شارستانی شەوت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شارستانی شەوت
شارستانی شۆڤە
شھرستان شوط - شوط بۆلگەسی - Showt County
جێگەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
بوون بە شارستان٤ی نیسانی ٢٠٠٨
دەسەڵات
 • سەرۆکی شارستانشەھروز بابازادە
ڕووبەر
 • شارستان٩٠٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٥٠ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 • شارستان٥٥٬٦٨٢
 • شاری
٢٧٬٣٤١
 • لادێیی
٢٨٬٣٤١
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کرمانجیئازەری
 • ئایینئیسلام(شیعە و سوننە) و یارسان
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەشوت

شارستانی شەوت یان شارستانی شۆڤە، (بە فارسی شھرستان شوط، بە ئینگلیزی Showt County، بە ئازەری شوط بۆلگەسی) یەکێکە لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئێران.[١] لە باکوورەوە شارستانی پۆلدەشت و شارستانی شەوت، لە باشوورەوە شارستانی چایپارە، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی پۆلدەشت، لە ڕۆژاواوە شارستانی ماکۆ و شارستانی چاڵدێران. ناوەندی سیاسی و ئیداری ئەم شارشارستانە شارۆچکەی شەوت(شۆڤە)یە. شارستانی شەوت، سیاسیترین و بێبەشترین شاستانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە، ڕێگای ئاوریشم، ڕێگای ترانزێتی تەبرێز-بازەرگان و ڕێڕەوی خێرای بازەرگان-بەندەر ئیمام خومەینی، کە بە ڕێڕەوی ڕۆژئاوای ئێران ناسراوە، بەم شارستانەدا تێدەپەڕن.[٢]

شارستانی شەوت لەڕووی قەبارەوە لە پلەی ١٧ھەمیندایە، بەڵام لەڕووی چڕی دانیشتوان و گەشەی دانیشتوانەوە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە پلەی ١٤ھەمیندایە و لەگەڵ شارستانی ماکۆ و شارستانی پۆلدەشت، ناوچەی (ئازادی ماکۆ) پێکدەھێنێت، ھەروەھا نوێنەرێکی لە ماکۆ و شەوت و پۆلدەشت و... بازنەکانی ھەڵبژاردنی چاڵدێران لە ئەنجومەنی ئیسلامیدا ھەیە.

مێژوو[دەستکاری]

بەپێی سەرچاوە و پەرتوکە مێژوویییەکان شاری شوتە سەر بە ئەرمینیا بووە، لەکاتی ئێستادا سەر بە دەوڵەتێکی ئیسلامییە و ئیسلام تێیدا نیشتە جێیە، ھەرچەندە لە ئێستادا بنماڵەیەکی ئەرمەنی تیادا نییە. تەنانەت ناوی ئەم شارەش دەلالەتە لەسەر ئەرمەنی بوونی ناوچەکە، لەسەرەتادا ناوی ئەم شارە (ئەشوت) بووە کەناوێکی ئەرمەنییە و بەپێی کات گۆڕدراوە و بووەتە شەوت.[٣]

تا ساڵی ١٩٩٠، گوندەواری شەوت لەژێر کۆنترۆڵی ناوچەی پۆلدەشت(پێش شۆڕش، ناوچەی شەھاباد)ی شارستانی ماکۆ بوو، بە ڕەزامەندی دەستەی حکومەت لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ ئەم بەشە لە شارستانی ماکۆ جیاکرایەوە و بەرزکرایەوە بۆ شارستان.

دانیشتوانی شارستانی شۆڤە[دەستکاری]

بەپێی دوایین سەرژمێری نیشتمانی لە ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی دانیشتوانی شارستانی شەوت ١٥ ھەزار و ٧٥٦ ماڵ بووە و کۆی گشتی ٥٥ ھەزار و ٦٨٢ کەس بووە.[٦]

دانیشتوانی شار و گوند[دەستکاری]

تێکڕای دانیشتوانی شارستانی شۆڤە ٥٥٫٦٨٢ کەسە:[٧]

شارنشین ٢٣،٣١٤ کەدەکاتە ٤٩٪.

گوندنشین ٢٨،٣١٤ کەدەکاتە ٥١٪.

پێکھاتەی شارستانی شۆڤە لە ٢٠١٦
ڕێژەی سەدی
یارسان
  
٥٠٪
کورد
  
٢٧٫٥٪
ئازەرییەکان
  
٢٢٫٥٪


زمان و ئایین[دەستکاری]

خەڵکی ئەم شارستانە بە ئازەری و کرمانجی قسە دەکەن. ئایینی خەڵکی شارستانەکە نیوەی یارسانە و نیوەکەی تری لە ئیسلام(شیعە و سوننە) پێکھاتووە.[٨][٩]

دابەشی کارگێڕی[دەستکاری]

شارستانی شەوت لە ٢ ناوچە و ١ شارۆچکە و ٢ شارەدێ و ٤ گوندەوار و ٦٥ گوند پێکھاتووە:

ناوچە ناوەندی ناوچە دانیشتوانی ناوچە لە ٢٠١٦ ناوی گوندەوار ناوەندی گوندەوار دانیشتوانی گوندەوار لە ٢٠١٦ شارۆچکە و شارەدێ دانیشتوان لە ٢٠١٦
ناوچەی ناوەند شەوت ١٧،٧٨٦ گوندەواری یۆلاگەلدی عەزیم کەندی ١١،٦١١ کەس شەوت

یۆلاگەلدی

٢٥٬۳۸۱ کەس

٣،٩٣٥ کەس

گوندەواری قەرەقویونی باکوور سۆفی ٦،١٧٠ کەس
ناوچەی قەرەقویون مەرگەنلەر ١٤،١٣١ کەس گوندەواری قەرەقویونی باشوور مەرگەنلەر ۷٬٥٨٨ کەس مەرگەنلەر ٢،٢٩٤ کەس
گوندەواری چەشمە سەرا میخور ٦،٣٤٣ کەس

گوندەکانی شارستانی شۆڤە[دەستکاری]

شۆڤە شارۆچکەیەکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە.

ژمارەی گوندکانی دەکاتە ٧٢ گوند:

کوردنشینەکان ١٣ گوند.

ئازەرینشینەکان ٥٣گوند.

تێکەڵەی کورد و ئازەری٦گوند.

گوندە کوردنشینەکان[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ١٢ گوند.

گوندە تێکەڵە کورد و ئازەرییەکان[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ٦ گوند.

گوندە ئازەرییەکان[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ٥٢ گوند.

سەرچاوەکان[دەستکاری]