شێروان مەزن
لەوانەیە ئەم وتارە لە https://kurdipedia.org/default.aspx?lng=1&q=20151012234136127503 (دووپ دێت · کۆپی ڤایۆز) لەبەرگیرابێتەوە، لەوانەیە ئەم کارە دژی سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوەی ویکیپیدیا بێت. (ئازاری ٢٠٢١) |
شێروان مەزن | |
---|---|
شارەدێ | |
![]() شێروان مەزن لە بەھاری (٢٠٢٢) | |
وڵات | ![]() |
پارێزگا | ھەولێر |
قەزا | قەزای مێرگەسۆر |
بەرزایی | ١١٥٠ مەتر (٣٬٧٧٠ پێ) |
زمانەکان | |
• ناوچەیی | بادینی |
• فەرمی | سۆرانی |
شێروان مەزن شارەدێیەکە سەر بە شارۆچکەی مێرگەسووری پارێزگای ھەولێرە. شارەدێی شێروان مەزن ٧٠ گوند دەگرێتە خۆ کە ١٩ گوندی ئاوەدانە و ٥١ گوندیش تاکو ئێستا ئاوەدان نەکراوەتەوە. ١٥٥کم لە ناوەندی پارێزگای ھەولێر و ٣٠کم لە ناوەندی شارۆچکەی مێرگەسور دوورە.[١][٢]
مێژووی دروستبوون[دەستکاری]
شێروان مەزن کە ئێستا ناوەندی شارەدێیە یەکەم جار گوند بووە و مێژووی دروست بوونی دەگەڕێتەوە بۆ ٥٥٠ سال پێش ئێستا، کە تەنیا لە چەند مالێکی کەم پێک ھاتبوو. لە سالی ١٨٩٠ شێروان مەزن کراوە بە شارەدێ بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی مزوری باڵا کە ناوەندی شارەدێیەکە لە شێروان مەزن بوو. لە ڕووی بەرخودان و قوربانیدان لە شورشەکانی کوردستان خەلکی ئەم ناوچەێە خاوەنی سەدان شەھید و ئەنفال ن، و چەندین جار ئەم ناوچەیە ڕاگێزراوە و سوتێن ڕاوە لەلایەن دوژمننانی کوردستانە و.
جوگرافی[دەستکاری]
شارەدێی شێروان مەزن ناوچەیەکی شاخاوی سەختە، لە گرنگترین چیاکانی: چیای بۆتین و چیای موسەکا و چیای ھوکل و چیای گۆڤەند لەگەڵ چیای چارچەل، ڕووباری شین کە سەرچاوەکەی لە وڵاتی تورکیاوە ھەڵدەقوڵێت، دەکەوێتە سنووری ئەم شارەدێیە. ڕووبەری گشتی سنووری کارگێری ناحیە ٢٧٠کم٢ کە زەویەکەی ٤٤٪ی چیا و ٣٥٪ی گرد و ٢١٪ی دەشتایییە. ١١٥٠م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، و ئاووھەوای ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی مام ناوەندییە، لە ھاویندا گەرم و ھەندێک جار پلەی گەرما دەگاتە ٤٠ پ. س؛ و لە وەرزی زستاندا ساردە و پلەی گەرما دەگاتە خوار ١٠ پ. س؛ و لە وەرزی زستاندا بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێ، کە ڕێژەی باران بارین ھەندێک ساڵ دەگاتە سەروی ١١٥٠ ملم و بەفربارینی ھەندێک ساڵ دەگاتە ٢٠٠سم، و وەرزەکانی بەھار و پایزی مام ناوەندییە.[٣]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "کورتەیەک دەربارەی ناحیەی شێروان مەزن". gondiselke.6te.net.
- ^ "ئاگرکەوتنەوەیەک بووە ھۆی سووتانی چەندین دۆنم زەوی و پاوانی شێروان مەزن". www.basnews.com.
- ^ "قەزای مێرگەسور سەربە پارێزگای ھەولێرە و لە پێنج ناحیە پێک دێت و ژمارەی گوندەکانی ٢٥٢ گوندە". www.hawlergov.org.