قوروە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قوروە
قوربە
Qurwe - Ghorveh
[[File:Qu1.jpg {وسط‌چین}}
میدان اتحاد
دورنمایی از شهر
مجتمع تجاری در قروه
بام سبز قروه
پارک جنگلی سراب
پل فرهاد آباد
|300px|دیمەنی شارۆچکەی قوروە]]
دیمەنی شارۆچکەی قوروە
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاسنە
شارستانقوروە
ناوچەناوەندی شارستانی قوروە
بوون بەشارۆچکە١٩٥٧
دەسەڵات
 • شارەدارخەسرەو عزەتی
ڕووبەر
 • سەرجەم١١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٬٩١٥ مەتر (٦٬٢٨٣ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١١٥،٢٣٨
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی، کەڵھوڕی و ھەورامی) و ئازەری
 • ئایینئیسلام(شیعە و سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٨٧
وێبگەفەرمانداری قوروە

قوروە لە شارەکانی پارێزگای کوردستانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کەکەۆتووتە ٨٧ کیلومتری ڕۆژھەڵاتی شاری سنە و ٧٧ کیلومتری ڕۆژاوای شاری ھەمەدان.

ناو[دەستکاری]

باوەڕپێکراوترین ڕەگی ناوی شارۆچکەی قوروە لە وشەی قوڕەوە وەرگیراوە، ھەڵکەوتەی شارۆچکەی قوروە وەھایە دەکەوێتە دەشتێکی بەرینەوە کە بە بارانێکی کەم قوڕی تیا دروست دەبێت. هەر وەها لە هەنبانەبۆرینە دا سەبارەت بەوشەی کووڕوە هاتووە جۆرە بەردێکە کە لە ئاهەک یان قەس پێک هاتووە.سەخت تر لە کوڵوو ونەرمتر لە کوچک. کە زیاتر بۆ شوشتنی تیانە وقازان ومەنجەل بە کار دەهێنرا.جا ئەم بەردە لە ناۆچە وشاری قوروە زۆرە.وگۆایە نێوی قوروە لە وەشەی کوڕوە وەرکیراوە.

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی ئەم شارە دەگەرێتەوە بۆ کۆتایی سەردەمی حکومەتی قاجاڕ کەپێشتر ناوەندی ئەم ناۆچەیە گوندی قەسڵان بووە لە ٨ کیلومتری باکووری شار قوروە وە لە سەردەمی ئامالاخانی ئەردەلان قەسلان بوو ناوەندی ئەردەلانەکان وەئاوی سەراۆ لە باشووری شار قوروە بە خەنەق برا بوو قەسلان وەزەویەکان نزیک سەراۆ درا بە جەند بنە مالەیک ھاوردە لە ناۆچەی بان مێرەوان لای ھەمەدان و زەنگان لە ساڵی ١٢٦٢ کۆچی مانگی بەبوونەی ھاتنی نەخۆشی تاعوون لە قەسڵان کە بو بە ھۆی مردنی ٢٨ کەس لە دوشەودا. قەسڵان چۆڵ کرا و خەڵک رویان لە گوندی وێەج کرد لەنزیک قوروە وە لە دووائیش ئەردەلانەکان گەڕانەوە بو سنە و ھەروەا بەرە بەرە بەبوونەی رێگای سنە ھەمەدان وە ھێلی تلگراف کە لە قوروە ئەپەڕا گوندی قوروە پەرەی سەند تالە ساڵ ١٣٣٦ ھەتاوی کەپارێزگای کوردستان درووست کرا ناۆچەی ئەسپەن ئاوا و لەیلاخ شارستانی قوروەیان پێک ھێنا وە گوندی قوروە بو بە ناوەندی شارستان (قەزا)، شار پەرەی سەند و گەۆرا بووبە تایبەت لە دووای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.

کانگاکانی زێڕ[دەستکاری]

قوروە ژمارەیکی کانگای زێڕی ھەیە کە ھەندێک لە پێداویستی وڵاتی ئیران دابین دەکەن.[١][٢]

دانیشتووان[دەستکاری]

جەماوەری ئەم شارە بە پێ سەر ژمێری ٢٠١٢ وەلکاندنی شارۆچەی قەلا ٨٧،٧٩٢ کەسە.

زمان[دەستکاری]

زۆرینە خەڵکی قوروە بە زمانی کوردیی ناوەندی و بەشێکیش بەزمانەکانی ئازەری و فارسی دەدوێن و وای کردووە کە خەڵکەکانی ئەم شارە سێ زمانی کوردی و فارسی و ئازەری بزانن. ھەروەھا بەشێکیش لە خەڵکی ئەم شارە بە تایبەت خەڵکی قەڵا بە زاراوەی ھەورامی و بەشێکی دیکەش بە زمانی کوردیی باشووری قسە دەکەن.

ئایین[دەستکاری]

ئایین خەڵکی قوروە ئیسلام ولەسەر دومەزھەبی سونە وشێعەن وەئەمەتایبەتمەندیکی داوەتەئەم شارە کەبووتە شاری پێکەوەژیان.

گەڕەکەکانی شاری قوروە[دەستکاری]

گەڕەکەکانی شاری قوروە

بان کانی| بان کوچکەکان | قەلای عەبدولمەلەکی | خۆار جادە | پشت کوشتارگاە| محلەی ژۆر | فەرھەنگیان |پشت ھەواشناسی | عەرەفە | فەرمانداری| محلەی خۆار |دیوەزەن|ثبت ئەحوال |تختی | سەی جەمال |بوعەلی | قەۆرسان | بەسیجیان |دانش | پارک |ترمینال | مودەرس | ئیمام |ئەبوزەر |رێ قەسلان|

  • مێژووی ئەردەلان مەستورەی کوردستانی
  • حەدیقەی ناسری میرزا ئەلی ئەکبەر کوردستانی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ [ku.mehrnews.com/news/33828/http:// "ساڵانە ٥ تۆن شووشی زێڕ لە کانگاکانی قوروە بەرھەم دێت"]. Mehr News Agency. ئاژانسی ھەواڵی مێھ. 25ی ئابی 2020. Retrieved 13ی Septemberی 2020. {{cite news}}: Check |url= value (help); Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  2. ^ "٥٠ لەسەدی زێڕی ئێران لە کوردستان بەرھەم دێت". Mehr News Agency. ئاژانسی ھەواڵی مێھر. 7ی ئەیلوولی 2020. Retrieved 13ی Septemberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)