شارستان مەڵگشای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شارستانی مەڵگشایەوە ڕەوانە کراوە)
مەڵگشای
شارستان
وڵات کوردستان
پارێزگاپارێزگای ئیلام
شارستانمەڵگشای
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣١٬٣٩٣
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (فەیلی)
 • ئایینشیعە
کۆدی تەلەفۆن٠٨٤

مەڵەکشای (بە فارسی: ملکشاھی‎) شارستانێک لە پارێزگای ئیلامە. ناوەند ئەم شارستانە، شاری ئەرکەوازە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە لە ساڵی ٢٠١١دا ٦٠٬٥٨٧ کەس بووە. خەڵکی شارستانی مەڵەکشای بە زمانی کوردی و بە زاراوەی کوردی خوارین قسە دەکەن.[١][٢]

ئاسەوار مێژوویی[دەستکاری]

قەڵای دێرینی جۆق دەڕوانێتە زەوییەکی تا ڕادەیەک ساف و چوار کیلۆمەتری ڕۆژاوای شاری ئەرکەواز لەسەر گردێکی بەرز هەڵدراوە. لە بەشی باشووری قەڵاکە سێ سێجا هەیە کە ڕووبەرەکەی ٢/٢٩ مەتر دووجایە و لە بەرد و گەچ دروستیان کردگە، لە بەشی سەرەوەی وان شوێنەواری دوو ژوور هەیە کە کۆی گشتیان ٩٢ مەتر چوارگۆشەیە بینای ئەو دوو ژوورە بە بەراورد بە سێ سێجاکەی باشوور وێران دەبێت و تەنیا چەند پارچە بەرد و گەچێکی بچووک لە هەندێک لە بەشەکانی خوارەوەی دەبینرێت . ژوورەکانی قەڵاکە لە پلاستەر دروست کراون لە سێ کیلۆمەتری شاری ئەرکەواز، پلاستەرەکە بە زۆری هێنرایە شوێنەکە قەڵاکە پەیوەندی بە سەردەمی سەلجوقیەوە هەیە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]