چۆمان
چۆمان | |
|---|---|
| بە عەرەبی: جومان بە ئینگلیزی: Choman | |
وێنەی چۆمان | |
| دروشمەکان: لانکەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان | |
mapframe: Attribute "zoom" has an invalid value شارۆچکەی چۆمان | |
| پۆتانەکان: 36°38′24″N 44°53′29″E / 36.64°N 44.89139°Eپۆتانەکان: 36°38′24″N 44°53′29″E / 36.64°N 44.89139°E | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| قەزا | چۆمان |
| بوون بە قەزا | ١٩٧٠ |
| دامەزرێنەر | باڵەکەکان |
| دەسەڵات | |
| • قایمقام | ئەحمەد بارزان |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ٢٫٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٨ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ١١١١ مەتر (٣٬٦٤٥ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨) | |
| • سەرجەم | ٤٧٬٠٠٠[٢] |
| سەرناوی دانیشتوو | ھۆزی باڵەک |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی(سۆرانی و کرمانجی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٣] بەرز · ٢٦مین |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
چۆمان یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای ھەولێر کە دەکەوێتە سەر ڕێگای ھامڵتۆن. ئەم قەزایە ١٨٠ کیلۆمەتر لە باکووری شاری ھەولێر و ٢٥ کیلۆمەتر لە سنووری ئێران دوورە و دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران کە خاڵێکی سنووریی گرنگی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێرانە دەکەوێتە قەزای چۆمان، ھەروەھا یەکەم و دووەم بەرزترین لووتکە چیاکانی ھەرێمی کوردستان کە چیخی دەرێ و ھەڵگوردن دەکەونە ئەم قەزایە.[٤]
ناو
[دەستکاری]چۆمان ناوێکی کۆیە، کە کۆکراوەی وشەی (چۆم-چەم)ە، ئەو شوێنەی شارۆچکەی چۆمانی تیا ھەڵکەوتووە، کەوتووەتە دۆڵێکەوە کە چەند چۆمێک لەو جێگەیەدا یەکدەگرن لەوە لەوەوە بووەتە چۆمان.
مێژووی قەزای چۆمان
[دەستکاری]چۆمان کە بە ناوچەی باڵەکایەتی ناسراوە بە درێژایی مێژوو ناوچەیەکی سەخت و شوێنی بەرنگاربونەوەی داگیرکەرانی کوردستان بووە، باڵەکایەتی لە سەرھەڵدانی شۆرشی ئەیلوولی مەزن بوو بە مەڵبەندی ئەو شۆرشەو تا ساڵی ١٩٧٤ دانیشتووانی ئەو دەڤەرە سەرەوەرییەکی مێژوویان بۆ ناوچەکە تۆمار کرد کە بوون بە ھەڵگری چەکی شەرەف و بەرگری لە خاک و ئاوی کوردستان، لەو کاتدا لەم سنوورە بە سەدان ڕووداوی جۆراوجۆر و داستانی مەزنی بەخۆوە بینی، لە ھەمووی گرنگتر ئەو ناوچەیە شوێنی دانوستانی نێوان حکوومەتی مەرکەزی ئەوسای بەغدا و سەرکردایەتی شۆرش بوو خۆراگری پێشمەرگەکانی شۆرشی ئەیلوول و بەچۆکداھێنانی سوپای عێراق وای لە سەرانی حکوومەتی ئەوسای عێراق کرد کە لە قەزای چۆمان لە ساڵی ١٩٧٠ لە ڕۆژی ١١ی ئازار دەستەڵاتی خۆجێ یەتی کە بە حکومی زاتی ناسرابوو بدات بە کورد، بەڵام دواتر بەھۆی بیری شۆڤێنی عەرەبی و ڕێکەوتنی ئێران لەگەڵ صدامی دیکتاتۆر وای کرد شۆرشی ئەیلوول تووشی نسکۆ ببێت، ئەو قەزایە لە ساڵی ١٩٩١ دوای ئاوادان کردنەوەی جارێکی تر ڕووداوێکی مێژوویی بەخۆیەوە بینی کە بوو بە شوێنی مانەوەی نزیک لە یەک ملیۆن ھاووڵاتی کوردستان کە لە ترسی بەعس لە ڕاپەرینی بەھاری ١٩٩١ کۆچی بەکۆمەڵیان بۆ ناوچەکە کرد.
جوگرافیا
[دەستکاری]شارۆچکەی چۆمان ھاوسنوورە لەگەڵ:
- لە باکوورەوە گوندی وەردێ.
- لە باشوورەوە گوندی ناوپردان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی شێخ وەتمان.
- لە ڕۆژاواوە گوندی دێڵزێ.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]- لە ساڵی ١٩٧٠دا قەزای چۆمان دێتە کایەوە و ناوەندەکەی شارۆچکەی چۆمانە دەبێت.
- ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆر چەندین پلانی بۆ لەناوبردنی ناوچەکە داڕشت، لە ساڵی ١٩٨٣ بەھۆی شەڕی ئێران و عێراق بۆماوەی ھەشت ساڵ بەتەواوی سنوورەکە چوڵ کرا، لە (١٠ی ئازاری ١٩٩١) جارێکی تر ئاوەدان کراوەتەوە کەشارەکە لەگەڵ زەوی تەخت کرابوو، سەرلەنوێ ژیان لەم سنوورە دەستی پێکردەوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ , Rastlos.com. Retrieved 2014-01-04.
- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Koysenjaq». www.ishtartv.com. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ https://www.openstreetmap.org/node/2480243570