بازیان
ڕواڵەت
بازیان
Bazyan | |
|---|---|
دیمەنی شارۆچکەی بازیان | |
| وڵات | |
| پارێزگا | سلێمانی |
| قەزا | قەزای بازیان |
| ڕووبەر | |
| • شاری | ٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٨١٤ مەتر (٢٬٦٧١ پێ) |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | سوننی شافعی |

بازیان شارۆچکەیەکە لە قەزای بازیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢] ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی ناوەندی قەزای بازیانە.
ناو
[دەستکاری]- مامۆستا مەسعوود محەممەد نووسەر پێیوایە، کە بازیان لە (باجیان)ەوە ھاتووە ئەوەش بەھۆی ئەوەی دەربەندەکە یاخود ناوچەکە شوێنێک بووە بۆ وەرگرتنی باج لە خەڵک.
- مامۆستا کەریم زەند و جەمیل ڕۆژبەیانی پێیانوایە بازیان لە (باسیان)ەوە یان سیانەوە ھاتووە کە ناوی دوو ھۆزی کۆنی کوردن پێش ھۆزەکانی ھەمەوەند و کافرۆش لەناوچەکەدا جێگیربوون پاشان کۆچیان کردووە بەرەو یەمەن و دوورگەی عەرەبی".[٣]
- مامۆستا شاکر فەتاحی مێژوونوس، پێیوایە بازیان لە (بێت زیان)ەوە ھاتووە، ئەوەش ناوێکی سریانییە، وەک چەند ناوێکی دیکەی سریانییمان ھەیە باعەزرا (بێت عەزرا)، باتۆڤا (بێت تۆڤا).
- ھەروەھا لە کتێبی مورشیدیشدا ناوی بازیان لە (زیان)ەوە ھاتووە، لەبەرئەوەی بەشێک لە مێژوونووسان پێیانوایە ئێرە شوێنێک بووە بۆ کوردەکان تووشی زیان و دۆڕاندن بوونەتەوە، ھەروەھا دەربەندی بازیان چەندین ناوی دیکەشی پێوتراوە وەک (دەربەندە وشکە) و (دەربەندە ڕووتە).
- بەڵام ئەو بۆچوونەی کە زۆر نزیکە لە ڕاستییەوە (باز) بەواتای (ھەڵۆ) یان بەواتای (ھێلانە) دێت کە واتا ئێرە شوێنی یاخود ھێلانەی ھەڵۆ بووە و کاتی خۆی بوونیان ھەبووە.
- مامۆستا تۆفیق وەھبی بەگ پێیوایە ئاماژەیەکی کۆن کە پێی کرابێت لە کتێبی (نزھة لقلوب) ئێرە بە (دەربەند خەلیفە) ناسێرنراوە، ئەوەش ناوێکی باتن-ییە و ئاماژەیەکە بۆ ئیماندار".[٤]
جوگرافیا
[دەستکاری]بازیان لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی بیبیجەکی سماقان و لە باشوور لەگەڵ گوندی کۆیک و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ کۆمەڵگایی ئەڵڵایی و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی تەیناڵی تازە.[٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).[بەستەری مردوو]
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: نرخی|ناونیشان=بپشکنە (یارمەتی)[بەستەری مردوو] - ↑ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ http://wikimapia.org/
- ↑ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.