پۆلدەشت
پۆلدەشت
Puldəşt - پلدشت - عەرەبلەر - عەرەبلو - عەرەب چۆلی | |
---|---|
Poldasht | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
شارستان | پۆلدەشت |
ناوچە | ناوەندی شارستانی پۆلدەشت |
دروست بوونی | ١٩٥٩ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | ئەکبەر عەبدوڵا نەژاد |
ڕووبەر | |
• شاری | ٢٫٨٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٫١١ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٧٨٤ مەتر (٢٬٥٧٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شارۆچکە | ١١،٤٣٧ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی)، ئازەری |
• ئایین | شیعە دوانزە ئیمامی، سوننە |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
وێبگە | http://www.poldasht.gov.ir/ http://www.poldasht.gov.ir |
پۆلدەشت یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەکەوێتە باکوری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران و ناوەندی شارستانی پۆلدەشتە، ئەم شارۆچکەیە بە دووری (٤٩)کم دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی ماکۆوە و بەدووری (٢٩)کم دەکەوێتە باکوری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی شەوتەوە، بەدووری (٥١)کم دەکەوێتە باکوری شارۆچکەی قەرەزیائەددینەوە، بەدووری (٣٣)کم دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای نەخچەوانەوە. ئەم شارۆچکەیە لە سەر سنوری ووڵاتی ئێران و کۆماری ئۆتۆنۆمی نەخچوان ھەڵکەوتووە و کەوتووەتە سەر ڕۆخی ڕووباری ئاراس و ڕووباری زنگبار ئەم شارۆچکەیە دەکات بەدووبەشەوە و بە ڕووباری ئاراس دەگات، ئەم شارۆچکەیە ھاوسێی شارۆچکەی شاتەختی کۆماری ئۆتۆنۆمی نەخچەوانە، دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە لە کورد و ئازەری پێکھاتوون، لەم شارۆچکەیەوە بەئاسانی گوندەکانی شاتەختی نەخچەوان و بیناکانی شاری نەخچەوان دەبینی، شارۆچکەیەکی بازرگانی ھەڵکەوتووە.[١][٢]
ناو
[دەستکاری]- عەرەبلەر ناوی کۆنی ئەم شارۆچکەیەیە، کە لەمێژوودا نووسراوەتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ (١٥٠) ساڵ لەمەوپێش بۆسەدەمی موزەفەرەدینی قاجار و سەرەتای سوڵتەی موحەمەد عەلی شاە کە لەو سەردەمەدا گوند بووە.
- لە (٧-٣-١٩٣٨)دا ناوی ئەم گوندە گۆڕدرا بە پۆلدەشت.[٣]
مێژوو
[دەستکاری]- مێژووی سەرەتای دروست بوونی ئەم شارۆچکەیە تا ئێستا بەدروستی لە بەردەستمان نییە، ئەوەی ھەیە ئەم شارۆچکەیە لەسەرەتادا گوند بووە و بووەتە ناوەندی ناوچە یان شارەدێ، لە ساڵی (١٩٣٧ز) پۆلدەشت یەکەم ناوچە بووە لە گوندەوە بووە بە شارەدێ لە مێژووی کارگێڕی ئێراندا، وە بووە بەیەکێک لە چوار ناوچەی شارستانی ماکۆ. لەدابەشی کارگێڕی ساڵی (١٩٧٦)دا ناوەندی ناوچەی شاەئاباد بووە لەسێ گوندستان پێکھاتووە.
- مەرزی پۆلدەشت - شاتەختی، مەرزێکی نێودەوڵەتی و بازرگانی گرنگی نێوان ئێران و کۆماری ئۆتۆنۆمی نەخچەوانە و ئەم مەرزە بەئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران و ئیلھام عەلیەڤی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لەساڵی (٢٠٠٧)دا بەفەرمی کرایەوە.
- مێژووی ھەندێک دامەزراوەی حکومی:
- لە ساڵی (٢٠١٠)دا ئەم شارۆچکەیە کرایە ناوەندی شارستانی پۆلدەشت و جیاکرایەوە لە شارستانی ماکۆ.
- مێژووی ئەم ناوچەیە زۆر کۆنە بەڵام بەھۆی داگیرکاری و ململانێی ھێزەدەسەڵاتدارەکانی عوسمانی و سەفەوی بەتایبەت لەم ناوچەدا بووە ھۆی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە شارۆجکەی پۆلدەشت لەناو سنوری کورداندایە و لە دێرینەوە خاکی کوردان بووە، بەھۆی دروست بوونی ململانێی کوردان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێراندا بۆ داواکردنی سەربەخۆیی، دەسەڵاتداران بە ئەستەنگیان زانیون و لەبەرئەوەی ھەژموونی دەسەڵاتیان زیادبکات لە ناوچەکەدا لەبەرئەوە زۆرێک لە خێڵە کۆجەرییە زمان تورکرکانیان ھێناوەتە سەر ئەم خاکە و نیشتەجێیان کردوون، لە شارۆچکەی پۆلدەشت دوو تیرەی بۆھێناون:
- تیرەی (ئەحمەد ئۆغلی) بە سەرۆکایەتی (کەربەلایی محەمەد ڕەحیمی باوکی عەلی بەگ) کە لەلای ڕاستی ڕووباری زنگبار نیشتەجێ بوون.
- تیرەی (سەیدلەر یان سەیدەکان) بەسەرۆکایەتی (سەید شوجاعەدین) لە نەوەی (میر فەخرەدینی گڵپایگانی) کە لەچەپی رووباری زنگبار نیشتەجێ بوون.
جوگرافیا
[دەستکاری]پۆلدەشت لە کەناری ڕووباری ئاراسدا ھەڵکەوتووە، ڕوباری زەنگەبار ناوەندی شار دەبڕێت و بە ڕووباری ئاراس دەگات، ئاو و ھەوای پۆلدەشت نیمچە ووشکە. زستانی زۆر ساردە و ھاوینی گەرمە، ئەم شارە کەوتۆتە نێوان ھەردوو دەشتی شیبلو و زەنگەنە، چواردەوری ڕووباری ئاراس بە دارستان دەورە دراوە کە ئەمەش جوانی بەم شارە بەخشیوە. پۆلدەشت لە سێ ناوچە پێکھاتووە:[٤][٥][٦]
- چایباسار ژێرین
- قرھ قویون
- گچلرات
پێکھاتەی دانیشتوان
[دەستکاری]- ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەی پۆلدەشت (١١،٤٣٧)[٧] کەسە و لە (٢،٢٠٥)[٨]خێزان و (٤،٣٢١)[٩]نێر و (٤،٢٦٣)[١٠]مێ پێکھاتووە.
- لەڕووی نەتەوایەتییەوە لە نەتەوەی کورد و نەتەوەی ئازەری پێکھاتووە.
- کوردەکانی ئەم شارۆچکەیە لە ھۆزی میلانن.
ئابوری
[دەستکاری]پیشەی سەرەکی دانیشتوانی ئەم شارە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریە، بەڵام پاش رووخاندنی یەکێتی سۆڤیەت و دروست بوونی کۆماری ئازەرباینجان، پۆلدەشت وەک شوێنێکی بازرگانی گرنگ دەرکەوت و زۆری دانیشتوانی بە کاری بازرگانییەوە خەریکن. لەم چەند ساڵەی دوایدا بە دروست کردنی ئاوبەندی ماکۆ و ئاولادان بۆ گوندەکان جارێکی کە لەم ناوچەیەدا کشتوکاڵ پەرەی سەندەوە.[١٢][١٣][١٤][١٥][١٦][١٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ [١][بەستەری مردوو]
- ^ پل پلدشت - شاھتختی[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ٢٠١٦
- ^ ٢٠٠٦
- ^ ٢٠٠٦
- ^ ٢٠٠٦
- ^ نەسیری، موژگان (٢٠١٦). جوگرافیا. تاران: ئەنجامی کتێب. ISBN 978-964-415-206-1.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ دربارھ پلدشت بخوانید در آذرنیوز ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ نقش بندھای خاکی در ایستگاھ پخش سیلاب پلدشت
- ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]- Pages using the JsonConfig extension
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە حوزەیرانی ٢٠١٨
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە ئەیلوولی ٢٠١٧
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- شارەکانی ئێران
- شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
- شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- شارستانی پۆلدەشت