پارێزگای ئاگری
پۆتانەکان: 39°40′N 43°10′E / 39.667°N 43.167°E
پارێزگای ئاگری | |
|---|---|
پارێزگا | |
| وڵات | باکووری کوردستان، تورکیا |
| ناوچە | ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ١١٠٩٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٬٢٨٥ میلی چوارگۆشە) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٣) | |
| • سەرجەم | ٥١١،٢٣٨ |
| کۆدی تەلەفۆن | 0472 |
| وێبگە | http://www.agri.gov.tr/ |
پارێزگای ئاگری (بە تورکی: Ağrı ili، بە ئەرمەنی: Արարատ մարզ، بە کوردیی باکووری: Parêzgeha Agirîyê) دەکەوێتە باکووری کوردستان، لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ ئێران و لە باکوورەوە لەگەڵ پارێزگای قەرس، لە باکووری ڕۆژاواوە ئەرزەڕۆم، لە باشووری ڕۆژاواوە مووش و بدلیس، لە باشوورەوە وان، و لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە ئیدر. ڕووبەرەکەی ١١،٠٩٩ کیلۆمەتر دووجایە، و ژمارەی دانیشتووانەکەی ٥١١،٢٣٨ کەسە (٢٠٢٣). ناوەندی پارێزگاکە شاری ئاگرییە، کە دەکەوێتە سەر بان (پانی)یەکی بەرز بە بەرزایی ١،٦٥٠ مەتر. بازید تا ساڵی ١٩٤٦ پایتەختی پارێزگاکە بوو. پارێزگاری ئێستا مستەفا کۆچە.[١][٢][٣]
پارێزگاکە بە بەشێک لە «ئەرمەنستانی ڕۆژاوا» دادەنرێت و بەشێک بووە لە پارێزگای کۆنی ئایرارات سەر بە شانشینی ئەرمەنستان. پێش جینۆسایدی ئەرمەنییەکان، پارێزگای ئاگریی ئێستا بەشێک بوو لە شەش ویلایەتە ئەرمەنییەکە. پارێزگاکە بەشێکە لە تورکیا و خاوەنی زۆرینەیەکی کوردە.[٤][٥]
قەزاکان
[دەستکاری]پارێزگای ئاگری دابەش کراوە بەسەر ھەشت قەزادا:
ئاگری
[دەستکاری]جوگرافیا
[دەستکاری]پارێزگای ئاگری لە باکوورەوە بە چیاکانی ئاراس دەورە دراوە. ئاگری ناوەکەی لە چیای ئاگریی نزیکەوە وەرگرتووە، کە گڕکانێکی چین چینی بەرزە بە بەرزایی ٥،١٣٧ مەتر (١٦،٨٥٤ پێ)، بەرزترین چیایە لە تورکیا و ھێمایەکی نەتەوەییە بۆ ئەرمەنییەکان. دەکرێت لێرەوە سەربکەویتە سەری و لە بەشەکانی ئازەربایجان، ئێران، گورجستان و ئەرمەنستانەوە دەبینرێت. نزیکترین شارۆچکە لە چیاکە بازیدە.
٤٦٪ی پارێزگاکە شاخاوییە، ٢٩٪ی دەشتە، ١٨٪ی بانە (پانتایی بەرز)، و ٧٪ی مێرگی بەرزە. وێڕای ئارارات چەندین لوتکەی دیکەی بەرزتر لە ٣،٠٠٠ مەتر ھەن، لەوانە چیای کۆسەداغ، ئالاداغلار و تەندورەک. دەشتەکان بەپیتن، بە نیشتووەی گڕکانەکان داپۆشراون، و بۆ چاندنی دانەوێڵە و ئاژەڵداری بەکاردێن. چەندین لقە ڕووباری مووراد (کە دواتر دەڕژێتە ڕووباری فورات) بە ناوچەکەدا تێدەپەڕن و ئاوی ئەم دەشتانە دابین دەکەن. مێرگە بەرزەکان بۆ لەوەڕاندن بەکاردێن.
کەشوھەوای ئێرە زۆر ساردە (تێکڕای پلەکانی گەرما لە زستانان نزیکەی -١٠ پلەی سەدییە و لای شاخەکان بەزۆری ڕووتن. ژمارەیەک دەروازە و ڕێگای گرنگ بەناو چیاکاندا ھەن.
مێژوو
[دەستکاری]پانتایی ئاگری لەلایەن شانشینی ئورارتووە کۆنتڕۆڵ کرابوو ھەتا گواستنەوەی بۆ سەر شانشینی ئەرمەنستان. ناوچەکە لەلایەن زۆرێکەوە وەک دەروازەیەک لەنێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا تەماشا دەکرا. چەندین جار لەلایەن ئاشوورییەکان، فارسە ئەخامینییەکان، یۆنانییەکان، ڕۆمەکان، بیزەنتینییەکان، عەرەبەکان، گورجییەکان، مەغۆلەکان، ئیمپراتۆریەتە جیاوازەکانی فارس، و لە کۆتاییدا لەلایەن سەلجووقی و تورکە عوسمانییەکانەوە داگیر کراوە.
یەکەم موسڵمانەکان لە ناوچەکە عەباسییەکان بوون لە ساڵی ٨٧٢. ھۆزە تورکەکان لە دوای شکانی سوپای بیزەنتینی لە مەڵازگرد لە ساڵی ١٠٧١ بە ژمارەیەکی زۆر دەستیان کرد بە تێپەڕبوون، ھەندێک جار لەلایەن مەغۆلەکانەوە ڕادەنران. زەوییەکە لەلایەن سوڵتان سەلیمی یەکەمەوە دوای جەنگی چاڵدێران خرایە سەر ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی. ناوچەکە بەشێک بوو لە ویلایەتی ئەرزڕۆم لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا. لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩ و سەرەتای سەدەی ٢٠، پارێزگاکە گۆڕەپانی «ململانێکانی ئەرمەنی-کورد لە ئاگری» بوو، کە ڕەنگدانەوەی گرژییەکانی نێوان گرووپە ھۆزەکییە کوردییەکان، نەتەوەپەرستە ئەرمەنییەکان، و لاوازبوونی دەسەڵاتی عوسمانی بوو.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://biruni.tuik.gov.tr/medas/?kn=95&locale=en
- ↑ Law, Gwillim (2015-05-20). Administrative Subdivisions of Countries: A Comprehensive World Reference, 1900 through 1998. McFarland. p. 372. ISBN 978-1-4766-0447-3.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Myhill, John (2006). Language, Religion and National Identity in Europe and the Middle East: A historical study. Amsterdam: J. Benjamins. p. 32. ISBN 978-90-272-9351-0.
- ↑ https://iranicaonline.org/articles/ayrarat
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Ağrı Province»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٦\ ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥.