دیواندەرە
ڕواڵەت
دیواندەرە | |
|---|---|
| وڵات | |
| پارێزگا | کوردستان |
| شارستان | دیواندەرە |
| بەرزایی | ١٨٥٠ مەتر (٦٬٠٧٠ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
| • سەرجەم | ٢٣٦٣٦ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام (سوننە) |
| کۆدی تەلەفۆن | ٠٨٧٢٣٧٢ |
دیواندەرە لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان شاری دیواندەرە لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ شاری بیجاڕ لە باکوورەوە بۆ شاری سەقز، لە باشوورەوە بۆ شاری سنە ڕێگایەکی هەیە
ناو
[دەستکاری]ناوی دیواندەرە لە دوو وشەی دیوان + دەرە یا دەڕە پێک ھاتووە. دیوان یانێ جێگەی و پێگەی یاسا و دادوەری، وشەی دەرە یانێ شیو و دۆڵ.
جێگە مێژوویییەکان
[دەستکاری]- ئەشکەوتی کەرەفتوو کە لە ٧٥ کیلۆمەتری دیواندەرە و لە نێوان ئەم شارە و شاری سەقز ھەڵکەوتووە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٠٠٠ ساڵ لەمەوپێش. ئەم ئەشکەوتە لە چوار نھۆم پێک ھاتووە و ھەر کام لە نھۆمەکان ھەژمارێک ژوور و ڕێڕەوی ھەیە.
- حەمامی کۆنی پەنجەی خواروو.
- قەڵاکۆنی دێی ئاغەجەری کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوپێش.
- عەمارەتی سەلار سەعید لە دێی وەزیر کە مێژووەکەی بۆ ٣٠٠ ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ماڵپەڕی فەرمانداریی شارستانی دیواندەرە (بە فارسی) ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |