قەزای مەخموور
قەزای مەخموور | |
|---|---|
نەخشەی سەرەوە: نەخشەی قەزای مەخموور و ناحیەکانی و ناحیەکانی دەورووبەری نەخشەی خوارەوە: نەخشەی قەزای مەخموور لە پارێزگای ھەولێردا | |
![]() قەزای مەخموور | |
| وڵات | |
| ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| مەڵبەند | مەخموور |
| بوون بە قەزا | ١٩٢٨ |
| دەسەڵات | |
| • قایمقام | رزگار محەممەد، |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ١٢١١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٦٨ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٢٦٦ مەتر (٨٧٣ پێ) |
| بەرزترین بەرزایی | ٥٠٣ مەتر (١٬٦٥٠ پێ) |
| نزمترین بەرزایی | ١٩٠ مەتر (٦٢٠ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (لە٢٠١٨) | |
| • سەرجەم | ٣٧١٠٠٠ کەس |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) و عەرەبی |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠،٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
| ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
قەزای مەخموور (بە عەرەبی: قضاء مخمور، بە ئینگلیزی: Makhmur District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێر، ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی مەخموورە.[٢] [٣]
ناو
[دەستکاری]ناوی قەزای مەخموور لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی مەخموورە.
- وشەی مەخموور لە مغمور وەرگیراوە واتای بەھاری ھەیە بە گوڵی جوان و ڕەنگا و ڕەنگ ھەروەھا ھەندێکیتر دەڵێن مغمور لە واتایەکیتریش ھاتووە چونکە زەویەکەی نوقم بووە بە ئاو لە کاتی لافاوەکانی لە چیای قەرەچۆغ دەھات لە لایەکیتریششەوە دەڵێن وشەیەکی تورکیە لە قوماشی مغمور وەرگیراوە کە بە تێپەربوونی کات بووە بە مەخموور .
- لەبەر زۆر ھۆکار، کە ناوەکە لە شەراب یان مەی وەرگیراوە وەک ھەندێک بانگەشەی ئەوە دەکەن، لەبەرئەوەی دانیشتوانی شارەکە و لە ڕاستیدا ھەموو ناوچەکە ھەموویان موسڵمانن، ئەمە جگە لەوەی کە کەرەستەی خاو وەک ترێ یان خورما لەو ناوچەیەدا نییە کە دەتوانرێت شەرابی لێ دروست بکرێت. بۆیە ئەگەری ئەوە زیاترە، بە بڕوای ھەندێک، ناوەکە لە زمانی کوردیدا لە (مرغ و مور)ەوە وەرگیراوە و بە مانای (پاشماوەی باڵندە و گۆشت) دێت.
- سەبارەت بە قسەی خەڵکی ناوچەکە کە ناوەکە لە (مەخماڵ - مەخمەر) وەرگیراوە، کە قوماشێکی ڕەنگی گەشاوە، چەرموو کراوە، بەو پێیەی دەشتی مەخموور گەشە دەکات (لە ساڵانیدا کە لە وەرزی بەھاردا بارانێکی زۆر دەبارێت، ڕەنگی گەش وەک مەخمال بەدەست دەھێنێت). لە ھەر حاڵەتێکدا لەم شوێنەدا چەندین تەپۆڵکەی شوێنەواری لە نزیکەوە ھەن و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوارەکانیش لە ساڵی ١٩٤٩دا ھەڵکۆڵینی گەڕانی لە ھەندێکیان ئەنجامداوە، لەوانە (تەل ئیبراھیم بایز و کاولی کەنداڵ) کە تێیدا نیشتەجێبوونی ئاشوورییەکان لەسەر پاشماوەکانی سەردەمی پێش مێژوو دۆزراونەتەوە و بەدووری نازانرێت کە سەرچاوەی ناوەکە ئاشووری بێت.[٤]
جوگرافیا
[دەستکاری]قەزای مەخموور ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:
- لە باکوورەوە قەزای خەبات و قەزای بەردەڕەش و قەزای حەمدانیە.
- لە باشوورەوە قەزای حەویجە و قەزای شەرقات.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای ھەولێر و قەزای قوشتەپە و قەزای دووبز.
- لە ڕۆژاواوە قەزای مووسڵ.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٢٧ مەخموور لە ناحیەوە کرایە قەزا، لەو ساڵەوە تا ١٩٩٦ سەر بە پارێزگای ھەولێر بوو، بەڵام ڕژێمی بەعس لەو پارێزگایەی دابڕاند و خستیە سەر پارێزگای نەینەوا لەبەرئەوەی سەنتەری پارێزگای ھەولێر لە دوای ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١ەوە کەوتبووە دەست پێشمەرگە و لە ١٩٩٢ەوە کرابووە پایتەختی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق، ھەروەھا بۆ ئاسانتر کردنی تەعریب کردنی قەزایەکە. قەزای مەخموور سەر لە دوای ئەوەی خرایە سەر نەینەوا، بە ناوچەی کێشەلەسەر حیسابە و ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراقی بۆ تەرخان کراوە بەڵام تاوەکو ئێستاش ئەو ماددەیە جێ بە جێ نەکراوە و یەکێکە لە گەورەترین کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی عێراق. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ١٧٨٬٣١٩ کەس بووە.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
- ↑ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://www.openstreetmap.org/relation/3829849#map=9/35.879/43.783
- ↑ https://www.hawlergov.org/app/ku/content/%D9%82%D9%87%E2%80%8C%D8%B2%D8%A7%DB%8C-%D9%85%D9%87%E2%80%8C%D8%AE%D9%85%D9%88%D9%88%D8%B1
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
