عەنکاوە
عەنکاوە (بە بە عەرەبی: عنكاوا، لاتینی: Ankāwā: ڕۆمانی: Ankawa، بە سوریانی: ܥܲܢܟܵܒ̣ܵܐ: ̆) شارۆچکەیەکە لە پایتەختی ھەرێمی کوردستان.[١][٢][٣][٤] دەکەوێتە ٨ کیلۆمەتر (٥ میل) لە باکووری ڕۆژاوای ناوەندی شاری ھەولێر. زۆرینەی دانیشتووانی ئەم شارۆچکەیە کلدان و ئاشووریین، کە زۆربەیان پەیوەستن بە کڵێسای کاسۆلیکی کلدانی.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]عەنکاوە لە بنەڕەتدا بە بێت ئامکا ناودەبردرا، کە دواتر گۆڕدرا بۆ ئامکو-بەد، و لە کۆتاییدا عەنکاوە. ناوی شارۆچکەکە لە کتێبی بار ئێبرەیوسدا ئاماژەی پێ کراوە بە ناونیشانی «چیرۆکی کورت لە وڵاتان،» کە تێیدا دەڵێت: «سەربازانی مەنگۆلی ھێرشیان کردە سەر ناوچەی ئێربیل لە ڕۆژی یەکشەممە تەممووزی ١٢٨٥ و گەیشتنە ھەندێک گوند، لەنێویاندا عەنکاوە». پەرستگای مریەم کە بە ماریامانی ناسراوە لەدوای دیزاینی ڕۆمانی کۆن دروست کراوە.[٦] Tell Qasra، یان Qasra Knoll، شوێنەوارێکی دێرینە، گردێکی ٦ مەتر بەرزە کە وەک کۆشکێک لە ناوەندی عەنکاوە بەکاردەھێنرا. مێژووی گردەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی نیۆئەسوری. شارەکە پێشتر بە ئەربێلا ناسرابوو کە پایتەختی ئەدیابین و شوێنی عەشتار بوو.[٧]
ئەمڕۆ
[دەستکاری]لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا، عەنکاوە لە ڕووی پەروەردەیی و تەکنەلۆجییەوە بە خێرایی گەشەی کردووە. ئێستا گەشتیارێکی زۆر لە سەرانسەری عێراق سەردانی عەنکاوە دەکەن. شارەکە لە ماوەی درێژخایەنی بنیاتنانەوەدا بووە، و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان و ڕێستۆرانتەکان ئەمڕۆ لە ناوەوە بەردەستن. دوای کەوتنی مووسڵ، زۆرێک لە مەسیحییەکان کە ئاوارەبوون ھاتنە عەنکاوە و لەلایەن کڵێسا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە پێداویستییە کەسییەکانیان دابین کرا.[٨]
ھەروەھا بڕوانە
[دەستکاری]- ڕادییا کالدایا
- زانکۆی کاسۆلیکی لە ھەولێر
- ئاشوورییەکان لە عێراق
- لیستی نیشتەجێبوونی ئاشوری
- لیستی گەورەترین شارەکانی عێراق
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "المدن العراقية بين الاسماء والمعاني!؟" (بە عەرەبی). 15 June 2018. Retrieved 22 February 2021.[بەستەری مردوو]
- ^ "Serperiştê Teqandina Hewlêr û Enkawa hat kuştin" (بە کوردی). Retrieved 21 December 2019.
- ^ "توركیا كردە تیرۆریستییەكەی ھەولێری سەرکۆنە كرد". www.kdp.info. Retrieved 21 December 2019.
- ^ Lucente، Adam (18 April 2019). «Donald Trump to help Iraq Christians punish Islamic State». www.apnews.com.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «KRG Imposes Discriminatory New Regulation on Assyrians in Ankawa». July 14, 2018. لە September 12, 2020 ھێنراوە.
Ankawa, also known as Ainkawa, is a predominantly Assyrian-populated suburb of Erbil. Its population is now estimated to be approximately 60,000. Roughly 80% of the town's population is Christian; the majority of its Christian residents are adherents to the Chaldean Catholic Church. Located just outside Erbil, the town is considered to be the last Christian Assyrian stronghold in the Kurdistan Region.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Zebari، Aziz Emmanuel. «Ankawa». www.ishtartv.com.
- ^ «Mar Gewargis Church in Ankawa».
- ^ Joan B. Kroc Institute for Peace and Justice. «Distinguished Lecture Series - Archbishop Bashar Matti Warda, CSsR». www.sandiego.edu (بە ئینگلیزی).
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- www.ankawa.com ٩ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- https://cue.edu.krd/
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەنکاوە تێدایە. |