قەزای حەمدانیە
قەزای حەمدانیە | |
|---|---|
نەخشەی قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوادا، قەزای حەمدانیە بە ڕەنگی سەوزی کاڵ نیشان دراوە | |
![]() | |
| وڵات | |
| ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
| پارێزگا | پارێزگای نەینەوا |
| مەڵبەند | قەرەقووش |
| بوون بە قەزا | ١٩٧٠ |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ١٬١٥٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٤٦ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزترین بەرزایی | ٢٧٠ مەتر (٨٩٠ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٣) | |
| • سەرجەم | ١٢٥٬٦٦٥ |
| • چڕی | ١٠٩ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٨٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
| سەرناوی دانیشتوو | موسڵاوی |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی)، عەرەبی، سوریانی و تورکمانی |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، مەسیحی و یارسانی |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠،٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
| ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
قەزای حەمدانیە (بە عەرەبی: قضاء الحمدانیة، بە ئینگلیزی: Al-Hamdaniya District بە سوریانی: ܪܘܼܣܬܩܐ ܕ ܒܓ݂ܕܝܕܐ) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای نەینەوا لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی قەرەقووشە.[٢] حەمدانیە لە ناوچەئاشوورییەکانە. قەزاکە دوو ناحیەی ھەیە بە ناوەکانی نەمروود و بەرتەڵە. زۆرینەی ئاشوورییەکان و کوردی(شەبەک و سارۆڵی)ە لەگەڵ کەمینەیەکی عەرەب و تورکمان.[٣]
جوگرافیا
[دەستکاری]قەزای حەمدانیە ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:[٤]
- لە باکوورەوە قەزای شێخان و قەزای تلکێف.
- لە باشوورەوە قەزای مەخموور.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای بەردەڕەش.
- لە ڕۆژاواوە قەزای مووسڵ.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]تا پێکھێنانی دەوڵەتی عێراقی تازە لە ساڵی ١٩٢٦، قەزایەک بە ناوی قەزای حەمدانیە یا قەرەقووش یا باخودیدا نەبوو، بەڵکو باخودیدا(قەرەقووش) گوندێکی گەورە بوو، دیانە یەعقوبییەکان و ھی تری تیادا دەژیان و ڕاستەوخۆ سەر بە مەڵبەندی ناحیەی مووسڵ بوو، بەڵام پاش دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی ناحیەیەک بەناوی ناحیەی قەرەقووش دامەزرا و سەرەتا خرایە سەر قەزای شێخان، ئینجا خرایە سەر قەزای مووسڵ. لە پەنجاکانیش لەگەڵ پەرەسەندنی ھزری نەتەوایەتی عەرەبی و ھزری بە عەرەباندنی عێراق ناوی گۆڕدرا بە ناحیەی ئەلحەمدانیە. لەساڵی ١٩٧٠دا قەزایەکی نوێ بەناوی قەزای حەمدانیە، کە پێکھاتبوو لە ناحیەی قەرەقووش و ناحیەکانی نەمروود و بەرتڵە و کەڵەک، دامەزرا.[٦]
کارگێڕی
[دەستکاری]بە پێی دابەشکردنی کارگێڕی دەوڵەتی عێراقی ساڵی ١٩٨٧ قەزای حەمدانیە لەم یەکە کارگێڕیانە پێکھاتووە:[٧]
| یەکەی کرگێڕی | مەڵبەندەکەی | ڕووبەر/کم٢ | ساڵی دامەزراندن |
|---|---|---|---|
| ناحیەی حەمدانیە | قەرەقووش(باخودیدا) | ١٧٥ | ١٩٣١ |
| ناحیەی نەمروود | خدر ئەلیاس(کالێ) | ٤٧٣ | ١٩٦٩ |
| ناحیەی بەرتەڵە | بەرتەڵە | ٢١٥ | ١٩٤١ |
| ناحیەی کەڵەک | کەڵەک | ٣٢٥ | ١٩٧٠ |
| کۆ | ١١٨٨ |
- لە ئێستادا ناحیەی کەڵەک سەر بە قەزای بەردەڕەشە لە پارێزگای دھۆک، لە سنووری ھەرێمی کوردستاندا.
دانیشتووان
[دەستکاری]پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکەش بەم جۆرەیە:
- بە پلەی یەکەممەسیحییە کلدانەکان(یاعقوبیەکان): ڕێژەیەکی زۆر پێکدەھێنن، بەتایبەتی لە مەڵبەندی شارۆچکە و شارەدێیەکان، وەک شارۆچکەی قەرەقووش و بەرتڵە و ھەندێ گوند.
- بە پلەی دووەم کوردەکان: کە ژمارەیەکی زۆریان لە گوندەکانی باکوور و ڕۆژھەڵات و باشوور و باکووری ڕۆژاوای قەزاکەدا بڵاو بوونەتەوە کە لە کوردە شەبەک و ساڕۆڵی و گۆرانەکانن.
- بە پلەی سێیەم عەرەب: لە ھۆزەکانی شەممەر پێکھاتوون و لە باشوورو ڕۆژاوای قەزاکەدا بڵاو بوونەتەوە.
- بە پلەی چوارەم تورکمان: لە چەند گوندێکی ڕۆژاوای قەزاکەدا بڵاوبوونەتەوە.[٨]
- بەپێی ئامارەکانی ساڵی ١٩٥٧ ژمارەی دانیشتوانی کورد زیاتر بوو لە ١٥٫٣٣٤ کەس و ٤٥٪ی کۆی گشتی دانیشتووانی قەزاکەی پێک دەھێنا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: نرخی|ناونیشان=بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ↑ https://www.parliament.krd/
- ↑ خەسرۆ گۆران. «کورد لە پارێزگای مووسڵ» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
