شارەدێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شارەدێ وشەیەکی نوێی کوردییە کە تازە ھاتووەتە ناو زمانی کوردییەوە لە بەرامبەر وشەی عەرەبیی ناحیە بەکار دەھێنرێت، لە دابەشکردنە کارگێڕییەکاندا لە باشووری کوردستان. جۆرێکی ناوچەیییە کە زۆربەی کات بریتییە لە ژمارەیەک گوند یان ھەندێک جار کۆمەڵێک شارەدێی بچووک. لە تاجیکستان، بەشی ئاستی-دووەمە لە کاتێکدا لە سووریا، عێراق، لوبنان، ئوردن، سینجیانگ و ئیمپراتۆرێتیی عوسمانی پێشوو، وە ھەروەھا ناسرابوو بە بوجاک (ناوچە)، لە بەشی ئاستی-سێیەمە.[١]

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا لە باشووری کوردستان کە سەر بە دەوڵەتی عێراقە دابەشکردنە کارگێڕییەکانی لە دەوڵەتی عێراقەوە وەرگرتووە بۆیە وشەی ناحیە بەکار دەھێنێن و لە ئێستادا بەرامبەر ئەم وشە عەرەبییە وشەی شارەدێ وەک زاراوەیەک لە ھۆکانی ڕاگەیاندن کاری پێدەکرێت، دابەشکردنە کارگێڕییەکان بەدوای یەکدا وا دێت، پارێزگا (محافطة) و شارۆچکە (قضاء) و شارەدێ (ناحیة) و گوند (قریة).

نموونە[دەستکاری]

وڵاتە عەرەبی-قسەکەرەکان[دەستکاری]

ناوچە تورک-قسەکەرەکان[دەستکاری]

دیکە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]