ھۆز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ھۆز، خۆپە یان عەشیرەت کیانێکی کۆمەڵایەتی، داب و نەریت، کلتوورییە و ھەستی خزمایەتییان بۆ یەک ھەیە؛ سەردانی یەک دەکەن و لە خۆشی و ناخۆشیی یەکتر بەسەر دەکەنەوە و سەرۆک ھۆزێکیان ھەیە. دروستبوون و فراوان بوونی ھۆز کەوتووەتە سەر زۆربوونی ڕێژەی پێکھێنانی خێزان و زۆربوونی وەچە، و زۆری ڕێژەی خێزان بووەتە ھۆی دروستبوونی بەرەباب و تیرەکان، بنەماڵە بچووکترە لە بەرەباب و بەرەبابیش بچووکترە لە تیرە، واتا چەند خێزانێیکی لەیەک نزیک واتا ئامۆزا نزیکەکانی یەکتری بنەماڵەیەک پێکدەھێنن وەچەند بنەماڵەیەکش بەرەبابێک پێکدێنن وەھەروەھا چەند دانەیەک لە بەرەبابی لێک نزیک تیرەیەک دروست دەکەن و چەند تیرەکیش ھۆزێک دروست دەکەن، چەند ھۆزێکش ئێڵێک دروستدەکەن، ھەموو ئێڵ و ھۆزەکانیش گەلی کورد پێکدێنن. کەواتە پلەبەندی چینەکانی ڕەگەز و نەژاد و ڕەچەڵەکی ھۆز و تیرەکانی کورد دابەشی دەکەینە سەر حەوت بەش:

بەڵام لای کورد دابەشکردنی چینەکانی ڕەگەز و نەژاد و ڕەچڵەک بەو شێوە نییە کەلای عەرەبە، تەنانەت ھیچ سەرچاوەیەکی نووسراومان بەر دەست نەکەوتووە کە پلە بەندی چینەکانی ڕێکخسبێت، تەنانەت ئەو سەرۆک ھۆز و تیرە بەڕێزانەی کە بە فەرمی خۆیان ناساندووە وەک (سەرۆک ھۆز) لە لای دەسەڵاتداران و خەڵکەکانییەوە ھیچ بەرھەمێک وەھایان دانەھێناوە چینەکانی ڕەگەز و نەژاد و ڕەچڵەک ڕێکخستبێت و دەریانخستبێ وەک زانستێی سەربەخۆ، تەنانەت ھەندێ ھۆز ھەیە جارێک بە عەشیرەت ناو خۆی دەێنێت و جارێک بە تایفە وجارێک بە ھۆز وجارێک بە تیرە یان خێڵ و ئێل.

لە کۆمەڵگەی کوردیدا چەندەھا ھۆز ھەیە کە بەنزیکەیی لە ھۆزە عەرەبەکان و ئێرانییەکان و تورکەکان دەچێت، کە لەسەر بنەمای باپیرە و یەک بنەچە و واتا لە یەک باپیرەوە ھاتوون یان جوگرافیای نشتەجێبوونیان بووەتە دروستبوونیان، یان کۆنفیدراسیۆنی چەند تیرەیەکە یەکیان گرتووە و ھۆزێکیان پێکھێناوە، کە زیاتر بۆ پاراستنی دەسەڵات و کلتور و شوێنی جوگرافیانە، لەلایەن زۆرینەی زاناکانی مرۆڤناسی ئەوە دەڵێن کە ھۆزەکان لەسەر بنەچەی باوان یان کەمایەتی یان زمان دروست بوون.

بە پێشکەوتنی شارستانیەت و کشتوکاڵ و دروستبوونی گەل و نەتەوە لەجیھاندا وردە وردە دابەشی چینایەتەکان کەم بووەوە و لە بۆنەی نەتەوە درا، بەتایبەت بە ھاتنەکایەی یاسا گشتگیرەکان کاریگەری ھۆز لەسەر کۆمەڵگە نەما.

جۆرەکانی ھۆز[دەستکاری]

ھۆزەکان دەکرێن بە دووبەشەوە:

پیاوەکانی ھۆزی شکرلی، لە ھەرێمی شکرلی لە ئالبانیا. ١٩٠٨
  • بەشی یەکەم: ئەو ھۆزانە دەگرێتەوە کە لەسەر بنەمای (یەکێتی شوێن و سنووری جوگرافی) دامەزراوە. مەرج نییە ھەموویان بچنەوە سەر یەک باپیرە بەڵکو لەنێو خودی ھۆزەکەدا بە دەیان تیرە و بنەماڵە ھەن، ھەرچەندە ھەندێ ھۆز ھەیە کە ناوی ھۆزەکە ئاماژەیە بۆ پشتێک یان بنەماڵەیەکی دیاریکراو بەڵام ئەم ھۆزانەش دواتر بوونەتە ناوی ناوچەیەک ویان ناوی ھۆزێک لە چەند پشت وبنەماڵە وتیرەک جیاواز ناوی ئەو ھۆزەیان ھەڵگرتووە، وەک ئەم ھۆزانە: جەباری، تاڵەبانی، داوودی، بابانی، ساڵەیی، مەروانی، باڵەک، شەمێرانی، نزاری، شادلی، شێخ بزێنی.
  • بەشی دووەم: ئەو ھۆزانە دەگرێتەوە کە سەر بە یەک پشت و بەرەبابن، وەک ھۆزەکانی (بەرزنجە، پیرخدری، حەیدەری).[١]

گەشەکردنی ھۆز[دەستکاری]

ھۆز بە دوو شێوە گەشە دەکات:

  • یەکەمیان (گەشەی ستوونی): واتا وەچە دوای وەچە (نەوە دوای نەوە).
  • دووەمیان (گەشەی ئاسۆی): کە چۆن وەچە دوای وەچە لەدایک دەبێ لەتەنیشتییەوەش برا و ئامۆزا و بنەماڵە وبەرەباب و تایفەش ھەن کە ئەوانیش زۆر دەبن و گەشە دەکەن.[٢]

پێشکەوتن[دەستکاری]

زۆرینەی گفتوگۆکان ئەوە دەسلمێنن کەوا جیاوازییەکی ئەوتۆ نییە لەنێوان ھۆزەکانی کۆن و سەرەتا و ئێستادا بۆ نموونە ژیانی سروشتیان ھەر پەیوەستە بە ڕابردوویانەوە، ھەروەھا ھۆزەکان سوودمەند بوون لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوانیان و ئەمە جێگیری پێداون لە سنوورێکدا، زۆرێک لە ھۆزەکان ھەڵدەسەنگێنرێن بە پەیوەندی نێوان خێزانەکان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و فکرەوە.[٣]

لێکدانەوە[دەستکاری]

ڕوونکردنەوە[دەستکاری]

بۆ چینەکانی جینالۆجی لای گەلی کوردی ڕەسەن وەک (تایفە، عەشیرەت، خێڵ)، لەبەرئەوەی دوو وشەکەی یەکەم عەرەبین، یەکەمیان لە وشەی (طائفة) ەوە ھاتووە کە لە زمانی عەرەبی بە مانای (میللەت، تیرە sect, cult)دێت و بە مانای (توێژ، کۆمەڵێک faction, group) ھاتووە، کە پێمان باشە وەک چینێکی جینالۆجی دانانرێت، بەڵکو بۆ گرووپێکی خێزانی یان کۆمەڵە خەڵکانێک یان وەک چینێکی ئاینی یان مەزھەبی بەکار بێت باشترە. وشەی عەشیرەت لە (عشیرة) ی عەرەبییەوە ھاتووە وبەمانای تیرە یان بنەماڵە دێت کە لە زمانەوانی عەرەبیدا دەگەڕێتەوە سەر وشەی (العیشرة) کە پێک ھاتوون لە باپیر و کوڕ ومام و براو ھەموویان لە یەک خێزان دەرچوون، لەقورئانی پیرۆزدا ھاتووە کە دەفەرمووێت: (ۆأَنذِرْ عَشِیرَتَکَ الأَقْرَبِینَ)، واتە بانگەواز لە کەسە نزیکەکانتەوە دەست پێبکە. وشەی (خێڵ)یش بۆ بنەماڵەیەک یان تیرەیەک یان ھۆزێکی کۆچەر بەکار بھێنرێت یان وەک وشە واتایەک (مرادف) بۆ ئەو نازناوانە بەکاربھێنرێت باشترە وەک چینێکی ڕەگەزی یان چینێکی جینالۆجی.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ en:Kurdish tribes#cite ref-FOOTNOTEUslu200975 2-20
  2. ^ Uslu, Emrullah (2009). The Transformation of Kurdish Political Identity in Turkey: Impact of Modernization, Democratization and Globalization. ProQuest. pp. 75–. ISBN 978-1-109-05548-1.
  3. ^ fa:قبیله
  4. ^ https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q