سێمێل
سێمێل | |
---|---|
بە عەرەبی: سیمیل بە ئینگلیزی: Semel | |
پۆتانەکان: 36°51′30″N 42°51′00″E / 36.85833°N 42.8501°Eپۆتانەکان: 36°51′30″N 42°51′00″E / 36.85833°N 42.8501°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[١] |
پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
قەزا | قەزای ئامێدی |
ناحیە | ناحیەی ناوەندی قەزای ئامێدی |
بوون بە شارۆچکە | ١٩٣٣ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | خەلیل مەحموود |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٥٫٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٫١ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٤٦٣ مەتر (١٬٥١٩ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨) | |
• سەرجەم | ٥٠،٠٠٠[٢] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(بادینانی) و سریانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) و مەسیحییەت و ئێزیدی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٣] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
سێمێل یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. سێمێل ناوەندی قەزای سێمێلە.[٤][٥][٦][٧][٨]
شارۆچکەی سێمێل لە شاری دھۆک (١٠)کم و (١٦٢)کم لە شاری ھەولێر دوورە.[٩]
دانیشتووانی سێمێل، کوردی موسڵمان و ئێزدی و ئاشووری[١٠][١١] و ئەرمەنین.[١٢] زۆرینەی ئەرمەنی و ئاشوورییەکانی سێمێل لەدوای کۆمەڵکوژیی ئەرمەنی و ئاشوورییەکان لە ١٩١٥ ھاتنە شارۆچکەکە.[١٣] لە ٧ی ئابی ١٩٣٣، لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە ئاشوورییەکانی سێمێل ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەک بوونەوە و ٣٠٠٠ ئاشووری لەوکاتەدا بوونە قوربانی.[١٤]
ناو
[دەستکاری]ناوی سێمێل وشەیەکی لێکدراوە، لە دوو وشەی(سێ) و (مێل یان مل) پێکھاتووە:
- گوایە ئەم شارۆچکەیە لە سەرەتای درووستبوونیدا کەوتووەتە نێوان سێ گردەوە، (مل یان مێل) بە واتای گرد دێت.
- گوایە ئەم شارۆچکەیە لە سەرەتای درووستبوونیدا لە سێ ماڵ (سێ مالا) پێکھاتووە لەوەوە ناوەکەی ھاتووە و بەپێی کات بووەتە سێمێل.[١٥]
- یاقوت حەمەوی باسی ئەو شارۆچکەیەی کردووە لە ژێر ناوی ساموێل، پێیان وایە کە شێواوی وشەی سریانی سەمالا(ܣܡܠܐ)ە، بە واتای چەپ (باکوور) و کەسانێک ھەن کە پێیان وایە سەرچاوەی ناوەکە دەگەڕێتەوە بۆ وشەی شەمع ئێل(ܫܡܥ ܐܝܠ)، واتە “دەبیستم پەروەردگار”.[١٦]
مێژوو
[دەستکاری]وادەی دروستی دروستکردنی شارۆچکەکە دیار نییە، بەڵام لە ناوچەیەکی ستراتیژی لە ڕێڕەوێکی تەسک لە نێوان دوو شاخدا ھەڵکەوتووە، ئەمەش وای لە ئەکەدیەکان کردووە لەو ناوچەیە نیشتەجێ ببن.
لە سەدەی دووەمەوە بووەتە گوندێکی مەسیحی و دواتر دوای ئەوە گۆڕاوە بۆ عەقیدەی نەستۆری. شارۆچکەکە بەناوبانگ بوو بە بوونی چەندین دەستنووسی مێژوویی سریانی کە لەوێ کۆپی کراون. لە سەردەمی ھاوچەرخدا باسی لێوەکرا کە ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان سەرکردەکانی کورد (بەھرام پاشا و سەعید بەگ) ڕوویدا. لە ساڵی ١٧٨٧دا (نەمری کوڕی سەمو ئاغا)، میری خێڵی دەنادیەی ئێزیدیەکان، (عەبدولباقی ئەلجەلیلی)، والی مووسڵ و براکەی و دوو کوڕی تیرۆر کرد، لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ شارۆچکەکە. کاریگەری میرنشینی ئێزیدی لەو ناوچانە بەھێزتر بوو، بۆیە مەسیحییەکانیان لەوێ دەرکرد بۆ ئەلقۆش و تەلسقۆف، لە دەوروبەری ساڵی ١٨٠٠ لەوێ نیشتەجێ بوون. بەڵام لە ساڵی ١٨٣٧ لەسەر دەستی میر محەممەد پاشای میرنشینی سۆران کۆمەڵکوژی کران. خێزانە عەرەبەکانیش دواتر لەوێ نیشتەجێ بوون.[١٧]
سیمێلێ تا ناوەڕاستی ساڵانی ١٩١٠ گوندێکی بچووکی کوردی بوو، بەو پێیەی ئەو گوندە دانیشتووانی ئەو پەنابەرانەی ئەرمەنی و ئاشووری بوون کە لە کۆمەڵکوژییەکانی سەیفۆ و جینۆسایدی ئەرمەنییەکان ھەڵھاتبوون. عوسمانیەکان لە کۆتایی دەسەڵاتی خۆیاندا وێستگەیەکی جەندرمە و گردی چاودێرییان لەوێ دامەزراند و سێمیل بوو بە ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی ئەرمەنییەکان لە کاتی کۆمەڵکوژییەکانی ئەرمەنەکاندا. لە ساڵانی ١٩٢٠دا شارۆچکەکە بووە شوێنی نیشتەجێبوونی ئاشوورییەکان، کە دوای ئەوەی ئاشوورییەکان لە چیای ھەکارییەوە ئاوارەبوون و کۆمەڵکوژیان لە دژ ئەنجامدرا، بەڵام لە ١١ی ئابی ١٩٣٣دا بە دەستی سوپای عێراق بە سەرۆکایەتی (بەکر سیدقی) کۆمەڵکوژکرانەوە.[١٨]
لە ساڵانی دواتردا بەھۆی ھەڵکەوتەی گرنگی جوگرافیای شارەکە و نیشتەجێکردنی خەڵکی گوندەکانی دراوسێ، ژمارەی دانیشتووان زیادی کرد. زۆربەی دانیشتووان لە بواری کشتوکاڵدا کاردەکەن. ھەندێکی تریش بازرگانن. لە ئێستادا نزیکەی ١٧٠ خێزانی ئاشووری لە سێمیل دەژین. ئەوان ئەندامی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدان و کەنیسەی ئاشووری ڕۆژھەڵاتن. کەنیسەی کلدان لە سێمیلی ناوی “مەریەمی پاکیزەی پیرۆز”، ئاشووری “کڵێسای شەھیدان”ە. ھەروەھا ١٢ خێزانی ئەرمەنیش ھەن. کورد زۆرینەی دانیشتوانەکەی پێکدەھێنن. لە دوای جەنگی دووەمی کەنداوەوە، سێمیلی بەشێک بووە لە ھەرێمی کوردستان.[١٩]
جوگرافیا
[دەستکاری]شارۆچکەی سێمێل ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە گوندی گەرماڤا.
- لە باشوورەوە گوندی سورکا.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی سەرتەنگ.
- لە ڕۆژاواوە گوندی سەید زاری ژووری.[٢٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ناوەندی زانیارییە مرۆییە ھاوبەشەکان. «نەخشەی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ IOM. «رووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان 2017» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=18419&Jor=4
- ^ Baarda، Tijmen C. (2020-02-26). «Arabic and the Syriac Christians in Iraq: Three Levels of Loyalty to the Arabist Project (1920–1950)». Arabic and its Alternatives (بە ئینگلیزی): 143–170. doi:10.1163/9789004423220_007.
- ^ Robson، Laura (2016-01-02). «Peripheries of belonging: military recruitment and the making of a 'minority' in wartime Iraq». First World War Studies (بە ئینگلیزی). 7 (1): 23–42. doi:10.1080/19475020.2016.1159595. ISSN 1947-5020.
- ^ «سێمێل». duhok.gov.krd/ (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Safi، Marlo. «The Simele Massacre & the Unsung Hero of the Genocide Convention». National Review. لە 27 June 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Iraq: continuous and silent ethnic cleansing Displaced persons in Iraqi Kurdistan and Iraqi refugees in Iran» (PDF). FIDH: 17. January 2003. لە 14 April 2020 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ http://duhok.gov.krd/%D8%B3%DB%8E%D9%85%DB%8E%D9%84/
- ^ یاقوت الحموی. معجم البلدان - الجزء الخامس - ص 70
- ^ https://www.ankawa.com/%D8%A7%D8%B1%D8%B4%D9%8A%D9%81/
- ^ http://www.fidh.org/IMG/pdf/iq350a.pdf
- ^ Marlo Safi, « The Simele Massacre & the Unsung Hero of the Genocide Convention », National Review, 2018
- ^ https://www.openstreetmap.org/way/290684256#map=14/36.84783/42.86436
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سێمێل تێدایە. |