سرێشمە، سۆران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سرێشمە یەکێکە لە شارەدێیەکانی شارۆچکەی خەلیفان، لە پارێزگای ھەولێر، باشووری کوردستان. دانیشتووانەکەی ٥١٨٥ کەسن.

سرێشمە پێشتر گەورەترین گوندی دەڤەری خەلیفان بوو لە ڕووی ڕووبەر و ژمارەی دانیشتووان.[١] شارەدێیەکە پێنج کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری خەلیفانەوە دوورە.

لە ڕێکەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢٣ گوندی سرێشمە بە فەرمی بوو بە شارەدێ، و سەر بە شارۆچکەی خەلیفانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.[٢]

ناوی سرێشمە[دەستکاری]

زۆربەی بیروڕاکان لەسەر ئەوە کۆکن کەوا ناوی سرێشمە لە «سێ ڕەشماڵ»ەوە ھاتووە، کە بە مانای سێ دانە ڕەشماڵ دێت. بە درێژایی ڕۆژگار لەگەڵ بەکارھێنانی لەلایەن خەڵکی سرێشمەوە کراوە بە سرێشمە بۆ ئەوەی بۆ دەربڕین ئاسانتر بێت. محەممەد ئەمین زەکی بەگ ئاماژەی بە ناوی سرێشمە کردووە بە سێ ڕەشمە.

دانیشتووان[دەستکاری]

بەپێی تازەترین سەرژمێری شارەدێی سرێشمە پێک دێت لە ١٠٩٩ خێزان و ٥٢٣٦ کەس. پێشان زۆربەی خەڵکی سرێشمە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریک بوون، بەڵام ئێستا زۆرینەی پێشمەرگە و فەرمانبەری حکوومین و بەشێکی تریش خەریکی بازرگانین.

خزمەتگوزارییەکان[دەستکاری]

خوێندن و پەروەردە[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٨ یەکەم قوتابخانە لە سرێشمە کراوەتەوە. ئێستا پێنج قوتابخانەی ھەیە کە لە سێ باڵەخانە دەوام دەکەن.

تەندروستی[دەستکاری]

لە سرێشمە تەنھا یەک بنکەی تەندروستیی بچووک ھەیە.

شارەداری[دەستکاری]

سرێشمە شارەوانیی تایبەت بە خۆی ھەیە.

ئایین و کولتوور[دەستکاری]

تێکڕای خەڵکی شارەدێی سرێشمە موسڵمانن و لە مەزھەبدا سوننەن. لە سرێشمە مزگەوت ھەن. سرێشمەیییەکان زارێکی تایبەت بە خۆیان ھەیە کە لە ناوچەکە دەناسرێتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "پێچه ڕووبارییه‌كانی زێی گه‌وره له نیوان هه‌ردوو گوندی (مه‌كردان و گرد مامك) له پارێزگای هه‌ولێر (توێژینه‌وه‌یه‌كه له بواری جیۆمۆرفۆلۆجیا)". Zanco Journal of Humanity Sciences. 22 (6). 2018-12-27. doi:10.21271/zjhs.22.6.13. ISSN 2218-0222.
  2. ^ "بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت ناحیەی خەلیفان کرا بە قەزا و گوندی سرێشمە کرا بە ناحیە". حکومەتی هەرێمی كوردستان (بە کوردی). Retrieved 2023-09-12.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)