قەزای تلکێف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەزای تلکێف
نەخشەی قەزای تلکێف لە پارێزگای نەینەوادا، قەزای تلکێف بە ڕەنگی شینی تۆخ نیشان دراوە
Map
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای نەینەوا
مەڵبەندتلکێف
بوون بە قەزا١٩٦٥
ڕووبەر
 • سەرجەم١٬٢٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٩٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
٨٠٤ مەتر (٢٬٦٣٨ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٦٧٬٦٤٧
 • چڕی١٣١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٤٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتووتلکێفی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجیعەرەبی، سوریانی و تورکمانی
 • ئایینئیسلام(سوننەمەسیحی و ئێزیدی
 • ب پ م(٢٠١٧)٠،٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

قەزای تلکێف (بە عەرەبی: قضاء تلکیف، بە ئینگلیزی: Tel Kaif District بە سوریانی: ܬܠ ܟܐܦܐ) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی تلکێفە.[٢] شنگال لە ناوچە جێناکۆکەکانی کوردنشینە و شوێنی مێژوویی کوردە ئێزیدییەکان و ئاشوورییەکانە. قەزاکە دوو ناحیەی ھەیە بە ناوەکانی ئەلقوش و وانکێ. بە زمانی ئارامی واتای "گردی بەردەکان"، زۆرینەی ئاشوورییەکان و کوردی ئێزیدییە لەگەڵ کەمینەیەکی عەرەب و تورکمان.[٣]

جوگرافیا[دەستکاری]

قەزای تلکێف ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:[٤]

ڕووی زەوییەکەی[دەستکاری]

  • ناوچەی دەشتایی: کە زۆربەی ڕووی قەزاکەیە و دەشتایی تلکێفی تەنیشت شارۆچکەی تلکێف و دەشتایی سنک لە بەشی باکووری قەزاکە دەگرێتە خۆ.
  • ناوچەی چیاکان: بریتییە لە ناوچەیەکی بچووک و دەکەوێتە باکووری ئەلقووش لە باکووری قەزاکە و بە ناوبانگترین چیای قەزاکەش چیای (دەکان)ە.

پڕۆژەی بەنداوی مووسڵ کە لە ساڵی ١٩٨٦دا دروستکراوە و دەریاچەیەکی بە ڕووبەری ٤١٧کم٢ پێکھێناوە، بەشێکی چاکی لەزەوی و زاری ئەم قەزایە نقووم کردووە. لەکۆی گشتی (٧٥) گوند لە پارێزگای نەینەوا و پارێزگای دھۆک کە بەر بەنداوەکە کەوتن (١٧) گوندیان سەر بە ناحیەی ئەلقوش و (١٤) گوندیان سەر بە ناحیەی وانکێ بوون لە قەزای تلکێف.[٥]

مێژوو[دەستکاری]

قەزایەک یان ناحیەیێک بەناوی تلکێف لە پارێزگای نەینەوا تا سییەکانی سەدەی بیست نەبوو، بەڵام لە پێکھاتەی کارگێڕی عێراق ساڵی ١٩٣٦ گوندی تلکێف بوو بە ناحیە و خرایە سەر قەزای مووسڵ، ئەم حاڵەتەش تا ساڵی ١٩٦٥ مایەوە، بەڵام پاش ئەم مێژووە قەزایەک بەناوی تلکێف دامەزرا و مەڵبەندی ناحیە کۆنەکە تلکێف بوو بە مەڵبەندی قەزا، ئینجا ناحیەی ئەلقوش لە قەزای شێخان دابڕێندرا و خرایە سەر قەزای تلکێف، لە ھەمان کاتیشدا ناحیەیێکی تازە بە ناوی ناحیەی وانکێ لە ناو سنووری ئەم قەزایە درووستکرا. ھەموو ئەم کارڕاییانە لە چوارچێوەی سیاسەتی بە عەرەباندنی حکومەتی عێراقەوە بوو کە بە تووندی ھەر لە ساڵی ١٩٦١ دەستی پێکرد.[٦]

کارگێڕی[دەستکاری]

بە پێی دابەشکردنی کارگێڕی دەوڵەتی عێراقی ساڵی ١٩٨٧ قەزای تلکێف لەم یەکە کارگێڕیانە پێکھاتووە:[٧]

یەکەی کارگێڕی
یەکەی کرگێڕی مەڵبەندەکەی ڕووبەر/کم٢ ساڵی دامەزراندن
ناحیەی تلکێف تلکێف ٤٠١ ١٩٣١
ناحیەی ئەلقووش ئەلکوشکێ ٥٠٨ ١٩٣٦
ناحیەی وانکێ وانکێ ٣٦٦ ١٩٧٠
کۆ ١٢٧٥

دانیشتووان[دەستکاری]

پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکەش بەم جۆرەیە:

  • مەسیحییە کلدانەکان: ڕێژەیەکی زۆر پێکدەھێنن، بەتایبەتی لە مەڵبەندی شارۆچکە و شارەدێیەکان، وەک شارۆچکەی تلکێف و ئەلکوشکێ و باتنایا و ئەوانی دی.
  • کورد: بە پلەی یەکەم شەبەکەکان کە لە بەشی ڕۆژھەڵاتی قەزاکە نیشتەجێن و بە پلەی دووەم ئێزیدییەکان کە ژمارەیەکی زۆریان لە گوندەکانی ئەلکوشکێن و دواتر ھۆزی کیکان(کیکی) دێن. کە لە شوێنە جۆربەجۆرەکان، بەتایبەتی لەلای باکووری ڕۆژاوای ڕووباری دیجلە بڵاوبوونەتەوە.
  • عەرەب: لە ھۆزەکانی تەی و جحێش و نعێم و حەدیدی پێکھاتوون و لە ھەموو لایەکی قەزاکەدا بڵاوبوونەتەوە.
  • تورکمان: لەو جێیانەی لە ڕۆخ ڕووباری دیجلە کە ڕستەوخۆ دەکەونە باکووری شاری مووسڵ نیشتەجێن.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا(کوردی).
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  4. ^ https://www.parliament.krd/
  5. ^ خەسرۆ گۆران. کورد لە پارێزگای مووسڵ(کوردی).
  6. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا(کوردی).
  7. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان(کوردی).
  8. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا(کوردی).