شارستانی پۆلدەشت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
شارستانی پۆلدەشت
شھرستان پلدشت - Puldəşt şəhristanı
Poldasht County
جێگەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
جێگەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
وڵات کوردستان[١]
 ئێران
پارێزگاپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
دەسەڵات
 • قیمقامئەکبەر عەبدوڵا نەژاد
ژمارەی دانیشتووان (٣٨٥٨٦)
 • سەرجەمدانیشتوان
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کرمانجی) و ئازەری
 • ئایینموسڵمان (شیعە ، سوننە)
تەلەفۆن٠٤٤
وێبگەفرمانداری پلدشت

شارستانی پۆلدەشت یان شارستانی پارێزدەشت، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری پۆلدەشتە. ئەم شارستانە ھاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ کۆماری ئۆتۆنۆمی ناخچەوان و شارستانی ماکۆ و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی چایپارە و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ کۆماری ئۆتۆنۆمی ناخچەوان و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارستانی شەوت و شارستانی ماکۆ.[٢] لە ساڵی (٢٠٠٨) بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم شارستانە لەرووی کارگێڕییەوە دابەشکراوە بۆ (٢) ناوچە (ناوچەی ناوەندی شارستانی پۆلدەشت و ناوچەی ئاراس) و (٤) گوندەوار و (٧١) گوند.[٣]

پێکھاتەی دانیشتوان[دەستکاری]

  • دانیشتوانی پۆلدەشت (٣٨٥٨٦)کەسن، پێکھاتەی ئەم شارستانە ئاڵۆزەو لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێکدێت کە ئەوانیش کورد و ئازەرین:.[٤][٥]
    • کوردەکان لەم شارستانەدا ژمارەیان (٢٤٦٠٧) کەسە کەڕێژەیان دەکاتە ٦٣٪ی دانیشتوانی شارستانی پۆلدەشت.
    • ئازەریەکان لەم شارستانەدا لە ئازەریە ئەفشاریەکانن و ژمارەیان (١٣٩٦٣) کەسە کەڕێژەیان دەکاتە ٣٧٪ی دانیشتوانی شارستانی پۆلدەشت.
پێکھاتەی شارستانی پۆلدەشت لە ٢٠٠٦
پێکھاتە ڕێژەی سەدی
ئازەری
  
٣٧٪
کورد
  
٦٣٪
پێکھاتەی شارستانی پۆلدەشت
  • ئایینی ئەم شارستانە زۆرینەی ئیسلامن و لە مەزھەبی سونی و شیعەن، ھەرچەندە لەم شارستانەدا پێکھاتەی ئاینی و مەزھەبی جیا ھەیە بەڵام شارستانێکی ھێمن و ئاسایشە و ئەم جیاوازیانە نەبووەتە ھۆی جودایی و دووبەرەکی.
  • ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەی پۆلدەشت دەکاتە (٨٥٨٤)کەس:
    • پێکھاتەی کورد لە شارۆچکەی پۆلدەشت دەکاتە (٤١٥٠)کەس واتە ڕێژەی (٤٨٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە.
    • پێکھاتەی ئازەری لە شارۆچکەی پۆلدەشت دەکاتە (٤٤٣٤)کەس واتە ڕێژەی (٥٢٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە.
  • ژمارەی گوندەکانی ئەم شارستانە (٧١) گوندە بەم پێیە دابەش دەبێت:
    • گوندە کوردەکان (٤٤) گوندە ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (١٨١٩٠) کەس. دەکاتە (٧١٪)ی دانیشتوانی گوند.
    • گوندە ئازەریەکان (١٥) گوندە ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (٧٢٦٢) کەس. دەکاتە (٢٩٪)ی دانیشتوانی گوند.
    • گوندە تێکەڵەکان کە ژمارەیان (١٢) گوندە و ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (٤٥٣٤) کەس، (٣٠٢٢)کەسی کوردە و (١٥١٢)کەسی ئازەریە.
  • کەواتە ژمارەی دانیشتوانی کورد لەگوندەکاندا دەکاتە (٢١٢١٢)کەس بەڕێژەی (٧١٪)ی شارستانەکە.
  • کەواتە ژمارەی دانیشتوانی ئازەری لەگوندەکاندا دەکاتە (٨٧٧٤)کەس بەڕێژەی (٢٩٪)ی شارستانەکە.
  • کۆی ژمارەی دانیشتوانی شارستانی پۆلدەشت دەکاتە (٣٨٥٨٦)کەس.
    • ژمارەی کورد دەکاتە (٢٥٣٦٢) کەس کە دەکاتە ڕێژەی لە ٦٦٪ دانیشتوانی شارستانەکە.
    • ژمارەی ئازەری دەکاتە (١٣٢٠٨) کەس کە دەکاتە ڕێژەی لە ٣٤٪ دانیشتوانی شارستانەکە.

مێژوو[دەستکاری]

  • مێژووی ئەم شارستانە ھەروەک مێژووی گشت شارستانەکانی کەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا کە ببوون بە مەیدانی ململانێی نێوان دەسەڵات دارانی ئێرانی و ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیی و ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی، ئەمەش وەھای لە دەسەڵاتدارانی یەک بە دوایەکی ئێران کرد کەوا لەپاڵ داواکاری جوداخوازی کوردان بیر لە ھێنانی تورک زمانەکان بکەن وەک (ئازەری و ئەفشار و قەرەپاپاغ و ...) بۆ ئەم ناوچانە تاوەکو وەک ھێزێک لەدژی جوڵانەوەی کورد و بەرگری ھێزە عوسمانی و ڕووسەکان بەکاریان بھێنن و ئەمەش وەھای کرد کەوا دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت و نەتەوەیەک دروست بێت لە پەنای نەتەوەی کورددا.
  • ئەم ڕووبەرەی لە ئێستادا پێی دەووترێت پۆلدەشت لە کۆندا بەشێک بووە لە ئورارتوو کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (٣٥٠٠) بەر لەئێستا.
  • یەکێک لە پاشماوەکانی سەردەمی ئورارتوو قەڵایەکی مێژووییە کەدەکەوێتە گوندی شیدی لەسەر گردێکە بە بەرزی (٥٠٠م)، لە بورجێکی وێران و چەند گڵکارییەکی شکاو دەرکەوتووە.
  • یەکێکی کە لە پاشماوە دێرینەکان گۆڕستانێکی مێژووییە بەدووری (٢کم) لەشارۆچکەی پۆلدەشت، بەناوی قەڵای گاور ھەیە، بەڵام بەداخەوە خاپورکراوە و زۆری گۆڕەکان ھەڵدراوەتەوە و تاڵان کراون و لە ئێستادا ھەر ئەوەندە دەزانیین کە گۆڕستانێکە.
  • دەرکەوتنی پاشماوەی شارێکی مێژووی لە سەرەتای جادەی پۆلدەشت - خۆی و کەدۆزرایەوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بەڵام لە ئێستادا فەرامۆش کراوەو ھیچ کنە و پشکنینێکی بۆ نەکراوە.
  • لە دێرزەمانەوە ئەم شارستانە جێی کوردان بووە و بەتایبەتی ھۆزەکانی (میلان و جەلالیان) پێکھاتوون و کە گەرمیان و کوێستانیان تیادا کردووە و جێی لە وەڕگایان بووە، بەڵام لە ئێستادا لە پاڵ کورداندا ئازەریەکان نیشتەجێن کە لە دوو تیرە پەکھاتوون کە ئەمانەن:
    • تیرەی (ئەحمەد ئۆغلی) بە سەرۆکایەتی (کەربەلای محەمەد ڕەحیمی باوکی عەلی بەگ) کە لەلای ڕاستی ڕووباری زەنگەبار نیشتەجێ بوون.
    • تیرەی (سەیدلەر یان سەیدەکان)ە بەسەرۆکایەتی (سەید شوجاعەدین) لەنەوەی (میر فەخرەدینی غڵپایگانی)ە لە چەپی رووباری زەنگەبار نیشتەجێ بوون.
  • لە ساڵی ١٩٢٥دا گوندی عەرەبلو کراوەتە (ناوچە) و سەر بە شارستانی ماکۆ بووە.
  • لە ساڵی ٢٠١٠دا ئەم ناوچەیە کراوەتە شارستان و لە شارستانی ماکۆ جیاکرایەوە.

شوێنی مێژووی و گەشتیاری[دەستکاری]

سروشتی شارستان[دەستکاری]

چۆم و ڕوبار[دەستکاری]

لەم شارستانەدا دوو چۆمی سەرەکی ھەیە:[٦]

ئاو و ھەوا[دەستکاری]

شارستانی پۆلدەشت ئاو و ھەوای ھەروەک ئاو و ھەوای ناوچەی ئازەربایجانە، بەھۆی بەرز و نزمی زۆر لە پەکھاتەی خاکەکەیدا و دووری لە دەریاوە وەھای کردووە کە ڕادەی شێی کەم بێت و ئاو و ھەوای لەزستاناندا سارد و ووشکە سەرمای ھەبێت و لە ھاویناندا گەرما و گرەی ھەبێت، ھەروەھا ڕێژەی باران بارین لەم شارستانەدا (٣٥٠ملم) ە کە وەھای کردووە نیمچە بیابان دەربکەوێت و زەوییەکانی نیوەی بەکەڵکی کشتوکاڵ بێت.

دابەشی کارگێڕی[دەستکاری]

ڕوبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم شارستانە دەکاتە (١٨٢٠کم٢)، وە کەوتووەتە باکوری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاواوە، کەوتووەتە ڕۆژاوای ووڵاتی ئێران، ھەروەھا دەکاتە باکوری ڕۆژھەڵاتی کوردستان.

کارگێڕی[دەستکاری]

لەبەر ئەوەی لەڕوی کارگێڕییەوە سەربە دەوڵەتی ئێرانە دابەشی کارگێری ووڵاتی ئێران پێکھاتووە لە پارێزگا و شارستان و ناوچە(پەخش) و گوندەوار و گوند، شارستانی پۆلدەشت دابەشی کارگێڕییەکەی بەم جۆرە پێکھاتووە:

ناوچە

گوندستان (گوندەوار)

گوندستانی ناوچەی ناوەند:


گوندستانی چایپاساری ڕۆژھەڵات[دەستکاری]

لە ١٥ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی زەنگەبار[دەستکاری]

لە ٢٩ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی ناوچەی ئاراس:

گوندستانی گەچلەراتی ڕۆژھەڵات[دەستکاری]

لە ١٨ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی گەچلەراتی ڕۆژاوا[دەستکاری]

لە ٩ گوند پێکھاتووە:

پێکھاتەی نەتەوەی گوندەکان[دەستکاری]

شارستانی پۆلدەشت لە دوو نەتەوەی جیاواز پێکدێت کە ئەوانیش کورد و ئازەرین:[٧][٨][٩]



گوندە کورد نشینەکان[دەستکاری]

لە (٤٤) گوند پێکھاتووە:

گوندە ئازەری نشینەکان[دەستکاری]

لە (١٥) گوند پێکھاتووە:

گوندە تێکەڵەی کورد و ئازەری[دەستکاری]

لە (٨) گوند پێکھاتووە:

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠١٢-٠٨-٠٩.
  2. ^ پایگای ئینتەرنێتی ئاماری ئێران(فارسی).
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  4. ^ {{|http://www.amar.org.ir/Default.aspx?tabid=549&agentType=View&PropertyID=1483%7C}}
  5. ^ {{|IranCensus2006|04}}
  6. ^ محمدی، علی، تاریخ تکاب افشار، فصل اول - رودخانەھا صفحە ١٩–٢٠
  7. ^ http://wikimapia.org/
  8. ^ http://www.krso.net/
  9. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  10. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.