پارێزگای بدلیس
پۆتانەکان: 38°31′33″N 42°23′16″E / 38.52583°N 42.38778°E
پارێزگای بدلیس | |
|---|---|
پارێزگا | |
| وڵات | کوردستان، تورکیا |
| ناوچە | ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات |
| ژمارەی دانیشتووان | |
| • سەرجەم | ٣٢٨٧٦٧ |
| کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٣٤ |
| وێبگە | http://www.bitlis.gov.tr/ |
پارێزگای بەدلیس یەکێک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستانە کە لە ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات ھەڵکەوتووە. ناوەندی پارێزگای بدلیس، شاری بدلیسە.
مێژوو
[دەستکاری]ناوەندی کارگێڕی شارۆچکەی بدلیس بوو کە لە سەرچاوە کۆنە ئەرمەنییەکاندا بە باغێش ناوی دەبرا.
لە ساڵی ١٩٢٧دا نووسینگەی پشکنەری گشتی دامەزرا، کە بە یاسای سەربازی فەرمانڕەوایی دەکرد. پارێزگای بدلیس خرایە ناو یەکەم پشکنەری گشتی (ئوومی موفەتیشلیک، یوو ئێم) کە پشکنەری گشتی حوکمی دەکرد. یوو ئێم پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، سێرت، وان، مێردین، بدلیس، ڕحا، خارپێت و ئامەدی دەگرتەوە. پشکنەری گشتی لە ساڵی ١٩٥٢ لە سەردەمی حکوومەتی پارتی دیموکراتدا ھەڵوەشایەوە.[٢][٣]
ئابووری
[دەستکاری]تا ساڵی ١٩٢٠، پارێزگاکە بڕێکی کەم لە ئاسن، مس، قوڕقوشم و گۆگردی بەرھەم دەھێنا. تەنانەت بڕێکی کەمتر لە زێڕ و زیو لە ناوچەکانی سێرت و خەیرەوان دۆزرانەوە. خوێ گەورەترین پیشەسازیی کانزایی لە پارێزگاکەدا پێکدەھێنا، بە ڕادەیەک کە بۆ پارێزگاکانی دەوروبەر ھەناردە دەکرا. خوێیەکە لەناو دەفردا، بە بەکارھێنانی ھەڵمکردن بەرھەم دەھێنرا، و ٨–١٠ ڕۆژی دەخایاند تا پێدەگەیشت. تەکنیک و بازرگانییەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن کوردە ناوخۆیییەکانەوە بەڕێوە دەبرا.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ویکیپیدیای ئینگلیسی
- ↑ Bayir, Derya (2016-04-22). Minorities and Nationalism in Turkish Law. Routledge. p. 139. ISBN 978-1-317-09579-8.
- ↑ Fleet, Kate; Kunt, I. Metin; Kasaba, Reşat; Faroqhi, Suraiya (2008-04-17). The Cambridge History of Turkey. Cambridge University Press. p. 343. ISBN 978-0-521-62096-3.
- ↑ Prothero, W.G. (1920). Armenia and Kurdistan. London: H.M. Stationery Office. p. 71.