پارێزگای نەینەوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارێزگای نەینەوا
ܗܘܦܪܟܝܐ ܢܝܢܘܐ - Nineveh Governorate - محافظة نينوى
نەخشەی پارێزگای نەینەوا
Map
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
ژمارەی ناحیە٢٨
ژمارەی ئەندام پەڕلەمان٣١
پایتەختمووسڵ
دەسەڵات
 • پارێزگارنەجم جبوری
 • ئەنجومەنی پارێزگاسیدۆ چەتۆ
ڕووبەر
 • سەرجەم٣٧٬٣٢٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤٬٤١٠ میلی چوارگۆشە)
 • ئاو١٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٠ میلی چوارگۆشە)  ١%
بەرزترین بەرزایی
٢٣٧ مەتر (٧٧٨ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣٬٧٢٩٬٩٩٨
 • چڕی٩٦٫٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٥١ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتوومووسڵاوی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجی و سۆرانیتورکمانی، عەرەبی، سوریانی
 • ئایینئیسلام (سوننە و شیعەمەسیحی، یارسان و ئێزیدی
 • ب پ م(٢٠١٧)٠،٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤
وێبگە[/https://ninava.gov.iq]

پارێزگای نەینەوا یان مووسڵ (بە عەرەبی: محافظة نينوى، سوریانی: ܗܘܦܪܟܝܐ ܢܝܢܘܐ) یەکێک لە پارێزگاکانی عێراقە کە کەوتۆتە باکووری ڕۆژئاوای عێراق. نیوەی دانیشتوانی ئەم پارێزگایە دەکەوێتە شاری مووسڵەوە و نیوەکەی تری دەکەونە شارۆچکە و شارەدێ و گوندەکانی دەورووبەری. [٢] پێش ساڵی ١٩٧٦ ناوی پارێزگای مووسڵ بوو وە پارێزگای دھۆک جیابووەوە لێی ناوەکەی گۆڕا بە پارێزگای نەینەوا، گەورەترین شارۆچکەی پارێزگای نەینەوا شارۆچکەی تەلەعفەرە.[٣]

مێژوو[دەستکاری]

سەرەتای مێژوو[دەستکاری]

نەینەوا مێژووییەکی دێرینی ھەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ پێش مێژوو، یەکەم گەشەی شارستانیەتی گوندە کشتوکاڵییەکانی تیا دەرکەوتووە لە سەردەمی نەتوفاندا وەک گوندەکانی حەسونە لە شورە و ئوم دەباغیە لە نزیک خەزەر و ئەربجیە، کە سەرەتایەک بووە بۆ نیشتەجێبوون و کشتوکاڵ کردن و لەوەڕاندن و ئاوەدانکردنەوە.

ئیمپراتۆرییەتی ئاشووری[دەستکاری]

نەینەوا لە ساڵی ٦٠٠٠پێش زایندا دروستکراوە و لە ساڵی ٣٠٠٠پێش زایندا بووەتە مەڵبەندێکی گرنگی ئایینی بۆ پەرستنی خوای ئەکەدییەکان کە عەشتار بووە. لە بەڵگەنامەکانی گریکدا کە بەزمانی ھەلەنسکی نووسراوە ئاماژە بەوەدەدات کە نەینەوا لە لایەن نینوسەوە دروستکراوە، نەینەوا لەسەردەمی پاشا شەمشی ئەدادی یەکەمی ئاشوورییەکاندا وەک ناوەندێک بۆ پەرستنی خوداوەندی عەشتار بەکارھاتووە و وە بووەتە بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتی ئاشووری و ژمارەی دانیشتووانی بە ٣٣٠٠٠ کەس خەمڵاندووە، بەڵام لە کۆتایی دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتی ئاشووریدا بە ١٢٠٠٠٠ کەس خەمڵێنراوە و لە ڕۆژگارەوە ھەر شارێکی گەورە بووە.

سەردەمی ساسانییەکان[دەستکاری]

نەینەوا دوای ئەوەی مادەکان کۆتاییان بە حوکمی ئاشوورییەکان ھێنا، دوای مادەکان کەوتە ژێر دەستی ساسانییەکان بۆ چەندەھا سەدە، کە ھەژارییەکی زۆری تیادا بڵاو بووەوە و وە لە ناسنامە ئاشوورییەکەی داماڵرا، دوای ڕووخاندنی نەینەوای ئاشووری دانیشتوانەکەی چوونە بەشەکەی ئەوبەری ڕووباری دیجلە کە شوێنێکی مەحکەم تر بوو وە بەرزتر بوو وە بە ڕووباری یجلە دەورەدرابوو.

سەردەمی ئیسلام[دەستکاری]

ڕزگارکردنی(فتح) مووسڵ لە سەردەمی عومەر کوڕی خەتتابدا بوو بە سەرکردایەتی (ربعی بن الأفکل) بوو کە ئەوکات ەژێر دەسەڵاتی ساسانییەکاندا بوو. عەرەبەکان ناویان نا مووسڵ واتا گەیاندن، لەنێوان شام و خۆرستان پاش فەتحی ئیسلامی. وەعەرەبەکان پێیان دەووت حەدبا بەھۆی ئەوەی منارەی مزگەوتی گەورەوە کە لە منارەکەدا چرای تیابوو بۆ ڕووناک کردنەوە. وە بە ناوی دایکی دوو بەھارە ناویان دەبرد لە بەرئەوەی لە بەھار و پایزدا دەشت و دەر بە تەواوەتی سەوز دەبن.

جوگرافیا[دەستکاری]

شوێن و ڕووبەر[دەستکاری]

پارێزگای نەینەوا دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە، لە باکوورەوە پارێزگای دھۆک، لە باشوورەوە پارێزگای سەلاحەددین و پارێزگای کەرکووک، لە ڕۆژھەڵاتەوە پارێزگای ھەولێر، لە ڕۆژاواوە وڵاتی سووریا. وە دەکەوێتە نێوان پۆتانەکانی (٤١،٢٥ و ٤٤،١٥)ی ڕۆژھەڵات و ( ٣٤،١٥ و ٣٧،٣)ی باکوور، ڕووباری دیجلە بە ناو ئەم پارێزگایەدا دەڕوات بە درێژایی (٢١٤کم)، ھەروەھا بەنداوی مووسڵ لەم پارێزگایەدایە بە درێژایی (٤٧،٥کم)، ھەروەھا زێی گەورە و خازر پێیدا تێپەڕ دەبێت. ڕووبەری ئەم پارێزگایە (٣٧٣٢٣کم٢)ە کە (٨،٦٪) خاکی عێراق پێکدەھێنێت.[٤]

کەش و ھەوا[دەستکاری]

دۆخی کەش و ھەوای باشی ھەیە لە ناو پارێزگاکانی عێراقدا بە درێژایی وەرزەکانی بەھار و پایز بێ وێنەیە بەم ھۆیەوە ناویان ناوە دایکی دوو بەھارە. کەش و ھەوای پارێزگاکە بەپێی تۆپۆگرافی ڕووکەشی دەگۆڕێت، پلەی گەرمی زستان بە گشتی لە نێوان (-٨ بۆ ٨) و ھی ھاوین لەنێوان (٤٠ بۆ ٥٠) پلەی سەدی دایە.[٥]

تۆپۆگرافی[دەستکاری]

ڕووباری دیجلە بە ناو ئەم پارێزگایەدا دەڕوات بە شێوەیەکی پێچاوپێچ و دەیکاتە دوو بەشی نا یەکسان، لە ڕووی تۆپۆگرافییەوە پارێزگای نەینەوا دابەش دەبێت بۆ سێ ناوچە: ناوچەی شاخاوی و گردەکان، بان و دەشتەکان.

ڕووبەری قەزا و ناحیە کوردنشینەکان[دەستکاری]

  • ڕووپێوی ناحیە و قەزا کوردییەکانی پارێزگای نەینەوا بە پێی دابەشکردنی ساڵی ١٩٨٧ بە (کم٢):
ڕووپێوی ناوچە کوردییەکان
قەزا ڕووپێووی ناوچە
کوردییەکان
ناحیە ڕووپێو بە کم٢
ئاکرێ ٢٨٤٧ ناوەندی ئاکرێ
دینارتە
بجێل
گرەسین
بەردەڕەش
١٤٣
٩٣١
٣٢٥
٥٩٨
٨٥٠
شێخان ١٢٥٩ مرێبا
ئەتروش
ناوەندی شێخان
٤٤٤
٢٩١
٥٢٤
شنگال ٣١٩٠ ناوەندی شنگال
سنونێ
بلێج
٧٠٤
١٧١٦
٧٧٠
تەلەعفەر ٤٣٠٧ ناوەندی تەلەعفەر
ڕەبیعە
زوممار
ئاڤگەنی
٨٢٤
١٤٣١
١٢٦٨
٧٨٤
قەرەقوش ١١٨٨ کەڵەکی یاسین ئاغا
ناوەندی قەرەقوش
بەرتڵێ
نەمروود
٣٢٥
١٧٥
٢١٥
٤٧٣
مووسڵ ٦٢٦ باشیک
کەناری چەپی مووسڵ
٥٢٦
١٠٠
تەلکێف ١٢٧٥ ناوەندی تەلکێف
ئەلقوش
وانکێ
٤٠١
٥٠٨
٣٦٦
بەعاج ٥٠٠ قەحتانیە ٥٠٠
شەرگات ٢٥٠ زاب ٢٥٠
کۆی ناوچە
کوردنشینەکان
١٥٤٤٢ ٠ ٠

کشتوکاڵ[دەستکاری]

کشتوکاڵ لە نەینەوادا زۆری بە دێمی دەکرێت، لەبەرئەوەی ناوچەیەکی فراوانی ھەیە بۆ کشتوکاڵ، بەشێکی زۆری بۆ کشتوکاڵی گەنم و جۆ تەرخانکراوە ھەروەھا لۆکە و چاودار و گەنمەشامی و گوڵەبەڕۆژە و سەوزەوات و پاقلەمەنییەکان و ڕۆنی ڕووەکی و ئالیکی ئاژەڵ بەرھەم دەھێنرێت، دوای دروستکردنی پڕۆژەی ئاودان، زەوی چاندن دەستی بە فراوانکردن کرد و پارێزگای نەینەوا بووە یەکێک لە پارێزگا یەکەمەکانی بەرھەمھێنانی دانەوێڵە لە عێراقدا.

نەوت[دەستکاری]

دروستکردنی کۆمپانیا بەناوی (کێڵگە نەوتییەکانی مووسڵ) لە کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٣٢ بە پارەی ئیتالیا و بەریتانیای مەزن و ئەڵمانیا و ھۆلەند و سویسرا و عێراق پێکھێنراوە بۆ دابینکردنی پارەی پێویست لە بەرامبەر ڕەھنی بەشێک لە پشکەکانی، کێڵگەی نەوتی عەین زالە لە ساڵی ١٩٣٩ دۆزرایەوە و لە ساڵی ١٩٥٣ کێڵگەی نەوتی باتما دۆزرایەوە و کۆمپانیای نەوتی عێراق لە ١ی حوزەیرانی ١٩٧٢دا بە نیشتمانی کرا، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ نەوت لە دەشتی نەینەوادا ھەڵکۆڵدرا و کێڵگەی نەوتی تر دۆزرایەوە.

گەشتیاری[دەستکاری]

شوێنەوارەکان لە پارێزگای نەینەوا جیاوازن، کە بریتین لە شوێنەواری گەشتیاری وەک ئاشوور، نەینەوا، نەمروود، حەزەر و مووسڵی کۆن، ھەروەھا گەشتیاری ئاینی بە ھۆی بوونی مەزارگەی پێغەمبەران کە گرنگترینیان بریتین لە حەزرەتی یوونس و حەزرەتی جەرجیس و حەزرەتی دانیاڵ و ئەوانی تر و ھەبوونی مەزارگەی ئیمامە موسڵمانەکان، ھەروەھا پەرستگا و کەنیسەکانی وەک دێری مار ئیلیا و دێری مارگۆرگیس و دێری شێخ مەتا. جگە لە سروشتە جوانەکەی ھەموو ساڵێک لە نەینەوادا (فیستیڤاڵی بەھار) لە ١٥ی نیساندا بۆ بەرز نرخاندنی سەرەتای بەھار بە ڕێوەدەچێت.

شوێنەوارەکانی نەینەوا[دەستکاری]

یەکێک لە شوێنەوارە گرنگەکانی پارێزگای نەینەوا مزگەوتی پێغمبەریوونسە، کە لەلایەن داعشەوە تەقێندرایەوە، مزگەوتی حضر(خدری زیندە) ئەوەی کە لەگەڵ پێغەمبەر مووسادا بوو کتێبی فێرکرد. ھەروەھا مزگەوتی پێغەمبەر جەرجیس و مزگەوتی گەورە کەناوی النوریە و منارەی حەدبای ھەیە و کە زیاتر لە ٥٢م بەرز بوو ئەویش لەلایەن داعشەوە تەقێندرایەوە کە لە ساڵی ٥٦٨زایندا دروستکراوە. ھەروەھا گۆڕی پێغەمبەر شیث کە لە ساڵی ١٦٤٧زاینی دۆزرایەوە، شاری مووسڵی کۆن و خضر دوو شوێنەواری گرنگن. قەڵای بەستابیا مۆنۆمێنتێکی کۆنی شاری مووسڵە کە لەسەردەمی سوڵتان بەدرەدین لوءلوء دروستکراوە و شوێنەواری نەمروود و چەندین شوێنەواری وەک کتێبخانەی ئاشووری و ھەروەھا چەندین شوێنەواری مێژووی ئیسلام.

دانیشتووان[دەستکاری]

پارێزگای نەینەوا دووەم پارێزگایە لە ڕووی دانیشتوانەوە لە عێراقدا دوای پارێزگای بەغدا و شاری مووسڵ کە مەڵبەندێتی ئەویش دووەم شاری عێراقە لە ڕووی دانیشتوانەوە دوای شاری بەغدا. پارێزگای نەینەوا تێکڵاوە لە ڕووی نەتەوە و ئایین و ئایینزاوە وەک نەتەوەکانی (عەرەب، کورد، تورکمان، ئاشوورییەکان و ئەرمەنییەکان)، لە ڕووی ئایینی و ئاینزاوە لەمانە پێکھاتووە وەک (ئیسلام(سوننە و شیعەمەسیحی(ئەرسەدۆکسی، کاسۆلیکی و پرۆتستانتئێزیدی و یارسان(کاکەیی)) دانیشتوانی ئەم پارێزگایە پێکھاتەیەکی ئاڵۆزی ھەیە. بە ھۆی بیری ناسیۆنالیستی و شۆڤێنی و بە عەرەبکردنەوە زۆری نەتەوە ناعەرەبەکان بەرەو بچووک بوونەوە و توانەوە چوون بەتایبەت نەتەوەی کورد، لە پاڵ ئەمەشدا ھەوڵی پارچەکردنی کورد دەدەن و لەیەکیان دەترازێنن بەوەی کە ئێزیدی و شەبەک کورد نەبن کە ھەلی جودایی لە ئایینیان بۆ دەڕەخسێنن.[٦]

دانیشتوانی ویلایەتی مووسڵ
نەتەوە ژمارەی دانیشتوان ڕێژەی سەدی
کورد ٤٩٤٫٠٠٧ ٧١٪
عەرەب ١٦٦٫٩٤١ ٢٤٪
تورکمان ٣٨٫٦٢٥ ٥٪
سەرجەم ٦٩٩٫٦٠٠ ١٠٠٪
دانیشتوانی ویلایەتی مووسڵ
لیوا کورد عەرەب مەسیحی تورکمان جوولەکە
سلێمانی ٩٩٫٢٪ ٠٫٨٪
ھەولێر ٨٩٪ ٦٫١٪ ٢٪ ١٫٥٪ ١٫٤٪
کەرکووک ٥٣٫٥٪ ٢١٫٩٪ ٢٫٢٪ ٢٢٫٤٪
مووسڵ ٣٨٫٣٪ ٣٨٪ ١٨٪ ٣٪ ٣٪
سەرجەم ٦٩٪ ١٩٪ ٨٪ ٥٪ ١٪

یەکەی کارگێڕی[دەستکاری]

تاوەکو دامەزراندنی دەوڵەتی تازەی عێراق لە ساڵی ١٩٢٠، بەشی ھەرە زۆری کوردستانی عێراقی ئەمڕۆ دەکەوتە ناو ویلایەتی مووسڵی عوسمانی ھەرچەندە بەشێکی وەکو(خانەقین، شارەبان، مەندەلی و بەدرە) دەکەوتنە ناو سنوری ویلایەتی بەغدای عوسمانی.

دوای دامەراندنی دەوڵەتی تازەی عێراق لە ھەر دوو ویلایەتی بەغدا و بەسڕە لە ساڵی ١٩٢٠ و بەتایبەتی دوای چارەسەرکردنی کێشەی چارەنووسی ویلایەتی مووسڵ بەلکاندنی بەدەوڵەتی عێراق لە ساڵی ١٩٢٦ ئیتر دابەشکردنێکی ئیداری تازە ھاتە کایەوە لەلایەن ئینگلیزەکان و کاربەدەستانی دەوڵەتی عێراق.

لە ساڵی ١٩٣٠دا پارێزگای نەینەوا بەم شێوەیە بوو:

قەزا ناحیە
مووسڵ ناوەندی مووسڵ، قەرەقووش، شۆرە، شەرگات
دھۆک ناوەندی دھۆک، دۆسکی، مزووری باڵا
زاخۆ ناوەندی زاخۆ، سلێڤانی، سندی، گلی
ئامێدی ناوەندی ئامێدی، نێروەڕیکان، بەرواری باڵا
زێبار ناوەندی زێبار، بیرەکەپرا
تەلەعفەر ناوەندی تەلەعفەر، زوممار
شەنگار ناوەندی شەنگار، شیمال(کەرسێ)
شێخان ناوەندی شێخان، باسفنی، ئەلکوش، باشیک
ئاکرێ ناوەندی ئاکرێ، عەشایری سەبعە(گۆران)

لیوای مووسڵ بەپێی یەکەی کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٣٥ بەم شێوەیەی خوارەوەبووە:

قەزا ناحیە
مووسڵ قەرەقووش، شۆرە، شەرگات ، حەمدانیە، تلکێف
دھۆک دۆسکی، مزووری
زاخۆ سلێڤانی، سندی، گلی
ئامێدی نێروەڕیکان، بەرواری باڵا
زێبار بەڕۆژ، مزووری باڵا
شەنگار شیمال(کەرسێ)
شێخان ئەلقوش، باشیک
عقرة السورچیة، عەشایری سەبعە(گۆران)

تاوەکو ساڵی ١٩٦٩ پارێزگای نەینەوا پێکدەھات لە ھەردوو پارێزگای نەینەوا و پارێزگای دھۆکی ئێستا. دوای دامەزراندنی پارێزگای دھۆک لە ساڵی ١٩٦٩، پارێزگای نەینەوا بچووک بووەوە، بەڵام بەشێکی زۆری ناوچە کوردییەکان یان ھەرێمی کوردستان ھەر مایەوە لە سنوری ئەم پارێزگایە.

لە ئێستادا پارێزگای نەینەوا پێک دێت لەم قەزا و ناحیانە:

قەزا ناحیە
مووسڵ بعشیقە، الحمیدات(بادۆش)، المحبیە، حمام العلیل
تلکێف قوش، وانکێ
تەلەعفەر زوممار، ئاڤگەنی، ڕەبیعە
حەمدانیە کەڵەک، بەرتەڵە، نەمروود
بەعاج تەل عوزێر
شەنگار شیمال(سنونی)، قەیرەوان(بلیج)
شەرگات شۆرە، گەیارە، زاب
حەزر التل(تەل عبتە)
  • لە ئێستادا قەزای ئاکرێ، قەزای شێخان و قەزای بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دھۆکن لە یەکەی کارگێڕی ھەرێمی کوردستاندا بەڵام لە سەرچاوە عرەبییەکاندا سەر بە پارێزگای نەینەوان.
  • قەزای مەخموور سەر بە پارێزگای ھەولێرە بەڵام لە ڕووی حکومڕانییەوە لە ژێر دەسەڵاتی ناوەندایە و لە ناو دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمدا نییە و ھەندێ سەرچاوەدا سەر بە پارێزگای نەینەوایە.
  • لە ئێستادا پارێزگای نەینەوا لە ٧ قەزا پێکدێت، کە لە خوارەوە لەگەڵ ناوچەکانیاندا ئاماژەیان پێکراوە و دانیشتووان وەک لە ساڵی ٢٠١٨دا خەمڵێندراوە:
ژ. قەزا ناو
بە عەرەبی
دانیشتوان
لە ٢٠١٨
ڕووبەر بە
کم٢
١. مووسڵ الموصل ١٬٩٠٥٬١٧٤ ٤٬٣١٨
٢. تەلەعفەر تلعفر ٥١١٬٠٠٤ ٤٬٢٨٦
٣. شنگال سنجار ٣٢٥٬٨١٦ ٣٬٥٧٦
٤. حەمدانیە الحمدانیة ٢١٠٬٦٠١ ٧٤٠٬٦
٥. تلکێف تلکیف ٢١٠٬٢٦٣ ١٬٢١٨
٦. بەعاج البعاج ١٧٩٬٥٢٠ ٨٬٣٩٥
٧. حەزەر الحضر ٥٩٬٤٢٩ ١١٬١٣٠
سەرجەم ٣٬٧٢٩٬٩٩٨ ٣٦,٧٠٠

ناوچە کوردنشینەکانی پارێزگای نەینەوا[دەستکاری]

  • پارێزگای نەینەوا لەڕووی دانیشتوانی کوردەوە لە باری پارێزگای کەرکووک دەچێت. ئەوا کورد لە کۆی (١٠) قەزای پارێزگای نەینەوا لە (٨) قەزایدا بوونیان ھەیە. ئەم خشتەیەی خوارەوە ئەو ڕێژەیە ڕووندەکاتەوە بە پێی ئاماری ساڵی ١٩٥٧.
ڕێژەی دانیشتوانی کورد
قەزا ڕێژەی کورد
ئاکرێ ٩٨٪
شێخان ٨٥٪
شنگال ٨٢٪
تەلەعفەر ٣٥٪
مووسڵ ٤٠٪
حەمدانیە ٥٥٪
تەلکێف ٤٥٪
ئەلبەعاج ١٥٪
شەرگات ٥٪
ئەلحەزەر ٠٪
  • ڕێژەی کورد و نەتەوەکانی تر لە ھەندێک لە ناحیەکانی پارێزگای نەینەوا بەپێی ئاماری ساڵی ١٩٥٧:
ناوچە کورد عەرەب تورکمان مەسیحی
ئەلحەمدانیە ٤٠٪ ١٧٪ ١٢٪ ٣١٪
باشیک ٩٢٪ ٨٪ ٠٪ ٠٪
مزوری(ئەتروش) ١٠٠٪ ٠٪ ٠٪ ٠٪
شێخان ٨٣٪ ٥٫٥٪ ٠٪ ١١٫٥٪
ئەلقوش ٧٥٫٦٪ ٦٫٥٪ ٠٪ ١٧٫٩٪
زوممار ٥٥٪ ٤٥٪ ٠٪ ٠٪
بجێل ٩٤٪ ٠٪ ٠٪ ٦٪
بەردەڕەش ١٠٠٪ ٠٪ ٠٪ ٠٪
نەھلە(دینارتە) ٨٨٪ ٠٪ ٠٪ ١٢٪
تەلکێف ١٨٪ ٢٠٪ ١٠٪ ٥٢٪
الشمال(سنونێ) ٩٣٫٥٪ ٦٫٥٪ ٠٪ ٠٪
ئاڤگەنی ٩٢٪ ٠٪ ٨٪ ٠٪

وێنە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ قاموس المحافظات المختصر داڕێژە:وصلة مکسورة 2 July 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ https://web.archive.org/web/20210708152436/https://www.armyupress.army.mil/Portals/7/military-review/Archives/English/MilitaryReview_2008CRII0831_art008.pdf
  4. ^ https://uoninevah.edu.iq/2698-2/
  5. ^ http://www.damascusuniversity.edu.sy/mag/eng/images/stories/53-65.pdf
  6. ^ https://archive.org/details/marvellousmesopo00parfrich/page/14/mode/2up?view=theater