نەغەدە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
نەغەدە
Nəqədə - - سەندووس - سولدووز
شارۆچکە
Naqadeh
دیمەنی شاری نەغەدە
دیمەنی شاری نەغەدە
نەغەدە is located in ڕۆژھەڵاتی کوردستان
نەغەدە
نەغەدە
جێگەی لە کوردستاندا
نەغەدە is located in Iran
نەغەدە
نەغەدە
جێگەی لە ئێراندا
پۆتانەکان: 36°57′19.5″N 45°23′16.5″E / 36.955417°N 45.387917°E / 36.955417; 45.387917پۆتانەکان: 36°57′19.5″N 45°23′16.5″E / 36.955417°N 45.387917°E / 36.955417; 45.387917
وڵات کوردستان[١]
 ئێران
پارێزگائازەربایجانی ڕۆژاوا
شارستاننەغەدە
ناوچەناوەندی شارستانی نەغەدە
دەسەڵات
 • قایمقاممورتەزای فرامەرزی
ڕووبەر
 • شاری٨٫٨٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٫٤٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی١٬٣٢٧ مەتر (٤٬٣٥٤ فووت)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦)
 • شارۆچکە٧٦٬٩٩٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (موکریانیئازەری
 • ئایینشیعە دوانزە ئیمامی، سوننە
تەلەفۆن٠٤٤
وێبگە[١]

نەغەدە (بە کوردی:سەندووس)،(بە تورکی ئازەربایجانی:سوولدووز یان ناقادا) لە شارۆچکەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لە ئێران. ناوەندی شارستانی نەغەدەیە. ئەم شارۆچکەیە لە (١٩) کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای گۆلی ورمێ و (٢٧) کیلۆمەتری باشوری ڕۆژھەڵاتی شنۆ و (٣٦) کیلۆمەتری باکووری ڕۆژاوای مەھاباد و (٣٦) کیلۆمەتری باکووری ڕۆژھەڵاتی پیرانشار ھەڵکەوتووە.

ئەم شارۆچکە و شارستانی نەغەدە تاوەکو ساڵی (١٩٦٧) بە سوڵدووز ناودەھێنرا و لەم مێژووە بەدواوە گۆڕدرا بە نەقەدە.[٢]ئەم شارۆچکەیە ڕووباری گاداری پیادادەروات و ئابوری ئەم ناوچەیە کشتوکاڵ و میوە و دارە.

ناو[دەستکاری]

  • نەغەدە: واتای زێر و گەوھەری ژنان کە بۆ خۆڕازاندنەوە بەکاری دەھێنن.
  • نەقیدە: واتای ئاوایی نەقی کە لە (نەقی خان بوزچلو: کە خاوەنداری موڵکی نەغەدە بوو لە سەردەمی قاجاڕ و پەھلەویدا).
  • سوڵی دوز: بەزمانی ئازەری بەواتای دەشتێکی سەوز و پڕ ئاودێت یان مێرگ.
  • سەلدوس ناوەکە لەبنەڕەتدا سەلدوزە و ھەندێک سەلدوس و ھەندێک سەندوسی پێدەڵێن، مێژوونوسان و جوگرافیانوسان بۆیان ڕوونەکردوینەتەوە کە ئەم شارۆچکە و ھەرێمە لە بنەڕەتدا ناوی چی بووە. سەلدوس لە بنەڕەتدا ناوێکی تورکی مەغۆلیە و پاش دەورانی جەنگیزخان بڕاوە بە سەر ئەم ھەرێمەدا، سەلدوز لە بنەڕەتدا ناوی یەکێ بووە لە ھۆزەکانی مەغۆل، پاش ئەوەی ھۆلاکۆ خان ھێرشی ھێنا بۆ سەر ئێران و ئەم ناوچەیەی دا بەم ھۆزە، کوردەکانی ڕەتاند و زۆری لێکوشتن و ئیتر ئەم ناوچەیە بەناوی ئەم ھۆزەوە ناونرا سەلدوز پاش کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی مەغۆل ئەم ھۆزە گەڕانەوە بۆ مەنگۆلیا بەڵام ناوی ناوچەکە ھەر بەناوی ئەوانەوە مایەوە.

پێکھاتەی دانیشتوان[دەستکاری]

  • دەشتی سەندوس بەدرێژایی مێژوو جێی ئاوەدانی و کشتوکاڵ بووە و ھەر لەسەردەمە کۆنەکانەوە مرۆڤی تیا ژیاوە، مێژووی ماد و ئاشووری تیا تۆمارکراوە، لە سەردەمەکانی ھاوچەرخدا ھۆزی قەرەپاپای تورک زمان لە ساڵی (١٨٨٦)دا و لەسەردەمی (فەتح حەلی شا)ی قاجاڕ لە قەفقاسەوە ھاتونەتە ئەم دەشتە و تیایدا نیشتەجێ بوون.[٣]
  • لەئێستادا دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە لە دوو نەتەوەی سەرەکی کورد و ئازەری پێکدێت.
  • ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە (٧٦٩٩٠)کەسە.
  • ژمارەی کورد لەم شارۆچکەیەدا (٣٤٦٤٦)کەسە کەدەکاتە ٤٥٪ دانیشتوانی.
  • ژمارەی ئازەری لەم شارۆچکەیەدا (٤٢٣٤٤)کەسە کەدەکاتە ٥٥٪ دانیشتوانی.
  • تاوەکو پێش جینۆسایدی ئاشووریەکان لە ساڵەکانی(١٩١٥ تا ١٩١٧)، (٥٩٨) ئاشوری لە (١٠٨) خێزاندا لە شارۆچکەی نەغەدە دەژیان.
  • لەساڵی (١٩٠١) ژمارەی جوولەکە لەم شارۆچکەیەدا (٨٠٠) کەس بوون وە لە پەنجاکانی سەدەی بیست کۆچیان کرد بۆ ئیسرائیل.[٤]
پێکھاتەی شاری نەغەدە لە ٢٠٠٦
ڕێژەی سەدی پێکھاتە
ئازەری
  
٥٥٪
کورد
  
٤٥٪


مێژوو[دەستکاری]

  • دەشتی سەندوس بپێی ئەو کنەو پشکنینانەی لەناوچەکەدا کراوە لەسەر پاشماوەی ئێسک و پرسک و گیای ناوچەکە بەتایبەت لە کێوی لواشلو دەگەرێتەوە بۆسەدەی سێیەمی جیۆلۆجی و تەمەنی ناوچەکە (٥٠٠)ملیۆن ساڵ دەبێت.
  • لەلایەکی کەوە گردی حاجی فەیروز ھەیە کە دەکەوێتە (٨کم)ی باکوری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی نەغەدەوە و پاش پشکنین و ھەڵکەندن کە ئێسکی مرۆڤی تیا دۆزرایەوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکەمی چاخی بەردین و یەکێکە لە گردە ھەرە دێرینەکانی ئێران و جیھان.
  • ھەروەھا شوێنی دێرینی حەسەنلو کە لە (٥٥) گردی گەورەو بچوک پێکھاتووە و کەوتووەتە دەشتی نەغەدەوە.
  • ھەروەھا بەپێی بەڵگە و سەرچاوەکانی مێژوو ئەم دەشتی سەندوسە بەکار ھێنراوە لە لایەن مادەکان و مانناکان و ئاشورییەکان و ئۆراتووەکان و لۆلۆییەکان و حۆریەکان و پاشان لەلایەن پارسەکان و ساسانیەکان و عەرەب و سەلجوقی و غەزنەویەکان و خوارزمییەکان .... مەغۆلەکان و ئاق قۆینلۆ و ئەفشارەکان.
  • لە ساڵی (١٨٨٦)دا و لەسەردەمی فەتح عەلی شای قاجاڕدا خێڵی قەرەپاپاق کە لە بنەچەدا لە ناوجەی قەفقاز بوون ھێنرانە دەشتی نەغەدە کە زیاتر بۆ دژایەتی کردنی جوڵانەوەی کورد بەکاردەھێنران و نفوزی کوردیان پێ لاواز دەکرد، ئیتر لەم دەشتەدا بەکاری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریک بوون.
  • شارستانی نەغەدە تاساڵی (١٩٥٨) بەناوی ناوچەی سوڵدوز بوو لە شارستانی ورمێ، ناوەندەکەی گوندی ڕاھدانە بوو، پاش ئەوە لە ساڵی (١٩٦٣)دا ناوەندی ناوچە گوازرایەوە بۆ شارۆچکەی نەغەدە، وە لەساڵی (١٩٦٨) ناوی ناوچە گۆڕدرا بە شارستانی نەغەدە و پاش (٢٨) ساڵ لەساڵی (١٩٩٦) ناوجەی شنۆی لێجیاکرایەوە و بووە شارستان و ئەنجا ناوچەی محەمەدیاری بۆ دروستکرا.[٥]

جوگرافیا[دەستکاری]

نەغەدە لە باکورەوە ھاوسنورە لەگەڵ گوندی تازەکەندی دیم و لە باشورەوە لەگەڵ گوندی باڵخچی و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی میماندار و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی چیانە.


شوێن[دەستکاری]

Compass rose pale.svg دەریاچەی ورمێ دەریاچەی ورمێ شنۆ Compass rose pale.svg
میاندواو باکوور سیدەکان
ڕۆژهەڵات    نەغەدە    ڕۆژئاوا
باشوور
مەھاباد سەردەشت پیرانشار

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
  2. ^ آذربایجان غربی در آینە تقسیمات کشوری جمھوری اسلامی ایران - محمد رضا قلی زاد - با ھمکاری استانداری آذربایجان غربی - انتشارات حسام الدین چلبی - 1391 - صفحە 31
  3. ^ Familiar Faces in Unfamiliar Places
  4. ^ The Jews of Iran in the Nineteenth Century
  5. ^ http://www.nagadeh-ag.ir/fa/wagov[بەستەری مردوو]