قەسرێ
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |

قەسرێ گەورەترین ناحیەی باڵەکایەتیە، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای ھەولێر. ڕووبەرەکەی بریتییە لە ١٧٧٫٣٤ کم دووجا، کە ٥٪ی دەشتایییە و، ٩٥٪ی چیایە، ژمارەی گوندەکانی ناحیەی قەسرێ ٣٥ گوندە. ڕێژەی دانیشتووانی ٨٩١٣ کەسن.
مێژوو
[دەستکاری]ناحیەی قەسرێ لە ناوەندی قەزای چۆمان (١٨) ھەژدە کیلۆ مەتر دوورە، لەسەر ناوی قەسرێ دوو ڕای جیاواز ھەیە، یەکەمیان ئەوەیە کەناوی قەسرێ لە (قەسرین) ھاتووە بە مانای شوێنێکی زۆر سارد. دووەمیان ئەوەیەکە دوو برا لەم ناوچەیە نیشتەجێ بوونە بەناوەکانی (خوسرەو) و (ساکۆت) بە پێ ی ڕۆژگار ناوەکە بوەتە قەسرێ وماکۆسان کە ئێستا ھەردوو شوێنەکەماون وئاوەدانن و شوێنەواری گردی (ساکۆت) تاکو ئێستاش ماوە.
پێشتر قەسرێ لە ساڵی(١٩١٤) تەنھا پێنج ماڵ بووە وگوندێکی سەربەناحییەی باڵەک وقەزای ڕواندوز بووە؛ بەڵام لەگەڵ ھەڵگیرسانی شۆرشی مەزنی ئەیلوول لە ساڵی (١٩٦١) ئەم ناوچەیە بوە مەڵبەندێکی گرینگی شۆرش وئاوەدانییەکی باشی بەخۆیەوە بینیوە دواتر بەھۆی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٣ ئەو ناوچەیە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بە خەڵکەکەی چۆڵ کراو دانیشوانەکەی بۆ ئۆردووگا زۆرە ملێکان گواسترانەوە.
دوای ڕاپەرینی بەھاری (١٩٩١) جارێکی تر ناوچەکە ئاوەدان کرایەوەو بەھۆی فراوانی ناوچەکە لە سەردەمی کابینەی پێنجەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە فەرمانی سەرۆکایەتی ھەرێم ژمارە(١٣٠) لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ کراوە بەناحییەو لە ناوەندی ناحیە (٣٦) و سی و شەش گوند پێک دێت وتێکرای ژمارەی دانیشتووانی سنوورەکە ٨٩١٣ کەسە کە ٥٧٠٨ کەس لە ناوەندی ناحیە دادەنیشن و ٣٢٠٥ کەس لە گوندەکان نیشتەجێن.
- بۆ یەکەم جار قوتابخانە لەسەردەمی شۆرشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦٩ لەقەسرێ کرایەوە.
-بۆ یەکەم جار پرۆژەی ئاوی خواردنەوە لە قەسرێ لەسەردەمی بارزانی نەمر لە ساڵی ١٩٦٨ دروست کراوە.
- بۆ یەکەم جار لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٠١ شارەوانی لە قەسرێ دامەزراوە.
- بۆ یەکەم جار کارەبای نیشتمانی لە ٨ی ئایاری ٢٠١٠ گەیندرا ناحیەی قەسرێ.
گوندەکان
[دەستکاری]گوندەکانی قەسرێ ژمارەیان ٣٥ گوندە، ئەمانەی خوارەوەن: