ڕانیە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ڕانیە
Ranya
شارۆچکە
دیمەنی شارۆچکەی ڕانیە
دیمەنی شارۆچکەی ڕانیە
ڕانیە is located in ھەرێمی کوردستان
ڕانیە
ڕانیە
جێگەی لە کوردستاندا
ڕانیە is located in Iraq
ڕانیە
ڕانیە
جێگەی لە عێراقدا
پۆتانەکان: ٣٦°١٥′٢٣.٤″N ٤٤°٥٢′٥٢.٥″E / ٣٦.٢٥٦٥٠٠°N ٤٤.٨٨١٢٥٠°E / 36.256500; 44.881250پۆتانەکان: ٣٦°١٥′٢٣.٤″N ٤٤°٥٢′٥٢.٥″E / ٣٦.٢٥٦٥٠٠°N ٤٤.٨٨١٢٥٠°E / 36.256500; 44.881250
وڵات  کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگا سلێمانی
قەزا قەزای ڕانیە
ناحیە ناحیەی ڕانیە(ناوەند)
بەرزایی ٥٧٨ مەتر (١٬٨٩٦ فووت)
زمان و ئایین
 • زمان کوردی (سۆرانی)
 • ئایین سوننی شافعی


ڕانیە شارێکە لە پارێزگای سلێمانی کە ناوەندی قەزای ڕانیەیە. لە مێژووی باشووری کوردستاندا، ڕانیە بە دەروازەی ڕاپەڕین بەناوبانگە کە دەگەرێتە بۆ ڕاپەڕینی ١٩٩١ کە لەم شارەوە سەری ھەڵدا. ڕانیە دەکەوێتە باکووری خۆرھەڵاتی پارێزگای سلێمانییەوە و نزیکەی ١٣٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی دوورە. ڕانیە بە شاخەکانی کێوەڕەش و حاجیلە و ئاسۆس دەورە دراوە و لە ڕووی کشتوکاڵیەوە دەشتی ڕانیە بەناوبانگە و خاکەکەی بە پیتە.

زانیارییەکان[دەستکاری]

نـــــاو[دەستکاری]

  • ناوی رانیە لەسەر ناوی ڕانیە چەندین بۆچوونی جیاواز ھەیە, بەنمونە لە قسەی پێشینانی شارەکەوە دەگێرنەوە کە ناوی رانیە لە (ڕانک)و (چۆخە)وە ھاتووە! رانک‌ و چۆخە جل و بەرگێکی رەسەنی کوردیە, گوایە شوانێک لە بەرزایەکی قەندیلەوە ڕانکەکەی لێ‌ بە ئاودا چووە, پاشان لە سەرچاوەی ئاوی(قولە) کە دەکەوێتە ناوەراستی شاری رانیە دۆزراوەتەوە, بەمەش ناوی ڕانیە لەو ڕانکەوە ھاتبێت. [٢]
  • کەسانی تر پێیان وایە لە ناوی پاشایەکی کۆنەوە ھاتوە بەناوی (رەھانشا).
  • مەلا روف سلێمان حەوێزی پێی وایە ناوی رانیە لە (رۆندیات)ەوە ھاتووە.
  • جمال بابان رای وایە ناوی رانیە لە (راە+نیاە) ھاتوە بەواتای ڕێ‌ نیشاندەر.
  • مامۆستا شاکر فەتاح ناوی رانیە بۆ (ران) رانەمەڕ, شوێنێکی لەبار بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەوە دەگێرێتەوە.
  • کەسایەتیەکی وەک محمود قادر فەرەج پێی وابوو ناوی ڕانیە لە (ڕەن)ەوە ھاتووە.
  • برایم بەگ کەسایەتیەکی بەتەمەنی ناو رانیە کە ئێستا کۆچی دوایی کردوە پێی وابوو ناوی رانیە لە (رێ‌+نیە)ەوە ھاتووە, واتە ناوچەی رانیە لە کۆندا بیشەڵان‌و ناوچەیەکی چڕبووە و رێی کەم بووە.
  • لە رۆژنامەیەکی کوردستانی نوێ‌ ژمارە(٢٤٧٦) بۆچونێک خراوەتە روو کە ناوی رانیە لە ئۆرانیەوە ھاتوە کە گوایە لە وشەیەکی یۆنانی لە ئۆرانس یان ئۆرانیەوە ھاتوە کە بە واتای ئاسمان دێت, بۆچوونی تر زۆرە لەسەر ناوی رانیە کە رەنگە ساخکردنەوەیان بەدواداچوونی کاتێکی زیاتری بوێت.[٣]

مێژوو[دەستکاری]

لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدە ڕانیە سەر بە ئەمارەتی بابان بووە، دواتر کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی میر محمدی ڕەواندز، دواتر کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان. ڕانیە لە ساڵی ١٨٩٧وە سنجاقێکی سلێمانی سەر بە ئەیالەتی شارەزوور بووە کە ناوەندەکەی کەرکووک بووە. لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی عیراق ڕانیە قەزایەکی سەر پارێزگای ھەولێر بووە و لە ساڵی ١٩٥٧ خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی‌.

چەندین شوێنەواری مێژوویی لە دەڤەری ڕانیەدا ھەیە:

  • لە ناوەڕاستی شاری ڕانیە گەڕەکێک ھەیە بە بەری ڕۆژھەڵاتدا بەناوی گەڕەکی قەڵات کە بە کۆنترین گەڕەکی شاری ڕانیە دادەنرێت کە بناغەی شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی بووە. مێژووی ژیان لەو قەڵاتەدا بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە. مامۆستا عەبدول ڕەقیب یوسف لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری ڕانیەدا دەڵێت: «مێژووی ژیان لەو قەڵاتەدا بۆ ٩٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە.» «عەلی سەید گەورانی» نووسەر و مێژوونوس، لە ساڵی ١٩٣٠ لە کتێبی «لە عەمانەوە بۆ ئامیدی»دا لە بارەی قەڵاتی ڕانیەوە دەڵێت: «ڕانیە گردێکی کۆنی تێدایە،گوایە لەشکری ئێرانی لە کاتی خۆی ھەڵیان بەستوە، ئێستا خانووە چین بە چینی بەسەریەوە دروستکراوە بە چەشنی قەڵای ھەولێر.» لە تەنیشت گەڕەکی قەڵات گردێکی مێژووی تر ھەیە بە ناوی «گردە دێمە».
  • «گردی شمشارە» کە لە ساڵانی ١٩٥٧ بۆ ١٩٥٩ دا لە لایەن تیمێکی دانیمارێکی و عێراقیەوە پشکینیی بۆ کراوە، بە یەکێک لە کۆنترین گردەکانی مرۆڤایەتی دادەنرێت کە زیاتر لە ٢٤٧ نامەی بزماری و میخی و پەرستگایەکی سەردەمی ئاشووریەکان و ٧ چینی مێژووی تێدا دۆزراوەتەوە، ھەر سەردەمی پێش فەخفوری و حسونە، ورکا، ئاشوری و ھتد، بۆ دوای ھاتنی ئیسلام.
  • گردەکانی بازموسیان و بوسکێن،دوگرادان، کامەریان و قورەشینە و دێمە
  • تابلۆ ھەڵکۆڵراوەکەی لای دەستە ڕاستی دەربەند لە خۆرھەڵاتی شاری ڕانیە کە ھەڵکۆڵراوێکی مێژوویی ھەیە کە وێنەی مرۆڤێکە، بە ڕای ھەندێک لە شوێنەوارناسان پاشایەکی گۆتی یان لۆلۆییە، ئەم تابلۆ مێژووییە پانی مەترێک و بەرزی ٦٠ سانتیمەتر و نزیکەی ٢٠ مەتر لە زەویەوە بەرزە.

شاری ڕانیە لە سەردەمی نوێدا:

  • لە سەردەمی شیخ مەحمودی حەفید، بارەگای جێگری حاکمی سیاسی سلێمانی ئینگلیز لە دەربەندی ڕانیە بووە.
  • شەری بەناوبانگی دەربەندی ڕانیە لە ٢٣/٨/١٩٢٢ بە یەکێک لە دیارترین ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە دادەنرێت کە خێڵە کوردە نیشتەجێبوەکانی ئەو ناوچەیە ڕۆلێکی گەورەیان تێدا گێراوە.
  • ڕاپەرینی ساڵی ١٩٨٢ و ڕاپەرینی ٥/٣/١٩٩١ کە بۆ یەکەم جارو لە شاری ڕانیە جەماوەری خەڵکی کوردستان بە گژ دەسەڵاتە خوێنرێژەکەی بەعسدا ھاتنەوە و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بە خوێنی ٨ شەھید شارەکەیان ڕزگار کرد، بەمەش دەروازەی ڕاپەرینی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان لە ڕانیە کرایەوە و بەرھەمی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی لێکەوتەوە، ھەر بۆ ئەمەش لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە نازناوی دەروازەی ڕاپەرینی پێدراوە.

ھەروەھا یەکەم بڵاوکراوە لە ڕانیەدا لە ساڵی ١٩٤٢ بەناوی «بڵێسە» دەرچووە.

جوگرافیا[دەستکاری]

شاری ڕانـیـە دەکەوێتە باکوری رۆژھەڵاتی کوردستانی باشوور و باکوری رۆژئاوای شاری سلێمانی , دەکەوێتە باکوری چیای قەندیل و باشوری قەزای کۆیە و رۆژھەڵاتی قەزای پشدەر‌ و رۆژئاوای قەزای شەقلاوە , مەرکەزی شاری ڕانیە سەرباری دەشتێکی بەپیت‌ و فراوان بە چیا دەورە دراوە, بەشی باکوری ئەو شارە بە چیای کێوەڕەش کە (١٢٠٠م) لە ئاست رووی دەریاوە بەرزە دەورە دراوە, بەشی باشوری رۆژئاوای چیاکانی حاجیلە و ماکۆکە, لەنێوان ڕانیە و چوارقوڕنە , چیایەکی بچوک ھەیە کە جادەی پێدا دەروا بەناوی کلکەی کۆڵین , بەھەمان شێوە لە نێوان ڕانیە و قەڵادزێ‌ کلکە چیایەک ھەیە بەناوی دەربەند, ئەمە جگە لە زێی دەربەند کە لایەکی ڕانیەی گرتووە. قەزای ڕانیەش لە باشورەوە بە چیای کۆسرەت‌ و زێی بچوک‌ و لە خۆرھەڵاتیش بە چیای ئاسۆس و چیای کۆلارە و لە خۆرئاوای چیای حەریرە. ڕووبەری ناوەندی قەزای ڕانیە ٨کم٢دەکاتە (٣٢٠٠ دۆنم), پانتایی قەزای رانیە ٨٨٤کم٢ یە, دەشتی بیتوێنی ڕانیە کە یەکێکە لە دەشتە بەناوبانگەکانی کوردستان , بە دەشتێکی پان‌و بەرین دادەنرێت, درێژیەکەی (٣٠کم‌) و لە رۆژھەڵاتەوە بۆ رۆژئاواو پانیشی (٢٠-٣٠)کم دایە, رووبەرەکەی (٨٠٠کم٢) و بەرزیشی لە نێوان (٥٠٠-٦٠٠)کم دایە. رانیە (١٤٦کم) لە شاری سلێمانیەوە دوورە.[٤]

دانیشتووان[دەستکاری]

بە گوێرەی ئاماری سەرژمێری گازێتەربۆ ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتوانی ڕانیە نزیکەی ١٣٠٫٠٠٠ کەس و نزیکەی یانزە ھەزار خێزانە. دانیشتوانی ڕانیە پەیڕەوی ئاینی ئیسلام و سەر بە مەزھەبی شافعین.

شوێنەکان[دەستکاری]

  • گەرەکەکان: قەڵات، رەشەمێرگ، گڵینجان، سەرا، ڕزگاری، ڕاپەرین، ئازادی یەک، ئازادی دوو، کێوەڕەش، قوولە، فەرمانبەران، خانزاد، نەورۆز.دابان . ماردین ،ھەوارە بەرزە .
  • سەیرانگاکان: کەنار ئاوی دەربەندی ڕانیە، دەوروبەری سەرچاوەی ڕەشەمێرگ، لای گردەدێمە، سەیرانگای بێتواتە و گوندەکانی ناوچەی دۆڵی شاورێ و ئاکۆیەتی
  • پارکەکان: پارکی دەروازە، باخی گشتی،پارکی دایک، پارکی پێشمەرگە .
  • بازاڕەکان: قەیسەری نەقیب، بازاڕی کوردستانی نوێ.بازاری بیتوێن مۆڵ،
  • زانکۆکان: زانکۆی ڕاپەڕین
    • پەیمانگاکان :پەیمانگای کۆمپیوتەر ، پەیمانگای وەرزش ، پەیمانگای ھھونەرەجوانەکان ....
  • ئامادەیییەکان: پێنجی ئازار، کۆدۆ، ڕانیەی کچان، کێوەڕەش، پەیام، رانیەی ئێواران، کێوەرەش،سەفین،
  • خوێندنگا ناوەندییەکان: گوڵستان، بابەگورگور، ھیوای ئێواران، بۆتێ، میدیا
  • مزگەوتەکان: مزگەتی گەورەی ڕانیە، مزگەوتی ناجیەخان، مزگەوتی ھەمزاغا، مزگەوتی قازی محمد، مزگەوتی قەندیل، مزگەوتی نزا، مزگەوتی صلاح الدین -راپەرین، مزگەوتی ئازادی،عبدالکریم مدریس، مزگەوتی خێرخوازان ، مزگەوتی ماردین ،

گالەری[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]