شەڕی کەنداو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی کووەیت

کۆمەڵێک وێنەی شەڕی کەنداو لە بەشی سەرەوە، فڕۆکەی مەکدۆنێلی ھێزی ئاسمانی ئەمریکا کەبەسەر ولاتی کووەیتدا دەفڕن. کۆمەڵێک سەبازی وڵاتی بەریتانیا. چەند تانکێکی سەربازی. ھێرشی فڕۆکەیەکی جەنگی. شەقامی مەرگ لەدوای ھێرشکردنە سەری.
ڕێکەوتدەستبەسەرداگرتنی کووەیت
٢–٤ی ئابی ١٩٩٠
ئۆپڕاسیۆنی گەردەلوولی بیابان
١٧ی ١ی – ٢٨ ٢ی ١٩٩١
(١ مانگ، و ١ ھەفتە، و ٤ ڕۆژ)
(ئۆپڕاسیۆنی گەردەلولی بیابان oکۆتاییھاتنی فەرمی لە ٣٠ ١١ی ١٩٩٥)[١]
شوێن
ئەنجام
  • عێراق کووەیت داگیرکرد.
  • قەرەبوکردنەوەی کووەیت.
  • دەرکرانی ھێزەکانی عێراق لەکۆتاییدا.
  • شکستخواردنی ڕاپەڕینی کوردان لە باکووری عێراق و شیعە موسوڵمانەکان لە باشووری عێراق.
  • دروستبوونی ناوچەی دژە فڕین لە باکوور و باشووری عێراق بۆ پاراستنی کوردان و شیعەکان.
  • سەددام حوسێن زۆرینەی ھێزەکەی لەدەستدا.
  • دەستبەسەرداگرتنی ھێزەکانی ئەمریکا تا ساڵی ٢٠٠٣.
  • زۆرینەی زیانەکان لەسەر ئەستۆی عێراق کەوتن.
شەڕ لە نێوان
 کووەیت
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
 شانشینی یەکگرتوو
 فەڕەنسا
عێراق عێراق
فەرماندە و سەرکردەکان

کووەیت جابر ئەل-ئەحمەد ئەل-جانر ئەل-سەباح
ویلایەتە یەکگرتووەکان جۆرج ئێچ دەبڵیوو. بۆش
ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆلین پۆویڵ
ویلایەتە یەکگرتووەکان نۆرمان سوارکسکۆپک
ویلایەتە یەکگرتووەکان جۆن جەی. یۆسۆک
ویلایەتە یەکگرتووەکان واڵتەر ئی. بۆمەر
ویلایەتە یەکگرتووەکان کارلیس ھۆرنەر
ویلایەتە یەکگرتووەکان ستانلی ئارسەر
عەرەبستانی سعوودی شا فەھەد
عەرەبستانی سعوودی ساڵح ئەل-موھیا
عەرەبستانی سعوودی خالید بن سوڵتان[٢][٣]
شانشینی یەکگرتوو مارگێت تاتکەر
شانشینی یەکگرتوو جۆن ماجۆر
شانشینی یەکگرتوو پیتەر دی لا پیلیرێ
کەنەدا بڕاین مۆڵڕۆنی
فەڕەنسا فڕاندجۆیس میتڕان

فەڕەنسا مایکڵ ڕیکۆفیری

عێراق سەددام حوسێن
عێراق عەلی حەسەن ئەل-مەجید
عێراق عیزەیت ئیبراھیم ئەل-دوری
عێراق سەڵاح ئەبوود مەحمود
عێراق حوسێین کامەیل ئەل-ماجد

عێراق ئەبیل مەحموود
ھێز
٩٥٦٬٦٠٠, پێکھاتە ٧٠٠٬٠٠٠ ئەمریکا troops[٤][٥] ٦٥٠٬٠٠٠ سەرباز
زەرەر و زیانە گیانییەکان
ھاوپەیمانیێتی:
١٤٧کوژراوی بیانی، ١٤٥ ڕانەگەیەنراو مردن
٤٦٧ بریندار لە شەڕدا
Total: 292 killed
776 wounded[٦]
٣١ تانک destroyed/disabled[٧][٨][٩][١٠][١١][١٢][١٣][١٤]
32 Bradley IFVs لەناوبرد/damaged
[١٥][١٦]
1 M113 APC destroyed
2 British Warrior APCs destroyed
1 Artillery Piece destroyed
75 Aircraft destroyed[١٧]
کووەیت:
200 killed[١٨]
سەدان tanks destroyed/captured
about 1000 IFVs and APCs
dozens aircraft
dozens ships
عێراقی:
٢٠٬٠٠٠–٣٥٬٠٠٠ کوژراو
٧٥٬٠٠٠+ ونبوو[٦]
3,700 tanks destroyed[١٩]
2,400 APCs destroyed[١٩]
2,600 Artillery Pieces destroyed[١٩]
110 Aircraft destroyed[٢٠]
137 Aircraft escaped to Iran[٢٠]
19 naval ships sunk, 6 damaged[٢٠]

سڤیلی ونبووی کووەیتی:
زیاتر لە ١٠٠٠ کوژراو[٢١]
٦٠٠ خەڵکی ونبوو[٢٢]
'سڤیل ونبوو:
نزیکەی ٣٬٦٦٤[٢٣]

ونبووەکانی تر و زیانەکان:
٣٠٠ سڤیل کوژراو و سەروو ٣٠٠ بریندار[٢٤]

شەڕی کەنداو یان شەڕی دووەمی کەنداو یان شەڕی کەنداوی فارس یان گەردەلوولی بیابان (بە ئینگلیزی: Gulf war). شەڕێک بوو لەنێوان عێراق و کووەیت بە پشتگیریکردنی وڵاتانی ھاوپەیمان ڕوویدا. کە زیاد لە ٧٠٠٬٠٠٠ سەربازانی وڵاتی جیاواز بەڕۆڵی جیا جیا دژی ھێزەکانی عێراق جەنگان، کە وڵاتی کووەیتیان داگیرکردبوو؛ و ھێرشی عێراق بۆ سەر کووەیت ھاوکاتبوو لەگەڵ کەوتنی ڕاپەڕینی کوردان لە باکووری عێراق و شیعە موسڵمانەکان لە باشووری وڵاتی عێراق. کە دواتر ناوچەی دژە فڕین دروستکرا بە مەرامی پاراستنی ھەردوو گەلەکە و مافی خۆبەڕێوەبەری درا بە باشووری کوردستان لە بەشی باکووری عێراق. ھێرشەکانی ھێزەکانی عێراق بۆ سەر وڵاتی کووەیت و بەتاڵانبردنی لەلایەن ھێزەکانی عێراقەوە ئەنجامی خراپی ھەبوو بۆ سەدام حوسێین و زۆرینەی ھێزە سەربازی و ھێزە ڕامیارییەکەی لەدەستدا.

پێشەکی شەڕ[دەستکاری]

تانکی تی-٧٢ی سووپای عێراق وەک سەردایەتی شەڕ ڕۆڵی بینی لەشەڕی کەنداودا.

سووپای عێراق لە کاتی ھێرشکردنی بۆ سەر وڵاتی کووەیت، چوارەم گەورەترین سووپای جیھان بوو کە ژمارەی سووپاکەی نزیکەی ١ ملیۆن سەرباز دەبوو. ڕاستەوخۆ دوای کۆتاییھاتنی شەڕی عێراق-ئێران سووپای عێراق دوای ماوەیەکی کەم دووبارە کەوتەوە شەڕ کە وڵاتی کووەیتیان داگیرکردن. ھۆکاری سەرەکی داگیرکردنی کوێتیش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی سەرچاوەی نەوتی زۆر لەو وڵاتەدا، کە عێراق پێشووتریش چاوی لەسەر بوو. تاکاتی دەست بەسەرداگرتنیدا، سەرۆکی پێشووی عێراق لە بەیاننمایەکدا ڕای گەیاند کووێتم وەک یەکێک لە پارێزگا دابڕاوەکانی عێراقم گەیاندەوە بە باوەشی دایکی.

دروستبوونی ھاوپەیمانییەت[دەستکاری]

سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا بۆش لەکاتی بەسەرکردنەوەی ھێزەکانی لەوڵاتی سعوودیە.

ھاوپەیمانیێتێکی نێودەوڵەتی لەلایەن ٣٤ وڵات بەسترا بۆ یارمەتیدانی وڵاتی کووێت و ڕزگارکردنی لەدەستی ھێزەکانی عێراق. بەتایبەت دوای ئەو تاڵانکاریانەی کە سووپای عێراق لەدژی وڵاتی کوێت ئەنجامیدا. کارەکانی ھاوپەیمانیێتییەکە ھەر لەوڵاتی کوێتەوە نەوەستا بەڵکو دوای ڕزگارکردنی کووەیت، ھاوپەیمانیێتییەکە لەدژە ڕژێمی پێشووی عێراق بەدەوام بوو. کە زۆۆرینەی ھێزی سەرۆککۆماری پێشوو (سەدام حوسێین) و پارتەکەی سنووردارکران.

شەڕەکانی سەرەتا[دەستکاری]

ھێرشی ئاسمانی[دەستکاری]

ھێرشە ئاسمانییەکان لەسەرەتای مانگی دووی ساڵی ١٩٩١دا دەستیان پێکرد. کە بەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕ دادەنرا لە شەڕی کەنداو کە تێیدا چەندان دەوڵەت لەڕێی گورزی ئاسمانییەوە ھێرشیان کردە سەر سووپای پێشووی عێراق.

تانکێکیی تێکشکاوی سووپای عێراق دوای ھێرشەکانی گەردەلولی بیابان.

ھێرشە ئاسمانییەکانی دژی ھێزەکانی دژی عێراق بە گەورەترین زنجیرە ھێرش دادەنرێن لە مێژوودا، کەتێیدا زیادلە ١٠٠٬٠٠ مووشەکی جیاواز و ٨٨٬٥٠٠ تۆن بۆمبیان بەسەر ھێزەکانی عێراقدا باراند.[٢٥][٢٦][٢٧] چەند ڕۆژێک دواتر عێراق ھەشت مووشەکی وەک پێشەکی شەڕ ھاوێشت[٢٨] سوپای عێراق بە فەرمانێکی سەدام حوسێن، چەدنین مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد. سەدام حوسێن، بۆ ئاراستەکردنی مووشەکەکان چیای شنگالی ھەڵبژاردووە، لەبەر ئەوەی گونجاوترین و بەرزترین چیایە لە ناوچەکەدا، ھەروەھا نزیکتین شوێنە لە ئیسرائیل.

لەسەر چیای شنگال دەڤەری چل مێر ھەڵبژێردراوەو لەوێ مووشەکەکان ئاراستەی ئیسرائیل کراون، مەودای مووشەکەکان کورتبوونەو نەدەگەیشتنە ئیسرائل، بەڵام سەدام حوسێن داوای لە چەند ئەندازیارێک کردووە، کە مەوداکەیان زیاد بکەن. ھێزەکانی عێراق خوازیاربوون کەلەدوای ھێرشیان بۆ سەر وڵاتی ئیسڕائیل، وڵاتانی تری عەرەبی پشگیری دەکن و دەبنە ھاوپەیمان لەگەڵی[٢٩]

ئەنجامەکان[دەستکاری]

عێراق[دەستکاری]

ھێزی دەسەڵاتدار[دەستکاری]

ئەنجامی شەڕی کەنداو لە بەرژەوەندی دەستھەڵاتدارانی عێراق و بەتایبەت سەدام حوسێین سەرۆککۆماری ئەوکاتی عێراقدا بەکۆتا نەھات. کە بەشێوەیەک زۆۆرینەی ھێزە زەبەلاحەکەی و ھێزە سیاسییەکەی لەدەستدا؛ و زیانێکی زۆۆری بەرکەوت.

ڕێگای مەرگ[دەستکاری]
وێنەی کۆمەڵێک لە ئۆتۆمۆبیلی تێکشکاو لە شەقامی-٨٠

.

ڕێگای مەرگ کە بەفەرمی بە ڕێگای-٨٠ ناسراوە. کەوتووەتە نێوان ھەردوو شاری کووەیت لە وڵاتی کووەیت بۆ شارۆچکەی سەفوان لە شاری بەسرا لە باشووری عێراق. شەقامەکە لە ساڵی ١٩٩٠دا لەلایەن ھێزەکانی پێشووی عێراقەوە بەکارھێندرا بۆ دەستبەسەرداگرتنی وڵاتی کووەیت.[٣٠] لە ڕێکەوتی (٢٦ بۆ ٢٧ی ٢ی ١٩٩١) زیادلە ١٠ ھەزار سەربازی گەڕاوەی سووپای عێراق کەلە ڕێگەدابوون بۆگەڕانەوە بۆناو خاکی عێراق کرانە ئامانجی ھێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا و کەنەدا.

کوردەکان و شیعەکان[دەستکاری]

دوایی ھێرشی ھێزەکانی پێشووی عێراق بۆ سەر کوردەکان لەبەشی باکووری وڵاتی عێراق و شیعەکان لەبەشی باشووری وڵاتی عێراق، ناوچەی دژە فڕین لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمان بە مەرامی پاراستنی ھەردوو لایەن لە باکوور و باشووری عێراق دروستکرا؛ و جگە لوە کوردەکان بوونە خاوەنە مافی ئۆتۆنۆمی بەڕێوبەری خۆسەری ژێر دەستھەڵاتەکانیان؛ و شیعەکانیش ۆشکیان لە فەرمانڕەوایی وڵاتدا بەرفراوانتر بوو.

ناوچەکانی دژە-فڕینی عێراق[دەستکاری]
وێنەی ڕوونکردنەوەیی ناوچەی دژە فڕینی عێراق

ناوچەکانی دژە-فڕینی عێراق دووناوچەی سەربازی بوون کەلەلایەن وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا دروستکرا. بەمەرامی پارێزگاریکردن لە کوردەکان لە باکووری عێراق و شیعە موسڵمانەکان لە باشووری عێراق. لەکاتی ھاتنی ھەر ھێرشێکی ھێزەکانی پێشووی ڕژێمی بەعسەوە بەسەر ھەردوو ناوچەکە. مێژووی دروستبوونی ھەردوو ناوچەکە دەگەڕێتە بۆساڵی ١٩٩٢ کاتێک شەڕی کەنداو کۆتایی ھات کە تێیدا وڵاتی عێراق کووەیتی داگیرکردبوو.[٣١][٣٢]

کووەیت[دەستکاری]

وڵاتی کووەیت زیانێکی زۆۆری بەخۆوە بینی دوای دەست بەسەرداگرتنی لەلایەن ھێزەکانی پێشووی عێراقەوەو ھەرلە سەرەتاکانی دەستبەسەرداگرتنەکەیدا لەلایەن ھێزەکانی عێراقەوە دەستکرا بەتاڵانکردنی ماڵی گشتی و تایبەتی وڵاتەکە. بەڵام دواتر وڵاتی عێراق ناچارکرا بە قەرەبووکردنەوەی وڵاتی کووەیت بە شێوەیەکی درێژ خایەن و سوودی زیاتر بۆ وڵاتەکە لەبەرامبەر زیانەکانی.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Historical Events on 30th November". Historyorb.com. Retrieved 18 March 2010.
  2. ^ Persian Gulf War, the Sandhurst-trained Prince
    Khaled bin Sultan al-Saud was co-commander with General Norman Schwarzkopf
    www.casi.org.uk/discuss ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ General Khaled was Co-Commander, with US General Norman Schwarzkopf, of the allied coalition that liberated Kuwait -a016226901 www.thefreelibrary.com[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  4. ^ ھێزەکانی شەڕی کەنداو (کۆتا بەشداربووی ولاتان) "www.nationmaster.com". Archived from the original on 5ی Novemberی 2013. Retrieved 13ی Septemberی 2007. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  5. ^ Hersh, Seymour (2005). Chain of Command. Penguin Books. p. ١٨١.
  6. ^ ئ ا "Persian Gulf War". MSN Encarta. Archived from the original on 1ی Novemberی 2009. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ 18 M1ئابڕامس، 11 M60, 2 AMX-30
  8. ^ CheckPoint, Ludovic Monnerat -. "Guerre du Golfe: le dernier combat de la division Tawakalna".
  9. ^ Scales, Brig. Gen. Robert H. : Certain Victory. Brassey's, 1994, p. 279.
  10. ^ Halberstadt 1991. p. 35
  11. ^ Atkinson, Rick. Crusade, The untold story of the Persian Gulf War. Houghton Mifflin Company, 1993. pp. 332–3
  12. ^ Captain Todd A. Buchs, B. Co. Commander, Knights In the Desert. Publisher/Editor Unknown. p. 111.
  13. ^ Malory, Marcia. "Tanks During the First Gulf War – Tank History". Archived from the original on 3ی Marchی 2016. Retrieved 5 July 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ ئێم٦٠ تی٦٢ دژبە سارد شەڕی Combatants 1956–92 by Lon Nordeen & David Isby
  15. ^ "TAB H – Friendly-fire Incidents". Retrieved 5 July 2016. ١ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ NSIAD-92-94, "ئۆپڕاسیۆنی گەردەلولی بیابان: Early Performance Assessment of بڕادلی لەگەڵ ئابڕامس". US General Accounting Office, 10 January 1992. Quote: "According to information provided by the Army's Office of the Deputy Chief of Staff for Operations and Plans, 20 Bradleys were destroyed during the Gulf war. Another 12 Bradleys were damaged, but four of these were quickly repaired. Friendly fire accounted for 17 of the destroyed Bradleys and three of the damaged ones
  17. ^ Pike, John. "Operation Desert Storm". Retrieved 5 July 2016.
  18. ^ دەستبەسەرداگرتنی کووەیت لەلایەن عێڕاق; 1990 (Air War) ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Acig.org. Retrieved on 12 June 2011
  19. ^ ئ ا ب Pike, John. "GlobalSecurity.org – Reliable Security Information". Retrieved 5 July 2016.
  20. ^ ئ ا ب ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Desert Storm stats نەدراوە
  21. ^ "The Use of Terror during Iraq's invasion of Kuwait". The Jewish Agency for Israel. Archived from the original on 24 January 2005. Retrieved 22 June 2010. ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ "Kuwait: missing people: a step in the right direction". Red Cross. Retrieved 2ی Februaryی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٧ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ %20Iraqi%20civilian%20fatalities%20in%20the%201991%20Gulf "The Wages of War: Iraqi Combatant and Noncombatant Fatalities in the 2003 Conflict". Project on Defense Alternatives. Retrieved 9 May 2009. {{cite web}}: Check |url= value (help) ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ Fetter, Steve; Lewis, George N.; Gronlund, Lisbeth (28 January 1993). "Why were Casualties so low?" (PDF). Nature. London. ٣٦١ (٦٤١٠): ٢٩٣–٢٩٦. doi:10.1038/361293a0.
  25. ^ name=cnnstats Edwin E. Moïse. "Limited War: The Stereotypes". Clemson University. Retrieved 2 July 2010.
  26. ^

    مووشەکەکانی عێراق بۆ سعوودیە و ئیسرائیل[دەستکاری]

    پەڕگە:Scud TEL launch.jpg
    موشەکی ترانسپۆرتەری سووکدی عێراق کەلە دژی سعوودیە و ئیسرائیل بەکاری ھێناوە.

    ھێزەکانی عێراق دەستیان بەخۆ ئامادەکردن بۆ ھێرشکردنە چەند ناوچەیەک، بەتایبەت دوای شکسھێنانی دانوستاندنەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە جنێفی سویسڕا. وەلە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕۆژنامەوانێک پرسیاری لە سەرۆکی وەزیرانی پێشووی عێراق تاریق عەزیز کرد و پێی گووت ئەگەر شەڕ دەستپێبکات… ئێوەش دەست بە ھێرشکردن دەکەن؟ تاریق عەزیزیش ڕاستەخۆ گووتی بێگوومان بەڵێ.."<ref>Lawrence Freedman and Efraim Karsh, The Gulf Conflict: Diplomacy and War in the New World Order, 1990–1991 (Princeton, 1993), 332.

  27. ^ Post Video To Facebook (9 January 1991). "Geneva Meeting on Persian Gulf Crisis". C-SPAN. Archived from the original on 1ی Mayی 2011. Retrieved 18 March 2010. {{cite web}}: |author= has generic name (help); Check date values in: |archivedate= (help) ١ی ئایاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ Rostker, Bernard (2000). "Information Paper: Iraq's Scud Ballistic Missiles". Wisconsin Project on Nuclear Arms Control from 2000 to 2006. Retrieved 21 May 2009. ١٤ی ئایاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ Waldman, Shmuel (2005). Beyond a Reasonable Doubt. Feldheim Publishers, p. 179. ISBN 1-58330-806-7
  30. ^ "Highway (of Death) Robbery". TIME.com. Retrieved 19 December 2014.
  31. ^ BBC News | FORCES AND FIREPOWER | Containment: The Iraqi no-fly zones
  32. ^ but in 1996 it was expanded to the 33rd parallel.2nd Cruise Missile Strikes in Iraq ٩ی شوباتی ٢٠٠٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.