ناحیەی سکتان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە سکتانەوە)
Jump to navigation Jump to search
سکتان
ناحیە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Location_map لە ڕیزی 502:Unable to find the specified location map definition: "Module:Location map/data/Kurdistan" does not exist.جێگەی لە کوردستاندا

پۆتانەکان: 36°14′07.1″N 44°36′59″E / 36.235306°N 44.61639°E / 36.235306; 44.61639پۆتانەکان: 36°14′07.1″N 44°36′59″E / 36.235306°N 44.61639°E / 36.235306; 44.61639
وڵات کوردستان
پارێزگاھەولێر
بەرزایی٦٨٠ مەتر (٢٬٢٣٠ فووت)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٥٬٢٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی

ناحیەی سکتان (Siktan) ، سەر بە قەزای کۆیەیە. ژمارەی گوندەکانی ١١ گوندە رێژەی دانیشتوانیشی ٥٢٠٠ کەسن. ناوەکەی لە ناوی گوندی (سکتان) وە ھاتووە، کە لە کاتی دروست بوونی ئەم ناحیەیە لە لایەن لیژنەیەک پێشنیاری چەند ناوێک کراوە، بەڵام دواتر بڕیار لە سەر ناوی ئەو گوندە دراوە کە بووە بە ناوەندی ناحیەکە. سنووری ناحیەکە دەکەوێتە ناوچەی خۆشناوەتی کە بە

دۆڵی (ھیران و نازەنین) ناسراوە، بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٣٠٩) لە ٠٥-٠٦-٢٠٠٥ بریاری دامەزراندنی دراوە، ژمارەی گوندەکانی (١١) گوندە و لە رووی ئیداریەوە سەر بە قەزای کۆیەیە، دووری لە ناوەندی پارێزگای ھەولێر (٨٠)کم، وە لە شاری کۆیە (٣٠)کم دورە وە ھاوسنوری شارەدێی ھیرانە کە (١٠) کم دوورە لێیەوە وە ژمارەی دانیشتوانی (٢٠٠ ٥) کەسە. تاکو ئێستا (١٢) فەرمانگە و بنکە لە ناوەندی ناحیەکە کراوەتەوە.

ھەڵکەوتەی جوگرافی ناوەندی ناحیەی سکتان شاخاویە. لە نێوان ھەردوو لوتکە شاخی کنێران و دارۆشە دایە، بەشی سەرەوی کەوتۆتە دۆڵێکی تەنگەبەر بە داری جۆراوجۆر ڕازاوەتەوە وە لە بەشی سەروەوی دۆڵەکە کانیاوێکی جوان و رازاوەی لێیە بە ناوی سەروکانی وە لەسەر ئەو ئاوە ئاسەواری چەندین ئاشی ئاوی دەبینرێت کە مێژووەکەیان زۆر کۆنە. ناحیەی سکتان دەکەوێتە باکووری قەزای کۆیە وە لای رۆژئاوای ناحیەی ھیرانە وە لای باکووری ناحیەی بالیسانە وە لای رۆژھەڵاتی قەزای ڕانیەیە.

سنوری ناحیەی سکتان وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا، بەشێکە لە ناوچەی دۆڵی ھیران و نازەنین، سنورەکەی لە لاێک لە گوندی کونەفلوسە دەست پێ دەکات تاکو گوندی قاقا وە لە لایەکی تری لە گوندی نازەنین تا گوندی جەلی، رووبەرەکەی ١٥٠، ٧٠ کم دووجایە بەرێژەی ٥٤% شاخاوییە و رێژەی ٢٣% دەشتە و رێژەی ٢٣%گردە، ناوچەکە سروشتێکی جوان و گەشتیاری ھەیە کە لە وەرزی ھاوین رێژەیەکی بەرچاوو لە گەشتیاران رووی تێدەکەن، وە باران بارین لە ساڵانی ئاسایی نزیکەی (٨٠٠)ملم لە ساڵێکدا بۆ نمونە ساڵی (٢٠١٣) (٩٤٠)ملم باریووە وە ئاو و ھەواکەی تا رادەێک شێدارە و لە وەرزی زستان رێژەیەکی باش بەفری لێ دەبارێت.[١]

ناوی سکتان[دەستکاری]

ناوی سکتان وەک خەڵکی ناوچەکە باسی لێوەدەکات دوو رای جیاواز ھەیە، لەوانە دەوترێت کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ پێش ھاتنی ئاینی ئیسلام , لە ناوی کچی پاشایەکی سەردەمی مسیحیەت ھاتووە کە ناوی سکتان بووە، وە رای دووەم دەوترێت لە ناوی گوڵێک ھاتووە کە ناوی (ستک) ە کە وەرزی بەھاران بەرێژیەکی بەرچاو لە سکتان دەروێت.[٢]     

ناحیەی سکتان لە خۆرئاواوە

مێژووی ناحیەی سکتان[دەستکاری]

مێژووی یەکەی کارگێری ناحیەی سکتان لەبەر ئەوەی ناحیەیەکی نوێیە، لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە مێژووێکی ئەوتۆی نیە وەک یەکەی کارگێری، بەڵام ناوچەکە مێژووێکی دێرینی ھەیە لە بوونی چەندین گۆرستانی پێش ھاتنی ئاینی ئیسلام و شوێنەواری ھەندێ جۆگەی بەردین و ئاشەی ئاو و ژمارەیەک قەڵاتی بچوک لەوانە (قەڵاتی باسا اغا) کە پێگەیەکی سەربازی و کۆکردنەوەی داھات و بەروبومی کشتوکاڵی بووە لە سەردەمی میرنشینی سۆران، وە سەردمێک سکتان سنوری نێوان میرنشینی سۆران و بابان بووە تا ئەو کاتەی شەر روویداوە لە نێوان ھەردوو میرنیشن سنوری میرنشینی سۆران گەیشتۆتە قەزای دووکان وەک لە بەرگی دووەم بەشی یەکەمی (مێژووی کۆیە)ی  مامۆستا تاھیر حوێزی دا ھاتووە لە لاپەرە (٩١) بابەتی شەری سکتان وە لە ناوچەکە چەندین ئاسەواری مێژوویی گرنگی تیادایە وەک قەڵاتەڕەش لە گوندی نازەنین و ئاوەگرد و ئەشکەوتی سەرگرد و ئەشکەوتی سۆری مێرابێ.[٢]

مێژووی بنەماڵەکان[دەستکاری]

پەڕگە:Old siktan men.jpg
پایزی (١٩٦٠) سکتان لەراستەوە: (کوێخاعەوڵای گردەشێری - کوێخا حەمەدی سکتان - کوێخا حەوێزی کانی بەرد - کوێخا حەسەنی سکتان - جمال فەقێ حاجی). ئەم وێنەیە لە بەردەم کۆشکی کوێخا حەسەن گیراوە، کوێخا حەسەن پیاوێکی ناودارو بەخشندە و ناندەربوو لەناوچەی خۆشناوەتی[٣]

سکتان بەشێکە لە دۆڵی خۆشناوەتی دەکەوێتە باکوری شاری کۆیە بە دوری ٣٠کم. لە ساڵی ١٣٥٠ی زایینی وەک گوند ئاوەدانکراوەتەوە کە پێنج کوڕی کەسایەتی بە ناوی (فەقی جعفر کوڕی سید بطل) لە گوندی گۆمەشینی سەیدانی دەڤەری گەردیانی دەشتی کۆیە دێن موڵکی سکتان دەکڕن. ئەم پێنج برایە بەناوی (عمر، خدر، مامەر، مەحمەر، فەقێ زوبێر) دەبن ئەم دەڤەرە ئاوەدان دەکەنەوە و زەوی زارەکەشی بەسەر خۆیاندا دابەش دەکەن، ئەوانیش پێنج تیرەیان لێ دروست دەبێت بەناوەکانی (میر عمری، میر خدری، میر مامەری، میر مەحمەری، فەقێ زوبێری)، کە ئێستا بەشی زۆری دانیشتوانی سکتان بە ناوی ئەم تیرانە بنەماڵەکانیان ناو دەھێن، کە خۆیان پێی دەڵێن (بەرەباب)، واتا دانیشتوانی سکتان بەسەر ئەم پێنج بەرەبابەدا دابەشبووە، وە ئەم پێنج کەسە نەوەی زۆریان لێ دەبێتەوە و چەندین بەرەبابی بچوکتریان لێ دروست دەبێت و بڵاوە دەبنەوە لە ھەولێر و شەقڵاوە و ڕانیە و کۆیە و تەقتەق و بێتواتە، وە ھەروەھا لە چەند گوندێک بڵاو دەبنەوە وەک (کاموسەک، سناوە، جەلی، کۆدەڵە، قەرەنی ئاغا، کانی بەرد، نواوە، دواوە، شێخ وەسانان، مامە جەلکە، عەوێنە) و چەندان گوندی تر کە ناوەکان لە بەردەستدا نین.

ناوی چەند بەرەبابێک لە تیرەی میر عمری کە وەک میر و سەرداری سکتان بوون لەم دەڤەرەدا: بەرە بابی فەقی ڕەسول یاخود (ڕەسول پاشا)، فەقی محمود لە کانی بەرد، بەرەبابی فەقی وسو لە شێخ وەسانان، بەرەبابی مام خەلیفە، بەرەبابی برایم ئاغا، بەرەبابی حاجی کریم فەقی علی لە گوندی عەوینە، بەرەبابی حەم و مەم (أحمد و محمد) یاخود حاجی ئەبابەکری (لە سکتان لە پاڵ پێنج بەرەبابە سەرەکیەکە چەند بنەماڵەیەک بە حاجی ئەبابەکری ناویان دەھێنرێت کە بەشێکن لە تیرەی میر عومەری).[٤]

باری ئابووری[دەستکاری]

پارکی سکتان لە زستاندا دوای بارینی بەفر، وێنەکە لە 2015 دا لە لایەن ڕەزوان سکتانیەوە گیراوە.

باری ئابووری خەڵکی ناوچەکە تا ڕادەێکباشە، بژێوی ژیانی خەڵکی ناوچەکە بەرێژەێک موچە خۆری حکومەت وە خەریکی کشتوکاڵن بە تایبەت خاوەنی باخچەن , ناوەچەکەش بە میوەی ھەنار بەناوبانگە بە تایبەت گوندی نازەنین، لە تەواوی سنوری ناحیەی سکتان رێژەێکی بەرچاو کانیاو و ئاوی سروشتی تێدایەکە سەرچاوەی ئاودانی باخچەکانیانن، بەپێی ئاماری ھۆبەی کشتوکاڵی سکتان سنوری ناحیە (٥٨٣٢٤) دۆنم زەوییە لەو بریە (١٣٤٨٤) دۆنم شیاوە بۆ چاندن وە ئەمەش دابەش بووە بەسەر (١٤٣٧) دۆنم بەراوە وە (١١٢٣١) دۆنم پشتاو وە (٧٨٩) دۆنم رەزە، بری (٢٢١٢٤) دۆنم پاوانە وە (٣٣)کانی سروشتی لە ناوچەکە ھەیە، (٧) کێڵگەی پەلەوەرھەیە، بەپێی ئاماری بنکەی ڤێرتێنەری (٧٧٨ ٢٠) سەر سامانی ئاژەڵی ھەیە لە جۆری مەر  و بزن و ڕەشەوڵاغ لێیە.[٢]

باری کۆمەڵایەتی[دەستکاری]

باری کۆمەڵایەتی لە سنوری ناحیە لەرووی نەتەوە بەرێژی ١٠٠% کوردن وە لە رووی ئاینی ١٠٠% موسڵمانن.  

لە رووی پرۆژەی خزمەت گوزاری تا رادەێکباشە، دوو پرۆژەی ستراتیجی گرینگ لە ناوچەکە ئێستا لە قۆناغی جێبەجێ کردنن لەوان ھەردوو بەنداوی (جەلی و نازەنین) کە کاریگەرێکی باشی دەبێت لە گلدانەوەی ئاو لە سنورەکە کە ئەمەش دەکرێت سوودی لێ وەربگرێت بۆ مەبەست زیاتر فراوانکردنی پانتایی سەوزایی لە ناوچەکە وە بە گەشتیاری کردنی زیاتری سنورەکە.[٢] 

گرینگترین پرۆژەکانی سنورەکە لە ساڵی ٢٠٠٥ تا 2013[دەستکاری]

كۆمەڵگای فەرمانگەكانی ناحیەی سکتان

١.    دروست کردنی (٦) بینای خوێندنگا ساڵانی (٢٠٠٥ و ٢٠١٠)

٢.    دروست کردنی دوو مەڵبەندی تەندروستی و (٣) بنکەی تەندروستی ساڵی (٢٠٠٦)

٣.    ڕاکشانی تۆری کارەبا بۆ دوا گوندی سنورەکە (کونەفلوسەکۆدەرە) ساڵی (٢٠١٢)

٤.    دروست کردنی کۆمەڵگای فەرمانگەکان ساڵی ٢٠٠٨

٥.    ھۆڵی بۆنەکان ساڵی ٢٠٠٨

٦.    یاریگای وەرزشی ساڵی ٢٠٠٨

٧.    دروست کردنی پارکی سکتان ساڵی ٢٠٠٩

٨.    پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگای گوندی نازەنین ساڵی ٢٠٠٨

٩.    بردنی ڕێگاو تێکەڵە ڕێژکردنی ڕێگای گوندی کونەفلوسە ساڵی ٢٠٠٨

١٠.    تۆری دابەش کردنی ئاوی گوندەکانی (قاقا و کۆدەرە و کونەفلوسە و جەلی و کۆلکەرەش و کاموسەک)

١١.    لێدانی (١٧) بیری ئیرتوازی بۆ ئاودێری و ئاوی خواردنەوە لە ساڵی (٢٠٠٦ تا ٢٠١٣)

١٢.    دروست کردنی (٨) جۆگەی کۆنکریتی لە سنورەکە لە ساڵی (٢٠٠٥ تا ٢٠١٣)

١٣.    قیرتاو کردنی رێگای سکتانی سەروو ساڵی ٢٠٠٩

١٤.    دروست کردنی دارستان و سیاج کردنی و چاندنی (٣٥٠٠) دار ساڵی ٢٠١٠

١٥.    دروست کردنی بەشێکی زۆری زێرابی ناوەندی ناحیە ساڵی ٢٠١٠

١٦.    دوساید کردنی رێگای ناوەندی ناحیە ساڵی ٢٠١١

١٧.    قیرکردنی رێگای ھەردوو گوندی (کۆدەرە و کونەفلوسە) ساڵی ٢٠١٢

١٨.    نۆژەن کردنەوەی رێگای سەرەکی کە بە سنوری ناحیەکەدا تێدەپەرێت لە سەرەتاوە تا کۆتایی  ساڵی ٢٠١٢

١٩.    دروست کردنی پرۆژەی بەنداوی نازەنین ساڵی ٢٠١٢

٢٠.    دروست کردنی تۆری دابەش کردنی ئاو بۆ گەرەکەکانی سنوری شارەوانی ساڵی ٢٠١٢

٢١.    پرۆژەی کۆنکریت کردنی کۆڵانەکانی سنوری شارەوانی ساڵی ٢٠١٣

لەگەڵ ھەندێ پرۆژەی بچووک و نۆژەن کردنەوە لە سنورەکە.[٢]

گوندەکان[دەستکاری]

ئەو گوندانەی سەر بە ناحیەی سکتانن ژمارەیان ١١ گوندە کە بریتین لەمانە:[٢]

ژ ناوی گوند ساڵی ئاوەدان کردنەوە
١ نازەنین ١٩٩١
٢ کاموسەک ١٩٩١
٣ جەلی ١٩٩١
٤ کۆلکەرەش ١٩٩١
٥ قاقا ١٩٩١
٦ کۆدەرە ١٩٩١
٧ کونەفلوسە ١٩٩١
٨ سناوە ١٩٩١
٩ گردگۆران ١٩٩١
١٠ ئاور ئاوەدان نیە
١١ گردەشێر ئاوەدان نیە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ زانیارینامەی سەرھێڵی کورد پیدیا
  2. ^ ی ا ب پ ت ج ماڵپەڕی پارێزگای ھەولێر Archived ١٢ی ئابی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  3. ^ لە بابەتێکی پەڕەی وێنە مێژووییەکانی کوردستان لە فەیسببکدا ھێنراوە.
  4. ^ لە بابەتێکی ھەژماری بەڕێز حاجی احمد لە فەیسبووکدا باسکراوە