ئاودانان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاودانان
ئاودانو، ئاوەنان
شار
وڵات ئێران
پارێزگائیلام
شارستانئاودانان
بەرزایی
٨٨٠ مەتر (٢٬٨٩٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٤٫٥٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (باشووری و لەکیلوڕی
 • ئایینئیسلام (شیعە)
کۆدی تەلەفۆن٠٨٤٢٦٢٢

ئاودانان یان ئاوەنان (بە فارسی: آبدانان)، ناوی شارێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١١ی زایینی، ٢٢٩٠١ کەسە بامشاد سۆلیمانخانێ کە لە ماوەی بزووتەوەی ژن ژیان ئازادی کوژرا خەڵک ئەم شارە بوو.

جوگرافیا[دەستکاری]

ئاودانان ناوەندی کارگێڕی قەزای ئاودانانە و لای باکووری ڕۆژھەڵات بە قەزای دەڕەشار، لای باکوور بە قەزای شارستانی مەڵگشای و بەشی مەیمەی دێلوڕان، لە ڕۆژئاوا و باشوورەوە بە قەزای دێلوڕان و لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە، بە قەزای ئەندیمشکی پارێزگای خووزستان، دەورە دراوە. لە ڕوانگەی جوگرافییەوە، شاری ئاودانان لە نێوان دوو زنجیرە چیای کڤەر و دینار کێو ھەڵکەوتووە کە گرنگترین بەرزاییەکانی شاری ئاودانانیشن. باکوور و باشووری قەزای ئاودانان، جوگرافیای کوێستانە و سروشتی بە لێڕی(دارستان) بەڕو، داپۆشراوە، بەڵام بەشەکانی لای باشووری ئاودانان پێدەشتن . بەگشتی ئاودانان، کەش و ھەوایەکی مامناوەندی ھەیە.

ئابووری[دەستکاری]

زۆرینەی خەڵکی قەزای ئاودانان بژێوی ژیانیان لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بەدەست دەھێنن.

زمان و ئایین[دەستکاری]

ئاودانان باشووریترین شاری کوردستانە، زمانیان کوردییە و سەر بە دیالێکتی کوردیی باشوورییە. زاراوەی کوردی ئاودانانی وەک لکێک لە کوردیی باشووری، زاری خێڵ و دانیشتووانی شاری ئاودانان و ناوچەکانی دەوروبەریەتی کە بە خێڵی کورد یان کوردعالی بەناوبانگن؛ کوردانی ئاودانان لە شاری ئاودانان و ناوچەکانی دەوروبەری(بەشی(ناحیەی) ناوەندی) و بەشی سەراو باغ دەژین. ھەروەھا جەماوەرێک لە کوردە لەکەکان لە ئاوداناندا دەژین، و جگە لەوانە جەماوەرێک لە لوڕەکانیش خەڵکی ئاودانانن کە زۆرتر لە قەزاکانی(شارستانەکانی) دەوروبەر ھاتوونەتە نێو شار ئاودانان. لە ڕوانگەی دینییەوە خەڵکی شاری ئاودانان موسڵمانن و سەربە ڕێبازی شیعەی ١٢ ئیمامین.

کارگێڕی قەزای ئاودانان[دەستکاری]

بە پێی دابەشکردنی کارگێڕی وڵاتی ئێران، ساڵی ١٩٩٦ز، بەشی ئاودانان لە قەزای دەڕەشار جیا کراوە وبوو بە قەزایەکی سەربەخۆ. ئەم قەزایە سێ بەش و شەش کۆمەڵە گوندی(دێھستان) ھەیە:

بەشی ناوەندی:

کۆمەڵە گوندی ماسپی

کۆمەڵە گوندی جابر ئەنسار و چەم کەوە

ناوەندی شار: ئاودانان

بەشی سەراوباغ:

کۆمەڵە گوندی سەراو باغ

ناوەندی شار: سەراوباغ

بەشی کەڵات:

کۆمەڵە گوندی ئاوھەنار

کۆمەڵە گوندی مورموری

ناوەندی شار: مورموری

شوێنەوارەکان[دەستکاری]

شوێنەواری کەونی ئەم شارە بریتین لە : قەڵای پشت قەڵا لە ٥ کیلۆمەتری شاری ئاودانان و قەڵای ھەزاردەر لە کۆتایی شەقامی ھەزاردەر. بەپێی لێکۆڵینەوەی شوێنەوارناسان ئەم بینا مێژووییانە ھی سەردەمی ساسانین.

گەشتیاری[دەستکاری]

ئاودانان گەلێک ناوچەی گەشتیاری ھەیە کە سێ تاڤگەی جوانی ماھووتە، خروزان و تەختان جولیان و چەم کەوە لەوانەن. ھەروەھا جوانی و ڕازاوەیی ئاودانان لە جەژنی نەورۆز پتر دەردەکەوێ. شوێنە گەشتیاری، زیارەتی و مێژووییەکانی ئەم قەزایە بریتین لە:

١-نزرگەی سەید سەڵاحەدین محەممەد

٢-پشت قەڵای ئاودانان

٣-دەریاچەی دووانەی سیاگ ئاو

٤-گوندی ئەنجیرە

فڕۆکەخانە[دەستکاری]

ئەم شارە فڕۆکەخانەیەکی عەسکەری ھەیە، کە لە مەودای ٤ کیلۆمەتری ڕۆژھەڵاتی شاری ئاودانان ھەڵکەوتووە.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • غەفور، عەبدوڵڵا(٢٠٠٢)، فەرھەنگی جوگرافیایی کوردستان، ناوەندی بڵاوکردنەوەی سەردەم: سلێمانی؛ ھەرێمی کوردستان.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]