شەوت
شەوت شۆت، شوط، شاە ئاباد[١] | |
---|---|
شار | |
![]() باژاری شەوت | |
جێگەی لە ئێراندا
| |
جێگەی لە کوردستاندا
| |
پۆتانەکان: 39°13′N 44°46′E / 39.217°N 44.767°Eپۆتانەکان: 39°13′N 44°46′E / 39.217°N 44.767°E | |
وڵات | ![]() |
پارێزگا | ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
شارستان | شارستانی شەوت |
بەرزایی | ١٠٢٠ مەتر (٣٬٣٥٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٢٥،٣٨١ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کورمانجی)، ئازەربایجانی |
• ئایین | سونی شافعی، شیعە |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٤٣٤٢٧ |
شەوت یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران و ناوەندی شارستانی شەوت. ٤کم دەکەوێتە خوار ڕووباری زنگبار، باکوری ئەم شارە شاری ماکۆ و پۆلدەشتە وە باشورو ڕۆژھەڵاتی شاری چایپارەیە و ڕۆژئاوای شاری چالدێرانە.
ناو[دەستکاری]
ھەندێک پێیان وایە ناوێکی ئەرمەنییە و پێیان وتووە (ئەشوت) و ھەندێکیش دەڵێن ناوێکی کوردییە و (ئەشۆتی) یە کە مانای چەوەندەرە و ئیتر بەپێی کات گۆڕاوەو بووەتە شەوت.
لەسەردەمی پەھلەویەکاندا ناوی ئەم شارە گۆڕدرا بۆ (شاە ئاباد)، بەڵام لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ناوەکەی گۆڕدرایەوە بۆ ناوە ڕەسەنەکەی خۆی.[٢]
دانیشتوان[دەستکاری]
شاری شەوت لە چەند پێکھاتەیەکی نەتەوەی پێکھاتووە وەک کورد و ئازەری:[٣]
کوردانی دانیشتووی ئەم شارە لە ھۆزەکانی حەیدەران و میلان پێکھاتوون.[٤]
ئاسەوار[دەستکاری]
گەلێک بەرھەمی مێژووی و فەرھەنگی ئەم شارە بەپێی قۆناغەکانی مێژوو لە ناوچوون و ھەندێک لەم ئاسەوارانە ماونەتەوە، وەک (تەپەی خەلیل ئاباد) کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەمی ئورارتوو، وە (کۆشکی مێژووی خان) دەکەوێتە ناوچەی گوندی خانشین.[٥]
سروشتی سەرنجڕاکێش[دەستکاری]
ھەبوونی ئاوی کانزایی و ئاوی سازگار لە دەوری شارەکە کە سەرنج ڕاکێشە، ھەبوونی ئاوی گەرم و سارد کە لەم دیوو ئەو دیوی گردێکەوە دێتەدەر و لە کەندەڵانێکدا تێکەڵ دەبن بووەتە شوێنێکی گەشتیاری.[٦]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |