پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا یەکێک لە پارێزگاکانی وڵاتی ئێرانە. ناوەندەکەی شاری ورمێیە و سێ نەتەوەی سەرەکی کورد، ئازەری و ئاشووری تێیدا دەژین. سنووری ئێران و تورکیا بە گشتی ئەم پارێزگایە دایگرتووە و پێگەیەکی گرنگە نێوان ئێران و دراوسێکانی بەتایبەت تورکیا.

مێژوو[دەستکاری]

پەڕگە:Kurdistan Republic.JPG
ڕاگەیاندنی کۆماری مەھاباد

کاتى‌ سەرھەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی لە ئێراندا، بەشێکی ورمێ بەدەستی میرانی برادۆستەوە بوو.[١] لە شاری خۆییش میرانی دومبولی بە رەگەز کورد حوکمڕانی شاریان دەکرد. کە شاعەبباسی گەورە ‌بە یارمەتی تورکمانی ئەفشار ھاوردە، ھێرشی بردە سەر قەڵای دمدمى پێگەی میرانی برادۆست، قەڵاکە داگیرکرا و ئەمیرخانی برادۆست لە ناوبرا. دوای ئەم شەڕە خوێناوییە حوکمڕانیی ئەم شارە و دەوروبەری درا بە ھۆزی ئەفشار و دواتر بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی کوردی بڵباس ھۆزی قەرەپەپاخیش ھێنرانە دەشتی سندوس و نەغەدە. شۆرشەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و سمکۆی شکاک دوو بەرسەرھاتی گرنگ بوون کە کوشتاری خوێناوی و ماڵوێرانیی بەدووای خۆی ھێنا. لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا بە پلانێکی نھێنی ماڕشەممونی ئاشووری بە دەستی سمکۆوە کوژرا و ئاشووپی نێوان کورد و ئاشووری زیانێکی گەورەتری بە ھەرێمەکە گەیاند.

کۆماری مەھاباد[دەستکاری]

Article icon.svg وتاری سەرەکی: کۆماری مەھاباد

لە دوای شەڕی جیھانیی دووەم کاتێک لەشکری سۆڤیەت باکووری ئێرانی داگیرکرد کورد و تورکی ئازەری بە پشتگیری سۆڤیەت ئیعلانی دوو کۆماری ئازادیان کرد لە مەھاباد و تەورێز. قازی محەمەد یەکەم و دوایین سەرکردەی ئەم کۆمارە بوو و ھەر لە مەھابادیش بە فرمانی ڕەزاشای پەھلەوی لە سێدارەدرا. یەکەم ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لە رۆژگاری کۆماری مەھاباد بوو.

دابەشکاری و ئامار[دەستکاری]

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ١٧ شارستان، ٤٢ شار، ٤٤ ناوچە و ١٤٢ گوندستان پێکھاتووە. ئامارى پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا:[٢]

ناوى شارستان ژمارەی دانیشتووان ڕیزبەندی دانیشتووان ڕووبەر ڕیزبەندی ڕووبەر زمانەکان
شارستانی بۆکان ٢٢٤٬٦٢٨ ٤ ٢٬٥٤١ ٦ کوردیی ناوەندی
شارستانی پۆلدەشت ٤٢٬٠٧١ ١٧ کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی پیرانشار ١٢٣٬٦٣٩ ٧ ٢٬٢٥٩ ٨ کوردیی ناوەندی
شارستانی تەکاب ٧٨٬١٢٢ ١٢ ٢٬٥٢٣ ٧ کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی
شارستانی چاڵدێران ٤٦٬٣٩٨ ١٥ ١٬٩٧٥ ١١ کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی چایپارە ٤٣٬٢٠٦ ١٦ ٩٤٠ ١٥ کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی خۆی ٣٥٤٬٣٠٩ ٢ ٥٬٥٦١ ١ ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
شارستانی ساینقەڵا ٩١٬١١٣ ١٠ ٢٬١٤٤ ١٠ کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی
شارستانی سەردەشت ١١١٬٥٩٠ ٩ ١٬٤١١ ١٢ کوردیی ناوەندی
شارستانی سەڵماس ١٩٢٬٥٩١ ٦ ٢٬٥٤٤ ٥ کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی شنۆ ٧٠٬٠٣٠ ١٣ ١٬١٩٣ ١٣ کوردیی ناوەندی
شارستانی شەوت ٥٢٬٥١٩ ١٤ کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی ماکۆ ٨٨٬٨٦٣ ١١ ٤٬٣٣٥ ٣ ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
شارستانی مەھاباد ٢١٥٬٥٢٩ ٥ ٢٬٥٩٢ ٤ کوردیی ناوەندی
شارستانی میاندواو ٢٦٠٬٦٢٨ ٣ ٢٬٢٣٣ ٩ ئازەربایجانی، کوردیی ناوەندی
شارستانی نەس ١٢١٬٦٠٢ ٨ ١٬٠٥٠ ١٤ کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی
شارستانی ورمێ ٩٦٣٬٧٣٨ ١ ٥٬٢٥١ ٢ کوردیی (باکووری،ناوەندی)، ئازەربایجانی


دانیشتووان[دەستکاری]

دانیشتووانی کوردلەم پارێزگایەدا بە دوو شێوەزاری سەرەکی قسەدەکەن: کوردیی باکووری(کورمانجی) لە شارەکانی ماکۆتا ورمێو کوردیی ناوەندی(سۆرانی) لە موکریاندا. دابەشبوونی ھۆزە کوردییەکان لە باکوورەوە بەرەو باشوور بەم شێوەیەیە: جەلالی، میلان، ھەیدەران، شکاک، بەگزادە، برادۆست، ھەرکی، بریاجی، ملکاری،زەرزا، بائۆمەر، مامەش، گەورک، مەنگوڕ، پیران، چاردۆڵیلەک و ھەوشارکورد لە ناوچەی هەوشار[٣]. ھۆزە ئازەریە تورکزمانەکانیش بریتین لە ئەفشار(کە لە کرمانو خوراسانەوەراگوێزراون) و قەرەپەپاخ(کە لە قەوقازەوەھاتوون). ئاشووریو ئەرمەنییەکانیشدانیشتووی دێرینی ئەم پارێزگایەن. بەشی زۆری خەڵکی ئەم پارێزگایە کوردن.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. تاریخ حاکمان و تاریخ محکومان: روایت اسکندربیگ از دمدم
  2. ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی PDFی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١
  3. ایل‌ھا و طایفەھای عشایری کرد ایران. علی میرنیا. ناشر نسل دانش. ایران. ۱۳۶۸
  4. Keith Stanley McLachlan, The Boundaries of Modern Iran, UCL Press, 1994, P 55
کورد
  
۵۳.۲%
تورک
  
۴۴.۰۷%
فارس
  
۰.۸%
باقی
  
۱.۰۰%
  
۰.۳%