنشین ئەیلول (شیوەرەش) گەڕەکی ١٠٠
کەرکوک گەڕەکی ١١٠
شەھیدان گەڕەکی ١٢٠
رزگاری گەڕەکی ١٣٠
گوڵان گەڕەکی ١٤٠
سورچیان گەڕەکی ١٥٠
شارەوانی گەڕەکی ١٦٠
گوندنشین خرابەدراو خرابەدراو
گاینج گاینج گەورە
گاینج گچکە
گاینجی راستی
ئاخوڵان ئاخوڵان
گردەشێر گردەشێر
سمایڵاوە
کەورگۆسک کەورگوَسک
شیوەڕەش شیوەڕەش کاکەمین
شیوەڕەش دیوان
شیوەڕەش
مامە لوک
ئیفراز کەمال ئیفراز کەمال
ئیفراز کەمال میران
ئیفراز کەمال ابراھیم

ناحیەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی). {{cite web}}: نرخی |ناونیشان= بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  4. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11077973
  5. ^ ھۆشمەند عەلی مەحمو: ڕاپەڕینی شاری ھەولێر لە ساڵی ١٩٩١دا (توێژینەوەیەکی زانستی)، زانکۆیی کۆیە، ساڵی ٢٠٠٢[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  6. ^ ئیبراھیم خەبات: ڕاپەڕینی ئۆردووگای خەبات، ڕێگای کوردستان (ڕۆژنامە)، ژمارەی ٤٤٣، ڕۆژی ٣ی ئازاری ٢٠٠١، ل٢.
  7. ^ یەکەی کارگێڕی قەزای خەبات، ٢٠٠٩، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەستەی ئاماری ھەرێم، ٢٠٢٠.
  8. ^ قەزای خەبات - ماڵپەڕی پارێزگای ھەولێر ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.