کەورگۆسک
کەورگۆسک | |
|---|---|
| بە عەرەبی: کورکوسک بە ئینگلیزی: Kawrgosk | |
![]() شارەدێی کەورگۆسک | |
| پۆتانەکان: 36°21′03″N 43°45′58″E / 36.35092°N 43.76611°Eپۆتانەکان: 36°21′03″N 43°45′58″E / 36.35092°N 43.76611°E | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| قەزا | قەزای خەبات |
| ناحیە | ناحیەی کەورگۆسک |
| بوون بە شارەدێ | ٢٠٠٨ |
| دەسەڵات | |
| • بەڕێوبەری ناحیە | ئەحمەد نەبی |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ٠٫٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٢ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٢٧٣ مەتر (٨٩٦ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (١٩٧٧) | |
| • سەرجەم | ٢٨٠[٢] |
| سەرناوی دانیشتوو | کەورگۆسکی |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی(سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٣] بەرز · ٢٦مین |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
کەورگۆسک یەکێکە لە شارەدێیەکانی قەزای خەبات لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. کەورگۆسک ناوەندی ناحیەی کەورگۆسکە.[٤][٥][٦][٧][٨]
شارەدێی کەورگۆسک لە شارۆچکەی خەبات (١٥کم) دوورە، وە دووری لە شاری ھەولێر (٣٦کم) کیلۆ مەتر دەبێت. .[٩]
ناو
[دەستکاری]کەورگۆسک لە بنەڕەت ناوی گوندێکە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی زێی گەورە، سەبارەت بەناوی (کەورگۆسک) لە دووبەش پێک ھاتووە (کەور - گۆسکە) وشەی(کەور) لە ڕووی زمانەوانی و فەرھەنگی کوردی بە واتای تاشەبەرد یان تاوێر دێت کە بەقەد شاخێک یان شوێنێکی بەرزەوەیە، ووشەی (گۆسکە) بەمانا شەربە یان گۆزە دێت، بەلام بنەچەی ناوی ئەم گوندە لە کەڤرا(تاوێر، بەرد) + گۆسک (گۆسکە) ھاتووە، لە کەندەڵانێکی نزیک ئەم گوندە گۆسکە و جەڕە و جۆرەھا کەل و پەلی لەبەرد و لە قوڕ دروستکراو بەبەردەوامی دەردەکەوێت، ناوی گوندەکەش لە ناوی ئەم تەلان یا کەندەڵانە ھاتووە، ناوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ گردێکی شوێنەواری کەناسراوە بە (خرابەی کەورگۆسک).[١٠]
جوگرافیا
[دەستکاری]شارەدێی کەورگۆسک ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە گوندی بەنێنان.
- لە باشوورەوە گوندی ئاغوڵان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی کۆمەڵگەی کەورگۆسک.
- لە ڕۆژاواوە شارۆچکەی خەندەک.[١١]
مێژوو
[دەستکاری]- گردی شوێنەواری(خرابەی کەورگۆسک) بۆیەکەم جار لەلایەن بەڕیوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری عێراق دوای تۆمارکردنی وەک شوێنەوار ناسیندراوە بەژمارە (٣٣٦، ژ. رۆژنامە ٢٣٧٢ لە ٢٧/٥/١٩٤٦)، بەپشت بەستن بەو کەل وپەل وپاشماوانەی لە سەر ڕوو ولێواری گردەکە دۆزراوەتەوە بۆ ئەوکاتە سەردەمەکەی گەڕێندراوەتەوە بۆماوەی فەرمانڕەوای ئاشوورییەکان، بەڵام دوای تێپەر بوونی زیاتر لە نیو سەدە بەسەر ئەم تۆمارکردنە جارێکی تر ڕووپێوی بۆئەو ناوچەیە کراوە لە چوارچێوەی ڕووپێوی شوێنەواری دەشتی ھەولێر، لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری ھەولێر بە ھاوکاری زانکۆی (ھارڤارد)ی ئەمریکی، لە ئەنجامە سەراتاییەکاندا گەیشتوونەتە ئەوەی ئەم گردە دەگەرێتەوە بۆ ھەزارەی چوارەمی پێش زاین و سەردەمی برۆنزی و لەگەڵ نیشینگەکانی سەردەمی ساسانی وسەرەتای سەردەمی ئیسلامی. ئەمانە دوایین زانیارین کەتائێستا بەدەست گەیشتبن لەسەر ناو ومێژووی کەورگۆسک، بەڵام ئەم توێژینەویە ئەوە پشت ڕاست دەکاتەوە ناوچەکە بۆ سەردەمێکی زووتر دەگەرێتەوە ئەمەش بە ھۆی دۆزینەوەی چەندین شوێنەواری نوێ لە تەواوی سنوری کەورگۆسک، وەک گردو گۆڕستان وئاشی ئاو کۆشک نیشینگەی کۆن ئەو پێگانەی بۆیەکەم جارە تۆمار دەکرین لێکۆڵینەوە شیکاری بۆ پاشماوە بەجێماوەکان دەکریت، بەتایبەت پارچەی گلێنەکان، وەک بەڵگەو سەرچاوەیەکی گرینگ بۆ دەست نیشان کردنی ئەو سەردەمە شارستانیانەی ناوچەکە پێدا تێپەڕیوە، دوای لێکۆلینەوە ئەنجامەکان دەری دەخەن تەواوی سنوری کەورگۆسک چەند قۆناغیکی گرنگی پێش مێژوو ومێژوویەکان لە خۆ دەگەرێت بریتین لەھەریەک لەسەردەمەکانی (حەلەف، عوبێد، سەردەمی ئاشووری، فرثی (ئەشکانی)، ساسانی، ئیسلامی مێژووی نوێ وھاوچەرخ لە [١٠]خۆدەگرێت.
- ھەموو ئەو سەردەمانە لە ئەنجامی ڕووپێوکردن و دۆزینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە، بەبێ ئەوەی ھیچ کنەو پشکنینێکی زانستی بەگشتی بۆ ناوچەکەکرابێت، بۆ ئەوەی زیاتر مێژووەکەی ڕوونتربێتەوە. ھەر لەسەر بنەمای ئەو گردە شوێنەواریەی کەباسمان کرد (خرابە کەورگۆسک) بەھۆی بوونی زۆری پاشماوەی شوێنەواری پارچەی کۆزەو (کۆسکە) ناونراوە (کەورگۆسک)، بەنزیکەی (٢٥٠) ساڵ پێش ئێستا ئەم گوندە ئاوەدانکراوەتەوە لەلایەن بەشێک لە ھۆزی (شێخ بزێنی، کۆچیان کردوە بۆ ئەو شوێنەو ناوچەکانی تری دەوروبەری ئەو گوندە ناوی ئەو شوێنەیان ناوە کەورگۆسک، ڕەنگە ناوی ڕاستەقینەی خۆی نەبێت، ھەروەک باسمانکرد ھیچ لێکۆڵینەوەیەکی کرداری زانستی نەکراوە بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێکی ڕاست بۆ ناو ومێژووی ئەو ناوچەیە، دەکرێت لە داھاتوودا ئەمە ڕووبدات و ڕاستیەکان بە شێوەیەکی زانستی [١٠]ئاشکرابکرێن.
- ئەوەی پەیوەستبێت بە شارەدێی کەورگۆسک مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆسەردەمی ڕژێمی بەعسی پێشوو لە ساڵی (١٩٨٧) دەست بەدروست کردنی کراوە وەک (ئۆردوگایەکی زۆرەملێ) خەڵکی زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی تێداجێگیرکراوە، لەگەڵ بەشێک لە گوندکانی دەورووبەری ئەمەش دوای تێکدانی گوندەکان. بەم بەشێوەیە تاوەکو ڕاپەرینی بەھاری ساڵی(١٩٩١) خەڵکی کوردستان، ئەم کۆمەڵگایە لە ژێر دەستی ڕژێم ماوەتەوە پاشان لە (١٢/٣/١٩٩١) دوای ئازادکردی شاری ھەولێر کۆمەڵگای کەورگۆسکی ئەو کاتە ئازاکراوە.[١٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ ناوەندی زانیارییە مرۆییە ھاوبەشەکان. «نەخشەی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ IOM. «رووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان 2017» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=18419&Jor=4
- 1 2 3 Mhamad، Barzan (٢٠٢٢). Archaeological Survey of the Archaeological and Heritage Sites of the District Borders of Kawrgosk, Selected Samples Examples (Field Study). Kurdistan erbil: Salahaddin University - Erbil in Partial fulfillment of the Requirements for obtaining a master's degree in Islamic Archeology. لاپەڕە ٤٠.
{{cite book}}: line feed character لە|سەردێڕ=لە 126 (یارمەتی) - ↑ https://www.openstreetmap.org/node/12234416389
- ↑ محمد، بارزان. ڕووپێوی شوێنەواری بۆ شوێنە شوێنەواری وکەلەپوورییەکانی سنوری شارەدێی کەورگۆسک نموونەی ھەڵبژێردراو (توێژینەوەیەکی مەیدانی شوێنەوارییە) (چاپی کۆلێژی ئاداب). زانکۆی سەلاحەددین. لاپەڕە ٣٦-٣٨.
