قەزای داقووق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەزای داقووق
بە عەرەبی: قضاء داقوق
بە ئینگلیزی: Daquq District
نەخشەی قەزاکانی پارێزگای کەرکووک
Map
قەزای داقووق
وڵات عێراق
 کوردستان
ھەرێمباشووری کوردستان
(ناوچە جێناکۆکەکان)
مەڵبەندداقووق
ژ.ناحیەکان٢
ژ.گوندەکان١٦١
بوون بە شارۆچکە١٩٨٩
دەسەڵات
 • قایمقامعەبدولستار عەلی مەحموود
ڕووبەر
 • سەرجەم٢٥٨١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٩٧ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٢٢٨ مەتر (٧٤٨ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٣٥٩ مەتر (١٬١٧٨ پێ)
نزمترین بەرزایی
١١٤ مەتر (٣٧٤ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٠٢٬٧٦١
 • چڕی٥٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتووداقووقی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانیعەرەبی و تورکمانی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعەیارسان(کاکەیی)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttps://www.kirkuk.gov.iq/

قەزای داقووق یەکێکەلە چوار قەزای پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان لە عێراق(ناوچە جێناکۆکەکان)، ناوەندی قەزاکە شارۆچکەی داقووقە، ژمارەی دانیشتووانی پێھاتووە لە کورد و تورکمان و عەرەب.[٢][٣]

ئەم قەزایە لە دوو ناحیە پێکھاتووە:

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم قەزایە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی داقووقە:

  • لە (القاموس المحیط) و لە (تاج العروس)دا باسکراوە: بە (دقوق) لەنێوان بەغدا و ھەولێر، لە فەتحەکاندا باسی لێوە کراوە، وە شەڕێک بۆ خەواریجەکان ھەبووە، و بە سێ شێوە نوسراوە: (دقوق، داقوق، دقوقاء)، ئێستاش پێی دەوترێت داقووق.
  • ھەندێکیان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە کاتێک قابیل ھابیلی برای کوشت، ھات و لەم خاکەدا نیشتەجێ بوو، بۆیە ناوی لێنرا (داقوق) لەبەرئەوەی قابیل براکەی کوشت بە لێدانی(دق) سەری بە بەرد. لەمەوە بە ماڵی دقوق یان خاکی دقوق ناودەبرا، ئەم وتەیە وا دیارە تەنیا لێکدانەوەیەکی زمانەوانی بێت کە بەڵگەی مێژوویی تێدا نییە.
  • سەبارەت بە خەڵکی ناوچەکە پێی دەڵێن (طاووق یان طاوغ) کە وشەیەکی تورکییە و بە واتای (مریشک) دێت، پێشتریش لەلایەن خەڵکی شارەکە خۆیانەوە بەو شێوەیە ناویان دەبرد کە زۆربەیان تورکمانن. وەک گاڵتەجاڕی یان بەجدی گوندێکی نزیکی ناوی (خۆرس) بوو، کە بە زمانی تورکی بە واتای (کەڵەشێر) دێت.
  • سەبارەت بە زانا پڕۆفیسۆر تۆفیق وەھبی، سەبارەت بە وەرگرتنی ناوی (داقوقا) دەڵێت: وای بۆ دەچم کە ناوی (داقوقا) بە لکاندنی پاشگری ناسراوی ھیندی-ئێرانی(k) لە وشەی ڕەسەنی (دە، دھە) دروست بووە، بە واتای گوند دێت: مانای ناوی (دھە) کەم بووەوە، یان بە زیادکردنی پاشگری بچووککراوی (K) یان (AK) بۆی و دانانی بە شێوەی (دەھەک)، مانایەکەی بوو بە (گوندی بچووک). وشەی دێ لە ئێستای زمانی کوردیدا لە وشەی ھیندۆ ێرانی(دە)ەوە ھاتووە. بۆ نموونە ناوی شاری (دھۆک) لە باکووری ھەرێمی کوردستان بە زیادکردنی پاشگری بچووک (وک) بۆ (دە) دروست بووە و مانای (دھۆک) گوندی بچووکە، پاشان ئەم ناوە بچووککراوەی (دەھک) دیسان بە زیادکردنی پاشگری (Uka) بچووکتر کرایەوە بۆی، و بوو بە شێوەی (دەھلووک) (دەھکوکە). وە پاشان بە پێی کات بووە دھۆک.
  • کاتێک کورد لە زاراوەی کوردی خۆجێی دەنگی “ھا”یان لە ناوی (دە) (گوند) دابەزاند، ناوەکە بە (د)ی کراوە دەستی پێکرد و بوو بە (دکوک) بۆ ئەوە زیادکرا، عەرەبەکان لە دوای فتوحاتەکان کە ناوچەکانیان گرت زۆرینەی پیتی(ک)یان گۆڕی بە پیتی(ق) وەک (سلوکس - سلوقس، کلیکیا - قلیقیا، کرماشان - قرمیسین)، پێدەچێت ناوی داقوق لەو سەردەمانەدا دەھکوک بوو بێت و واتای گوندی بچووک بووبێت و پیتی(ک)یان گۆڕیبێت بە پیتی(ق)، وە ناوی دەھکوک بوو بێتە( دەھقوق، داقوق).[٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

قەزای داقووق ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم قەزایە (٢٥٨١کم٢)یە لە (٢٤٫٩٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٠٫٥٨٪) عێراق پێکدەھێنێت.[٦]

دانیشتوان[دەستکاری]

دانیشتوانی ئەم قەزایە لە کورد، تورکمان و عەرەب پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١٠٢،٧٦١)کەسە. لە (٦٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (٠٫٢٤٪)ی دانیشتوانی عێراق پێکدەھێنێت.[٧][٨]

مێژوو[دەستکاری]

سەردەمی عوسمانی(١٥٥٤-١٩١٨)[دەستکاری]

لەم سەردەمەدا بە تایبەت لە دوای ساڵی (١٨٥١)ەوە، کە دەوڵەتی عوسمانی دەستی گرتەوە بەسەر ئەیالەتی شارەزووردا، یەکە کارگێڕییەکانی تێدا چەسپاند، لەم کاتەدا یەکەی ناحیە نەبوو لە یەکەی کارگێڕی عوسمانیدا، یەکەی قەزا فرە ناوەند بوون. لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩) قەزای کەرکووک یەکێ لە ناوەندەکانی شاری داقووق بوو.

لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی ویلایەتی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە، ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا. لەم بەروارەوە ناوی داقووق لە یەکە کارگێڕییەکاندا نەما.

لە دوای ساڵی ١٨٩٠ز چەندین گۆڕانکاری کارگێڕی لە سنوورەکەدا ڕوویدا. ناوی سنجاغی شارەزوور گۆڕدرا بە سنجاغی کەرکووک، ناحیەی داقووق لە سنووری قەزای کەرکووک ھاتە کایەوە.[٩]

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)[دەستکاری]

یەکێک لە ئەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی لەدەست دا، لەوانە ویلایەتی بەسڕە، ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی مووسڵ، ئینگلیزەکان لە ماوەی ئەو جەنگەدا توانیان خاکی ئەم ویلایەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا کۆیان بکەنەوە و حکومەتێک دابمەزرێنن. حکومەتی تازە پێکھێنراو ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عێراق، یەکە کارگێڕییەکانی لیوای کەرکووک وەک پێشووی خۆی بوو بە دەستکارییەکی کەمەوە.

قۆناغی یەکەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩١٨-١٩٢٥)دا[دەستکاری]

لەم قۆناغەدا داقووق وەک ناحیە لە سنووری قەزای کەرکووکدا مایەوە.

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٢٦-١٩٣٦)دا[دەستکاری]

بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٢٠٠) لە ٢٩\٦\١٩٣٣دا ناحیەی شوان لە قەزای کەرکووک و ناحیەی سەنگاو لە قەزای گل دابڕێنران و بە قەزای چەمچەماڵەوە لکێندران. ناحیەی داقووق لە قەزای کەرکووک دابڕێنراو بە قەزای گلەوە لکێنرا، ھەروەھا ناوەندی قەزای گل لە قادرکەرەمەوە گواسترایەوە بۆ لەیلان.

قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦-١٩٤٧)دا[دەستکاری]

  • بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٥٨) لە بەرواری ٢٧\١\١٩٣٧دا، قەزای داقووق ھاتە کایەوە.
  1. قەزای گل ھەڵوەشایەوە، لە بری ناحیەی قەرە حەسەن ھاتە کایەوە و لکێندرا بە قەزای کەرکووکەوە.

قۆناغی چوارەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٤٧-١٩٥٨)دا[دەستکاری]

  1. بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لە ٢٢\١٢\١٩٥١دا، قەزای دووزخورماتوو ھاتە کایەوە.
  2. بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٨٢٨) لە ٢٦\١٢\١٩٥١دا، قەزای داقووق ھەڵوەشێنرایەوە و ناحیەی داقووق جێیگرتەوە و لکێندرا بە قەزای دووزخورماتووەوە.

سەردەمی کۆماری (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا[دەستکاری]

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[١١]

ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١٢]

قۆناغی یەکەم؛ لەنێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)دا[دەستکاری]

  1. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٣٥) لە ٢٦\١٠\١٩٦٠دا، (٣٥)کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک و (١٧)کەرتی ناحیەی داقووق، دابڕێنران بۆ ھێانەکایەی ناحیەی تازەخورماتوو لە سنووری قەزای کەرکووک ناوەندەکەشی شارەدێی تازەخورماتوو بوو.[١٣]
  2. (٩)کەرتی ناحیەی داقووق و کەرتێکی ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک بە ناحیەی حەویجەوە لکێندرا.

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥-١٩٧٧)دا[دەستکاری]

  1. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٥٦) لە ١٨-٥-١٩٧٦دا، ناحیەی داقووق لە قەزای دووزخورماتووی پارێزگای سەلاحەددین دابڕێنرا و بە قەزای کەرکووکەوە لکێندرا.[١٤]
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٤٥) لە ٢٢-٦-١٩٧٦دا، (٢) کەرتی ناحیەی داقووق سەر بە قەزای کەرکووک دابڕێنرا بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی حەمرین لە قەزای دۆری سەر بە پارێزگای سەلاحەددین.[١٥]

قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧-١٩٨٦)دا[دەستکاری]

لەم قۆناغەدا ناحیەی داقووق لە سنووری قەزای کەرکووکدا مایەوە.

قۆناغی چوارەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٨٧-١٩٩٠)دا[دەستکاری]

کارگێڕی[دەستکاری]

کەش و ھەوا[دەستکاری]

کەشوھەوای گەرمی ناوچە نیمچە وشکەکان لە ناوچەکەدا زاڵە.[١٧] تێکڕای پلەی گەرمی ٢٢ پلەی سەدییە. گەرمترین مانگ مانگی تەمموزە کە پلەی گەرمی ٣٥ پلەی سەدییە، ساردترین مانگ مانگی یەکە کە پلەی گەرمی ٧ پلەی سەدییە.[١٨] تێکڕای باران بارین لە ساڵێکدا ٣٦٢ ملیمەتر دەبێت. تەڕترین مانگ مانگی نۆڤەمبەرە کە ٩٢ ملیمەتر باران دەبارێت، وشکترین مانگی حوزەیرانە کە ١ ملیمەتر باران دەبارێت.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ https://web.archive.org/web/20191227090621/https://www.geonames.org/94786/kirkuk-district.html
  3. ^ https://www.academia.edu/40261120
  4. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069471#map=9/35.0030/44.2859
  6. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  7. ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
  8. ^ ‎مەحموود إسماعیل محمد شھاب. إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٣.
  9. ^ عباس العزاوی. عشائر العراق(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 1-11-2022.
  10. ^ https://lib.cihanuniversity.edu.iq/index.php?p=show_detail&id=10016
  11. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  12. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  13. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/210.html
  14. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/11721.html
  15. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/12310.html
  16. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/15066.html
  17. ^ https://hess.copernicus.org/articles/11/1633/2007/hess-11-1633-2007.html
  18. ^ https://web.archive.org/web/20200511075542/https://neo.sci.gsfc.nasa.gov/dataset_index.php