حاجیاوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حاجیاوا
Hajiawa
دیمەنی قەزای حاجیاوا
دیمەنی قەزای حاجیاوا
وڵاتعێراق
هەرێمی فێدراڵهەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای سلێمانی
دەسەڵات
 • جۆرئەنجومەن-بەڕێوەبەرایەتی
 • بەڕێوەبەری قەزای حاجیاوائەزوەر جەعفەر بابکر
بەرزایی
٥٧٣ مەتر (١٬٨٨٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٥)
 • سەرجەم٨۰٫۰۰۰ کەس
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی، موکریانی)
 • ئایینسوننی شافعی

قەزای حاجیاوا (بە لاتینی: Hajiawa) بەپێی ھەرێمی کوردستان سەر بە پارێزگای سلێمانی و دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی، لەڕووی سنوورەوە حاجیاوا لەگەڵ چەند ناوچەیەکدا ھاوبەشە، لە بەشی باکووری ھاوسنوورە لەگەڵ ھەریەک لە قەزاکانی ڕواندز و شەقڵاوە کە سەربە پارێزگای ھەولێرن، لە بەشی باشوور و باشووری ڕۆژھەڵات زێی بچووک و قەزای دووکانە، و لەبەشی ڕۆژھەڵاتی قەزای ڕانیە و بەشی خۆراوا و باشووری خۆرئاوای قەزای کۆیە، و لەسەرئاستی ھەرێمی کوردستان ناوچەی لێکۆڵینەوە دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژھەڵات.

حاجیاوا (١٢٩ کم) لە پارێزگای سلێمانییەوە دوورە.

حاجیاوا لە ٢١ی تەممووزی ١٩٩٩ بە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی پێشوو، کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی بوو بە ناحیە، لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ یەکەم بەرێوەبەری ناحیە بەرێز (محمد ابراھیم) دەست بەکاربووە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٠٤ دووەم بەریوەبەری ناحیە بەرێز (رەمک ڕەمەزان قادر) دەست بەکار بووە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ سێیەم بەرێوەبەری ناحیە (نەھرۆ سەردار محمد) دەست بەکار بووە، و لە سالی ٢٠١٣وە ئەزوەر جەعفەر بابکر بەڕێوەبەری ناحیەیە، لە ساڵی ٢٠٠٤دا خاوەن ھەشت فەرمانگە بووە، ئێستا حاجیاوا خاوەنی (٣١) سی و یەک فەرمانگەیە کە ئەمانەن:

فەرمانگەکانی حاجیاوا[دەستکاری]

  1. بەڕێوە بەرایەتی ناحیە
  2. سەرۆکایەتی شارەوانی حاجیاوا
  3. یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا
  4. بنکەی پۆلیسی حاجیاوا
  5. بنکەی پۆلیسی ھاتووچۆ
  6. بنکەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن
  7. بنکەی پۆلیسی دارستان
  8. بنکەی پۆلیسی بەرگری شارستانی
  9. بنکەی پۆلیسی ماکۆک
  10. فەرمانگەی کارەبا
  11. فەرمانگەی دادنووس
  12. فەرمانگەی پۆستەو گەیاندن
  13. بەشی خۆراک
  14. نوسینگەی گواستنەوە
  15. فەرمانگەی ئاوی حاجیاوا
  16. کتێبخانەی گشتی حاجیاوا
  17. دارایی حاجیاوا
  18. ھۆبەی بەیتەرەی حاجیاوا
  19. فەرمانگەی تاپۆ
  20. بەرێوەبەرایەتی جێبەجێکردن
  21. نەخۆشخانەی گشتی حاجیاوا
  22. مەڵبەندی تەندروستی شەھید حسێن بەستەستێنی
  23. بنکەی تەندروستی کانی ماران
  24. بنکەی تەندروستی خواروو
  25. بنکەی تەندروستی کفرەدۆڵ
  26. نوسینگەی زانیاری
  27. مەڵبەندی کێش کردنی حاجیاوا
  28. فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی حاجیاوا

بەڕێوە بەرایەتی ناحیە[دەستکاری]

حاجیاوا لە ٢١ی تەممووزی ١٩٩٩ بە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی پێشوو، کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی بوو بە ناحیە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ یەکەم بەرێوەبەری ناحیە بەرێز (محمد ابراھیم) دەست بەکاربووە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٠٤ دووەم بەریوەبەری ناحیە بەرێز (رەمک ڕەمەزان قادر) دەست بەکار بووە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ سێیەم بەرێوەبەری ناحیە (نەھرۆ سەردار محمد) دەست بەکار بووە، ولە سالی ٢٠١٣ و (ئەزوەر جەعفەر بابکر) بەڕێوەبەری ناحیەیە، لە ساڵی ٢٠٠٤دا خاوەن ھەشت فەرمانگە بووە، ئێستا حاجیاوا خاوەنی (٣١) سی و یەک فەرمانگەیە.

شارەوانی حاجیاوا[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی (١٦ی ئازاری ١٩٩٧) دەستی بە کار کردووە وەکو لقێکی خزمەتگوزاری سەر بە شارەوانی ڕانیە کە تەنھا کاری پاککردنەوەی شاری لە ئەستۆ بووە، بە ڕێز (عبدالرحمان محمود) بەپرسی ئەو لقە بووە، و (سلیم بایز) ژمیریاری ئەو لقە بووە، بە فەرمانی وەزاری ژ (٢٩٧٨) شارەوانی حاجیاوا[١] کراوە بە پلە (٢) دوای ھەڵبژاردنەکانی شارەوانی پارێزگای سلێمانی لە ڕێکەوتی ٣ی شوباتی ٢٠٠٠ (عبدالرحمان محمود) وەکو سەرۆکی شارەوانی لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی ھەڵبژێردرا پاشان لەسەر داوای شارەوانی بەفەرمانی وزرای ژ (٤١٢٠) کراوە بە شارەوانی پلە (١) ئەوانی تا ئێستا سەرۆکی شارەوانیان کردووە تاکو ئێستا ساڵی (٢٠١٧) بریتییە لە (عبدالرحمن محمود حمە، خضر حاجی رسول، عباس احمد عباس، احمد علی احمد، خالید خدر ابراھیم). ناوەندی شار (قەزا) لە چەند گەڕەکێک پێک دێ کە ژمارەیان (١٥) گەڕەکە (١- تیکۆشەر ٢- دابان ٣- ڕاپەڕین ٤-پێشەوا ٥- سەردەم ٦- ئازادی ٧- شەھیدان ٨- ماکۆک ٩- دەروازە ١٠- نەمرود ١١- فەرمانبەران ١٢- چوارچرا ١٣–٥ی ئازار ١٤- کوردستان ١٥- شیشار.

گوندەکانی حاجیاوا[دەستکاری]

حاجیاوا ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی ٢٤ گوندە کە لەرووی جوگرافی یەوە دابەش بوون بەسەر باکوور و باشوور و ڕۆژئاوای حاجیاوا، (١٤)گوند ئاوەدانە. (١٠)گوند چۆڵە، ناوی گوندەکانی:

پەروەردە[دەستکاری]

لە ڕووی پەروەردەیییەوە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکانی حاجیاوا سەر بە بەرێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیەیە، حاجیاوا خاوەنی ٩ خوێندنگەی ئامادەیییە، ھەروەھا خاوەنی ٢٢ قوتابخانەی بنەڕەتی و ٤ باخچەی ساوایانە.

قوتابخانە بنەڕەتییەکان[دەستکاری]

  • قوتابخانەی بنەڕەتی خەرمان

قوتابخانەی بنەڕەتی خەرمان دەکەوێتەگەرەکی ئازادی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا پەخشان حسن اسماعیل بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە… سالی ١٩٨٨ دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی حاجیاوا

قوتابخانەی بنەڕەتی حاجیاوا دەکەوێتە گەڕەکی سەردەم ھەروەھا م ئەحمەد ئیسماعیل بەڕێوەبەرە ساڵی ١٩٨٩ دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی شیشار

قوتابخانەیبنەڕەتی شیشار لە گەرەکی ئازادی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا عوسمان ڕەسول بایز بەرێوەبەری قوتابخانەیە، سالی ١٩٩٩ دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی کفرەدۆڵ

قوتابخانەی بنەڕەتی کفرەدۆڵ دەکەوێتە گەرەکی چوارچرای حاجیاوا، بەرێز مامۆستا ئاراس خاڵە بەرێوەبەری قوتابخانەیە، سالی ١٩٨٩دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی پێشمەرگە

قوتابخانەی بنەڕەتی پێشمەرگە لە گەرەکی شەھیدانی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا ئاسۆ محمد مولان بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە، سالێ ٢٠٠٣دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی ڕۆژھەڵات

قوتابخانەی بنەڕەتی ڕۆژھەڵات دەکەوێتە گەرەکی شەھیدانی حاجیاوا لەگەل خوێندنگەی پێشمەرگەی بنەرەتی لەیەک بینادان، بەرێوەبەری قوتابخانەیە بەرێز مامۆستا کنێر عبداللە، سالێ ١٩٩٠ دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی کۆژیر

قوتابخانەی بنەڕەتی کۆژیر دەکەوێتە گەڕەکی تێکۆشەر لە حاجیاوا، ھێمن حاجی مستەفا بەڕێوەرە، قوتابخانەکە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی سەرسیان

قوتابخانەی بنەرەتی سەرسیان دەکەوێتە گەرەکی ٥ ی ئازار سالی ١٩٨٩دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی سەرچیا

قوتابخانەی بنەڕەتی سەرچیا لە گەرەکی چوارچرا ی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا ڕزگار محمود کوێخا ئەحمد بەرێوەبەری قوتابخانەیە، سالێ ٢٠١٥ دامەزراوە

  • قوتابخانەی بنەڕەتی دەروازە

قوتابخانەی بنەڕەتی دەروازە لە ناحیەی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا عبداللە محمد محموود بەرێوەبەری قوتابخانەیە، سالی ١٩٩٠دامەزراوە

  • قوتابخانەی بنەڕەتی تێکۆشەر

قوتابخانەی بنەڕەتی تێکۆشەر دەکەوێتە گەرەکی تێکۆشەری حاجیاوا، بەرێز مامۆستا سمکۆ محمد سوارە بەرێوەبەریقوتابخانەیە، سالێ ١٩٨٨دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی ھیران

قوتابخانەی بنەڕەتی ھیران دەکەوێتە گەرەکی دابان لە حاجیاوا، بەرێوەبەری خوێندنگەکە بەرێز مامۆستا ئارام حسێن محمد، سالێ ١٩٨٩دامەزراوە

  • قوتابخانەی بنەڕەتی کۆمار

قوتابخانەکە دەکەوێتە گەرەکی دابان لە حاجیاوا، سالی ٢٠١٧ دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی بەھات

قوتابخانەی بنەڕەتی بەھات دەکەوێتە ناو بینای قوتابخانەی بنەرەتی حاجیاوا و ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی دڵزار

قوتابخانەی بنەڕەتی دڵزار دەکەوێتە گەرەکی ڕاپەرین لە حاجیاوا، بەرێز مامۆستا حوێز علی حوێز بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە، سالی ٢٠١٦دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی شەھید مامۆستا عوسمان

قوتابخانەی بنەڕەتی شەھید مامۆستا عوسمانی ئێواران دەکوێتە گەڕەکی تێکۆشەر لە ناو بینای ئامادەیی ھەرێمە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە

  • قوتابخانەی بنەڕەتی گزنگی ئینگلیزی ناحکومی

قوتابخانەی بنەڕەتی زیرەک دەکەوێتە گەڕەکی مامۆک لە حاجیاوا م بارزان بەرێوەبەرە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە

  • قوتابخانەی بنەڕەتی زیرەک

قوتابخانەی بنەڕەتی زیرەک دەکەوێتە گەڕەکی ٥ ئازار ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە

  • قوتابخانەی بنەڕەتی قەندیل

قوتابخانەی بنەرەتی قەندیل بەرێز م ھەرێم بەرێوەبەری قوتابخانەیە دەکەوێتە گەرەکی ئازادی لە حاجیاوا ساڵی ٢٠١٢دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی پوکەی سەروو

قوتابخانەی بنەڕەتی پوکەی سەروو لە گوندی پوکەی سەربەناحیەی حاجیاوایە و بەرێز مامۆستا شوان علی محمود بەرێوەبەری خوێندنگەیە سالی ١٩٩٦ دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی کانی ماران

خوێندنگەی بنەرەتی کانی ماران دەکەوێتە گوندی کانی مارانی سەر بە حاجیاوا، بەرێز مامۆستا کمال جلال عزیز بەرێوەبەری خوێندنگاکایە و ٢٠ خوێندکار دەرس وانە دەخوێنێت لە خوێندنگەکە، سالێ ١٩٥٦دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی قولەی کانی ماران

قوتابخانەی بنەڕەتی قولەی کانی ماران دەکەوێتە گوندی قولەی کانی ماران بەرێز مامۆستا کارۆخ مەجید بەرێوەبەری خوێندنگەیە ساڵی ١٩٨٠ دامەزراوە.

خوێندنگا ئامادەیییەکان[دەستکاری]

  • خوێندنگای ئامادەیی حاجیاوا

خوێندنگەی ئامادەیی حاجیاوا دەکەوێتە گەرەکی ڕاپەرین لە حاجیاوا یەکەم ئامادەیی شارەکەیە، بەرێز مامۆستا عبدالقادر عبداللە ئەحمد بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە، ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە.

  • خوێندنگای ئامادەیی ئایندە

خوێندنگای ئامادەیی ئایندە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە بەریز م ئەحمەد عبدالرحمن بەڕێوەبەرە، دەکەوێتە گەرەکی ئازادی.

  • خوێندنگای ئامادەیی ھەرێم

خوێندنگەی ئامادەیی ھەرێم دەکەوێتە گەرەکی تێکۆشەری حاجیاوا، بەرێز مامۆستا دلێر برایم سەلیم بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە، ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە.

  • خوێندنگای ئامادەیی سەردەم

ئامادەیی سەردەم لە ناحیەی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا جەلال ئەحمد ئەمین بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە، ساڵی ٢٠٠٠ دامەزراوە.

  • خوێندنگای ئامادەیی موکریان

خوێندنگەی ئامادەیی موکریان دەکەوێتە گەرەکی چوارچرا لە حاجیاوا، بەرێز مامۆستا جەزا مەجید دەروێش بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە…

  • خوێندنگای ئامادەیی ھەڵۆی ئێواران

خوێندنگای ئامادەیی ھەڵۆی ئێواران دەکەوێتە بینای قوتابخانەی بنەرەتی خەرمان و بەریز مامۆستا کامەران بەڕێوەبەرە سالی ٢٠١٦ دامەزراوە

  • خوێندنگای ئامادەیی کانی ماران

خوێندنگەی ئامادەیی کانی ماران لە گوندی کانی ماران ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە

  • خوێندنگای ئامادەیی زیرەک

خوێندنگای ئامادەیی زیرەکی ناحکومی دەکەوێتە گەڕەکی ٥ ی ئازار ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە

دانیشتووان[دەستکاری]

ژمارەی دانیشووانی سەنتەری حاجیاوا زیاتر لە ٦٢٠٠٠ ھەزار کەسە. کۆی گشتی دانیشووانی ناحیەکە بە گوندەکانییەوە ٧٣٠٠٠ ھەزار کەسە، حاجیاوا لەم گەڕەکانە پێکدێت:

  • سەردەم
  • شەھیدان
  • ماکۆک
  • فەرمانبەران
  • چوارچرا
  • ئازادی
  • دەروازە
  • پێشەوا
  • ڕاپەڕین
  • تێکۆشەر
  • دابان
  • پێنجی ئازار
  • کوردستان
  • شیشار.

پارکەکان[دەستکاری]

  • باخی گشتی حاجیاوا
  • باخچەی شەھیدان
  • باخچەی ئەندازیاران
  • باخچەی قەندیل
  • باخچەی دابان
  • باخچەی دەروازە
  • پارکی خێزانی
  • پارکی تێکۆشەر

پیشەسازی[دەستکاری]

حاجیاوا بە شێوەیەکی گشتی پیشەسازی ئەلەمنیۆم و پلاستیک و پەڕە کردن و ھەروەھا خاوەنی ناوچەیەکی گرنگە کە پیشەسازی بەرھەم ھێنانی بلۆک چەندین غەسالە و ئاسنگەری یەو پیشەسازی ھەمە جۆری تێدا ئەنجام دەدرێت.

ئاژەڵداری[دەستکاری]

- قەزای حاجیاوا خاوەنی مەیدانی ئاژەڵە، کە بووەتە ھۆی سەرچاوەی ژیانی زۆر لە دانیشتووانی ناحیەکە و زۆر لە شارو شارۆچکەکانی دەورو بەری ناحیەکە، کە ڕۆژانە بەردەوام بازرگانی ئاژەڵداری باشی تێدا ئەنجام دەدرێت.

- بۆ گرنگی دانی زیاتری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بواری ئاژەڵداری لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ ھۆبەی بەیتەرەی حاجیاوا کراوەتەوە کە سنوورێکی فراوانی بە دەستەوەیە بۆ خزمەتکردن بە بواری ڤێتێرنەری و بواری ئاژەڵداری.

ئایین[دەستکاری]

زۆرینەی دانیشتووانی حاجیاوا موسڵمانن و لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ڕاپەرینە. لە حاجیاوادا ٦١ مزگەوت ھەیە.

ناوی مزگەوتەکان[دەستکاری]

  • مزگەوتی گەورەی حاجیاوا
  • مزگەوتی گەورەی شارەکەیە لەسەر ڕووبەری ٢٠٠٠ مەتر دووجا دروستکراوە، ساڵی ١٩٨٨ بەردنی بناغەی دانراوە و ساڵی ٢٠١٤ لەسەر شێوازیکی نوێ دروستکراوەتەوە، دەکەوێتە سەنتەری شارەکە و گەڕەکی ئازایی، بەریز مامۆستا ئیبراھیم سەلیم وتار بێژ و پێشنوێژی مزگەوتە..
  • مزگەوتی شەھیدان
  • مزگەوتی دابان
  • مزگەوتی ماکۆک
  • مزگەوتی قەلاوەییان
  • مزگەوتی مەلا مەحموود
  • مزگەوتی مەلا عبدالکریمی مودەڕیس
  • مزگەوتی ئاشتی
  • مزگەوتی سەردەم
  • مزگەوتی پێشەوا
  • مزگەوتی پەڕۆیان
  • مزگەوتی زودیان
  • مزگەوتی مەدینە
  • مزگەوتی بیلالی حەبەشی
  • مزگەوتی تەقوا
  • مزگەوتی شافیعی گەورە
  • مزگەوتی شافعی گەورە ناسراو بە مزگەوتی دێلێژەییان دەکەوێتە گەرەکی ئازادی لە حاجیاوا بەرێز مامۆستا حسن ئەحمەد وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتەکەیە، ساڵی ١٩٨٩ دروستکراوە.
  • مزگەوتی شافیعی
  • مزگەوتی خولەفاء
  • مزگەوتی پەروەردگار
  • مزگەوتی مەولەی کفرەدۆڵ
  • مزگەوتی کفرەدۆل
  • مزگەوتی بنزێرییان
  • مزگەوتی سوڵتانە دێیان
  • مزگەوتی عمری کوڕی خەتاب
  • مزگەوتی دایکی ئیمانداران
  • مزگەوتی ئاغایان
  • مزگەوتی ئەبوبەکری سەدیق
  • مزگەوتی بەلکەییان
  • مزگەوتی ئاکۆیان
  • مزگەوتی فیردەوس
  • مزگەوتی پیر خدری شاھۆ
  • مزگەوتی مەولەوی
  • مزگەوتی حاجیاوای کۆن
  • مزگەوتی دار و سەلام
  • مزگەوتی سیراجەدین
  • مزگەوتی بەردەشانیان
  • مزگەوتی حاجی ئەرسەلان بنگردی
  • مزگەوتی نور
  • مزگەوتی وەیسی قەرەنی
  • مزگەوتی شێخ مەحموود
  • مزگەوتی سەرسیان
  • مزگەوتی سەلاحەدینی ئەیوبی
  • مزگەوتی خێرخوازان

شوێنەوار[دەستکاری]

حاجیاوا لە ڕووی شوێنەوارەوە چەند شوێنێکی مێژوویی گرنگی ھەیە

  • (گردی تلێ) لە گوندی گردی تلێ.
  • (گردی نەمرود) لە گەڕەکی شەھیدان.
  • (دۆڵ ناران) لە چیای ماکۆک.

ڕێگاوبان[دەستکاری]

  • دووری نێوان حاجیاوا و سلێمانی بە ئوتومبێل ١٢٩کم.
  • دووری نێوان حاجیاوا و ھەولێر بە ئوتومبێل بە ڕێگای شەقڵاوە ١١٣کم.
  • دووری نێوان حاجیاوا و ھەولێر بە ئوتومبێل بە ڕێگای کۆیە ١٢٢کم.
  • دووری نێوان حاجیاوا و دھۆک بە ئوتومبێل ٢٤٠ کم،

وەرزش[دەستکاری]

حاجیاوا لە تۆپی پێدا خاوەنی یانەیەکی سەربەخۆیە بەناوی یانەی وەرزشی حاجیاوا - Hajiawa Sport Club کە لە خوولی پلە دووەکانی کوردستان یاریدەکات , ھەروەھا حاجیاوا خاوەنی لیژنەی تیپە میللییەکانە کە سەرپەرشتی خولەکانی ناوخۆدەکات، حاجیاوا خاوەنی یاریگایەکی گەورە و ٥ یاریگای بچووکە:

ناوی یاریگاکان[دەستکاری]

  • یاریگای گەورەی حاجیاوا
  • یاریگای تارتانی کلاسیکۆ
  • یاریگای تارتانی بڕوا
  • یاریگای تارتانی ئاسودە
  • یاریگای تارتانی ھێور
  • یاریگای داھێن کفرەدۆڵ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "شارەوانی حاجیاوا". Archived from the original on 2ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)