تەکیەی جەباری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
تەکیەی جەباری
Takya Kaka Mand
شارەدێ
تەکیەی جەباری is located in Kurdistan Region
تەکیەی جەباری
تەکیەی جەباری
جێگەی لە کوردستاندا
تەکیەی جەباری is located in Iraq
تەکیەی جەباری
تەکیەی جەباری
جێگەی لە عێراقدا
پۆتانەکان: 35°20′59.4″N 44°47′50.5″E / 35.349833°N 44.797361°E / 35.349833; 44.797361پۆتانەکان: 35°20′59.4″N 44°47′50.5″E / 35.349833°N 44.797361°E / 35.349833; 44.797361
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای چەمچەماڵ
ناحیەناحیەی تەکیەی جەباری(ناوەند)
بەرزایی٧٦٩ مەتر (٢٬٥٢٣ فووت)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

تەکیەی جەباری شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی تەکیەی جەباری(ناوەند)، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢].[٣]

تەکیەی جەباری ناوەندی ناحیەی تەکیەی جەباریە.

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم شارەدێیە کە لەسەرەتادا گوند بووە ناوی سەڵباتوو بووە بەڵام لەو کاتەوەی سەید عەبدولجەبار ھاتە ئەم گوندە و تەکیەی تیادا دامەزراند بەناوی تەکیەی جەباری ئیتر ناوی گوندەکەش گۆڕدرا بە تەکیەی جەباری.

جوگرافیا[دەستکاری]

تەکیەی جەباری لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی جانی و لە باشوور لەگەڵ گوندی زەوج و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی گۆران جەباری لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی حەفتاچەشمە.[٤][٥][٦]

مێژوو[دەستکاری]

سەید عەبدولجەبار لە ساڵی (١٤٧٠)ی زایینی لە گوندی تەکیەوە لەگەڵ کوڕە گەورەکەی کە ناوی شەرەفەدینە، ڕووی کردوەتە سنووری کەرکوک و لە گوندی (سەڵباتوو) نیشتەجێ بووە و تەکیەکی لەو گوندە بەناوی تەکیەی سەید عەبدولجەبار دامەزراندووە، بە دامەزراندنی ئةو تەکیەیەش ناوی گوندەکە گۆڕاوە بۆ تەکیەی جەباری، دوای چەند ساڵێک سەید عەبدولجەبار ناوچەکەی جێھێشتووە و بە مەبەستی ئیرشادی ئایینی ڕووی کردووەتە وڵاتی شام وشەڕەفەدینی کوڕی لە ناوچەکە ماوەتەوە ولە جیاتی باوکی ئەرکی سەرپەرشتکردنی تەکیەکە وئامۆژگاریکردنی خەڵکی گرتووەتە ئەستۆ بۆ پەیڕەوکردنی ئایینی پیرۆری ئیسلام. دواتریش گوندی تەکیە لە ساڵی (١٩١٩) کرا بە ناحیە و ناوەندی ناوچەکە. ھەروەھا تەکیە جەباری لە کەرکوک دادەنرێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ(٣٥٠)ساڵ لەمەوبەر لە ناو قەڵای کەرکوک دا دروست کراوە وبە تەکیەی (سەید نەجیب) جەباری ناسراوە، بەڵام کاتی خۆی (سەید ڕەوشەتی) دروستی کردووە، بەڵام سەرپەرشتی تەکیە کە لە لایەن (سەید ھاوین)وە کراوە تاوەکو ئێستاش بەشوێنێکی پیرۆز سەیر دەکرێت، قودسیەتی تایبەتی خؤی ھەیە لە زۆربەی شوێنەکانی دونیاوە سەردانی دەکرێت ودەڵێن کە(ڕیشی پێغەمبەر)ی تێدایە.[٧]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]


پەراوێزەکان[دەستکاری]