مەلا قەرە
مەلا قەرە | |
|---|---|
| بە عەرەبی: ملا قرة بە ئینگلیزی: Mala Qara | |
نەخشەی قەزای مەخموور و ناحیەکانی و ناحیەکانی دەورووبەری | |
![]() شارەدێی مەلا قەرە | |
| پۆتانەکان: 35°56′35″N 43°39′00″E / 35.94318°N 43.64993°Eپۆتانەکان: 35°56′35″N 43°39′00″E / 35.94318°N 43.64993°E | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| قەزا | مەخموور |
| ناحیە | ناحیەی مەلا قەرە |
| بوون بە شارەدێ | ١٩٩٦ |
| دەسەڵات | |
| • بەڕێوبەر | ئازاد جەوهەر |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ٠٫٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٢ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٢٧٣ مەتر (٨٩٦ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (١٩٧٧) | |
| • سەرجەم | ٥٧٥[٢] |
| سەرناوی دانیشتوو | مەلا قەرەیی |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی(سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٣] بەرز · ٢٦مین |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
مەلا قەرە یەکێکە لە شارەدێیەکانی قەزای مەخموور لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.[٤][٥][٦] مەلا قەرە ناوەندی ناحیەی مەلا قەرەیە.
شارەدێی مەلا قەرە بەدووریی ٤٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژاوای شاری ھەولێر، بەدووریی ٢٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری شارۆچکەی مەخموور.[٧]
ناو
[دەستکاری]جوگرافیا
[دەستکاری]مێژوو
[دەستکاری]مەودای نێوان گوندی مەلا قەرە و شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی عەدنان خەیروڵڵا کە لە ٥ی ئایاری ١٩٨٩ ڕوویدا و عەدنان لەوێ گیانی لەدەستدا، ھەزار مەتر دەبێت. لە ھەمان شوێنی فڕۆکەکە، سەددام حوسێن، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق فەرمانی دروستکردنی مزگەوتی شەھید عەدنان دەرکرد. مزگەوتەکە لەوێ دروستکراوە، دواتر دوای داگیرکردنی عێراقی لە لایەن ئەمریکیەکانەوە لە ساڵی ٢٠٠٣دا تێکدرا و پشتگوێ خرا.[٨]
ناحیەی مەلا قەرە لەژێر دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستاندا نییە، بەڵام یەکێکە لە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق لەنێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٩ ڕایگەیاند بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق کراوە، ھێزەکانی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە بۆ ١٥ یەکەی ئیداری لە سنووری پارێزگای نەینەوا کە بریتین لە قەزای مەخموور و چوار ناحیەیەکەی (قەراج، کەندێناوە، مەلا قەرە و گوێڕ)، و شێخان، زوممار، فایدە، ئەلقوش، وانکێ، شنگال، ھەموویان بە مادەی ١٤٠ دەیانگرێتەوە و ھێزی ھاوبەش پێکدەھێنرێت بۆ ئەوەی لەو ناوچانە جێگیر بکرێن.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ https://www.hawlergov.org/app/node/393
- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
- ↑ زانیارینامەی سەرھێڵی کورد پیدیا
- ↑ https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=18419&Jor=4
- ↑ https://web.archive.org/web/20250124231853/https://www.algardenia.com/2014-04-04-19-52-20/fereboaliraq/41476-2019-09-04-11-36-55.html
- ↑ https://kurdistantv.net/ar/news/129398
